٨\١١\٢٠١٧
گەڕانەوە بۆ لای یەک.

سەردار رهزا
لە گوڵدانی
بوغزەکانما
تۆپە لۆکەی تۆیە تیایدا چرۆ دەکەن
لە نێو سەفەر و غوربەتی یاداشتەکان
لە فڕگەخانەی چاوەکانما
باڵەکانت دەکرێنەوە
لە کەناری پەنجە شەقار بووەکانما
ھەناسەی تۆن گەرمگەرم دایدەپۆشن
لە سەرانسەری لیوە رەنگ قاوەتاڵ نیشتووەکانما
دەنگی لێوی ھەنگوینی تۆن بە سەریانا خڕ بۆتەوە
لە سەر سینگە چیمەنییەکەم
جوتێ بەی ناسک رۆنیشتوون
لە چەقی دڵی بیًبەزیی و پڕ ڕکا
دڵی پەشمەکینی تۆن تواونەتەوە
لە گڵێنەی چاوە مۆڕ بووەکان
ئەشکی پەشیمانی دوێنێی تۆی گرتووە
لە قۆڵبەندی تێکئاڵانی باڵەکانما
لە ئاوێزانی ئامێزتا خۆ دەبینم
لەرەی جووتێ مەمکی سرتن
لە نێو لەپم ھەر بە سانا نیشتۆتەوە.
٣\١١\٢٠١٧
- ئەڵمانیا - لیمبۆرگ
serdarjaff@yahoo.com
|