١٣\٤\٢٠١٣
گه‌ڕان به
دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا.*

دانییل غیرین
و: لە عەرەبییەوە سەلام عارف
٩- شاره‌وانییه‌کان (کۆمونەکان).**
(پرۆدۆ‌ن) له به‌شی یه‌که‌می کاری (ڕامیاری- تیۆری) خۆیدا، هه‌رچییه‌ک
ڕامیاریی بووبێت، ئه‌و لێی به‌گومان بووه و توخنی نه‌که‌وتووه، ئه‌وه‌ی
ئه‌و گرنگیی پێده‌دا، ڕێکخستنی ئابووریی بوو، تهبانهبوونیشی لەتەک به‌ڕێوه‌بردنی
هه‌رێمیدا، له‌وێوه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، به‌ڵام له ساڵه‌کانی کۆتایی
ژیانیدا، ده‌ستیکرد به گرنگییدان به گیروگرفتی ڕامیاری، ئه‌وه‌ش
زیاتر له ئازادیخوازیی نزیکی خسته‌وه، واته ڕێکخستنی له خواره‌وه
بۆ سه‌ره‌وه [ناقوچکەیی/ لاھرمی/ ناھیرارشی]، مرۆڤه‌کان له نێوان
خۆیاندا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی "ھەرەوەزییهکی سروشتی پێکده‌هێنن"
واته پێکهێنانی شار، یان ڕێکخستنی ڕامیاریی، که له جموجۆڵیاندا، یه‌کێتی
وسه‌ربه‌خۆیی ژیان خۆی ده‌نوێنێت و ده‌سه‌لمێنێت "ده‌شێت کۆمه‌کی له
یهکچووی دوور له یه‌کتر، که چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوبه‌شیان
ببێت، ئێمه ده‌یهێنینه پێشچاومان، که ئه‌وانه لەنێو خۆیاندا ڕێکده‌که‌ون
و هاوبه‌شیی پراکتیزهدهکهن و دڵنیاییه‌ک سهقامگیردهکهن و کۆمه‌کی
به‌رزتری لێده‌که‌وێته‌وه".
(پرۆدۆ‌ن) به وردییه‌کی ڕێژه‌یی شاره‌وانی [کۆمون] دیاریده‌کات، که
نێوه‌ڕۆکه‌که‌ی بوونەوەری سه‌روه‌ر (کائن سید)ه، واته به‌و پێوانه‌یه
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه "خۆفەرمانڕەوایی بکات، بەخۆی کاروباره‌کانی خۆی بهڕێوەببات،
باجه‌کان بسه‌نێت و موڵک و داهاتی خۆی بەکاربەریت، فێرگەکان دروستبکات
و مامۆستاکانیشی بۆ دابمهزێرێت .... تد " ئا ئه‌وه‌یه، که من ناوی
به شاره‌وانی کۆمه‌کیی ڕامیاریی ناویدەبەم (..) ئه‌ویش، هه‌موو کۆسپه‌کان
ده‌خوڵقێنێت و له سنووری خۆی زیاتر، هیچ سنوورێکی دیکە ناناسێته‌وه،
هه‌موو کارێکی نابهجێێی ده‌ره‌وەی ئه‌و سنووره، به بکوژ ده‌زانێت.
