٢٠\١\٢٠١٨
گەڕان بە دوای
دایکیدا.

عەلی حەمەڕەشید
لە گۆشەیەکی دەریاچەیەکی بچکۆڵە - کە ئەملا و ئەولای سەوزایی و
دارودرەختە - بۆقێکی گەورە - کە دایکەکەیە - لەگەڵ بۆقێکی بچکۆڵە - کە
خەوتووە - دیارن، بۆقە دایکەکە بەدەم لایلایەوە دەڵێ:
ڕۆڵه‌كه‌م بنوو …….زۆر به ئارامی
تۆ له‌م ژینه‌دا……..گوڵی هیوامی
ئه‌وامن ده‌ڕۆم …….خواردن دێنم بۆت
له‌م جێگه خۆشه ……بخه‌وه بۆ خۆت
به چه‌ند گه‌ڵایه‌ك بێچووه بۆقه‌كه داده‌پۆشێت و ده‌ڕوات..
كیسه‌ڵ په‌یدا ده‌بێت و كه بێچووه بۆقه‌كه ده‌بینێت خه‌وتووه، ئه‌م
گۆرانییه‌ی بۆ ده‌ڵێت:
به‌چكه بۆقی سه‌وزی جوان….. دایكی چووه بۆ گه‌ڕان
وا ئێستاكه خه‌وتووه …. زۆر هیلاك و ماندووه.
كیسه‌ڵ به‌ده‌م گۆرانی وتنه‌وه ده‌ڕوات و ده‌چێته ناو ئاوه‌كه‌وه…
ئیتر بێچووه بۆقه‌كه به ئاگادێت و ته‌ماشای ئه‌ملاولای خۆی ده‌كات
دایكی دیار نییه و به‌گریانه‌وه ده‌ڕوات و ده‌ڵێت:
دایه گیان دایه‌ی شیرین ….. روخۆش ده‌م به پێكه‌نین
ده‌ی زوو وه‌ره بۆ دیار نیت….ئێستا كه خه‌ریكی چیت
ئه ئه ئه ئه دایكم كوا؟ …. لێره منی جــــــــــــێهڵا.
به‌چكه
ماسی:
مه‌گری مه‌گری بۆقیله ….. ئه‌ی چاو جوانه‌ی نه‌شمیله.
بۆقیله:
تۆ كێی ببه به‌هاوڕێم…. من بۆ دایكم ده‌گه‌ڕێم
من له ئاو و وشكایی….ده‌ژیم به دڵنیایی
ئه‌ی تۆش هه‌روه‌كومن وای…ئێستا بۆچی به‌ته‌نیای.
به‌چكه ماسی:
بۆقیله‌ی جوان و نازدار…. ورده ورده وه‌ره خوار.
بۆقیله:
تۆ چی ده‌كه‌ی له‌و شوێنه…خۆتم پێ بناسێنه.
به‌چكه ماسی:
به‌چكه ماسی ناو ئاوم……بێ ئاو نابینێ چاوم
خوادن , خواردنه‌وه , لانه‌م…..بۆ خۆشی ئه‌م ژیانه‌م
گشتی هه ر له ناو ئاوه…..ئاویش رووناكی چاوه
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ناكاو……داببڕێم له جۆگه‌و ئاو
گه‌لێك سه‌خته ژیانم…..ئای كه بێ كه‌ڵكه مانم
جۆگه‌له‌و ڕوبارو ئاو …..خۆشم ده‌وێن وه‌كو چاو.
بۆقیله:
ئێستا ئێمه دوو هاورێین ….بۆ دایكی من ده‌گه‌ڕێین
بزانین بۆ كوێ چووه ؟…. یان چی به‌سه‌ر هاتووه؟
به‌چكه‌ماسی:
به‌س وریابه بۆقیله…….. ئه‌ی نه‌رمۆڵه‌ی وردیله
ده‌ی ده‌ی ئێستا هه‌ردووكمان ….باده‌ست بكه‌ین به گه‌ڕان.
(وا ڕێكه‌وتن كه هه‌ریه‌كه‌و به‌لایه‌كدا بڕۆن)….
بۆقیله:
ئه‌ی دایه گیان بۆ كوێ چووی…. بۆ له‌به‌رچاوم ون بووی
تۆ كه‌ی دێیته‌وه بۆلام…. زۆر ناخۆشه به ته‌نیام.
كیسه‌ڵ (به پێكه‌نینه‌وه):
ئه‌ی بۆقیله‌ی سه‌وز و جوان …… به‌سه به‌سیه‌تی گریان
تۆ ته‌نیا نیت له‌م ئاوه… هاوڕێت زۆرن له‌م ناوه.
به‌چكه‌ماسی:
ڕاسته بۆقیله وا دێین ….ئێمه له‌گه‌ڵتا هاوڕێین.
كیسه‌ڵ:
وا من و به‌چكه ماسی…خۆشحاڵین تۆمان ناسی
ئێستا سێ هاوڕێی جوانین…دڵخۆش و شادمانین.
بۆقیله:
ماسی خۆی پێناسانم …به‌س ناوی تۆ نازانم.
كیسه‌ڵ:
منیش كیسه‌ڵم ناوه…جێگه‌م وشكانی و ئاوه
له هه‌ردوولا وه‌ك ئێوه…ژیان ده‌به‌م به‌ڕێوه
ئه‌م به‌رگه ڕه‌قه‌یه من.. ئه‌پارێزێ له دوژمن.
بۆقیله:
خۆشحاڵم به ناسینت ….به‌گفتوگۆ و بینینت.
كیسه‌ڵ:
بۆقیله گیان بۆچی وا … بێتاقه‌ت دیاری توخوا.
بۆقیله:
دایكمم لێ ون بووه …..نازانم بۆ كوێ چووه
ده‌ی ئێستا تۆ و ماسی بێن…له‌گه‌ڵمدا بگه‌ڕێن.
ماسی:
با هه‌موومان بگه‌ڕێین …. ئه‌م گۆرانییه‌ش بڵێین
ئه‌ی بۆقی جوان تۆ له كوێی…هاوڕێتین خۆشمان ده‌وێی
ده‌ی وه‌ڵاممان به‌ره‌وه…به‌خێرایی وه‌ره‌وه
بۆ هاوكاری تۆ هاتووین… بۆ ئه‌و كاره ڕاهاتووین
بۆقیله‌شمان له‌لایه….بێتاقه‌ته بۆ دایه.
قرژاڵ (له‌م كاته‌دا په‌یدا ده‌بێت و ده‌چێته نزیك بۆقیله‌وه و
پێیده‌ڵێ:
بۆقیله گیان وه‌ره پێش …….دوور بی له ئازار و ئێش
بۆچی مات و زیز دیاری ……دووری له‌خۆشی و یاری
ده‌ی ده‌ی وه‌ره بۆقیله ……ئه‌ی چاوجوانه‌ی خنجیله
ئه‌مانه كه‌ی دڵسۆزن …….ئێستا وه‌ره له‌گه‌ڵ من
به‌ته‌نها هاوكاری تۆم ……كێشه‌كه‌ت باس بكه بۆم.
بۆقیله:
وا دیاره تۆش دڵسۆزی …بۆ خه‌می من هاوسۆزی
وه‌كو كیسه‌ڵ و ماسی…منی بچوك ده‌ناسی.
قرژاڵ:
ئه‌ی بۆقیله‌ی سه‌وز و جوان ….من دڵســـــــۆزترم له‌وان.
بۆقیله:
من ناتناسم ئه‌ی تۆ كێی …… وا گۆرانیم بۆ ئه‌ڵێی
به‌ته‌نها و بێ هاوكاری ….. چۆنه وا دڵسۆز دیاری
چۆن ئه‌توانی ته‌نها خۆت … ئه‌مه بگریته ئه‌ستۆت.
قرژاڵ:
بۆقیله تۆ منداڵی …… وه‌ك خونچه گوڵی ئاڵی
منیش قرژاڵم ناوه …. وه‌ك تۆ ئه‌ژیم له‌م ناوه
بۆ هاوكاریت ئاماده‌م…. پێم بڵێ چیت بۆ بكه‌م
ماسی و كیسه‌ڵ هاوڕێت نین ….له‌م ناوه خه‌ریكی چین
پێیان بڵێ بابڕۆن …. ئه‌وان كه‌ی دڵسۆزی تۆن.
بۆقیله:
بۆ ئه‌م قسانه ده‌كه‌ی…..هه‌وڵی ناكۆكی ده‌ده‌ی.
قرژاڵ:
به‌هه‌ڵه تێ مه‌گه لێم …. من دڵسۆزترین هاوڕێم.
كیسه‌ڵ :
بڕۆ وازی لێبێنه …. له‌م ناوه‌دا مه‌مێنه
به‌هه‌ردوو سه‌ردا ده‌ڕۆی ….خه‌ریكی فێڵ و درۆی.
ماسی:
بۆقیله به ئاگایه …..ئه‌و زۆر ژیر و وریایه.
بۆقیله:
من و كیسه‌ڵ و ماسی ….هه‌ر كه یه‌كترمان ناسی
بووینه سێ هاوڕێی گیانی….گوێبگره بابیزانی
من باوه‌ڕت پێ ناكه‌م …. هه‌رچه‌ند سه‌رنجت ده‌ده‌م
كه تۆ به دووسه‌ر بڕۆی ….چۆن خه‌می ئێمه ئه‌خۆی
باشه بڕۆی ده‌ست به‌تاڵ …. خه‌ونه‌كانت بخه چاڵ.
(ئیتر قرژاڵ ورده ورده ئه‌و ناوه به‌جێده‌هێڵێت ،جارێك به‌ملا و
جارێ به‌و لا تا له كۆتاییدا به‌لایه‌كدا ده‌ڕوات و ده‌كه‌وێ).
له‌م كاته‌دا هه‌رسێكیان ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به گۆرانی وتن:
ئێمه جوانین دڵخۆشین …. ژیر و وریا و به‌هۆشین
بۆ یه‌كتری هاوكارین …. بۆیه شاد و به‌ختیارین.
بۆقیله:
دایه‌گیان كه‌ی دێیته‌وه….تۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێیته‌وه.
ماسی و كیسه‌ڵ:
بۆقیله گیان چاومان لێیه…….بۆ ئێره دێ و شتی پێیه
ناتوانێ وه‌ڵام باته‌وه ..هه‌رخۆی به‌رز ده‌كاته‌وه.
بۆق ده‌گاته لایان و شته‌كه داده‌نێ و ده‌ڵێت:
سڵاو له ئێوه‌ی بچكۆله و وریا …… گوێم لێ‌بوو ئێستا بۆقیله گریا
وه‌ره باوه‌شم گوڵه‌كه‌ی دایه ….. چۆن ده‌گری هاوڕێی واباشت لایه
ئه‌مانه بۆ تۆ هه‌روه‌كو من وان ….. كیسه‌ڵ و ماسی هاوڕێی به‌وه‌فان.
بۆقیله:
دایه گیان تۆ له كوێ بووی …… من نازانم بۆ كوێ چووی؟
دایكه بۆق:
ڕۆڵه گیان ئازیزی من ….ئه‌وه چووبووم بۆ خواردن
سه‌یری چه‌ندم هێناوه ….. له‌به‌ر ده‌متان دامناوه
وه‌رن تێری لێ بخۆن ….ئه‌وسا بۆ یاری بڕۆن.
ماڵپەڕی
عەلی حەمەڕەشید
|