٢٣\٧\٢٠٢٣
گیرفانه مرۆڤ.*

فه‌رهاد
کەریم
شه‌و و رۆژ بیست و چوار ده‌مژمێره، نوستن و
کارکردن، گووکردن و ده‌مشوشتن، ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌رگیز خاوێن نابته‌وه وه‌ک
قوون، چه‌قۆیه بۆ بڕین
تۆ کاتژمێری، چه‌ند ده‌مژمێر ده‌ده‌ی به کوشتن و مردن، به خوێن و
ژیان، چه‌ند ده‌مژمێر ده‌ده‌ی به جه‌نگ و سوتان به ورگ و گیرفان
ده‌مژمێرێک ناده‌ی به رەوشت و مێشک و ئاکار، جه‌نگ گه‌رم ده‌که‌ی له
پێناوی گیرفان، ئاوه‌دانیی و خۆشه‌ویستیی وێران ده‌که‌ی بۆ گه‌وره‌کردنی
گیرفان،
ورگت گیرفانی برسیه‌تییه، سه‌رت گیرفانی وێرانه‌یی، ماڵی ماسی و مار و
مرۆڤ وێران ده‌که‌ی، سۆز و ویژدان و بینینت گیرفانه، له پێناوی سه‌وزی
گیرفانت، ژیان پڕ گریان و مردن ده‌که‌ی
له ناو مردن ده‌ژیم
ده‌ژیم له‌گه‌ڵ مردن
سپێدان رۆژ پڕ ده‌بێ له تاریکی
رۆژ پڕ ده‌بێ له تاریکیی نیوه‌ڕۆیان
ئێواران رۆژ پڕ ده‌بێ له تاریکیی
رۆژ پڕ ده‌بێ له تاریکیی شه‌وان
مرۆڤ تۆ بخه‌وه به خه‌وتنت ژیان رۆناک ده‌بته‌وه
سپێدان، نیوه‌ڕۆیان، ئێواره، شه‌وان رۆناک
باڵنده، ماسی، ئاژه‌ڵ به چاویڵکه‌ی ره‌شه‌وه مالئاوا له مردن و له
ژیان رێ، کاتژمێرێکت ماوه بۆ مردن مرۆڤ، شه‌ڕێکی گه‌وره داگیرساوه،
ده‌م و قوونت وه‌کو یه‌کن.. به فریای شوشتن ناکه‌وی، زمانت پڕ په‌یڤی
خراپ، ویژدانت پڕ جه‌نگ گیرفانی ناخت پڕ ژه‌هر، ژه‌هرپڕژێن ده‌که‌ی
ژیان، ژه‌هرت رواند له ژیان
سه‌گ و کۆتر و ماسی و هه‌نار له ناو ئاوه‌دانیی و ئه‌ڤین و خه‌نده‌ی
تۆی ژه‌هردان له ناو ژه‌هر و مردنداین
مرۆڤ له ناو گیرفاندا گه‌شه ناکا
جوانی له کۆڵانه‌کانی گیرفان بارده‌کا
گیرفان باڵی نییه بۆ فڕین
ژوان نییه بۆ ئه‌ڤین
له ناو گیرڤان وه‌ره ده‌رێ، مردن راگره
ژیان بانگت ده‌کا
لەگەڵ ژیان ئاشتبه‌وه
گیرڤان مردنی ژیانه
جه‌نگه‌کان، پژمینی که‌ش و هه‌وا
ئاسمان هه‌میشه گریان
مرۆڤی بێ گیرفان جوانه
گیرفانه مرۆڤ له خۆت پرسیوه بۆ زه‌وی پڕبووه له په‌پووله‌ی کۆر،
له باڵنده‌ی بریندار، له ئاژه‌ڵی خوودار، له ماسی گێژ، له دره‌ختی
خه‌مبار، له مرۆڤی گیرفان کاتژمیرێکت ماوه بۆ مردن مرۆڤه گیرفان، که
مردیشیت گیرفانه مرۆڤ قووتت ده‌دا
مرۆڤه گیرفان بمره، ژیان پێویستی به هه‌ناسه دانه
مرۆڤ حه‌زی له غاردانه وه‌ک ئه‌سپ
وه‌ک کۆتر حه‌زی له فڕینه
ئه‌شقی ئاوه وه‌ک ماسی
وه‌ک دره‌ختێکی هه‌میشه سه‌وز ئاشق
وه‌ک سه‌گ ئەمەک
بمره یان وه‌ره ده‌رێ له گیرفان.
________________________________________
*
کاتژمێر ٩ ماڵئاواییم له سه‌گه‌که‌م کرد به نه‌خۆشیی به هۆی دکتۆری
بڕوانامه‌ی باڵای گیرفان.
٢٠\٧\٢٠٢٣
ئاو ناخواته‌وه مردوو.
سه‌گه‌که‌م له هاوژینه‌که‌م زیاتر خۆشیده‌وێم
له سه‌گ فێره خۆشه‌ویستییبه مرۆڤ
ئاوێنه و ئه‌وینه خۆشه‌ویستیی و ژیان
ببه به ماسی و باڵنده ببه به دره‌خت و سه‌گ
فێربه فێربوون جوانییه مرۆڤ
ژیان بازاڕێکی ره‌شه بۆ سپیکردنه‌وه‌ی رق
بارانبه له رووبارێکی درێژ وغه‌مگین بۆ خاکی وشک ئاو
ژیان هه‌رزانفرۆش مه‌که بۆ رۆژێکی خنکاو
به‌و رێیەدا بڕۆی ده‌گه‌یه هیچ
لێی تێپه‌ڕیوم هه‌نگاوه ونبووکانم بزر
کاڵبوویمەوه هێنده‌ی له ئاسمان بڕوانم
رێگایه‌ک تاقیکه‌وه که من پێیدا نه‌ڕۆیشتبم
به گۆرانیه‌کانی خۆت دڵ خۆشبه
رێمه‌ده ده‌ست به گیرفانی فرمێسکه‌کانت بگێڕن
به مرۆڤبوون سزا
رۆژی تاریکت له ناو شه‌وی رۆناک فڕێده
زووتر ئه‌ستێره‌کان مرۆڤ بوون به رێیه‌کی خواردا رۆیشتن
ونبوونی ئه‌وانیدی ئاوێنه نییه و نابینی خۆت
له ناو ئاوێنه‌ی خۆت بگری باشتره له پێکه‌نینی ساردی مرۆڤ
ئاوه‌دانییه‌کی شیرینه په‌ڕینه‌وه له خه‌می تاریک
فڕینێکی نزمه برین
خه‌وی گران قه‌فه‌ز
له ئاسمان بچووک دیاره مرۆڤ
له خۆی نزمتر خه‌ونی
خێرایه بۆ مردن
نه‌خۆشخانه مێوانخانەیە بۆ ژیان خه‌واندن
بانکە و ژیانی لێداده‌نێین بۆ مردن
له ده‌ره‌وه‌ی خۆتبه
مردوو ته‌ڕ نابێ به باران
ئاو ناخواته‌وه تینووه مردوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ژیان
ژیان مردووه به ده‌مامک
ماندووه به پێکه‌نینی درۆی سارد
به چه‌قۆی ئاگر و سوتانی ماچ
ئه‌وینی بریندار و مردنی ژیان
له تۆ فێره خۆشه‌ویستیی نه‌بووم
چه‌قۆی درۆ و سوتانی سارد
سه‌گ ئازا بوو خۆشتبوێم
تۆش مار و ماسی و مه‌ڕ و مراویت خۆشبوێ مرۆڤ
به خۆشه‌ویستیی ده‌ژی و نامری
ئاسانه وه‌ک من نه‌مری و بژی
هه‌رزانه ژیان
مردن گران.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|