| 
			 
			١٧\۴\٢٠١٠ 
			
			     
			 گەڕانەوە. 
			
			  
			
			فەرهاد کەریم 
			
			تووڕەمە 
			و 
			پێکەنینم رشانەوەی تەمەنمە و 
			زەلیلی دەستی سێکسم.. 
			گەر مەرەقە سێکس نەبووایە  
			من نەدەبووم .. 
			بۆچی هاتووم؟. 
			چیم داوە لە بانک و
			شیعر نووسین؟ 
			چیم داوە لە ئازادیی و
			خۆکوشین؟ 
			چیم داوە لە بە جیهانیبوون و تاریکنشین؟ 
			من عەوداڵی بەر لەدایکبوونم 
			خەباتیشم گەڕانەوە. 
			بۆیە هەمیشە نەفرەت و نەعلەتم.. 
			کفر ناکەم، 
			ئەو پەیامە زەلیل و تێکشکاوە ناگەیێنم، 
			قابیل و هابیل و قەلەڕەشی گۆڕهەڵکهنبم 
			میهرەبانیم بەر لەدایکبوونمە و 
			خولیا و شەیدای گەڕانەوەم 
			کفر ناکەم، کفر ناکەم،
			کفر ناکەم 
			کفر ناکەم، کفر ناکەم،
			کفر ناکەم...... 
			 
     
			قانگە مۆدێرن. 
			لە ناو سەرم 
			وشترێکی باڵبەستراو 
			هەڵپهیەتی 
			-  
			بۆقێکی زگپڕ دەزێ 
			- 
			لێرستانە 
			- 
			کۆتر لای چەقۆ نووستووە 
			شار لە بیاباندا مردووە 
			پێلاو  
			ئەستێرە  
			سەگ 
			مانگ 
			دەمژمێر 
			قەنەفە 
			ئەسپ بەرەڵا 
			پەنجەرە خامۆش 
			پەردە نارنجۆک  
			 
			ئاو شپرزە 
			مریشک گۆشت دەخوا 
			سەگ دانەوێلە 
			 
			دەریا دەبێتە بیابان و 
			بیابانیش شمشێری خودا 
			رووبار دەبێتە چەم و 
			چەقەلیش زوڕنا 
			مەیموون چەقەنەی ئەنتەرنێت 
			شێر جگەرە دەکێشێ و 
			باڵداریش راوی مرۆڤ 
			گول پەپوولە 
			تاریکی فانۆس 
			رۆژ بەرەڵا 
			مێش سەما 
			مۆسیقا تەنەکەی قۆپاو 
			شیعر و وشەی دراو 
			پارچە رۆژنامە جلوبەرگ 
			ئاسمان دەمامک 
			(هەموومان) 
			پێلاوی زەویینە و 
			لە تابلۆداین. 
  
			
			
			
			farhad4hamad@yahoo.com 
			
			 
  
			 |