په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٥\٢٠١٨

گه‌وره‌ترین یه‌کیتی کرێکاریی به‌ریتانیا

دژ به ‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دەوەستێتەوە و پشتیوانیی فیدراسیۆن ده‌کا.

 


مارک سێرڤۆتکا سکرتێری گشتی یه‌کیتی خزمه‌تگوزاری و بازرگانی(PCS ) له‌نامه‌یه‌کدا که‌  ١٧ی مه‌ی ئاراسته‌ی ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی کردوه ده‌ڵێت‌" یەکییەتەکەمان دەخوازێت پشتگیری خۆی بۆ ئەو پەنابەرە عێراقییانە دەرببڕێت کە داوای مافی پەنابه‌رییان لە بەریتانیا دەکەن و ھەروەھا ئەوانەش کە ترسی بەزۆرناردنەوەیان ھەیە و نامەی گونجاو ئاراستەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ UKAB دەکەین بۆ وەستاندنی بەزۆرناردنەوەو ئازادکردنی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی کە ڕاگیراون تا دیپۆرت بکرێنەوە".
هه‌ر له‌نامه‌که‌ی مارکدا هاتوه‌"له‌ کۆنفرانسه‌که‌ماندا که‌ به‌زۆرینه‌ ده‌نگی پێدرا نامەیەکی پشتگیری بۆ فیدراسیۆن بنوسین، نامەیەک بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا UKAB و داوالێکردنیان بە وەستاندنی دیپۆرتکردنەوەو ئازادکردنی ئەوانەی دەستگیرکراون تا دیپۆرتبکرێنەوە.، نامەیەک بۆ سەرۆک کۆماری عێراق و داوای لێبکرێت کە ھیچ پەنابەرێک وەرنەگرنەوە کە لە ئەوروپاوە بە زۆر بنێردرێتەوە".


ده‌قی نامه‌که‌ له‌خواره‌وه‌ بخۆێنه‌وه‌:

مارک سیڤۆتکا سکرتیری گشتی بۆ ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆن
ھاوڕێیان،

کەمپینی وەستاندنی ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق.


بەناوی ئەندامانی یەکێتی خزمەتگوزارییە بازرگانی و گشتییەکانەوە ئەم نامەیەتان بۆ دەنوسم و پشتگیری و ھاوخەمی خۆمان بۆ کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق بۆ وەستاندنی بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی دەردەبڕین بە پشتبەستن بە دەقێکی گەڵاڵەکراو لە کۆنفرانسی گشتی ساڵی ٢٠١٧ ی یه‌کیتیه‌که‌مان.

ئەو دەقە گەڵاڵە کراوە ئامانجی کەمپینەکە دژ بە سیاسەتی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بۆ بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی بۆ عێراق و ئەو زیادکردنە بەرچاوە لە ژمارەی پەنابەراندا کە خراونەتە ڕیزی بەزۆرناردنەوەوە دیاری دەکات.

یەکییەتەکەمان دەخوازێت پشتگیری خۆی بۆ ئەو پەنابەرە عێراقییانە دەرببڕێت کە داوای مافی پەنابه‌رییان لە بەریتانیا دەکەن و ھەروەھا ئەوانەش کە ترسی بەزۆرناردنەوەیان ھەیە. لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کەمپینەکەی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری پەنابەران لەناو ئەندامەکانماندا لە لاپەرەی ئینتەرنێتی نێودەڵەتی یەکێتیەکەماندا، وە لەگەڵ ڕاوێژکردن بە فەرمانبەرانی جێبەجێکار لە گروپی تایبەتمان بە وەزارەتی ناوخۆ، نامەی گونجاو ئاراستەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ UKAB دەکەین بۆ وەستاندنی بەزۆرناردنەوەو ئازادکردنی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی کە ڕاگیراون تا دیپۆرت بکرێنەوە.

ئەگەر لە ئێستادا ھەر جۆرە رووداو چالاکییەک ھەیە کە بتوانین ئەندامەکانمانی لێئاگادار بکەینەوە، تکاییە زانیارییەکان ئاراستەی لێپسراوی ئۆفیسی نێودەوڵتیمان گاینێللە سامیول بکەن لە ڕێگەی gaynelle@pcs.org.uk.

لە ھاوخەمیدا،
مارک سێرڤۆتکا
سکرتێری گشتی یه‌کیتی خزمه‌تگوزاری و بازرگانی

دەقە گەڵاڵە کراوەکە:
A317


کۆنفرانسەکە دەنوسێت:


• ''کەمپین بۆ وەستاندنی دیپۆرتکردن بۆ عێراق'' کە لەلایەن فێدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقییەوە لە ١٧ی ئەپریل دەستی پێکرد بە ئامانجی کەمپینکردن دژ بە سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، وە پشتگیریکردنی ئەو پەنابەرانەی کە لە مەترسی دیپۆرتکردنەوەدان.
• ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران کە لە مانگی ئەپریلی ٢٠١٧ وە دەستگیر کراون بۆ دیپۆرتکردنەوە، کە زۆرترین ژمارەیە لە ساڵی ٢٠١١ وە.
• فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ترسی ئەوەی ھەیە کە حکومەتی بەریتانیا خەریکی ڕێکخستنی پرۆسەی گەشتێکی رێکخراوی یەکانگیربێت بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە دەسبەسەرکراوەکان.
• فیدراسیۆن لاپەرەی فەرمیان ھەیە www.federationifir.com وە دەتوانرێت لە ڕێگەی IFIR@hotmail.co.uk نامەیان بۆ بنوسرێت یان لە ڕێگەی پۆستەوە PO.Box 1575, Ilford, IG1 3BZ, London. UK
کۆنفرانسەکە ھاودەنگ دەبێت بۆ پشتگیری کردنی که‌مپەینەکە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی فیدراسیۆن لەناو ئه‌ندامانی یەکێتییەکه‌ماندا لەگەڵ نووسینی:
• نامەیەکی پشتگیری بۆ فیدراسیۆن
• نامەیەک بۆ UKAB و داوالێکردنیان بە وەستاندنی دیپۆرتکردنەوەو ئازادکردنی ئەوانەی دەستگیرکراون تا دیپۆرتبکرێنەوە.
• نامەیەک بۆ سەرۆک کۆماری عێراق و داوای لێبکرێت کە ھیچ پەنابەرێک وەرنەگرنەوە کە لە ئەوروپاوە بە زۆر بنێردرێتەوە.

 

 

٢١\٥\٢٠١٨ - لەندەن

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

_______________________________________________________________________________________
IFIR: 00447856032991, 009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633 Fax:08715288651 www.federationifir.com ifir@hotmail.co.uk


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک