٩\٣\٢٠٢٣
گرنگـییەکـانی
چیڕۆکی فـۆلکـلۆری لە ئەدەبی منـداڵانـدا.

رەزا سـاڵح
زاراوەی
فـۆلکلۆر، وشەیەکی لێکدراوە لە (فـۆلک + لـۆر)ی ئینگلیزییەوە
وەرگیراوە. یەکەمـیان مانـای (خەڵـک) یا (گـەل) دەگەیەنێـت.
دووەمیشـیان مانـای (چیڕۆک، ژیـر، هـونەر، زانـسـت) دەگـەیـەنێـت.
بەڵام هـەنـدێ لە تـوێـژێنـەران، رەسەنـایـەتی زاراوەی فـۆلکلۆر بۆ
وشەی (فـۆلکـسشـین) ی ئەڵمانی دەگەڕێننەوە، کەو واتـای (چاولێکـردنی
خەڵک) دەگرێتەوە. عـەرەبیـش بە (التـراث الـشعـبي) ناویـان بـردووە.
چەنـد پێناسەیەک بۆ چەمکی فـۆلکلـۆر کـراوە، وەکو:
فـۆلکلـۆر: بـریتییە لە کۆمەڵـێک لە داب و نەریـت، لە بیـروبـاوەڕ، لە
چیڕۆکی میـللی، لە هەڵپەڕکێی میـللی، لە گۆرانی فۆلکلۆری، لە پەنـد و
قـسەی نەستەق، لە رووداو، لە ئەفـسانە، لە داستان، لە یـاری، لە
مەتـەڵ، لە دیـرۆک، لە جلوبەرگ، لە هـۆنـراوە، لە خـشـڵ، لە مـوزیک، لە
حیکایـەت، لە بابەتـەکـانی سـیرامێک، لە نـەریـتی زەمـاوەنـد و بـووک
گواسـتـنەوە، لە نەریـتی کـشتوکـاڵی، لە ...هـتـد. کـە بە زارەکی لە
نەوەیەکەوە بـۆ نەوەیـەکی تـر گـۆازراونەتـەوە، تا گـەیـشـتوون بە
نـەوەی ئەمـڕۆ. بە نـووسـین و گـێڕانـەوەش، دەشگـۆازرێـنـەوە بـۆ
نەوەکـانی داهـاتـووش.
(ولیـەم نـۆڤـەر) دەڵـێـت: "فـۆلکـۆر پەنـدی گـەلە یا زانسـتی
خـەڵـکە".
هەندێکی تر بەوە پێناسەی فۆلکلۆر دەکەن کە: بەرهەمی هـزری و دەستی
گەلە، لەگەڵ داب و نەریـت و ئـەدەبی میـللـی. یا رەنگـدانـەوەی بەهـا
رەوشـتیـیەکانی کـۆمـەڵـگایە.
زانـاکان پێیانوایە، کە فـۆلکلۆر و ئـەم داب و نەریتانە، هـەر ئەوە نین
کە گوزارشت لە خەیـاڵ و لە ئارەزووەکان و لە رەوشـت و لە بەهـا
مـرۆییەکانی مـرۆڤ دەکـەن، بەڵکو فـاکتەرێکی گـرنگیشە بۆ لێکۆڵینەوە لە
کۆمەڵە سەرەتاییەکان و تێگەیشتن لە مێژووی هەمەلایـەنەی بەهـا
کولتـوورییەکـانی ئادەمـیزاد. هـەر گەلـێکیش خـاوەنی فـۆلکلـۆری
تایبەتی خـۆیەتی و سیمای نەتەوەیی پێـوە دیارە و دەیپارێـزێـت و شانازی
پێوە دەکات.
بێ زیـادەڕۆیی، گەلی گوردمـان یەکێکە لە گەلە دەوڵەمەنـدەکانی جیهـان
لە فـۆلکلۆری هەمەجـۆرەدا. خاوەنی سامانێکی لەبـن نەهـاتووی فـۆلکلـۆری
هەمەڕەنگەی رەسەنی کوردیین، کە مـۆڕک و شـەقـڵی تـایبەتی
نەتـەوەییـمانی پێـوە دیـارە و تا ئەمـڕۆش کـاڵ نەبـۆنەتەوە، کە لە
ژیانی کـوردەواری و لە سروشی جـوان و رەنـگـینی کوردسـتانەوە بەرجەستە
بوونە. ئەوەی کە تا ئەمڕۆش داگیرکەرانی کوردستان زەفەریان پێنەبردووە
فۆلکلـۆری رەسەنی کوردیمانە. پێـویستە بە شێوەیەکی زانستی و ئاکادیمی
جۆرەکانی فـۆلکلۆری کوردیمان تـۆماربکـەین و بە ئەرشیـفـیان بکەین، بۆ
ئەوەی لە مەتـرسیی لەبیرچوونەوە لەناوچوون بیانپارێـزین. بشبن بە
سەرچاوەیەکی گرنگی لێکۆڵینەوە و توێـژینەوە بـۆ نەوەکـانی
داهـاتـوومان.
گـرنگی فـۆلکلـۆر لەوەدایە، کە هـۆکارێکی گرنگە بۆ گواستنەوەی زانست و
کولتوور لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیـەکی تر. بەو پێـیەش کە کـولـتوور
سەرچـاوەیەکی راکـێشانی گەشتیارانە، بۆ ئارەزووی زانین و ئاشنابوون بە
کولتووری تازە و تاقیکردنەوەی ئەو شتانەی کە پەیوەندییان بەم
کولتوورەوە هەیە. وەک: خواردنەکانیان، داب و نەریتیان، جلـوبەرگی
نەتەوەییان، هـەڵـپەڕکیێ میللییان، موزیکـیان، گۆرانییان، شتەکانی
تریش. ئەمەش دەبێـتە هـۆی هـانـدان بـۆ هـاریکاریکـردن و سوودوەرگـرتـن
و را گـۆڕینـەوە لە نێـوان کولتـوورە جیـاوازەکـانی گەلانی جیهـانـدا.
فـۆلکلـۆر هـۆکارێکـیشە بۆ گەیانـدنی رابـردوو و ئێستا و داهـاتوو. کە
زامنی پاراستنی ئـەم کـولتـوورە بـۆ مـاوەیـەمـان بـۆ دەکـات.
فـۆلکلۆر جـور و شێوەی زۆرە، زۆر لە هـونەرەکان لەژێـر ناوی فـۆلکلۆردا
ریـزبەندی کـراون و دەکـرێـن. هـەوادارنێکی زۆریـشـیان هـەیە.
فـۆلکلـۆر گرنگترین زێی بەخـۆڕە، کە بە بەردەوامی دەڕژێتـە نـاو
روبـاری ئەدەبـەوە. ئەدەبی فـۆلکلـۆریـش، بە بەرهـەمی کەسـێک و دووان
دانـانـرێـت، بەڵکـو دەرێتـە پـاڵ هـەمـوو میـللەتەوە. بەرهـەمی ساڵـێک
دوو ساڵـیش نییە، بەڵکـو لەگەڵ لەدایکـبوونی مرۆڤـدا سەریهـەڵـداوە.
کوردستانیش یەکەم لانکی رەسەنترین شارستانییە لە جیهـاندا، دوور نییە
کە دێرینترین فـۆلکلۆر لە جیهاندا رەسەنایەتی بۆ گەلی کوردمان
بگەڕێتەوە.
ئەدەبی فـۆلکلۆری کوردیمـان، ناسنامەی رەسەنایەتی و دێـرینی نەتەوەی
کوردمانە، کە رەنگـدانەوەی ژیـانی گەلی کوردمـان و سروشتی جـوانی
کوردستانە، بناغـەیـەکی بتـەو و رەسەنی ئەدەبی تازەی کوردیمانە. گۆمانی
تێـدا نییە، کە ئەمڕۆمان لەسەر پەرگەمای دوێـنیمان چـنراوە. ئەدەبی
فـۆلکلـۆری کوردیمان، بەزمـانێکی ساکار و رەوانی کوردی باس لە هـەمـوو
پێکهـاتە ماتـریـالییەکـان و واتـایـیەکـانی نەتـەوەی کـوردمـان
دەکـات. بەشێکی گرنگیشە لە کولتـوور و لە میـژووی هـەزاران ساڵەی گەلی
کوردمان لەسەر خـاکی کوردسـتانمان. پاشماوە و شوێنـەوارە
دێـرینەکانمـان گـەوای ئـەم راسـتیـیەن.
لەم نووسینەمدا، تەنیا باس لە رۆڵ و لە گرنگییەکانی چیڕۆکی فۆلکلۆری لە
ئەدەبی منـداڵانـدا دەکـەم. چیڕۆکی منـداڵان بەشـێکی سـەرەکـییە لە
ژیـانی منـداڵان و چـێژ و خۆشییەکی زۆریـان پێدەبەخـشێت، هـۆکـارێکی
گرنگ و ئاسانیـشە لە فـێرکـردن و لە پەروەردەکـردنی دروستی منـداڵان.
