٢٠\١\٢٠١١
گرێ پووچکه‌کانی
ئه‌قڵ!

ئه‌یوب ره‌حمانی
زۆر جار بینیومانه و بیستوومانه که به
یه‌کێک وتراوه و ده‌وترێت بێ ئه‌قڵ!
ئه‌م تۆمه‌ته ئه‌گه‌ر چی له کورده‌واریدا هه‌ندێک جار به هه‌ڵه به
که‌سێکدا هه‌ڵده‌واسرێت که بیری له‌گه‌ڵمان جیاواز بێت یا شتێک بڵێت و
بنووسێت که له تێگه‌یشتنی ئێمه‌وه دوور بێت، خێرا پێێ ده‌ڵێین "بێ
ئه‌قڵ ئه‌وه ئه‌ڵه‌ی چی؟" یا لای ئه‌م و ئه‌و پێی ده‌ڵێین "فڵانه که‌س
زۆر بێ ئه‌قڵه" به‌ڵام له ئه‌ساسدا "بێ ئه‌قڵیی" تۆمه‌تێکه که شایه‌نی
هیچ مرۆڤێک نییه، چوونکه مرۆڤ هه‌مووی ژیر یا ئاقڵه و ته‌نیا تێگه‌یشتن
و ڕێگاچاره و تێڕوانینه‌کانی جیاوازه. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش
که له کۆمه‌ڵگادا وه‌ک "شێت" ناوزه‌د ده‌کرێن نابێت بێ ئه‌قڵ
بگووترێت، چوون که قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت تێت ده‌گه‌ن و وڵامت ده‌ده‌نه‌وه،
ته‌نیا ڕه‌نگه وڵامه‌که‌یان ئه‌وه نه‌بێت که ئێمه چاوه‌ڕوانی لێ ده‌که‌ین.
که‌واته ئێمه ئه‌بێت بزانین بێ ئه‌قڵ یانی چی؟ ئه‌وه‌نده‌ی تا ئێستا
زانست ناسیبێتی له نێو هه‌موو گیاندارانی سه‌ر زه‌وی ته‌نیا مرۆڤ ئاقڵ
یا ژیره، باقیه‌که‌ی ئاژه‌ڵ، په‌له‌وه‌ر، حه‌شه‌ره، باڵنده، ماسییه‌کان
و..... ئه‌مانه هه‌ر هه‌موو بێ ئه‌قڵ یا ناژیرن. ئه‌گه‌ر چی له هه‌ندێک
ئاژه‌ڵدا به‌دی ده‌کرێت که له ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه "ژیرتر" بن، له به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شت باشتر له ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه فێر ده‌بن، به‌ڵام له
ڕاستیدا ئه‌مانیش ژیرتر له هاوڕه‌گه‌زه‌کانی دیکه‌ی خۆیان نین، ته‌نیا
هه‌ندێک توانایی غه‌ریزی زیاتریان تێدایه بۆ دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک
جووڵه یا په‌یڕه‌وی کردنی هه‌ندێک وشه. له کورده‌واریدا به که‌ر ده‌ڵێن
"هۆش" ده‌وه‌ستێت و ده‌ڵێن "هه‌چه" ئه‌ڕوات و له په‌ستا چ چ چ چ ی
کورتی قه‌ڵه‌وی بۆ بکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕۆیشتن. هه‌ندێک که‌س
وشه‌کان زیاتر ده‌که‌ن، بۆ وێنه ده‌ڵێن "هه‌چه که‌ره گیان یا هه‌چه
سه‌گ باب" که‌ر له‌و ڕه‌سته تێناگات و هه‌ندێک جار ئه‌گه‌ر تێڵاکه‌ی
پێدا نه‌کێشن ناجووڵێت، ته‌نیا به هه‌چه‌که یا به تێڵاکه ئه‌جووڵێت
و ته‌نیا به هۆشه‌که ده‌وه‌ستێت، به "هۆش گوێ قووڵاغ" ناوه‌ستێت، مه‌گه‌ر
هۆشه‌که به ڕوونی ببیستێت! بۆیه هه‌ندێک جار لای خۆمان ده‌یبینین که
خاوه‌ن که‌ر و وڵاخه‌کان له په‌ستا ئه‌و زینده‌وه‌ره به‌سزمانانه
له به‌ر چاوی خه‌ڵکدا دارکاری و ئه‌شکه‌نجه ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به
قسه‌یان نه‌کردوون چوون تێ‌یان نه‌گه‌ییون، که ئه‌مه خۆی تاوانه و له
باری ئاکارییه‌وه بی به‌زه‌ییانه و ناڕه‌وان. ته‌نانه‌ت له فیلمه
به ناو بانگه‌که‌ی به‌ڕێز به‌همه‌ن قوبادییش به هۆی مه‌ست بوونی ئه‌سپه‌کان
له کاتی ڕاکردن له ترسی سه‌رباز به شه‌ق و به چه‌ند که‌س له ئه‌سپه‌کان
ده‌ده‌ن و ئه‌وه زۆر که‌س له جیهان بینییان و پێم وابێت ڕه‌خنه‌شی
ئاراسته کرا، ئه‌گه‌ر چی فیلمه‌که خۆی له فیستیواڵه‌کاندا زۆر سه‌رکه‌وتوو
هاته ده‌ر.
ئه‌م قاعیدانه بۆ کار کردن له گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌کان و تێگه‌یاندنیان له
هه‌موو وڵاتانی دیکه‌ش به زمانگه‌لی جۆربه‌جۆر هه‌ر یه‌ک شتن و له
سه‌گ و دێڵفین و تووتی و فیل و ئه‌سپ و ئاژه‌ڵی دیکه‌شدا که‌م و زۆر وه‌ک
یه‌ک به‌دی ده‌کرێن. ئه‌ڵبه‌ت له بواری ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه
که له هه‌ندێک وڵات تاوانه و به شێوه‌ی یاسایی و قه‌زایی شوێنکه‌وتنی
به دوواوه‌یه به ئاشکرا لێیان ناده‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک جار ڕۆژنامه‌وانانی
زیره‌ک یا ئاژه‌ڵپارێزان به کامێڕای شاراوه فیلم و به‌ڵگه‌یان له
ئازاری ئاژه‌ڵان هه‌ڵگرتۆته‌وه و پیشان یاسا یا ڕای گشتی خه‌ڵکییان
داوون. بۆ وێنه فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی شاراوه له ئازاری ئاژه‌ڵه‌کانی
ناو سیرک بۆ مه‌جبوور کردنیان به ئیتاعه‌تکردن یا خۆ کوشتاری گیانداره
ئاوییه‌کان بۆ پێست و بۆ گۆشته‌کانیان و .....
که‌واته ئاژه‌ڵان به گشتی بێ ئه‌قڵن، به‌ڵام ئه‌مه ڕه‌وایی به
ئازار و ئه‌شکه‌نجه و کوشتنیان نادات، بۆ ئه‌وه‌ی زینده‌وه‌رن و
هاوکات به مرۆڤیش ناگووترێت بێ ئه‌قڵ، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی
نه‌بوویایه ناوی ئاژه‌ڵ ده‌بوو، که‌واته بێ ئه‌قڵ وتنیش به مرۆڤ
تاوانه و ئه‌مه‌شیان خۆی ڕه‌وایی به مرۆڤ نادات که شۆڤینیزمی خۆی به‌سه‌ر
ئاژه‌ڵدا بسه‌پێنێت، چوونکه هه‌موو به مرۆڤ و به ئاژه‌ڵه‌وه زینده‌وه‌رین
و ئه‌ژیین و ئه‌مرین. مرۆڤ ده‌توانێت له ئاژه‌ڵ که‌ڵک وه‌ربگرێت، به‌ڵام
پێویسته مافیشی بپارێزێت، واته لێی نه‌دات، باری زۆر قوورسی لێ نه‌نێت،
برسی و تین‌و ڕای نه‌گرێت و له سه‌رما و گه‌رما بیپارێزێت. لێره
ناتوانم له‌مه‌ڕ کووشتنی ئاژه‌ڵ بۆ پێست و گۆشتییان ئیدیعایه‌کی
ڕادیکاڵ بکه‌م که مه‌یانکووژن و مه‌یانخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕازی
ژیان و زیندوو مانه‌وه‌یه و له‌م ڕازه‌دا تا ئێستا مرۆڤ به هۆی ژیر
بوونییه‌وه و به هێزتر بوونییه‌وه به هۆی به کار هێنانی ئه‌قڵییه‌وه
و تێکنۆلۆژیی بردوویه‌تییه‌وه و له جه‌نگه‌ڵی وه‌حشیشدا ئه‌وه‌ی دڕتر
و به هێزتر و فرزتر بێت ئه‌یباته‌وه، به‌ڵام ئه‌توانم ئه‌و ئیدیعایه
بکه‌م که به ئازار و ئه‌شکه‌نجه مه‌یانکووژن و به زیندوویی سه‌ریان
مه‌بڕن. له ڕۆژئاوا ئاژه‌ڵ بێهۆش ده‌که‌ن جا سه‌ریان ده‌بڕن یا له
