٢٩\٦\٢٠٢٠
گەشتی پەنابەران بۆ وڵاتانی سێیەم
کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
راگیرابوون دەستیپێکردەوە.
هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند:
"ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری
پەنابەران لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایانگەیاند: کە گەشتی
ئەوپەنابەرانەی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگیرابوون بۆ ووڵاتانی
سێیەم دەستی پێکردەوە ..".
هەروەها هەردوو ڕێکخراوەی ناوبراو ئەوەشیان ووت" هەرچەندە هێشتا
بەشێوەیەکی گشتی گشتەکان دەستی پێنەکردۆتەوە بەڵام ئەمەسەرەتایەکی باشە
بۆ بەڕێکردنی ئەوپەنابەرانەی پێشتر ئامادەکرابوون بۆ گەیشتنیان بە
ووڵاتانی سێیەم تا دەست بکەن بە ژیانێکی ئارام و جێگیر..".
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشدا کە" بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە
ئاسمانیەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ( ١٠،٠٠٠ ) دەهەزار پەنابەر
نەیانتوانی بگەنە ووڵاتانی سێیەم بۆیە لەدوای ئەم هەنگاوەو گەڕانەوەی
ژیان بەرو دۆخی ئاساییبونەوە زۆر بە خێرای و جدی کار دەکەین بۆ گەیاندی
گشت ئەو پەنابەرانە کە ئامادەکراون و تەنها ئەوەیان ماوە بگەنە
ووڵاتانی سێیەم..".
هەر لەو ساتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵدا، حکومەتەکانی ئەوروپا بە
پاساوی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی سنوورەکان و
ڕاگرتنی پەنابەرانیاندا و داواشیان له وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا كرد،
پەیڕەوی لەو بڕیارە بکەن ئەمە وێڕای ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان بڕیاری ڕاگرتنی، بردنی ئەو پەنابەرانەیدا کە داوای
پەنابەرییان قبوڵکراوە تا بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێهەم.
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆن
٢٢\٦\٢٠٢٠
- تورکیا
---------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاماری پەنابەرانی عێراقی لەساڵی ٢٠١٩ و پێنچ مانگی ڕابردووی ساڵی
٢٠٢٠.
-لەساڵی ٢٠١٩ دا " ١٥،٥٣٢" پانزە هەزارو پێنچ سەدوو سی و دوو پەنابەری
عێراقی لە تورکیا داوای مافی پەنابەری نێودەوڵەتیان کردووە،بەڵام تەنها
" ٧٣٢ " حەوت سەدوو سی دوو پەنابەر لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ
کاروباری پەنابەران کەیسەکانیان پەسەند کراوەو ڕەوانەی ووڵاتانی سێهەم
کراون جگە لەوەی بەسەدان پەنابەری تری عێراقی لە وڵاتانی " میسر ،
ئوردن ، لوبنان " چەند ووڵاتێکیتر داوای مافی پەنابەری نێودەوڵەتیان
کردووە.
-لە هەمان ساڵدا " ١٢،٠٩٧ " دوانزەهەزارو نەوەدوحەوت پەنابەری عێراقی
بەمەبەستی کۆچکردنیان بۆ ووڵاتانی ئەورووپا لەتورکیا دەستگیرکراو.
هەرلەهەمان ساڵیشدا "٢٦،٨٠٠" بیستوشەش هەزارو هەشتسەد پەنابەری عێراقی
گەیشتونەتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە لەڕیزبەندی پێنجەمی پەنابەراندان
لەیەکێتی ئەوروپا لە ئەو ساڵەداو لە پێنچ مانگی ڕابردووی ئەم ساڵیشدا
کەساڵی ٢٠٢٠ سەرەڕای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆماوەی چەند مانگێک
لەزۆرینەی وڵاتاندا بەتایبەتی عێراق و تورکیاو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا
تەواوی سنورەکانیوشکانی و ئاوی و ئاسمانی داخران و ڕێگری هاتووچۆو
هاتنە دەرەوە ڕاگەیەندرا، بەڵام کۆچی پەنابەران هەر بەردەوام بوو جگە
لەوەی زۆر کەم بۆوە لەچاو ساڵانی پێشوودا بەتایبەتی ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی
ڕێگریەکان بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤایەتی هێشتا ئاماریووردنین بەڵام
لەماوەی پێنچ مانگی ڕابردوودا لەتورکیادا "١٢٣٩" هەزارودووسەدووسی و نۆ
پەنابەری عێراقی دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بەرەو ووڵاتانی ئەوروپا
بەرێبکەون.
بەپێی ئاماری سەرەتایی وڵاتانی ئەوروپا لەماوەی پێنچ مانگی ڕابردوودا "
٣١،٦٠٠ "سی ویەکهەزارو سەش سەد پەنابەر گەیشتونەتە ئەورووپا بێئەوەی
ئاماژە بەڕەگەزنامەی پەنابەرەکان بکات، بەڵام بەپێی ئاماری سەرەتایی
وڵاتی ئەوروپا زۆرترین پەنابەر لەماوەی پێنچ مانگی ڕابردوودا ڕوویان لە
ئەڵمانیا کردووە کە پەنابەرانی عێراقی لە ڕیزبەندیدوهەمدان.
سەبارەت بە ئاماری گیان لەدەستدانی پەنابەرانیش:
لەساڵی ٢٠١٩ دا لەسەرانسەری جیهاندا.
"٢١١٥" دوو هەزارو سەدوپانزە پەنابەر لەسەرانسەری جیهاندا بۆ گەیشتن بە
ئەوروپاو وڵاتانی ئارام گیانیان لەدەسداوە، لەو ژمارەیە "١٨٨٥ "
پەنابەر لە دەریای سپی ناوەڕستدا خنکاون
لە تورکیاش لە دەریایی ئیجەدا " ٢١٥ " پەنابەر گیانیان لەدەستداوە.
لەم ساڵیشداو لەماوەی پێنچ مانگی ڕابردوودا " ١٠٠٤ " هەزاروچوار
پەنابەر لەسەراسەری جیهاندا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپاو ووڵاتانی
ئارام گیانیان لەدەستداوە لەو ڕێژەیەش " ٢٦٩ " پەنابەریان لەدەریای سپی
ناوەراستدا گیانیان لەدەستداوە.
قوربانیەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن فیدراسیۆنەوە تۆمارکراوە لە ٦ساڵیڕابردودا
٣١٥" هاوولاتی هەرێمی کوردستان لەدەریادا خنکاوو بیسەوشۆین بوون لەوانە
١٦٣ تەرم گەراوەتەوە نێو باوەشی کەسوکاریان ١٥١ تەرمیش نادیارە .
هەروەها لەسەرەتایی ئەمسالەوە٢١ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لەدەریادا
خنکاون و٦ تەرمیشگەڕێنراوەتەوەو١٥ پەنابەریش بی سەروشۆێنن.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو " قاچاخچیانەی " بازرگانی بەگیانی
پەنابەرانەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە تورکیا "٨٩٩٦ " هەشت هەزارو
نۆسەدوو نەوەتوشەش قاچاخچی دەستگیرکرابوون. لە ماوەی پێنچ مانگی
ڕابردووی ئەم ساڵیشدا ٢٠٢٠ "١٤٩٦ " هەزاروچوار سەدو نەوەت و شەش
قاچاخچی دەستگیرکراون..
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی - لقی
کوردستان
٢٠\٦\٢٠٢٠
|