چیڕۆکی منـداڵان گرنگترین و کۆنـترین ژانـرە لە ئەدەبیاتی منـاڵاندا.
چیڕۆک وانەیەکە لە وانەکانی قـوتابخانە بنەڕەتییەکانی ئەمەریکا.
زاراوەی (فـۆلکـۆری منداڵان) ئەو فۆلکۆرەیەیە کە خودی منداڵان بەشداریی
تێدا دەکەن. یا ئەو بابەتانەیە کە پەیوەندییان بە منداڵان و منداڵییەوە
هەیە وەک: گۆرانی فۆلکۆری، یاریی فۆلکلۆری، مەتەڵی کوردەواری،
لایـلایـەی دایکان،...هـتد. فـۆلکـۆری منداڵان لە تەمەنی نێـوان (٦) تا
(١٢) ساڵان، لە ئەوپـەڕی چـالاکـیدایە. هەمووشـمان بە قـۆنـاغی
منـداڵـیـدا تـێپـەڕیـویـن، فـۆلکـۆر بـووە بە پێکهـاتەیـەکی بەشـێک لە
ژیـانمان.
لە سـییەکانی سـەدەی رابـردوودا، کـۆکەرەوەی فـۆلکـۆری منـداڵان (دۆرس
هـوارد) ی ئەمـریکی، راستەوخـۆ لە زاری منـداڵانـەوە. فـۆلکلۆری
منـداڵانی ئەمەریکای کۆکرەوە.
چیڕۆکی فـۆلکلـۆری هەندێ جار بە (چیڕۆکی میللی) یش ناو دەبـرێت،
زمانێکی سادە و رەوانی هـەیە. پاڵـەوان و کاراکتەرەکانی چیرۆکە
فـۆلکلۆرییەکان، مـرۆڤ یا ئاژەڵ یا باڵـندە و شـتی بێ گیـانـن. یا شـتی
ئەفـسانەیی ناڕاسـتـین، وەکـو: جنـۆکە، دێـۆودرنـج، چەتـەوڵ، شـومقـار،
قـەقـنەس، ئەرژەنـگ، سـیمرخ، ئەسپی باڵـدار هـتد. کە بە کوردی و بە
زمـانەکانی کەش قـسەدەکەن. هەر وەکو مرۆڤـیش هەست دەکەن. بەڵام مەرجـیش
نیـیە، کـە هـەمـوو چیڕۆکی ئـاژەڵان و بـاڵـنـدە، چیڕۆکی فـۆلـکـلـۆری
بـن. زۆر لـە چیڕۆکنـووسـانی ئەمـڕۆش، پاڵـەوان و کـاراکـتەری
چیڕۆکەکـانیـان ئـاژەڵ و باڵـنـدە و زینـدەوەری ترن. خۆم چەنـد
چیڕۆکـێکم نووسیوە و بڵاومکردوونەتەوە، کە پاڵەوان و کاراتەرەکانیان
باڵـنـدە و ئاژەڵـن. حـیکایەت و نـەزیـلە کـۆنەکـانیش هـەر جـۆرێـکـن
لە چیڕۆکی فـۆلکـۆری. ئـەم چیڕۆکـانە لـە دێـر زەمـانـەوە، پشـتاوپـشـت
و دەمـاودەم بە زارەکی لە باوبـاییـرانمـانەوە بـۆمـان مـاونـەتە.
لە ئەدەبی فـۆلکلۆری کوردیـدا، بە دەیـان چیڕۆکی فـۆلکلـۆریمان بۆ
منـداڵان هـەیە، وەکو: تیتیلە و بیبیلە، مریشکە خان دەچـێت بۆ شاری
شـووکردن، ئەژدیهـا و کـوڕە ئـازاکە، کـاکـۆڵ زێـڕیـن، دەنـکە هـەنـارە،
بەخـتیار و بەدبـەخـت، مـریشکە قـونـدە و مام هـۆمەر، چەرخوفەلەکە
ئەفـسووناوییەکەی پیرەژن، کچەشـوان و شازادە... هـتد. هەنـدێ جاریش بە
(چیڕۆکەکانی گوێـئاگـردان) ناودەبـرێن. کە لە زستانانی سەخت و ساردا،
لەگەڵ خواردنەوەی چای گەرمدا، چیرۆکخوان (باپیرە یا داپیرە) بە
شێوازێکی خـۆش و فانتـازییەوە بۆ جگەرگـۆشەکانیان دەگـێڕانەوە، سەرەڕای
خۆشی بەخـشین، سوودێـکی زۆریشـیان بۆ منـداڵان هەبـوو. بێگـومان چیڕۆکە
فـۆلکلـۆرییـەکان چ بۆ منداڵان و چ بۆ گەورەکانیش، تەنیـا بۆ خۆشی و
کات بەسەردبردن نەبوون، زۆربەی ئەو چیڕۆکە فۆلکلۆرییانە، پەیامێکی
بەرزی رەوشتی و پەروەردەییان لەخۆگرتوون. پـرەنـسیـپ و بەهـای بەرزیـان
تێـدایە، وەکـو سەرکـەوتـنی: چـاکە بەسـەر خـراپـەدا، ئاشـتی بەسـەر
شـەڕدا، خۆشـەویستی بەسەر رقـدا، ئازایـەتی بەسـەر تـرسـدا، هـیوا
بەسەر نائـومێدیـدا، ژیـری بەسەر گەمـژەییـدا، هـێز بەسەر بێ هـێزیـدا...
هـتد. ئـەم چیڕۆکانە پـڕیشن لە زانست، لە ئامۆژگاری، لە رێنمـایی
بەسوود، لە هـاوڕێتی، لە دڵسـۆزی، لە خـاکی، لە رێـزگـرتـن، لە وانـە و
لـە پـەنـد و لە قـسەی نەسـتەق. ئـەم بـەهـا بـەرزانـە، پەیـامـێکـن
بـۆ نـەوەی تـازە. منـداڵان ئـیـلهـام و پـەنـد و وانـەیـان
لـێوەفـێردەبن. فـێری بەهـای بەرز و رەفـتاری جـوان دەبن. فـێری
کۆمەڵێک وشە و زاراوەی تازە دەبـن. هەوادار و هـۆگـری خوێنـدنەوەی
چیڕۆکی فـۆلـكلـۆریش دەبن.
زۆربەی چیڕۆکە فـۆلکلۆرییەکان خەیـاڵی و ئەفـسانەیین و لە چیڕۆکە
بنەڕەتییەکانی منداڵانن. گوزارشت لە رووداو و لە راستییەکانی ژیانی
مرۆڤ دەکەن. هەندێکیان تێـز و رەخـنەئامێزن و ناڕاستەوخۆ پـلار و توانج
و رەخـنە لـە دەستەڵات و لە ستەم و لە زۆرداری و لـە نـادادپـەروەری
دەگـرن. یـان خـەوشـەکـانی مـرۆڤ ئاشـکـرادەکـەن.
(ئەلـبێرت ئانشتاین) دەڵێت:"گەر دەتەوێت منـداڵەکانت زیـرەکبن، چیڕۆکی
خەیـاڵییان بۆ بخـوێنەوە.. گەر دەتەوێت زیـرەکتربن، چیڕۆکی خەیـاڵی
زیاتـریان بۆ بخـوێنەوە".
(ج. نیتسترۆن) یش دەڵێت:"چیڕۆکی خەیاڵی بە منداڵان ناڵێت ئەژدیهـا هەیە،
چونکە منـداڵان دەزانـن کە ئـەژدیـهـا هـەیە. چیڕۆکی خەیـاڵی بـە
منـداڵان دەڵـێـت لەوانـەیـە ئەژدیهـا کوشـندەبێـت".
بەشی زۆری ئەم چیڕۆکە فۆلکلۆرییانە، سەرچاوەیەکی گـرنگـن، بۆ
پەروەردەکردنی دروستی منـداڵانی ئەمـڕۆمان، بۆ گەشکردن و زاخـاودانی
هـۆش و هـزر و هەست و بەهـەرەکانیـان. چیڕۆکی ئـاژەڵانیش، چیڕۆکی
هـێمایـین، بـۆ نمـوونە: رێـوی هـێمای فـێڵبـازییـە، سـەگ هـێمای بە
ئەمـەکـییە، پشـیلە هـێمای بێ ئەمـەکـییە. شێر هـێمای زۆردارییە. گورگ
هـێمای دڕندەییە، چەقەڵ هێمای چـلێسییە، مار هـێمای بـەدخوویی و
نەگریسـییە، مـەڕ هـێمای بێ دەسـەڵاتییە،.. هـتد. بەڵام ئەم خەسەڵەتانە
گـشـتی نـین، دەشـێ شـێر دادپـەروەربـێـت و سـەگـیـش ناپـاکی بـکات.
