٥\١\٢٠١١
گرانبوونی
نان و سووته‌مه‌نیی له ئێران.

محه‌مه‌د حه‌کیمی
لابردنی سووبسید و گران بوونی پێداوایستیهکانی رۆژانه‌ی بنه‌ماڵه بۆه‌ته
هۆی تۆره بوونی خه‌ڵک و له ئان و ساتدایه که ئه‌و تۆره بوونه بته‌قێته‌وه
و خه‌ڵک به دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ڕاپه‌رن، خه‌ڵکی
ئێران هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ن که به هۆی گران بوونی نان له کاتی رژێمی
شاودا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌ر ئه‌و رۆژه شایان ناچار کرد که
نرخی نان بێنێته‌وه سه‌ر جێی خۆی.
واشنگتون پوسی: ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئازاد کردنی نرخه‌کان له ئێران، خه‌ڵکی
ئێران سه‌ریان سوور ماوه له گران بوونی زیاده له حه‌دی شته سه‌ره‌تایه‌کان
وه‌ک نان و سووته‌مه‌نیه‌کانی ژیانی هه‌ر مڕۆیهک و نیشانه‌ی تۆره بوون
به رۆخساری هه‌ر ئێرانیه‌که‌وه ده‌بینرێت و خه‌ڵک به هۆی گران بوونی
زیاده له حه‌د تۆوره و له‌وانه‌یه ئه‌م تۆره بوونه له‌م رۆژانه‌دا بته‌قێته‌وه
و هه‌ر وه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت: هه‌موو شۆفیره‌کان، نانواخانه‌کان
هه‌وه‌ڵێن که‌سانێکن که که‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌م گۆشاره و ئه‌م پلانه به‌ر
له هه‌موو که‌س ئه‌وانی گرتوه‌ته‌وه ، ئه‌و پلانه‌ی که رۆژی یه‌کشه‌ممه
ده‌ستی پێ‌کرد و دیاره تا ئێستا له دژایه‌تی ئه‌م پلانه زۆریان ده‌ست له
کار بکێشنه‌وه، شه‌قامه‌کانی تاران تووشی پچه پچ بووه و له ئێدارهکان
و هه‌ر وه‌ها له نێو ماڵ و تاکسیدا هه‌موو خه‌ڵک به پچه وه باس له‌و
پلانه ده‌که‌ن پچه پچ خه‌رییکه هه‌موو ئێران ده‌گرێته‌وه.
رژێم وا ده‌نوێنێ که ئه‌م گۆرانه‌ی که به سه‌ر ئابووری ئێران‌دا هێناوه
زه‌رووریه و پێویسته که ئه‌م گۆرانه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و قه‌وڵ و
بریارانه‌ی که خومینی کاتی هاتنه سه‌ر کاری خۆی به خه‌ڵکی ئێرانی دابوو
( رۆژانی پووتێک نه‌وت و هر که‌سه 70 تمه‌ن ده‌خرێته ژێر سه‌ری و هه‌ر
به‌یانی له خه‌و هه‌ڵسێ ئه‌وا ئه‌و پووڵه له ژێر سه‌ریدایه) به‌ڵام ئه‌وا
دییمان که ئه‌و بریار و قهوڵانه بوون به‌م پلانه و نه‌مانی سووبسید
قۆڕ ده‌کات به سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار و ته‌نانه‌ت خۆدی پارله‌مانی
رژێمیش له مه‌ڕ ئه‌م گرانیانه ده‌نگی ده‌ر هاتووه و ده‌ڵێن که ئه‌م
گران بوونه مۆته‌که‌یه و خه‌ڵک سڕ بوون و ئه‌گه‌ر له‌و حاڵی سڕ بوونه
بێنه ده‌ره‌وه ئه‌وا ئێتر ئێران جێگه‌ی ئێمه نیه.
حکومه‌ت ده‌ڵێت ئێمه نرخه‌کانمان کونتڕۆڵ کردوه و به‌رمان به گرانی
گرتوه و شت و مه‌که‌کان نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه، به‌ڵام ئه‌م کونترۆڵ
کردنه رێک وه‌ک پرسی ته‌ماته‌که‌ی سه‌ر کۆڵانی ئه‌حمه‌دی نژاد وایه ،
هه‌ر بۆیه ئێستا تاقمێکیان له به‌سیج هێناوه‌ته ناو بازار و به قسه‌ی
ئه‌وان ئه‌و تاقمه بازار کونتڕۆڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام له واقعدا ئه‌وان
خۆیان گێره شێوێنن و هه‌ر ئێستا خه‌ریکی ڕاوه ڕووتن له نێو بازاردا و
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌یه‌وێ که هه‌موو شوێنه گرنگه‌کان
بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و ته‌نانه‌ت بازاریش و ئه‌م سیاسه‌ته به‌راستی مه‌ترسیداره
و ده‌بێ پسپۆرانی سیاسی له ئێران ئاگاداری بده‌ن به خه‌ڵک له مه‌ڕ ئه‌م
پلانه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد.
ئێستا کوێ ئه‌م پلانه خێری خه‌لکی تێدایه و به بروای من به‌م زوانه خه‌لکی
ئێران به دژی رژێم و به دژی گرانی ڕاده‌په‌رن و ئه‌مه هه‌وه‌ڵ جار نیه
که خه‌ڵک به هۆی گران بوونی نان و سووته‌مه‌نی ڕاده‌په‌رن و به بروای
من دژایه‌تی کردنه‌کان هه‌ر له رێپیوانی مه‌ده‌نیه‌وه ده‌ست پێده‌کات و
له ئاکامدا رژێم بۆ تۆقاندن و ترساندنی خه‌لک ده‌ست ده‌دات به تۆند و
تیژی و له‌م ناوه‌دا ته‌نیا خه‌لکی هه‌ژار و لاوی خه‌ڵک تیا ده‌چن هه‌ر
چه‌ن ئه‌م ژیانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران به راستی ژیانیهکی ناخۆشه و گرانی
برستی له خه‌ڵک بویوه و خه‌ڵک ته‌نانه‌ت بۆ بژیوی ژیانی رۆژانه‌یان
ماونه‌ته‌وه.
___________________
سه‌رچاوه:
رۆژنامه‌ی واشنگتون پۆست.
serko_azadi@yahoo.com
|