گەرەنتى پاراستنى کوردستان لەلایەن ئەمریکاوە .
ڕێباز قانیع ئاڵانەیى
وەک دیارو ئاشکرایە هەر لەسەرەتاى پڕۆسەى ئازادکردنى عێڕاق و ڕووخاندنى ڕژێمەکەى و حکومەتەکەى لەدەسەڵاتێکى مەرکەزى لەڕادەبەدەرى تاک ڕەها کەسەرجەم بڕیارەکانى لەلایەن کەسێکەوە دەردەچوو بۆحکومەتى پەرلەمانى هەڵبژێردراو وە گەلى کورد هاوپەیمانێکى سەرسەختى ئەمریکابووە ئێستاشى لەگەڵ بێت وەزۆربەى هەرەزۆریشمان شانازى بەوەوەدەکەین کەهاوپەیمانى دەوڵەتێکى زل هێزى لەجۆرى ئەمریکاین، وەبەبوونى نوێنەرى حکومەتمان لەوێ دڵخۆشکەرە وەبەیەکێک لەهەنگاوە سەرکەوتووەکانى گەلەکەمان لەقەڵەمى دەدەین، لێ سەیرەکە لەوەدایە لەم ماوەیەدا قوباد تاڵەبانى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا داواکاریەکى پێشکەش کردووە بە ئەمریکا سەبارەت بە گەرەنتى پاراستنى هەرێمى کوردستان لە ئەگەرى هێرشى ووڵاتانى دراوسێ و عێڕاق دواى چوونەدەرەوەى یاخود جێهێشتنى عێڕاق لەلایەن ئەمریکاوە، کەچى بەپێچەوانەى بۆچوونەکەى وەڵامێکى نێگەتیڤانەى وەرگرتۆتەوە، ئەوکاتەى (شۆن مەک کۆمەرک)ى ووتەبێژى وەزارەتى دەرەوە پێى ڕاگەیاندووە کەئەوان (ئەمریکا) پارێزگارى لە کەمینەیەک ناکەن لەچوارچێوەى عێڕاقێکى فرەڕەگەزو زۆرینەشیەوە، لێرەدا دەردەکەوێت کەئەوان هیچ گرنگیەکیان بەهاوپەیمانیەتى ئێمەو خۆیان نەداوە وەبەلایانەوە گرنگ نییە ئێمە چیمان بەسەرهاتووە لەڕابردوودا لەلایەن دەرورووبەرو عێڕاقدا، بەڵام دەبێت لەوەتێبگەین کە ئەمریکا ئەگەربەرژەوەندى خۆى لەعێڕاقدا کۆتایی پێبێت ئەوکاتە دۆستایەتى شیعەو سوننەى بەلاوەگرنگتردەبێت لەدۆستایەتى ئێمە، وەناکرێت لێدانەکانى پێشمەرگەکانى کوردستان لە موێڵ و وەجیه بارزانى و مامۆستاى ئاینى لەدهۆک و تەقەکردن لە ئۆتۆمبیڵێکى خێزانێکى شارى سلێمانى وەلێدانى بەشى ناوخۆیی (خیراللە عبدالریم) لە هەولێر، بەبێ هیچ هۆیەک و ، هەڵکوتانەسەر کونسوڵخانەى ئێران لە هەولێر، بێ حساب بۆکردنمان لەبیربکرێت و بەسەر سەرکردایەتى سیاسى ئێمەدا تێپەڕبێت . کەچى ئەمریکا بەتەنیا داواى لێبوردنێک ئەویش لەهەمووجارەکاندا نەیانکردووە. چاوى ئێمەى نوساندووە ئەمەلەکاتێکدایە ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەرئێڕان ڕەنگە کوردستان وەک پێگەیەکى سەربازى گونجاو بۆ هێزەکانى خۆى بەکاربهێنێت...! بەڵام لە (21) بلیۆن دۆلار بۆئاوەدانکردنەوەى عێرق تەنیا 3% ى پارەکەى بۆ هەرێمى کوردستان تەرخان کردووە کەچى لەفەلوجە خەریکى ئاوەدانکردنەوەیە بۆڕازى کردنى سوننەکان، لەخۆیی و لێدانى هێزەکانى خۆى لەلایەن تیرۆرستان لەفەلوجە لەبیرچۆتەوە ، بەڵام من دەڵێم هەقى ئەمریکیەکانە وابکەن و پەراوێزمان بکەن چونکە لەبڕى ئەوەى ئێمە ئەوان بکەین بەئامانج و بیانکوژین هوتێلەکانى شیڕاتۆن و خانزادو ... هتد دەکەینە شوێنى حاوانەوەیان .
rebazalany@gmail.com
|