٣٠\٣\٢٠١٣
گه‌ڕان به
دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا.*

دانییل غیرین
و: لە عەرەبییەوە سەلام عارف
٨- سه‌ندیکالیزمی کرێکاریی.**
(باکۆنین) ڕۆڵی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانی، هێنده مه‌زن نرخاندووه، که
به (ڕێکخستنی سروشتی جه‌ماوه‌ری) زانیوون، هه‌روه‌ها به
(کاریگه‌رتریین ئامرازی جه‌نگ)ی داناون به‌ده‌ست کرێکارانه‌وه دژی
بۆرژوازی، ئه‌و پشتی به کرێکاران به‌ستووه، نه‌ک به ئایدۆلۆجیابازه‌کان
[تیۆرزانەکان]، تا هۆشمه‌ندی بکه‌نه دیاری و بیده‌ن به کرێکاران، به
مه‌به‌ستی هه‌ڵبه‌ستنی هزری سۆسیالیستی، که له‌گه‌ڵ غه‌ریزه‌کانیاندا
بگونجێت و هێزی پرۆلیتاریا ڕێکبخه‌ن له ده‌ره‌وه ڕادیکالیزمی
بۆرژوازی، لای (باکۆنین) داهاتوو داهاتووییه‌کی فیدرالی نیشتمانی و
جیهانی ده‌بێت، به‌و جۆره که هه‌موو لاشه پیشه‌ییه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت،
له کۆنگره‌کانی ئینته‌رناسیۆنالیزمی یه‌که‌مدا، به ڕاشکاوی باسی سه‌ندیکالیزمی
کرێکاری نه‌ده‌کرا، تا ساڵی ١٨٦٩ له کۆنگره‌ی بال (Bale)دا
له‌ژێر کاریگه‌ری ئازادیخوازه‌کاندا، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هێنرایه گۆڕێ،
باس کرایه باسی ئه‌وه، که دوای له‌ناوبردنی کاریکرێگرته، سه‌ندیکاکان
ده‌بنه ناو‌کی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و کۆڕه پیشه‌ییه‌کانیش جێگه‌ی حکومه‌ت
ده‌گرنه‌وه، دواتر ساڵی ١٨٧٦ هاوڕایه‌کی (باکۆنین) به ناوی (جیمس
گیوم James Guillaume) له درێژه‌ی
نمایش‌کردنی بیرکردنه‌وه‌کانیدا ده‌رباره‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ندیکالیزم
ئامێتەی خۆبه‌ڕێوه‌بردن دەکات و داوای دروستکردنی فیدرالییه پیشه‌ییه‌کان
له هه‌موو لقه‌کانی کارکردن‌دا ده‌کات، تا له‌نێوخۆیاندا یه‌کبگرن "نەک
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مووچه له چڵێسی و چاوبرسێتی خاوه‌نکاران
(...)، به‌ڵکو به مه‌به‌ستی مسۆگەرکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی به‌کارهێنانی
ئامرازه‌کانی کارکردن، ئه‌و ئامرازانه، که کرێکاران به کۆمه‌ک بوونه‌ته
خاوه‌نیان، واته به‌و جۆره، که هه‌مووان بتوانن به‌کاریان بهێنن، ئه‌و
به‌کارهێنانه‌ش به‌پێی ڕێکه‌وتنێکی گۆڕینه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ندارییه
کۆمه‌کییه‌کانی گشت فیدریالییه پیشه‌ییه‌کان، تا دواتر ئه‌و
فیدریالانه ده‌بنه نه‌خشه‌کێشکاران له‌و چه‌شنه، که (باکۆنین)
ئاسۆی هێڵه سه‌ره‌کی و گشتییه‌کانی کێشاوه، ئا به‌و جۆره ڕوونکرایه‌وه،
که سه‌ندیکاکان ده‌توانن ببنه نه‌خشه‌کێشکاران و ئامرازی به‌یه‌که‌وه
به‌ستنی جومگه‌کانی هاوبه‌شییه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان له‌بواری کاری
خۆبه‌ڕێوه‌بردندا، دوور له ئه‌قڵییه‌تی حیزبچێتی و پشتگیۆخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه
گشتییه‌کان، جگه له‌وه سه‌ندیکاکان ده‌توانن ببنه ڕێگر له هاوبه‌شییه‌کان،
تا خۆپه‌رستانه خۆبه‌ڕێوه‌بردن موماره‌سه نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش
خرایه‌ڕوو، که ئیتر نابێت سه‌ندیکاکان هێنده پووچ و سوک بن، ته‌نها
هه‌ر پردێک بن له نێوان کرێکاران و خاوه‌نکاردا.
______________________________________
په‌ڕاوێز:
*
پەرتووکی (من العقیدة الی الممارسة - دانییل غیرین).
**
بابه‌تی هەشتە‌م له به‌شی دووه‌می پەرتووکی ناوبراو.
***
شارێکی سویسرایه لەسەر رووباری راین.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|