٢٣\٧\٢٠٢٠
گلەیی بنەماڵەی
پێشمەرگە و زیندانی سیاسی کورد
'ھۆشمەند
عەلیپوور' لە پارتی و رێکخراوە رامیارییەکانی کوردستان.
زۆر
جێگەی داخە ھەموو حیزبەکان لە ھەرێمی کوردستان بە حیزبە
رۆژھەڵاتییەکانیشەوە، بێدەنگییان نواندووە لە ئاست کەیسی لەسێدارەدانی
ھۆشمەندی عەلیپوور، کە دوو ساڵ تێپەر بووە بەسەر دەستگیرکردنیدا،
بێدەنگییەکی تەواویان کردوە لە کاتێکدا ناوبراو رووبەڕووی سزای سێدارە
بۆتەوە؟
کێ بەرپرسایەتی ھەیە وە دەیخاتە سەر ئەستۆی خۆی؟ ھۆشمەند لە ئٔێران
گیراوە لە کاتێکدا تا دوا چرکەکان لە سەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕ لەگەل
داعش بەشدار بووە. ھیوادارم کەسانێک کە خۆ بە بەرپرس بزانن لێی
بپرسنەوە و کەیسی ھۆشمەند بۆ ئازادکردنی ھۆشمەند بخەنە دەستووری
کاریانەوە. ئومێدوارم ئەو پەیامەم بگا بە دەستی ھەموو خەلک بە تایبەت
کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان!!
تا ئێستا ھیچ حیزبیکی کوردی، ھیچ رێکخراوێکی سیاسی و مافی مرۆڤ لە
کوردستان نەھاتووە بە دەنگی ئەو پێشمەرگەیەی کە لە شەری دەستەو یەخە
لەگەڵ داعشدا لە بەرەکانی پێشەوەی مەیدانی جەنگدا بووە، کە ئەو
تێرۆریستانە کە ببوونە ھەڕەشە و مەترسیی بۆ سەر کەرکوک و ھەولێر و
ھەموو ھەرێمی کوردستان تێکۆشان و قارەمانێتی ھۆشمەند ناکرێ لەیاد و
پشتگۆێ بخرێ و رێگا بدرێ کە لەسێدارە بدرێ.
داواکارین ھەرچی زۆترە لایەنە رامیارییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
خۆیان بەرپرس بزانن بۆ رزکارکردنی گیانی ھۆشمەند عەلیپوور و داوای
ھەڵوەشاندنەوەی سزای ناڕەوای لەسێدارەدانی ھۆشمەند بکەن.
ئێمە وەک بنەماڵەی ھۆشمەند دوو ساڵە هەڵمەتێکمان بۆ ئازادیی ئەو و
ھاورێیەکەی (محەمەد وەستا قادر) کە بەیەکەوە بە دیل گیرابوون
رێکخستووە، کە خۆشبەختانە (محەمەد) ئازاد کرا دواتر، بەڵام ھۆشمەند
ھەروا لە چاوەڕوانیی رۆژە ناخۆشەکانی داھاتووە.
ھۆکاری سزای سێدارەی ھۆشمەند شەڕکردنی دژی داعش و چالاکی رامیاریی
بنەماڵەکەیەتی!!
ئێمە لە چاوەڕوانی پشتیوانیی ھەموو لایەکین لە دۆسیەی ھۆشمەند.
ھەر کەسێک ویستی ئەتوانی لە رێی ئەم ئیمەیلەوە پەیوەندیی بکا بۆ
قسەوباس لەسەر کەیسی ھۆشمەندی برام.
ھیوادارین بە تەنیا جێمان نەھێڵن لەگەڵمان بن بۆ تیکۆشانی ئازادبوونی
ھۆشمەند عەلیپوور.
لەگەل رێزم و سوپاس بۆ ھاوپشتییتان.
ھەژار عەلیپوور
hazahr@gmail.com
|