خراپترین حاڵه‌تدا به فیشه‌ک و شۆکی کاره‌بایی ئه‌یانکووژن جا سه‌ریان
ده‌بڕن. له وڵاتانی ئیسلام لێدراو به زیندوویی سه‌ریان ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی
گوایه "منار ده‌بنه‌وه" ئه‌گه‌ر به زیندوویی و بێ به‌زه‌ییانه سه‌ریان
نه‌بڕدرێت، جا من نازانم جیاوازی چییه؟ له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا ئه‌و به‌سزمانه
ئه‌کووژرێت ئیتر ئه‌م حه‌ڵاڵ و حه‌رامه چییه کاسبی پێوه ده‌کرێت؟ له
جێژنی ئایینی قورباندا به میلیۆنان ئاژه‌ڵ به زیندوویی سه‌ر ده‌بڕن،
که گوایه له‌و دونیا ئۆتۆپییاییه‌ی که به ته‌مایین سواری بن! مرۆڤی
ئایینی به ته‌مایه پاش مردنیش هه‌ر ئاژه‌ڵان بچه‌وسێنێته‌وه، ئه‌ویش
له قیامه‌ت و له باره‌گای خوای ئایین! ئه‌مانه و زۆری دیکه ئه‌و
به‌ناو لۆژیکه ئایدیۆلۆژیکییه‌ن که هه‌ر که‌سێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
بیربکاته‌وه به "بێ ئه‌قڵی" ده‌زانێت. هه‌ر ئه‌و لۆژیکه‌یه که
نامووسی له نێو گه‌ڵی ژناندا ئه‌بینێت و هه‌ر که‌س وانه‌کات به بێ
نامووس و بێ ئه‌قڵی ده‌زانێت. هه‌ر ئه‌و لۆژیکه‌یه که شه‌ره‌فی خۆی
له په‌نا بردن به دوواکه‌وتووانه‌ترین کتێب و شه‌رع و ده‌ستووردا ده‌بینێته‌وه.
هه‌ر ئه‌و لۆژیکه‌یه که کوڕان و کچانی منداڵ به بێ به‌زه‌ییانه خه‌ته‌نه
ده‌کات. هه‌ر ئه‌و لۆژیکه‌یه که دایکانی خۆیان (ژنان) به هۆی ژن
بوونه‌وه به که‌م ئه‌قڵ و مڵکی پیاو ئه‌زانێت. هه‌ر ئه‌و لۆژیکه‌یه
که کووشتنی بیرجیاوازانیان به مافی بێ ئه‌ملاولای خۆیان ده‌زانن. هه‌ر
ئه‌و لۆژیکه‌یه که به ناوی ئایینه‌وه به میلیارد مرۆڤییان تووشی
گرێ پووچکه‌ی ئه‌قڵ کردووه و هه‌موو مانا و چه‌مکه‌کان پێچه‌وانه
کراونه‌ته‌وه و هه‌موو ئازادییه‌کانی مرۆڤ خه‌وشدار کراون و له ته‌پ
و تۆزێک که له سه‌ر ڕێگای ژیانی مرۆڤایه‌تیدا درووستییان کردووه،
ژیانی ڕاسته‌قینه‌یان ون کردووه و کۆمه‌ڵه داب و نه‌ریتێکیان له نێو
ئه‌قڵی مرۆڤدا له توێی هه‌زاران ساڵ چه‌قاندووه که ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی
بێ گرێ و گۆڵ ون بووه و په‌یدا کردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان زۆر ئه‌سته‌م
بۆته‌وه و هه‌ر که‌سیش به پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریته کۆن ئاژۆ‌کانیان
قسه‌ی کرد، ئه‌وا به بێ ئه‌قڵی ده‌زانن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وان بیر
ناکاته‌وه.
