٧\٢\٢٠١١
گه‌شتێک به ناو
په‌رتووکی (مێژووی خه‌لیفه‌کان)، له نووسینی (امام حافظ جلال ا‌لدین
السیوطی).*

عه‌باس رۆسته‌م
- به‌شی
دووه‌م -
*
عومه‌ری کوری خه‌تاب: له
لایه‌ن ئه‌بو به‌کره‌وه کرا به خه‌لیفه ، له ساڵی شه‌شه‌می
بانگهێشتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی( محه‌مه‌د )بۆته ئیسلام ، یه‌کێک بوه له
ده‌سته‌ڵاتدارانی هۆزی قوره‌یش ، ته‌نها که‌س بوه که به ئاشکرا و بێ
ترس کۆچی کردوه بۆ مه‌دینه ، شانازیکردوه به‌وه‌ی که چوار جار
خوداوه‌ندی گه‌وره له قورئاندا به ویستی ئه‌و ئایه‌تی دابه‌زاندوه
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیانداهه‌ڵداوه له
مێژوونوسانی ئیسلام و موفه‌سرین گوایه زیاتر له بیست جار قسه‌ی عومه‌ری
کوری خه‌تاب له قورئاندا دیاره.
له ماوه‌ی خه‌لافه‌تی عومه‌ری کوری خه‌تاب شاڵاوی داگیرکردنی وڵاته
دراوسێکان ده‌ستی پێ‌کرد و له‌و ماوه‌یه‌دا عێراق و شام و ئه‌هوازو
خوزستان و ئه‌سفه‌هان و هه‌مه‌دان و کرمان و سجستان و فه‌له‌ستین و
میسر و یه‌مه‌ن داگیرکران تا له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵیدا به ده‌ستی ئه‌بو
لوئلوئه حه‌بدولموغه‌یره به خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراوی کوژرا .
خه‌لیفه عومه‌ر به‌وه ناسراوه که له ساڵه‌کانی وشکه ساڵی
(الرمادة) به لێشاو تاڵانی له مێره‌وه گه‌یاندۆته حجازو دانیشتوانه‌که‌ی
له قات و قڕیی رزگارکردوه و یه‌که‌م خه‌لیفه‌ش بوه که پاشماوه‌ی
جوله‌که‌کانی له حیجازه‌وه ده‌رکردوه بۆ شام و دانیشتوانی (نجران) ی
گواستۆته‌وه بۆ کوفه‌و نازناوی (امیرالمومنین)یشی به‌خۆیه‌وه
لکاندوه.
*
عو‌سمان کوری عه‌فان: کوری
ئه‌بی ئه‌لعاس ، له کۆنه‌وه ئیسلام بوه ، دوو کچی پێغه‌مبه‌ر ژنی
بون ، یه‌کێکه له‌و ده که‌سه‌ی مژده‌ی به‌هه‌شتی بوونیان پێدراوه ،
له‌ماوه‌ی خلافه‌تی ئه‌ودا قورئان نوسراوه‌ته‌وه . دوای ئه‌بو به‌کرو
عه‌لی و زه‌یدی کوری حارسە بوه به ئیسلام.
له بڕیارێکدا ( که جێگه‌ی شک‌و گومانه و له لایه‌ن زوربه‌ی
موسڵمانانه‌وه به‌تایبه‌تی هه‌وادارانی عه‌لی کوری ئه‌بو تالب ) عومه‌ر
پێش مردنی عه‌بدولڕه‌حمان کوری ئه‌بو عۆفی وه‌ک بریار ده‌ر دانا‌و ( له
شانۆیه‌کی گوماناویدا ) بریاریدا عو‌سمان کوری عه‌فان ببێته جێگری عومه‌ر
له جیاتی عه‌لی کوری ئه‌بو تالب.
له ماوه‌ی خه‌لافه‌تی عوسماندا هێرش و داگیرکردنی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر
به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و باکوری رۆژهه‌ڵاتدا بۆ خوراسان و نیسابور به‌ره‌و
رۆژئاواش ته‌واوی باکوری ئه‌فریقیا و حه‌به‌شه داگیرکراو له ده‌ریاش
په‌رینه‌وه‌و ئه‌نده‌لوسیان داگیرکرد و له ده‌ریای سپی ناوه‌راستیش
دوورگه‌ی قوبرسیان داگیرکردو له گه‌ڵ دانیشتوانه‌که‌یدا به وه‌رگرتنی
(جزیه و خه‌راج) وازیان لێهێنان.
عو‌سمان کوری عه‌فان یه‌که‌م خه‌لیفه‌یه که پله و پایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی
به سه‌ر که‌س و کار و عه‌شره‌تیدا دابه‌شکردوه بێگوێدانه رابوردوی
ئه‌و که‌سه له‌وانه‌ش ( وه‌لیدی کوری عه‌قه‌به کوری ئه‌بو معیت که
برای دایکی بوه ) کرده والی کوفه له جیاتی سه‌عدکوری ئه‌بی وقاێ .
ئه‌م ولیده به ڕه‌سه‌ن گومان لێکراوه‌و به ئه‌تواریش کابرایێه‌کی مه‌یخۆرو
داوینپیس بوه ، له یه‌که‌م رۆژی ده‌سته‌ڵاتیا له کوفه له پێشنوێژی
نوێژی به‌یانیدا به سه‌ر خۆشی چوار ره‌کعه‌ت نوێژی به نوێژکه‌ران
کردوه‌و ئاوڕیشی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی هیچیکه‌تان ناوێت !! . له
کردارێکی دیکه‌یدا عومه‌ری کوری عاسی له والی مێر لابرد‌و عه‌بدوڵای
کوری سه‌عد کوری ئه‌بی سه‌رحی دانا له جێگه‌که‌ی ، ئه‌م کابرایه کاتی
خۆی نووسه‌ری به‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ر بوه‌و دواجار لێی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه
، بۆیه کاتی داگیرکردنی مه‌ککه پێغه‌مبه‌ر ئه‌مری فه‌رمو که ده‌بێت
ئه‌م عبدﷲ کوری سه‌رحه بکوژرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر له پشت په‌رده‌کانی که‌عبه
خۆی شاردبێته‌وه . سه‌عدیش بۆ رزگارکردنی گیانی خۆی له کوشتن په‌نایبرده
به‌ر عوسمانی کوری عه‌فان ، ئه‌ویش بردیه لای پێغه‌مبه‌رو داوای
لێبوردنی بۆکردو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بو به .
له ماوه‌ی خه‌لافه‌تی عوسماندا سنوری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر فراوانبوو
داهاتیشی له راده به ده‌رزیاد بو ، بۆیه عپمان که‌وته ئه‌وه‌ی
بێحساب ئه‌و داهاته به‌سه‌ر که‌س و کار‌و سه‌ره‌ک هۆزه‌کاندا دابه‌ش
بکات و مافدارانیش له‌و داهاته بێبه‌ش بکات ، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی
له پێنج به‌ش به‌شێکی داهاتی باکوری ئه‌فریقیا بداته مه‌روانی کوری
حه‌کم.
ئه‌م کرده‌وانه‌ی عو‌سمان بوه مایه‌ی توڕه‌یی و رق و کینه‌ی زوربه‌ی هه‌ره
زۆری سه‌حابه‌کانی پێغه‌مبه‌ر، دژایه‌تی کردنیشی بۆ عه‌بدوڵای کوری مه‌سعودو
ئه‌بی ژه‌ر ئه‌لغه‌فاری وعه‌مار کوری یاسر‌و زوڵم و زۆری سه‌عدی کوری ئه‌بی
سه‌رحیش له میسر کاری گه‌یانده ئه‌وه‌ی زیاتر له ٧٠٠ که‌س له
موسڵمانان به سه‌رۆکایه‌تی محه‌مه‌دی کوری ئه‌بو به‌کرهاتنه‌لایی و که‌وتنه
سکاڵا‌و داواکردنی لابردنی سه‌عد له ده‌سته‌ڵات له میسر و محه‌مه‌دی
کوری ئه‌بو به‌کر له جێگه‌که‌ی دابنرێت ، له ژێر فشاری ئه م هه‌ڵچونه‌ی
ئه‌و سه‌حابی و موسڵمانانه و پشتگیریکردنی عه‌لی و گه‌لێ سه‌حابه‌ی تر
بۆ داخوازیه‌کانیان عو‌سمان ناچار بو داواکه‌یان قبول بکات و محه‌مه‌دی
کوری ئه‌بو به‌کر بکاته والی میسر، کاتێکیش محه‌مه‌د له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دا
بوو بۆ میسر لاوێکی ره‌ش پیستی دیت به‌په‌له به‌ره‌و میسر ئه‌رۆیشت ،رایگرت
و کاتێ که‌وتنه لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا ده‌رکه‌وت نامه‌یێه‌کی پێیه
له عوسمانه‌وه بۆ والی میسر که کردیانه‌وه تێیدا نووسرابوو( بۆ
والی میسر که‌ی محه‌مه‌دی کوری ئه‌بو به‌کر وفڵان و فڵان گه‌یشتنه‌لات
به فێڵێک بیانکوژه و له جێگه‌که‌ی خۆت بمێنه‌ۆه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌مرم
بکه).
بۆیه محه‌مه‌دی کوری ئه‌بو به‌کر گه‌ڕایه‌وه مه‌دینه‌و نامه‌که‌ی به
به‌ڵگه‌وه پیشانی کۆمه‌ڵێک له سه‌حابه‌کانداوله‌وانه عه‌لی کوری ئه‌بو
تالب و ته‌ڵحه‌و زوبه‌یر و سه‌عدو که‌سانێکی دی و که‌وتنه گه‌مارۆدانی
ماڵه‌که‌ی عو‌سمان و داوایان لێکرد مه‌روانی کوری حه‌که‌میان بداته ده‌ست
که شک وابو نوسه‌ری نامه‌که‌یه به ڵام بێ سوود بوو ، ئاژاوه‌که وا
گه‌رم بو گه‌یشته ئه‌وه‌ی هێڕش بکرێته سه‌ر ماڵی عو‌سمان و له لایه‌ن
محه‌مه‌دی کوری ئه‌بو به‌کر**
و دوو که‌سی دیکه ، له‌سه‌ربه‌رماڵی نوێژکردن ، له ماڵه‌که‌ی خۆیدا
بیکوژن.
به‌مه‌ش ئاگری فیتنه و ئاژاوه له ناو ئیسلامدا به ته‌واوی گڕی سه‌ندو
ئاله‌م بار‌و دۆخه‌دا عه‌لی کوری ئه‌بو تالب بوه خه‌لیفه له جێگه‌ی
عو‌سمان.
_______________________________________________________
**
(لێره‌دا ئه‌وه‌ی به
پێویستی ئه‌زانم ئه‌وه‌یه بڵێم که محه‌مه‌د ، کوری ئه‌بو به‌کری
سدیقه و برای عائشه‌ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ره و دواجار له کاتی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی
موعاویه‌ی کوری ئه‌بو سوفیان ، له لایه‌ن پیاوه‌کانی معاویه‌وه
گیراو دوای بڕینی هه‌ردوو ده‌ست و قاچی خستیانه ناو سکی گوێدرێژێکی
مردوه‌وه سووتانیان !!!).
*
به مه‌به‌ستی
ئاگادارکردنه‌وه‌ی براێیه‌کم له مرۆڤایه‌تیدا به نازناوی (جوامێر)
که له په‌راوێزیکیدا بۆ نوسینێکم نوسیبوی
{ئاخ ئیسلام دوو رۆژ به
ته‌واوی حوکمت بگرتایه‌ته‌وه‌ده‌ست بۆ ئه‌و زۆڵه ڕۆشنبیره غه‌رب
په‌رستانه- ئاخ سه‌د ئاخ.}
به باشمزانی دووباره ئه‌م زنجیره نوسینه له سه‌ر مێژووی
خه‌لیفه‌کانی ئیسلام بڵاو بکه‌مه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی کاکه جوامێرتێبگات
ئه‌مه‌یه مێژوی نزیکه‌ی 900 ساڵ له‌و حوکمه‌ی ئاخ و داخی بۆ ئه‌خوات و
چاوه‌روانیه‌تی!!!
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|