په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٦\٢٠١٧

  گەواهیی دەدەم ژنێک نییە جگە لە تۆ.

                            

    نه‌زار قه‌بانی                           و: هاوڕێ نەهرۆ
١

گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
تەنیا تۆ لێزانانە فێری یاریەکە بوویت
بەرگەی بێ ئەقڵیم گرتی
دە ساڵ بەرگە گرتی
ئوقرەت گرت لەسەر شیتیم وەک راوەستای
نینوکەکانم بە ریک و پیکی گرتی
دەفتەرەکانم رێک کردی
منت خستە باغچەی ساوایانەوە
تەنیا تۆ بوویت


٢

گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
وەک وێنەیەکی زەیتی وەک من وایە
لە فیکر و رەفتار تەنیا تۆی
لە ئاقڵی و شێتی تەنیا تۆی
لە بیزاری بە پەلە
لە هەڵواسینی بە پەلە
تەنیا تۆی
گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
نیوەی تۆ بایەخم بەرێ
داگیرت کردم وەک کردت
ئازادت کردم وەک کردت


٣

گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
مامەڵەی لەگەڵ کردم وەک ساوایەکی دوو مانگان
تەنیا تۆی
شیری بولبولت پیشکەش کردم
گوڵ و یاریەکان
تەنیا تۆی
گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
دەست واز بوو لەگەڵم وەک دەریا
ناسک بوو وەک شیعر
نازت هەڵگرتم وەک کردت
بۆگەنت کردم وەک کردت
گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
وای کرد کە مناڵیم
درێژ بیتەوە بۆ پەنجا ، تەنیا تۆ بوویت


٤

گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
بتوانی بڵی کە ژنە تەنیا تۆ بوویت
لە نهینی و ناوکی دا
سەنتەری گیتی دایە
گەواهیی دەدەم ژنیک نییە
دارەکانی بەدوایەوە بن لەکاتی رۆیشتن دا
تەنیا تۆ بوویت
کۆتر لەجەستەی بەفرینی ئاو دەخواتەوە
تەنیا تۆ بوویت
مەڕ لە گیای بن هەنگڵی هاوینی بلەوەڕێ
تەنیا تۆ بوویت
گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
چیرۆکی مێ یەنەی بە دوو وشە کورت کردەوە
هانی پیاوەتیم دا لەسەر خۆم
تەنیا تۆ بوویت


٥

گەواهیی دەدەم ژنیک نییە
زەمەن لە مەمکی ڕاستی ڕاوەستی
تەنیا تۆ بوویت
شورش هەڵگیرسا لە کەناری مەمکی چەپی
تەنیا تۆ بوویت
گەواهیی دەدەم ژنیک نییە
یاساکانی جیهانی گۆری تەنیا تۆ بوویت
نەخشەی حەڵال و حەرامی
گۆڕی
تەنیا تۆ بوویت


٦

گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
لەساتەکانی عیشق هێرش ئەکاتە سەرم وەک بومە لەرزە
دەمسوتێنێ....دەمخنکێنێ
ئەمکاتە دوو کەرتەوە وەک مانگ
گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
داگیرم کا دریژترین داگیرکردن
خوشترین داگیرکردن
دەمچێنێ
گوڵیکی دمشقی
نە عناو
برتقاڵ
ئەی ژن
لە ژێر پرچی دا پرسیارەکانم جێ دێڵم
هیچ رۆژێک وەڵامی پرسیاری نەدایەوە
ئەی ژن، تۆ هەموو زمانەکانی
بەلام بە زەین دەگیری و ناوترێ


٧

ئەی چاوی دەریایی
دەستی مۆ مینی
ئامادەی جوانی
ئەی سپی وەک زێو
لوس وەک بەلور
گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
لە پانتایی ناو قەدی دا هەموو سەردەمەکان کۆ بۆتەوە
هەزارها، هەزار ئەستێرە بەدەوری دا دەسۆڕی
گەواهیی دەدەم ژنێک نییە، جگە لە تۆ خوشەویستەکەم
لە ئامێزیا یەکەم نێرینە پەروەردە بکرێ
دوایەمین نێرینەش


٨

ئەی بینینی شەفاف
دادپەروەری جوان
ئەی جوانی بەردڵان
هەمیشە مناڵی
گەواهیی دەدەم ژنیک نییە
لە فەرمانی ئەشکەوت رزگاری بووە، تەنیا تۆ بوویت
گەواهیی دەدەم ژنیک نییە
بە سینەی پێشوازی لە خەنجەری خێڵ بکا
خوشەویستم بۆی
دەرئەنجامی چاکەیە


٩

گەواهیی دەدەم ژنیک نییە
بەو شێوەیە هات کە من چاوەرێم کرد
درێژایی پرچی لەوە درێژ تر بوو کە من دەمویست و خەونم پێوە دەبینی
شێوەی مەمکی
دەقاو دەق وەک ئەوەی پلانم بۆ دانا بوو وێنەم بۆ کێشا بوو
گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
سیمای لە هەوری دوکەڵ دەربچێ... ئەگەر جگەرە بکێشی
وەک کۆتری سپی دەفڕێ لە فیکرم...ئەگەر فیکر بکەمەوە
ئەی ژن ... بە تەنیا چەندین پەرتووکم لەسەر نووسی
بەڵام جگە لە هەموو شێعرەکانم
مایتەوە... جوانتر لە هەموو نووسینەکانم


١٠

گەواهیی دەدەم ژنێک نییە
خوشەویستی لەگەڵ کردم بە تەواوی شارستانیەتەوە
لە تەپ و تۆزی جیهانی سێ یەم دەریهینام
تەنیا تۆ بوویت
گەواهیی دەدەم ژنیک نییە
پێشی تۆ گرێیەکانم کردبێتەوە
جەستەی رۆشنبیر کردم
دواندی وەک دواندنی قەیسارە
گەواهیی دەدەم کە ژنێک نییە
تەنیا تۆ بوویت
تەنیا تۆ بوویت
تەنیا تۆ بوویت.

 

ماڵپەڕی نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک