په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٢\٢٠١٢

 گەشاندنەوەی پشکۆی دیکتاتۆرەکان.*

                                                                                                   

نووسینی :سه‌میر عه‌ته‌ڵڵا                                                                                           وه‌رگێرانی :سه‌عید عارف باپیر


ئەگەڕێمەوە بۆسەر کتێبی (کەسەکانی دەوری قەزافی) نوسینی دوکتۆر عەبدولڕەحان شەلقەم.. لەوێدا لەھەمو شوێنێکیدا کەسایەتیە عەرەبیە ناسراوەکان دەبینینەوە. وەلێ شێوەی تیزەجاڕی وەردەگرن لەسایەی دو جوانخاسی وەکو : سەدام حسەین، و موعەمەرقەزافی دا ..کەسێتی ڕۆشنبیرەکانە، بەھرەدار بێت یان بێ بەھرە، دەگۆڕێن، یان بەئارەزو خۆ دەگۆڕن، بۆ ڕاڤەکارو لێکدەرەوەی بیرو باوەڕی پێشەواکە .

شەلقەم وێنەی کەسایەتی دوکتۆر ڕەجەب ئەبو دەبوس وەھا دەکێشێت.. فێرخوازی پرشنگداری زانکۆی بەنغازی لە گوڕە گوڕی باڵای سەردەمە ئەکادیمی یەکەی دا، لەناوەندی قوتابی و مامۆستاکانی دا بەپرشنگدارترین و ڕۆشنبیرترین کەسێک دەناسرا، پاشان بووە خوێندکاری لێکۆڵینەوە قوڵەکانی پاریس، دواتر ھەڵگری بڕوانامەی دوکتۆرا لە سۆربۆن .. پاش سەرکەوتن و گەڕانەوەی ، لیبیا لە قۆناغی ئەکادیمیانەی دەرچوو بوو، لە قۆناغی شوڕشگێڕی دابوو ، لەبرێتی ئەوەی وانەی فەلسەفە بڵێتەوە کە ئەو تێی دا لێھاتو بوو، تێگەیشت ھەمو چاخەکانی فەلسەفە ، لە ئەفلاتونەوە بۆ سارتەر، ناگاتە گەردیلەیەک لەبەردەم ((کتێبە سەوزەکە))ی قەزافی دا، ئیتر تواناو کاتی خۆی خەرج دەکرد لەپێناوی لێکدانەوەی سێ فەسڵەکەی ئەو کتێبەدا ، کتێبانی لەسەر ھەڵدەبەست و،‌ موحازەرەی لەسەر دەداو لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەی لەسەر بیرو باوەرەکانی عەقید بەڕێوەدەبرد.

دواترین موحازەرەی ئەبو دەبوس دەربارەی ((کتێبە سەوزەکە)) لە ١٧ شوباتی ٢٠١١ لە تەرابلوس دا ، ١٥کەس بوون. ھەمیشە پرسیارێکی سادەی بێ وەڵام دێت بە زەینمدا : ئاخۆ قەزافی بەڕاستی بڕوا دەکات، بە لێکدانەوە و ڕاڤەکردنەکارانی بیرو باوەڕەکانی؟ ئەرک دەکێشێت بۆخوێندنەوەی نوسینەکانیان؟ تێیان دەگات، کەوا زوربەی خەڵکەکە توانای تێگەیشتنی ئەو جۆرە بەد حاڵێتی و بەدھەرسی و بیرە زڕانەی نەبێت؟

برادەران دەپرسن ئاخۆ بۆچی لەسەر ئەدیبی کۆچکردو دوکتۆر (عەلی فەھمی خەشیم)ت نەنوسیوە ، کە یەکێکە لە ناسراوترین مامۆستاکانی لیبیا، ڕەنگبێ وەڵامەکە لە کتێبی ((کەسەکانی دەوری قەزافی)) دابێت. بەداخەوە دوکتۆری ناوبراو کەرامەتی ئەکادیمیانەی خۆی کردە قوربانی ، بە زۆر بێت، یان بە ئارەزوی خۆی.. خۆی دابەزاندە ئاستی سەفسەتە بێژی جەماھیریەکەی قەزافیەوە ، لێکدانەوەی دەدا بەوەی شکسپیر عەرەبە ولە بنچینەدا ناوی (شێخ زوبێر)ە. بەوەش قەزافی وەکو نوکتەکانی لە بەرنامە جارسە تەلەفزیۆنیەکانی دا ئەم دەسکەوتە زانستیەی دەگێڕایەوەو شانازی پێوە دەکرد.

دواین جارێک پێش ساڵانێک کە (عەلی خەشیم)م لەگەڵ کۆمەڵی ھاوەڵی لیبیایی دا لە ئوتێل(سەمیرامیس ــ قاھیرە) دابینی. کاتێک پێم گوت کارەکانی ئەم دواییەت ھاوتای ناونیشانت نیە، بە فشقیاتێک کە لەوم دەناسی پێچی بەبابەتەکە دا . زۆرێک لە نوسەرانی لیبیا لە دەرەوەی ئەم گۆڕەپانە مانەوە.. وەکو چۆن نوسەرانێکی عێراقی نێوبانگی خۆیان و بەھرەکەیان وەکو خۆی ھێشتەوە . بەڵام کۆنگرەکانی کەلە تەرابلوس دەبەسترا بۆ مشت و ماڵی بیرو ئەدەبیاتی قەزافی، ((خوێندنەوەی قوڵ)) بەکێشی چەندەھا تەن لە گوتار و باس بۆ کتێبێک لە بارستایی پەڕاوی قوتابخانەیەک دا بەفێڕۆ دەدرا . نازانم بەشداربووەکان ھەنوکە بەسەر ویژدانی خۆیان دا دەچنەوە ، بێ گومان ئەوە فوکردن بوو بە ژێر پشکۆی خود ئەڤینی دا.
________________________________________________
* (فووکردن بە پشکۆی شێتەکان دا) دەقی وەرگێرانی سەردێڕی نووسینەکەیە.
ـسەرچاوە:
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&issueno=12143&article=665315
 

 

٢٦\٢\٢٠١٠ - ستۆکھۆڵم
saidaraf@hotmail.com

ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک