گریمانه‌ی
نوێبوونه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی پشتاوپشتدا دژواره.

شوان سدیق
قسه له‌سه‌ر رابردوو له که‌دارکردنی هیچ حیزبێک یاخود که سایه‌تییه‌ک
ناکه‌ین، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ریکه لاپه‌ره‌کانی رابردوو له‌م لاو
له‌ولاوه که هاوسه‌نگه‌ره‌کانی رابردوو خۆیان هه‌ڵیده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵکو
به‌کورتی گوزراشت له‌دونیای ئه‌م چه‌ند ساڵه ده‌که‌ین، که چۆن حیزبه
کوردییه‌کان ژیانی هاونیشتمانیان له کوردستان به‌م ئاراسته بردووه،
ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێن ئه‌وا زۆرێک له حیزبه‌کان له‌بری بانگه‌شه‌ی
نوێبوونه‌وه‌و به‌ڵێن و دروشمی خۆشگوزه‌رانی و هاونیشتمانی به‌رزبکه‌نه‌وه،
ده‌که‌ونه وێزگه‌ی یه‌ک و به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌ک گوزارشت له خۆیان ده‌که‌ن،
که ئیدی بۆ مان روونده‌بێته‌وه، چه‌مک و به‌هاو ماناکانی سیاسه‌ت له‌سه‌ر
چی کۆنسێپتێک وڵات‌دا دامه‌زراوه و چۆن گه‌یشتوون، به‌م ئاسته‌ی که‌به‌شێکی
زۆر له خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت له‌یه‌ک دوو رۆژ و ساڵ و هه‌ڵبژاردنێکدا
بگۆڕدرێت.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی یه‌که‌م پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شەی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی
له‌م هه‌رێمه نه‌وه و چینه‌کان به‌روونی جیانه‌کرابوونه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئێستا هه‌ستی پێده‌کرێت، هه‌ر چه‌نده گریمانه نوێبوونه‌وه‌کان له هه‌ڵبژاردنی
داهاتوو سه‌ختن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار چاک پێگه‌ی
خۆیانیان قایمکرووه، که‌سانێکی واشیان راهێناوه ئیدی هه‌ر ئه‌مه‌یه
وات لێده‌کات بێئومێدییه‌کت له نوێبوونه‌وه هه‌بێت...
له‌م نیمچه وڵاته‌ی خۆمان که تائێستا نه‌بووه، به‌ده‌وڵه‌ت و نه به‌شێکیشه
له عێراقی عه‌ره‌بی عرووبه‌ی سیستمه‌م خێڵه‌کی، که ئه‌مه‌ش له
روانگه‌ی خۆمه‌وه‌یه، پێم باشه کوردێکی سه‌ربه‌خۆبم نه‌ک که‌سێکی
ناسیۆنالیزمی عێراق چی که هه‌میشه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له
ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه له‌بری ئه‌وه‌ی کار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی
کوردستان بکه‌ن، که‌چی چاره‌نووسی هه‌موومانیان به‌و ئاراسته بردووه،
که ده‌بێت به‌هاوڵاتییه‌کی ناسیۆنالیزمی عێراقی له قه‌ڵه‌م بدرێین.
خۆزگه له‌بری بابه‌برام چه‌ک هه‌ڵگرن و دروشمی به‌ره‌و برایه‌تی و
جیاکردنه‌وه‌ی چینی مرۆڤه‌کان له یه‌کتری که‌هه‌ژده ساڵه پێڕه‌و ده‌کرێت،
ژیانێکی یه‌کسانی و عه‌داله‌ت و دروشمی هاوسۆزی بۆ مرۆڤایه‌تییمان
بخوێندبایه، بێگومان ئێستا چاره‌نووسمان به‌شێوازێکی تربوو، له‌وه‌ی
که هه‌یه و هاتووه‌ته کایه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ له کوردستان و عێراقی هاو خانه‌خوێدا هه‌میشه به‌رپرسیارێتی
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌پشتاو پشت بووه، که ئه‌مه‌ش به‌شێکه له‌و سیاسه‌ته
تائیفی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی عێراقه که له‌ده‌وڵه‌تدا پێڕه‌و ده‌کرێت و
مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن
ویستی زۆرینه‌ی خه‌ڵک نه‌بووه، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌ساسی و بنچینه‌ی
رێککه‌وتنی نه‌ته‌وه‌و خێڵ و پشتاوپشت بووه، هه‌میشه وه‌ک چۆن به‌رپرسیارێتی
ئاره‌زووی باوک بووه، نه‌وه‌کانیشیان به‌هه‌مان شێوه، حه‌زیان له‌وه
بووه، که ئه‌وانیش پشکێکیان به‌ر بکه‌وێت، یا چاوه‌ڕێی خانه‌نشینکردنی
باوکیان بوون یان کۆچ جا لێره‌دا حه‌زکردن له‌وه‌ی که هه‌وڵی بۆ بده‌یت
و به‌مافی خۆت پێی بگه‌یت، جیاوازتره و گه‌ر به‌لووش و بۆیشت هه‌ڵکه‌وێت،
یان میراتگریی بێت جیاوازتره، مه‌به‌ستمان لێره‌دا کوردستانه نه‌ک
عێراق هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی لێره‌ش پێڕه و ده‌کرێت هه‌مان پاشماوه‌ی ئه‌وانه
به‌ڵام ده‌کرا جیابوونیایه چونکه له‌م هه‌رێمه به‌پێی دروشم و راگه‌یاندنه‌کانی
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بوایه ده‌بوایه له‌چاو ناوچه‌کانی تری
عێراق و زۆرێک له ده‌وڵه‌ته عه‌رببیه‌کان، سوێدی ئه‌سکه‌نده‌نافیایی
بووینایه.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌نێو سیاسه‌تی حیزب و به‌رپرسه‌کاندا دوای ئه‌وه‌ی
رۆژ له‌دوای رۆژ باس له‌کۆنگره و پلینیۆمه‌کانی حیزب و هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وان له هه‌وڵی جێکردنه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی
خۆیانن له شوێنی خۆیان، به‌ته‌نیا ناتوانین ئاماژه به‌لایه‌نێک بکه‌ین،
چونکه هیچ پارت و لایه‌نێک له کوردستان نییه له سه‌قافه‌تی
دیموکراتی یان ئیسلامگه‌رایه‌تی خۆی که‌بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات گه‌یشتێبێت،
ئه‌وه‌ی گوتوویه‌تی ته‌نیا به‌مارش و قسه‌کردن بووه، نه‌ک به‌عه‌مه‌لی
و کار دانه‌وه‌ی پۆزه‌تێڤی هه‌بووبێت، هه‌ر له‌حیزبه ئیسلامییه
توندڕه‌وه‌کانه‌وه بگره تا هه‌ردوو پارتی ناسیۆنالیستی ده‌سه‌ڵاتدار
تا ئێستا هه‌موو ئه‌فکارێکیان قسه‌کردن بووه نه‌ک کارکردن له به‌رێبه‌ردنی
ده‌سه‌ڵات و چۆنییه‌تی سیاسه‌تی حیزبه‌کانیان.
به‌گوته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم که له‌نێو په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه‌ی بۆ
کرد واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له به‌رواری 25/7 داهاتوو ده‌بێت، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێی تێروانینه و گریمانه‌ی لێده‌کرێت که هه‌ڵبژاردن گۆڕانێکی
وا ناهێنێته کایه‌وه که زۆرێک له‌خه‌ڵکی کوردستان ئومێدیان پێی هه‌بێت،
له‌به‌رچی گریمانه‌که دژواره ئه‌مه پرسیارێکی روونه‌و وه‌ڵامه‌که‌شی
ئاسانه و ده‌کرێت، به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تێڤ لێی بگه‌ین چونکه به‌شێک
له خه‌ڵکی کوردستان له‌رێگای پارتی و یه‌کێتییه‌وه دامه‌زراون و
کراون به‌مووچه خۆر، کاتێک که‌سێک تووشی مشه‌خۆری و ده‌می چه‌وربکرێت،
ئایا چۆن ده‌توانێت ده‌نگ بۆ لایه‌نێکی تر بدات له‌هه‌مانکاتیشدا ئه‌گه‌ر
ئاشکرا ببێـت، ئه‌وا ده‌نگی بۆ کێ داوه، ئه‌گه‌ر فه‌سڵ نه‌کرێت، نیوه
نان بڕی ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌دری عافییه‌ت بزانێت، هه‌موومان باش ده‌زانین
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکیشی ناچارکردووه وا ره‌فتار بکات، هه‌ر ئه‌وه‌یه که
تائێستا له کوردستان حیزب باڵا ده‌سته پۆلیس و ئاسایش و مامۆستا و
کارگوزار و ..هتد. له‌رێگای به‌حیزبکردنه‌وه داده‌مه‌زرێن و نان به‌ده‌ست
دێنێت، ئه‌وه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌بن جگه له‌باره‌ی مه‌عنه‌وی
ئه‌گینا له‌زۆر ئیمتیازاتی ماددی بێشه‌ن. که‌واته زۆرێک له خه‌ڵکی
کوردستان له‌رێگه‌ی پارتی و یه‌کێتییه‌وه ناچارکرابن و بووبن به‌حیزبی
به‌بیانووی مووچه و خۆشرابواردن و گوزرانی باش چ ئومێدێکیان لێ ده‌کرێت،
که بتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی ئێستا هه‌یه ببنه‌وه
و پشتی لێ بکه‌ن.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و سه‌قافه‌ته لای حیزبه‌کوردییه‌کان دروست نه‌بووه،
که بتوانن ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان به‌بره‌ودان به‌پره‌نیسپه ئه‌خلاقییه
دیموکراتییه‌کان و گوزارشتکردن له گۆڕان په‌روه‌رده بکه‌ن، که‌ئه‌وانیش
هه‌ستێکی گۆڕانیان لادروست بێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌ی
خۆیاندا رۆڵ ببینن له‌ناوه‌وه‌ی خودی حیزب‌دا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشیان
هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌و هۆشیاره‌ییه ئه‌ندامانی حیزبه کوردییه‌کانی نه‌گرتۆته‌وه،
تا ئێستا له ناو زۆرێک له‌پارته کوردییه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوک
پۆستێکی باڵای هه‌یه که‌چی ئه‌ندامانی حیزبه کوڕنووش بۆ کوڕه‌که‌ی ده‌به‌ن،
بۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باش ده‌زانن حیزبه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای خێڵ و عه‌شیره‌ت
و عه‌قڵیه‌تی دواکه‌وتووی محافیزکاری بنیاتنراوه و چونکه له‌ئاینده‌ش
کوڕه‌که‌ی فڵان دێـته شوێنی باوکی. ئیتر چ ئومێدێک به‌گۆران و
نوێبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت چونکه ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و کۆنسێپته
دواکه‌وتوویه دامه‌زراون، به‌مه‌ش هیچ ئومێد و پێشبینی و گریمانه‌یه‌کی
لێ ناکرێت، گۆران بێته‌کایه‌وه. به‌ڵام ده‌کرێت پێشبینی ئه‌وه بکه‌ین،
که ئه‌گه‌ر گۆرانێگ دروست نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ناره‌زایی و هه‌ستکردن
به‌ناداپه‌روه‌رییه‌ی که زۆرێک له‌خه‌ڵکی کوردستان هه‌ستی پێ ده‌که‌ن،
ببێت به هه‌وێنێک بۆ داهاتوو و ئاسۆیه‌کی روونی لێ به‌دی بکرێت".
shwansdiq@yahoo.com
|