له بابه‌ته‌کانی پێشتردا بینیمان، که (پرۆدۆ‌ن) بۆچوونی ئاوایه، که
خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ده‌وڵه‌تی سه‌پێنراو پێکه‌وه ناگونجێن، (پرۆدۆ‌ن) هه‌ر
به‌و چه‌شنه‌ش ده‌ڕوانێته، پێکهوهنهژیانی شاره‌وانی لەتەک ده‌وڵه‌تی
بهنێوهندیکراوی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه [قوچکەیی/ ھرمی/ ھیرارشی]،
له‌و بواره‌دا، هیچ چاره‌یه‌کی نێوەنجیش نییه، یا ئه‌وه‌تا ده‌بێت
شاره‌وانی سه‌روه‌ربێت، یان ببێته لقێکی پاشکۆ، به‌و پێوانه‌یه، یا
هه‌موو شتێکه، یان هیچ نییه، هه‌رچییه‌ک هه‌یه به هه‌موو چه‌شنێک
بیده‌ن به (شاره‌وانی)، له‌وه زیاتر چارێک نییه، که ده‌بێت له
سنووری خۆیدا بمێنێته‌وه، گه‌ر بیه‌وێت نه‌مێنێته‌وه، ده‌بێت ئه‌و
یاسایانه په‌سه‌ندبکات که کۆمه‌کی گه‌وره (...) له‌سه‌ره‌وه
بڕیاریداون، له‌و باره‌دا ڕۆژێک له تەکیدا ده‌که‌وێته دژایه‌تییه‌وه
و ململانێ ده‌ستپێده‌کات، ئه‌و کاته‌ش لۆجیک و هێز ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی
نێوه‌ندی سه‌ربکه‌وێت و دیالۆگی پله‌ی سه‌ره‌وه و پاشکۆش بڤه و نا
ماقوڵییه .
کاتێک (باکۆنین) دێته نێو باسی ئه‌و پرسهوهوه، شاره‌وانی [کۆمون]
له کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا ده‌بینێت، ئه‌و له‌چاو (پرۆدۆ‌ن)دا لۆجیکیتر
بووه، پێویسته هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان به ئازادی هاوپه‌یمان بن،
له چوارچێوه‌ی شاره‌وانییه‌کانی ناوچه‌کاندا، ده‌بێت (فیدرالی)ی بن "ساڵه‌های
ساڵه ده‌وڵه‌ت کار و ژیانی وه‌ستاندوه و هه‌ڵیانده‌لوشێت، دوای
ڕوخاندنی ده‌وڵه‌ت کار و ژیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌وانییه‌کان، له‌و
"باره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، دەبێت شاره‌وانییه‌کان په‌یوه‌ندییان لەتەک
سه‌ندیکالیزمی کرێکاری چۆنبێت؟ " بارودۆخی ناوچه‌ی (کورتولاری
Coutelary) ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره
دەداته‌وه و دەڵێت دەبێت فیدرالی بێت له چه‌شنی (الجوراسیە) ***.
ساڵی ١٨٨٠ وه‌ڵامه‌که به‌و جۆره بوو " ئامێری ژیانی ئه‌و ناوچه‌یه،
فیدرالی پێکھاتە پیشه‌ییه‌کان بووه، هه‌ر ئه‌و فیدرالیهشه، که ده‌بێته
شاره‌وانی داهاتوو" هه‌ندێک ڕاڕایی به‌و که‌سانه‌وه دیاره، که ئه‌و
داڕشتنهیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وان ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌که‌ن "ئایا ڕێکه‌وتنی
شاره‌وانی ئه‌وه له‌خۆده‌گرێت، که ئه‌نجومه‌نی گشتی له هه‌موو
دانیشتووان پێکدێت، یان هه‌ر له هه‌ندێک نوێنه‌رانی پێکھاتە پیشه‌ییه‌کان
پێکدێت (...) ؟ دواتر ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه، ده‌توانرێت ئه‌وه
بهێنرێته پێشچاو، که ده‌توانرێت ئه‌و دوو جۆره (پراکییزه) بکرێن،
به‌ڵام له‌و باره‌دا لەپێشبوون بۆ شاره‌وانییه، یان بۆ سه‌ندیکا؟ له‌سه‌ر
ئه‌و دوو پرسه، له ڕوسیا و ئیسپانیا جیاوازی و جیابوونه‌وه ڕوویدا،
له‌لایه‌ک (کۆمونیسته ئازادیخوازه‌کان/ ئەنارکۆکۆمونیستەکان) له‌لاکه‌ی
تره‌وه (ئازادیخوازه سهندیکالیزمهکان/ ئەنارکۆسەندیکالیستەکان)
به‌تێڕوانینی (باکۆنین) شاره‌وانی ئامرازێکه، بۆ به‌خاوه‌نبوونی
ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنانیان له خزمه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌بردندا،
هیچی دیکە نییه، کە بتوانێت جێگه‌ی ئه‌و شاره‌وانیه بگرێته‌وه، به‌تایبه‌تی
له قۆناخی یه‌که‌می ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تییدا، شاره‌وانی له ڕیزی
پێشه‌وه ده‌بێت، بۆ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌ره‌سه و که‌لوپه‌لانه،
که ده‌ستگیراوه به‌سه‌ریاندا. (باکۆنین) به‌وردی باسی ڕێکخستنی نێوه‌وه‌ی
شاره‌وانی ده‌کات، که ئه‌نجومه‌نێک بهڕێوەیدهیبات ، که له نوێنه‌ره
ههلبژێراوهکان پێکهاتوه، ده‌توانرێت هه‌موو ساتێک ئه‌رکه‌کانیان
لێبسهنرێنهوه و ئهنجومهنهکهشیان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، واته ئه‌وانه
وه‌ها نابن، که ئیدی نهگۆڕدێن، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ بواره جیاوازه‌کان،
لیژنه جێبه‌جێکاره‌کان دیاریده‌کات، باشییه‌کانی دابه‌شکردنی ئه‌و به‌رپرسیاریانه،
ئه‌وه‌یه، که زۆرتریین که‌سانی خواره‌وه له به‌ڕێوه‌بردندا به‌شداریده‌که‌ن،
بێجگه له‌وەش، که ئه‌و جۆری دابه‌شکردنه ده‌بێته کۆسپ له‌به‌رده‌می
سیستمی نوێنه‌رایه‌تی و جێگهگرتنهوهدا، که له‌و سیسته‌مه‌دا، ژماره‌یه‌کی
زۆر که‌م هه‌موو ئه‌رکه‌کانیان به دهستهوەن و ڕۆڵی خه‌ڵکیش پهڕاوێزکراوه.
(باکۆنین) به‌شێوه‌یه‌کی غه‌ریزه‌یی له‌وه تێگه‌یشت، که دەبێت ئه‌و
کۆڕه ههڵبژێراوانه، یاساکاربن یان جێبه‌جێکار (کرێکاریی)بن
و(دیموکراتی ناپهرلهمان/ دێمۆکراتی ڕاستوخۆ)ی بن. ھەروەک، که (لینین)
سات نا ساتێک به‌لای ئازادیخوازیدا لایداوه، ساتێک له‌و ساتانه ئه‌وه
بووه، که باسی ناوچه‌ی (کورتولای) ده‌هێنێته گۆڕێ و ده‌ڵێت " له‌به‌رئه‌وه‌ی
وێڵنهبین و به ده‌ست به‌ڕێوه‌بردنه بیرۆکراتییهکانهوه، تووشی شڵه‌ژان
نه‌بین، ئێمه بڕوامانوایه، که نابێت ته‌نها یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان به‌ڕێوه‌ببات، به‌ڵکو دەبێت چه‌ند لیژنه‌یه‌کی
(لقی پیشه‌یی) (...)بهڕێوهیانببهن، ته‌نها ئه‌و جۆری بهڕێوهبردنهش
ده‌توانێت له سیفه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حوکمه‌تی بمانپارێزێت.