هەر هەمـوو چیڕۆکە فـۆلکلـۆرییەکانیش مەرج نییە بۆ منداڵان گونجاوبن.
هەنـدێکیان بە کارەسات و کوشتن و مردن و تراژیدییا کۆتاییان پێهاتـووە،
ئـەم چیڕۆکانە لەبارنین بـۆ منـداڵان، پێـویسـتە دەستکـاری بکـرێـن و
لەسـەرە و دابـڕێـژرێـن، کە بـۆ منـداڵان بگـونجـێن. چیڕۆکەکانیش
بەپـێی قـۆنـاغـەکانی تەمـەنی منـداڵی هـەڵـبژێـرێـن.
پێمـوایە کە نمـوونەی چیڕۆکی ئەفـسانەیی بۆ منـدااڵان لە هەموو
جـیهـانـدا، چیڕۆکە ئەفسانەییەکانی، نووسەری یۆنانی (ئیـزوپ: ٦٢٠ـ ٥٦٤
پ.ز) کە بە (باوکی چیڕۆکە ئەفسانییەکان) لە جیهـاندا ناسراوە. نزیکەی
شەش سەد ساڵ پێش زاینی نووسیویانە، لەوانەشە لەسەر زاری خەڵکی وەریانی
گرتووبن و بەشێواز و شێوەیەکی ئەدەبی و بە زمانێکی سووک و ساکار
دایـڕشتوون. سەرەڕای سەرهـەڵـدانی ئەدەبی تازەی منداڵان، بەڵام تا
ئەمـڕۆش چیڕۆکەکانی ئـیـزوپ چـیژ و گـرنگییان کـاڵ نەبـوونەتـەوە.
وەریـان گـێڕاون بـۆ سـەر هەمـوو زمـانەکـانی جیهـان. هەنـدێک لەو
چیڕۆکانە لە ئەمـڕۆشـدا، بوونە بە بابەتی کتێبی خوێندنەوەی قـۆناغی
بنەڕەتی و لە هەموو جیهاندا دەخوێندرێن. بۆنموونە: مـێروولە و کوللـە،
گـورگ و بەرخۆلە، رێۆی و کەڵەشێر، رێوی و لەقلەق، رێـوی و قـەلـەڕەش،
رێـوی هـێشووە تـرێ، شــێر و مـشـک، شـێری ساخـتە، شـوانە درۆزنەکە،
کۆبوونەوەی مشکان، هـێز لە یەکـێتی دایە، کچۆلەی خەیڵباز و شیرەکەی. لە
دوای ئیـزوپ، چیڕۆکـەکەکـانی (بەیـدەبـا) ی هـینـدی (کـلـیلە و دمـنە)
دێـن. ئیـنجـا چیڕۆکەشیعـرەکـانی نووسەری فەرەنسی (لاڤـۆنتـین: ١٦٢١ـ
١٦٩٥) دێت، تا دەگاتە چیرۆکەشیعـرەکانی میری شاعیرانی عەرەب (ئەحمەد
شەوقی ـ کە بە رەسەن کوردە).
لە ئەدەبی کوردیشدا چیڕۆکە شیعـرەکانی پیـرەمێر و فایق بێکەس و هەژار
موکریانی. کە لە چیرۆکەکانی ئـیزۆپ و لاڤـونتینەوە وەریان گرتـوون و بە
چـێژێکی کوردی و بە زمانێکی ناسک و شیریـن و ئاسان، بە چیرۆکەشیعـر بۆ
منداڵانی کوردیان داڕشتوون.
چیڕۆکی فـۆلکلـۆری کە بریتییە لە کـۆمەڵێک لە چیڕۆکە خەیـاڵی و
ئەفـسانەییەکان، بەشـێکی گـرنگە لە ئەدەبیـاتی منـداڵان. زۆر لە
نووسەرانی جیهـانی بە کـۆکردنەوە و نووسینەوەی چیرۆکی فۆلکلۆری منداڵان
ناوبانگیان دەرکرد، لەوانە: برایانی گـریمی ئەڵمانی ( یاکوب و ولیـام
گـریـم) و (پێتەر ئاسبـیورسن و یـۆرگـن مـۆ) ی نەرویـجی.
