| 
			١\١١\٢٠١٩ 
			گلەییەکی بە بەڵگەنامەوە 
			لە بارەی 
			پەرتووکی کورد 
			لە بەڵگەنامەکانی عوسمانی. 
			  
			هێمن قوبادی 
			
  لە 
			هەر وڵاتێکدا باسی چاپ و لێرسینەوەی ویژدانی و زانستی لەبەرهم هێنانی 
			دەق و نووسین و ئامادەکردنی 
			پەرتووک و بڵاوکردنەوەی نەبوو ، ئاساییە 
			بەرهەمێک بەرهەم بێت، ماندووبوون و کاری کەسانی دیکە پێشێل بکات، یان 
			مافی کارکردن و ماندوویەتی خەڵکی دیکە رەچاو نەکرێت لەم ماوەیەدا (١٠) 
			بەرگی پەرتووکێکی گرنگ و بەرهەمێکی دانسقەی مێژوویی بەناوی (کورد لەنیو 
			بەڵگەنامەکانی عوسمانی) بەناوی (دکتۆر نەوزاد یحیا باجگر ) چاپ و 
			بڵاوکرایەوە. ئەم 
			پەرتووکە بەنرخە بەهایەکی مێژووی هەیە، بەڵام کاتێک ناوی 
			نووسەر و ئامادەکاری 
			پەرتووکەکە دەبینیت، کەسێکی وەکو من کە ئاگاداری 
			بەسەرهاتی چۆنیەتی کۆکردنەوە و ئامادەکردن و دۆزینەوەی بەڵگەنامەکانە 
			تووشی دڵتەنگی و هەستکردن بەغەدرێکی ئەخلاقی و ویژدانی لە چەند کەسێکی. 
			دیکە دەکات. 
			من ئاگادارم لەساڵی ٢٠١٦ هەریەکە لە مامۆستا و ڕۆشنبیر و کەسایەتی 
			دیاری کوردستان (مامۆستا جەمال خەزنەدار و د. وریا عومەر ئەمین و د. 
			موحەمەد خدر مەولود) بۆ هەفتەیەک سەردانی تورکیایان کرد و لەدوای گەڕان 
			و پشکنینی پەرتووکخانەی تورکیا ئەو بەڵگەنامە گرنگ و مێژوویانەیان دۆزیەوە 
			و هەر لەوێ کۆپیان کردن و لەدوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان 
			تەسلیمی زانکۆی جیهانیان کرد، دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین. بەرنامەی 
			کارەکە لەسەر بنەما و ڕێککەوتنی ئەم زانکۆیە و ئەم سێ بەرێزەوە ئەنجام 
			درابوو.
 
			من گلەیی دۆستانە لە دکتۆر نەوزاد باجگر دەکەم، بەچ هەقێک و بەچ 
			یاسایەک بێ ئەوەی ئاماژە بەماندووبوون و کارەکانی ئەم سێ بەرێزە بکات، 
			پەرتووکەکانی لە ١٠ بەرگ بەناوی خۆی چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
 
			من گلەییەکی بەڵگەدارم لە نووسەری (کورد لەبەڵگەنامەکانی عوسمانی) کرد. 
			قسەکانی من بەڵگەدارن، 
			پەرتووکێک کە تایبەتە بەبەڵگە و دۆکۆمێنت چۆن دەبێت، 
			کاری بەڵگەداری کەسانی دیکە پشتگوێ بخات و بشێوینیت و مافەکانیان 
			بسوتێنێت.
 
			هێندە دەڵێن کاری بەڵگەنامەیی پێش هەر شتێک پێویستی بەویژدانی بەڵگەدار 
			و بەرهەمی بەڵگەدار هەیە، نەک وەکو د. نەوازد یحیا باجگر، ئاگر 
			لەخەرمانی ماندووبوونی بەڵگەداری کەسانی دیکە بەربدەیت.
 
			  
			khoshnaw10@hotmail.com
 
 
			  
			  
			  |