په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١١\٢٠١٧

  گەڕان.

ئەرسەلان مەحمود

چیت پێبڵێم:
لۆمەی ژیان مەكە نافامێ،
ئێمە واین! نە لەخۆمان تێدەگەین،
نە زەمەنیش لەزمانی ئێمە
دەزااااانێ !!

گۆرانییەكم
بۆ خەونەكانت هەیە!
بهێڵە دەنگە ژێیەكانم ئۆقرە بگرن!
لێگەڕێ لەناو ئەم ئاپۆرایەی هیچ نەوتنەدا،
لەناو ئەم حەشدی رق و، رەقبوونەوەی مانایەدا،
هەرێزی ئاواااازێك، هارمۆنیاااااای
ئاوەزێك بە گوێچكەتدا
بچرپێنم!

ئێمە واین!
خاك’مان بەو كەڕ و كوندییەوەو،
نەتەوە’مان بەو لاڵە پەتیەوە، خۆشدەوێ!!
ئاو’مان بەم ناڕونییەو، گوڵە گەنم’مان
بەم تەنگەتاوییەوە لا
گرینگن !!

لە گەردی
بەرە بەیانێكەوە بگرە،
تا دەگاتە جوگرافیای پەلكە گیایەك،
لەوەرزینە هزرێكەوە بڕوانە، تا تەماشای وەرزێرێك،
تاریكی دەچێنین، تارمایی دەرو
دەكەین!

لە پێناو
دەستگرتن بەمانەوەدا،
سەركردەكانمان! دەبێ خۆش بژین!
ئێمە واین! ئەوان بەدوای خۆیانداو،
ئێمەیش بەدوای ئەواندا،
دەگەڕێین!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک