١٧\٩\٢٠١٠
گه‌شتوگوزار...
له کوردستانی من و... وێرانه‌ی سه‌رده‌م.

ئاشتی گه‌رمیانی
گه‌شتێک بۆ
گه‌شتوگوزاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان که مرۆڤ شه‌رم دای ده‌گرێت بڵێت
من سه‌یرانگام هه‌یه.... به‌لام له‌به‌ر خاتری خاتران؟؟
له‌هه‌ر
جێگایه‌ک بیت .. له جیهاندا . ئه‌گه‌ر له ئۆسلۆ یان ستۆکهۆلم یان ئه‌مسترادم
یان تۆرنتۆ یان و یان .. کوردستانی من هه‌ر وولاتی باو باپیران وێستگه‌ی
خه‌م و ئازاره‌کان و بیره‌وه‌ری یه‌کانه ... کوردستانی من بۆ من تاکه
قیبله‌یه که من رووی تێ ده‌که‌م و به دایکی وولاتی ده‌زانم .. ئه‌مه
هه‌ستی ئه‌و مرۆڤانه‌یه که رێگای دوور‌و نزیکی وولاتیان گرتووه .. که
به‌سه‌ردان ده‌گه‌ڕیته‌وه...؟ کوردستان تینوێتیت ده‌شکێنێت به چمکێک
له ئاخ و زام و ئازار ده‌بێته گرێ کوێره‌و ناکرێته‌وه .. من یه‌خه‌ی
کێ بگرم ..؟ وه به کێ بڵێم تۆ یان تۆ یان تۆ؟ به‌کام شۆفێر بڵێم لاچۆ
خۆتم لێم مه‌ده؟ کام به‌ریوبه‌ر کام به‌ریوبه‌ری گشتی کام به‌رپرس ؟
کام قوماندار کام جه‌ناب کام به‌رێز کام کاکه‌ی ماستاو چی کام جه‌نابی
؟؟؟
پێش 25 ساڵ چۆنم به‌جێ هێشت .. هه‌ر ئاوهایه.. ده‌مێکه شتێک ده‌رباره‌ی
گه‌شتوگوزار له مێشکمدا دێت وده‌ڕوات .. ده‌مێکه له گه‌ڵ هاوه‌ڵاکانمدا
هه‌ر ده‌یڵێمه‌وه .. که بۆچی ئه‌مه ناکرێت ! به‌نداوێک ! کابینه‌کان
! ترافیکی چیایی ! خزمه‌ت گوزاری یه سه‌ره ڕێگایه‌کان! به‌لام من به
کێ و تۆ به کێ ؟
من سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و خورماڵ وماوه‌ت و شه‌قلاوه‌و جوندیان
و سه‌رسه‌نگ و ئامێدی و زاخۆم کرد.
خه‌ڵکێکی زۆر گه‌شتیارێکی زۆر له به‌غداو ئه‌نبارو نه‌خه‌ف و که‌ربه‌لاو
واست و به‌سراش ، له دیاله و که‌رکووک و سلیمانی و هه‌ولێری پایته‌ختیشوه
هاتبوون بۆ ته‌نها تۆزێ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کان، ئه‌و ئازارانه‌ی
که مرۆڤ له وولاتی عێراقی فیدراڵ‌دا هه‌یه‌تی وه له‌م هاوینه دا که
گه‌رما به‌زه‌یی به‌که‌سدا نه‌ده‌هاته‌وه.
ئێمه وه‌زاره‌تێکمان هه‌یه به‌ناوی گه‌شت وگوزار .. ئه‌گه‌ر سه‌ردانی
جێگا گه‌شتو گوزاره‌کان بکه‌یت ئه‌وا هه‌ر خه‌ڵکی ساده‌و ساکاره
جێگایان خۆش کردوه‌و ده‌یده‌ن به کرێ ، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئیسراحه‌ته
رێگاکان بکه‌یت ئه‌وا هه‌ر نی یه؟ خه‌ڵک ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاو ڕوو له‌و
ده‌شته بکه‌ن؟
ئه‌گه‌ر مۆنتێل و ئوتێله‌کان باس بکه‌یت ئه‌وا خه‌ڵک دروستی کردوه وه
به کرێ ی ده‌دات و نا گه‌شتو گوزاریین له رووی یاسایییه‌وه. ئه‌گه‌ر
باسی هۆتێله هایڤ لایفه‌کان بکه‌یت له‌وانه‌یه نانی هه‌ژار نه‌بێت؟
ئه‌گه‌ر باس له خوودی جێگا گه‌شتو گوزاره‌کان بکه‌یت یان ته‌ماشایان
بکه‌یت ئه‌واپێش 20 ساڵێش هه‌مان شێوه بوو هیچ گۆران کاری یه‌ک ڕووی
نه‌داوه. ئه‌گه‌ر باس له‌کاره‌کانی خۆیان بکه‌ن من تێ ناگه‌م کامه
بوو یان کامه‌یه .. که هه‌رجێ کارێک کرابێت به نیوه چڵی به که‌ره‌سته‌یه‌کی
وێران کراو دروست کراوه.
ڕێگاو بانێکی سه‌قه‌ت له‌هه‌رێمدا له 80 زیاتر نا‌توانیت بڕۆیت .. وه
لادانی که‌م لابده یه‌سکه‌ر خۆڵ ده‌تخواته‌وه! له‌کوردستاندا وه‌زاره‌تێک
ناتوانێک 500 مه‌تر سه‌ب یان کۆنکریت بکات ؟؟؟ بۆ پێش گرتن له ئاو
دروست بوونی گۆماوێک ! تۆ بڵی ی مالکی و شه‌هرستانی کێشه‌یی ئاویش بکه‌نه
بازگه‌ی نه‌وت و غاز؟
نه‌بوونی سه‌له‌ی پیسایی و خزمه‌ت گوزاری که سه‌ره‌کترین که‌ره‌سته‌یه
بۆ ئه‌مرۆ بۆ ڕا گرتنی پاک و خاوێنی ... له‌که‌ناڵه میدیایه‌کان باسی
پاک و خاوێنی و جوانی و به‌سه‌روو باڵی گه‌شت وگوزاره‌کاندا باس ده‌کرێت
،، به‌لام به‌داخه‌وه زۆریان درۆی سپین وه ڕاست نین ، ده‌یانه‌وێت سه‌ره‌نجی
خه‌ڵکی هه‌ژاروو بێ ده‌ره‌تانی کوردستان ڕبکێشن.. من ده‌ڵیم کوردستان
قیبله‌ی هه‌مووانه .. به‌لام لای هه‌موو که‌سێک وا نی یه ؟ لای ئه‌وانه
وا نی یه که ته‌نها بیر له موکافه‌ئه وه سوپاس نامه‌ی وه‌همی وه
کاری نابه‌جێ وه رۆتین وه ئیمزاکردن وه بێ سه‌روبه‌ری ...؟
کام به‌ریوبه‌ری گشتی وورگ زل ؟ له وه‌زاره‌ت و به‌ریوبه‌رایه‌تی یه‌که‌یه‌وه
به‌سه‌ردان ده‌رچوو سه‌ردانی گه‌شتو گوزاریه‌کانی کرد وه رۆژێک ڕه‌خنه‌ی
له خۆی و ده‌زگاکه‌ی گرت باسی وه ئه‌سبابی نه‌بوونی جێگای گه‌شت
وگوزاری کرد وه باسی که‌م کوری یه‌کانی ئه‌مرۆی کرد وه باسی ده‌ستکه‌وتی
پاره‌ی کرد که خه‌ڵک له عێراقه‌وه دێن بۆ سه‌ردانی گه‌شتو گوزاری
کوردستان ؟ چی سه‌رف ده‌که‌ن وه چی ده‌کڕن وه ئه‌م پاره‌یه کێ سوود
مه‌نده .. بۆچی حکومه‌ت بیر له‌وه‌دناکاته‌وه که خۆی خزمه‌ت گوزاری
بکاته گه‌ڕ و به‌رانبه‌ریش سوودمه‌ند بێت؟
نه‌ک ته‌نها له عێراقه‌وه خه‌ڵک هاوولاتی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌که‌ن به‌ڵکو..
له ئیران له تورکیا له سوریا له ئه‌وروپا.. ئه‌وانی وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟
بۆ سه‌ردان؟ بێگومان ده‌یانه‌وێت ساتێک بۆ خۆش گوزه‌رانی سه‌ردانی گه‌شت
وگوزاره‌کان بکه‌ن.
له ئامێدی به‌هه‌شتی جوانی چیا‌و ده‌ش و ئاو‌و داروو سروشتی جوانه به‌لام
به‌داخه‌وه که پێش 30 ساڵ چۆن بوو ئاوهامان به‌جێ هێشتووه .. له‌وانه‌یه
پرسیارێکیش بێته پێشه‌وه که ئایا وه‌زاره‌تی گه‌شتو گوزار کاری نه‌کردوه
.. من ده‌ڵێم کوردستان پێوانه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که وه‌زاره‌ت
چه‌ند کارێک یان پرۆژه‌ی کردوه بۆیه کاره‌کان چه‌ند زۆر بن بۆ ئه‌وان
به‌لام که‌من له بینیراویدا! سه‌رسه‌نگ .. کۆمه‌ڵه خانوه‌ک کراوه به‌لام
ئایا ئه‌و چه‌ند خانووه گه‌شتوگوزاره به‌شی هه‌موو سه‌ردانه‌کان ده‌کات؟
من شه‌رم دام ده‌گرێت کا‌تێک بڵێم جێگای گه‌شت وگوزاریم هه‌یه که ته‌نها
خاڵێکی پۆزه‌تیڤی نی یه بۆ ناولێ نراوی گه‌شتوگوزاری. وه خزمه‌ت
گوزاریه‌کی مردووی هه‌یه که نی یه .. ئه‌مانه‌تی ژیانداری تێدا نی
یه ! تیمی پزیشکی و ده‌رمان داری تێدا نی یه! روناکی ته‌واوی تێدا نی
یه ! خه‌ڵک ئاماده‌یه پاره بدات ، خه‌ڵک ئاماده‌یه پاره‌ی ڕێگا و
بان بده‌ن به‌شه‌رتێک رێگایه‌کی هونه‌ری هاوچه‌رخی هه‌بێت وه‌کو جیهان
؟ که جیهان نامۆ نی یه بۆ هه‌مووان ، رۆژانه سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن
!
بۆیه من پێم وایه که ده‌بێت وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار به پله یه‌که‌م
وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به پله‌ی دووه‌م گه‌شتێک بکه‌ن بۆ
ناوچه گه‌شتوگوزاره‌کان تا ئه‌وانیش که‌م و کوری یه‌کانی خۆیان ببینن.
وه کوردستان وه‌کو گوندێک نه‌بینن .. ئه‌وه‌ی هه‌یه ئایا باشه .. نه‌خێرباش
نی یه؟ بۆیه ئه‌گه‌ر له سه‌دا 5 باری جوانی وپاک خاوێنی و سه‌لامه‌تی
ڕێگاو بان و حه‌سانه‌وه‌و ئاو و سروشت چاره‌سه‌ر بکه‌ن ... ئه‌وا
کوردستانی من جوانتر‌و گه‌شاوه‌تر ده‌بێت!
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی ئاشتی گه‌رمیانی
|