پسپۆڕیی ته‌کنیکی، تێگه‌یشتنێکی به‌فه‌ڕه، بۆ خۆلادان له (پهڕلهمانبازی
شاره‌وانیی)، (کرۆپۆتکین) له خستنەڕووی ڕهخنهگرتنیدا له کۆمۆنه‌ی
پاریس ١٨٧١، سه‌رزه‌نشتی گه‌ل ده‌کات، که " ده‌ستبه‌رداری بیروباوه‌ڕه‌کانی
خۆی بووه و ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی داونەته ده‌ست، چه‌ند که‌سێکی دیکە،
ئه‌و جۆره که‌سانه‌ش، که‌م تا زۆر به‌ڕێکه‌وت هه‌ڵبژێراون، ئه‌وه‌ش
پراکتیزه‌کردنی جۆری پهرلهمانخوازییه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وه
به داخه‌وه‌یه، که هه‌ندێک ڕیفۆرمخواز هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، که
حکومه‌تی (جیگرتنهوه) هه‌ر بمێنێته‌وه". به بۆچوونی (کرۆپۆتکین) ئه‌و
سیستمی نوێنه‌رایه‌تییه، هێنده‌ی لێخوراوه و لێخوراوهتهوه، هیچ
سودێکی نه‌ماوه. ئه‌و سیستمه ڕۆڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بۆرجوازی ده‌بینێت
و ده‌سه‌لمێنێت، دەبێت به نه‌مانی بۆرجوازی، ئه‌ویش نه‌مێنێت . "
دەبێت ئێمه له قۆناخی ئابووریی نوێ‌دا به دوای ڕێکخستنێکی ڕامیاریی
نوێ‌دا بگه‌ڕێین، ئێمه به باشی سه‌ره‌تای ئه‌و ئابوورییه نوێیه ده‌بینین،
له‌به‌رئه‌وه دەبێت ئه‌و ڕێکخستنه ڕامیارییه نوێیه‌ش، بەته‌واوی له
جۆری نوێنه‌رایه‌تیی، جیاواز بێت". دەبێت گه‌ل شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی
گەلییانەتر بدۆزێته‌وه، کە ته‌واو له‌وه جیاوازبێت، که حکومه‌ت
دابینیده‌کات، دەبێت گه‌ل خۆی فەرمانڕەوای خۆی بێت، واته خۆی به خۆی
فەرمانڕەوایی خۆی بکات، ئەگه‌ر ئه‌و دیموکراتییه ڕاسته‌وخۆیه زیاتر
وزه‌ی بدرێتێ، تا ئه‌گاته ئه‌و شوێنه، که پێویسته بیگاتێ، جا چ له‌سه‌ر
ئاستی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی ئابووریی بێت، یان له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی
هه‌رێمیی بێت، دەبێته هۆی ڕاماڵینی پاشماوه‌کانی ده‌سه‌ڵات (دهسهڵاتسهپاندن).
له واقعدا پێویسته له‌سه‌ر ھەر سۆسیالیستێک، چ سۆسیالیستێکی
ئۆتۆریتگەرا autoritaire بێت، یان
ئازادیخواز Libertaire، کار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
بکات، به‌ڵام به‌و مه‌رجەی، که خەبابەتەکی بۆ گه‌یشتن بێت به
قۆناخێکی پێشکه‌وتووی کۆمه‌ڵایه‌تی، که تیایدا کرێکار ببێته خاوه‌نی
هۆشمه‌ندی و زانست، ئه‌و هۆشمه‌ندی و زانسته‌ش تهریببێت به‌وه‌ی، که
فره‌یی (الوفرة) جێگه‌ی نه‌بوونی (العوز carance)
گرتبێته‌وه، زۆر پێش (لینین)، (کرۆپۆتکین) ساڵی ١٨٨٠ ده‌رباره‌ی ناوچه‌ی
(کوتورالی) وتوویه‌تی " له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا، که زانستیانه
ڕێکخراوبێت، پەیڕەوکردن و بەکاربردنی ئه‌و دیموکراتییه [دێمۆکراتی
نوێنەرایەتی]، که زاده‌ی ده‌نگدانی گشتییه، هیچ گرنگییه‌کی
نامێنێت".
______________________________________
په‌ڕاوێز:
*
پەرتووکی (من العقیدة الی الممارسة - دانییل غیرین).
**
بابه‌تی نۆیەم له به‌شی دووه‌می پەرتووکی ناوبراو.
***
(الجورا Jura) ناوچه‌یه‌کی شاخاوییه،
له نێوان فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و سویسرادا، فیدرالی جۆراسی لقێکی
ئینتەرناسیۆنالیزمی یه‌که‌م بوو، له سویسرای (الروماندیە) په‌یڕه‌وی
بییرکردنهوهکانی (باکۆنین)ی ده‌کرد. و-ع.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|