ئێستا له سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌داین، به‌ڵام تا
لابردن و شتنه‌وه‌ی هه‌موو ته‌پ و تۆزه‌کان ساڵیانێکی زۆری دیکه کات
ده‌گرێت. له په‌راوێزدا ئه‌م ڕاستییه‌ش بدرکێنم که سه‌لمێندراوه که
تا ئه‌وکاتیش مرۆڤ به هۆی ماهییه‌تی خۆیه‌وه کۆمه‌ڵێک زنجیری دیکه
په‌یدا ده‌کات و له ده‌ست و لاق و مل و هزری خۆی ده‌ئاڵێنێت! مرۆڤ
لیبڕالیزم و ئازادی دۆزییه‌وه به‌ڵام کۆمه‌ڵێک زنجیری دیکه‌ی ئاوێته‌ی
کرد و هێند ئاڵۆزی کرد که زۆر جا گیر ده‌خوات به ده‌ستییه‌وه،
کومونیزم و سوسیالیزمی دۆزییه‌وه ئه‌ویشی کرده ئایین و کۆمه‌ڵێک
زنجیری تێ ئاڵاند و بۆ دێمۆکڕاسی و زۆرچه‌مکی دیکه‌ش هه‌ر ئه‌و به‌زمه‌یه،
بۆیه ده‌ڵێم مرۆڤی ڕابردوو تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له ماهییه‌ت و له
ژێنی خۆیدایه که زنجیر له خۆی ئاڵێنێت و له‌خۆڕا ده‌ست و پێی خۆی
ببه‌ستێته‌وه و مێشک و هزری به شتگه‌لی ناپێویسته‌وه خه‌ریک بکات،
وه‌ک شتێک حیسابی جل و به‌رگ بۆ ئه‌و زنجیرانه ده‌کات و هه‌ر پێویستی
به‌م خۆ به‌ستنه‌وه‌وه بێت، ئه‌گینا خۆی به بێ زنجیر به ڕووت و
قووتی ئه‌بینێت!!
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئه‌و ڕه‌سته به ناو بانگه‌ی کاڕل مارکس بێنمه‌وه
که وتوویه‌تی "ئایین تلیاکی خه‌ڵکه‌کان یا کۆمه‌ڵگاکانه" ناوبراو
زۆر جوانی بۆ چووه، به‌ڵام نه‌یزانی بیر و باوه‌ڕه‌که‌ی خۆیشی هه‌ر ئه‌بێته
تلیاکی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێک. دیاره ئه‌م ڕه‌سته دوو مانای هه‌یه یه‌کیان
تلیاک بوونی ئایین به‌و هۆیه‌وه که خه‌ڵک گیرۆده‌ی خۆی ده‌کات، به‌ڵام
مانایه‌کی دیکه‌ی که زۆر گرنگه و به‌م باسه‌ی منیش ده‌خوات ئه‌مه‌یه
که که‌سێک که تلیاک و ماده‌ی سڕکه‌ری کێشا یا ئه‌لکوولی (کحۆڵ)ی
خوارده‌وه، مێشکی وه‌ک خۆی نامێنێت و تارماییه‌ک به‌ر به درووست
بیرکردنه‌وه‌ی ده‌گرێت و ناتوانێت چاکه له خراپه به ته‌واوی لێک
باته‌وه. من ئه‌م چه‌مکه‌یانم زیاتر به‌لاوه درووسته له‌و ڕه‌سته‌دا
و ئه‌مه هه‌ر ئه‌و ته‌پ و تۆزه‌یه که له سه‌ره‌وه باسم کردووه.
تلیاک تارمایی ده‌خاته ئه‌قڵه‌وه و ئایینیش ته‌پ و تۆز له سه‌ر
ڕێگای ژیانی ڕاسته‌قینه و ئازادییه‌کان درووست ده‌کات. که مرۆڤ
ئایینیی بیری کرده‌وه وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که ئه‌لکوولی خواردۆته‌وه
یا تلیاکی کێشاوه، ئیتر ناتوانێت به شێوه‌ی دیکه بیر بکاته‌وه
مادام ئه‌و ماده سڕکه‌ره یا ئه‌و ئایینه له مێشکییدا بێت کارتێکه‌ری
له کردار و وته‌کانیدا ده‌کات و ئه‌مه ئه‌و زنجیره‌یه که باسی ده‌کرێت،
ده‌ست و لاق و هزری ئه‌به‌ستێته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکجار ئه‌یخات به
عه‌رزا و ناتوانێت درووست به ڕێگاشدا بڕوات، پێم وابێت زۆرمان ئه‌لکوولمان
خواردبێته‌وه و ئه‌م وه‌زعه‌مان ئه‌زموون کردبێت! که‌واته مه‌ستیی به
ئه‌لکوول یا ماده سڕکه‌ره‌کان هه‌ر وه‌ک ئه‌و فووندامێنتالیسته وایه
که تارمایی ئایین مێشکی داگیر کردووه و هه‌م ئازادییه‌کانی خۆی
ناناسێته‌وه و قه‌بووڵیانی نییه و هه‌میش ئاماده‌یه خه‌ڵک بۆ ئایینه‌که‌ی
بکووژێت، واته له تێلێسمی ئاییندایه و چی پێ ئه‌مر بکرێت هه‌وڵ ده‌دات
به کرده‌وه‌ی ده‌ر بێنێت و ئه‌مانه بۆ ئایدیۆلۆژییه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر
یه‌ک قاعیده‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک یاسای قه‌زایی دادگاش ئه‌توانن ئه‌و
ڕۆڵه بگێڕن، له ئێران حکومه‌ت خه‌ڵک به ئاشکرا ده‌کووژێت به ناوی
یاسا و پێشێلکردنی یاسا، که لێی ده‌کۆڵیته‌وه، سه‌یر ده‌که‌ی بۆ
نمونه به تاوانبار ناسراو کورده و گۆڤارێکی کوردی پێ بووه، یا
ژنێکه و خۆشه‌ویستیی کردووه و یا ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی و سێکسی
کراوه‌ته سه‌ر و به‌رگری له خۆی کردووه و ......، ئه‌بینین که له
ئه‌ساسدا نه ته‌نیا تاوانبار نین، به‌ڵکو ئازادی تاکه که‌سییه که
حکومه‌تی ئیسلامی ئێران پێشێلییان ده‌کات، به‌ڵام زنجیر و تارمایی
ئایین تێلێسمی کردوون و ئه‌و ئه‌مره‌یان پێ ده‌کات و خه‌ڵک له سه‌ر
ئازادیی تاکه که‌سی خۆیان و خۆشه‌ویستی و جیاوازی بیر و باوه‌ڕ و
........ بکووژن. تووندئاژۆیی ئایینی و ته‌پ و تۆز و تارمایی و تلیاکی
تووده‌کان!
له کۆتاییدا چاک وایه بڵێم که چاره‌نووسی هه‌موو زینده‌وه‌ران و په‌له‌وه‌ران،
دارا و نه‌دار، ئاژه‌ڵ و مرۆڤ، نه‌خۆش و ساخ و .... هه‌ر یه‌ک شته و
ئه‌ویش مه‌ردنه، جا چ به فیشه‌ک، چ به زیندان و ئه‌شکه‌نجه، چ به
ته‌نافی دار، چ به نه‌خۆشی و چ به که‌وتنه‌خواره‌وه، چ به سووتان و
خنکان و یا خوورانمان له جه‌نگه‌ڵ، یا به سه‌رما و گه‌رما و .......،
مردنی جه‌سته تاقه ڕاستییه‌کی سه‌لمێندراوه، که هیچ ته‌پ و تۆزێک و
هیچ تارماییه‌ک و هیچ "ئاقڵێکی" له ئاقڵان ئاقڵتر نه‌یتوانییه‌وه
بیشارێته‌وه. چرای ژیانی هه‌ر که‌سێک که کووژاوه، چیرۆکی ژیانیشی
کۆتایی پێ دێت، به‌ڵام ژیان بۆ پاشماوه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌مێنێت
تا نۆره‌ی ئه‌وانیش ده‌گات و ئه‌وه‌ی زیندوو ئه‌مێنێت بیره‌وه‌رییه‌کانه
لای پاشماوه‌کان و فیلم و وێنه هه‌ڵگیراوه‌کان، یا نه‌خه‌یر نووسراوه
و کتێب و شاکاره هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و زانستییه‌کانن که ده‌مێنن، به‌ڵام
ئه‌وانیش پاش ماوه‌یه‌ک کۆن ده‌بن و شتی نوێیان به سه‌ردا ده‌ته‌پێت و
کۆنه‌کانیش له بیر ده‌چنه‌وه. مه‌گه‌ر شتێک به زیره‌کی بکرێته
ئایدییا و له ده‌ست و لاق و هزره‌کان بئاڵێندرێت، ئیتر ئه‌م زنجیرانه
سه‌دان ساڵ له ناو ناچن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک له سه‌ره‌وه وتم مرۆڤ له
ماهییه‌تی خۆیدایه که زنجیر له هزر و له‌شی خۆی ئاڵێنێت، مرۆڤ
پێویستی به‌و تلیاکه‌یه!!!!
29ی به‌فرانباری
2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|