لە چوارچێوەی کۆششەکانی
''فیدراسیۆنی پەنابەران'' دژ بە بڕیاری ناردنی بە زۆرەملێ و
نامرۆڤانەی حکومەتی بەریتانیا بۆ وڵاتی رواندا، دوێنێ
١٤\٦\٢٠٢٢
کۆمەڵێک لە مرۆڤدۆستانی خەڵکی بەریتانیا و پەنابەران بە جەستەی
خۆیان بەربەستیان لەسەر رێگەی کاروانی پەنابەران بۆ ناو
فڕۆکەخانەی (هیسرۆ) دروستکرد و سەرئەنجام زۆر سەرکەوتووانە
توانیان ناردنی پانابەرانیان رابگرن. پیرۆزە ئەو سەرکەوتنە، بێ
گومان ئەگەر پەنابەران بەو شێوەیە یەکگرتوو بن و لە پشت
''فیدراسۆنی پەنابەران'' بوەستن ئەوە سەرکەوتن لە دوای
سەرکەوتن وەدەستدەهێن و مافەکانیان پارێزراو دەبێ.