کەڵەڵە نووسەری جیهانيش (هانز کریستیان ئەندەرسین: ١٨٠٥ـ ١٨٧٥)ی
دانیمارکی، لە نووسینی چیرۆکەکە ئەفـسانەییەکانیدا، سوودێکی زۆری لە
چیڕۆکە فـۆلکـلۆری و ئەفـسانەییەکانی دانیمارک وەرگـرتووە. بێگـومـان
نووسـەرانی کوردیـشمان، چیڕۆکی فـۆلکلـۆری کوردییان قـۆستوونەتەوە و
سوودێکی زۆریـان لە چیڕۆکە فـۆلکلـۆری و کلاسیکـییە کوردییەکانمان
وەرگـرتـوون و رەنگـدانەوەیـان لە نووسینەکانیانـدا هـەیە.
دەکـرێـت لە تەمەنێکی زووی منـداڵیـدا. منـداڵانی کوردمان هـۆگـر و
ئاشـنای جیهـانی چیڕۆکی فـۆلکلۆری بکەیـن، لە گـۆڕەپانی یاریکـردن بێت
یا لە باخچەی منـداڵاندا. یا لە قوتابخانەی بنەڕەتیدا بێت، لە راستیشدا
زۆر لە منـداڵان و لە گەورەکانیش هەسـت بەوە ناکەن، کە ئەو گەمە و
یارییە سادە و سووک و سەروادارانەی، کە لە سەرەتای منـداڵـیدا فـێریـان
دەبـن و دەیـاکەن، کە جـۆرێـکـن لە ئـەدەبی فـۆلکلـۆری کوردیمـان. بۆ
نموونە: هـەللـور بـەللـور تەکـامە... زەرد و سوور و شەمامە.
حاجـیلەقـلەق مـار هـات... مـاری زەنگەڵـدار هـات. پـێـم سـۆ دەسـتم
سـۆ.. شەکــری عـەمبـارانـم سـۆ. حـل حـلی بـل بـلی.. چاوی ڕشـتووە بە
کـلی. هەیاران مەیاران... خوایە داکاتە باران.
لە راستیشدا چیڕۆکە فـۆلکلۆرییە زارەکییەکان، لەبەر ئەوەی تۆمـار
نەکراون، بۆیە دەقی ئۆرجـیناڵی و نووسەریـان نییە. تا بەم سەردەمەش
گەیشتوون گۆڕانکارییەکی زۆریـان بەسـەر هـاتـووە، بەشـێکی زۆریشـیان لە
یـادچـوونەتەوە و لەنـاوچـوون. بۆ نموونە بە کـورتی باس لە چیڕۆکی (مێـروولە
و کوللـە) دەکـەین، کە یەکێکە لە چیرۆکە فـۆلکلـۆرییە ئەفـسانەییەکانی
چیرۆکنووسی یۆنانی (ئیـزوپ) بۆ منداڵان، کە نزیکەی (٢٥٠٠) ساڵ پێـش
ئێستا نووسیوێـتی. بە دەستکارییەوە لـە ئینگـلیزییەوە وەرمگـێڕاوە بۆ
کـوردی. مـن بە شـێوەی دیـالـۆگ دامـڕشــتووە.
مێـڕوولە و کـوللـە.
مێروولەیەک بە درێژایی وەرزی هاوین، خەریکی
کارکـردن بـوو.. دانەوێـڵە و میـوەی کۆدەکردەوە و دەیبـردەوە بۆ
ماڵەکەی و بۆ زستان کـۆی دەکردنەوە.. بەڵام کوللـەیەک کە لە نـزیـکی
مـاڵی مێـروولـەکە بـوو. هـەر خـەریـکی یـاری و گـۆرانی وتـن بـوو..
خـۆی لـە گـەڵای سـەوزی دارەکان تێـردەکـرد، بەڵام هـیچی بـۆ زسـتان
کـۆنەکـردەوە.
پایـز هـات و گەڵای دارەکان وشکـبوونەوە و وەریـن.. زسـتان هـات و
بـاران و بەفـر باریـن.. رۆژێـکی زۆر سـاردی زسـتان کە بەفـرێـکی زۆر
بـاری و زەویـی داپـۆشی. مێـروولـەکە بـاکی نەبـوو، بـایی وەرزی
زسـتـان دانـەوێـڵە و مـیـوەی کـۆکـردبـۆوە. بـەڵام کـوللـە تەمـەڵـەکە،
هـیچـی نەبـوو بـیخـوات، لەبـرسـا خـەرێکـبـوو بـمـرێـت.. مێـروولەکەی
بیـرکەوتەوە. چـوو بـۆ ماڵی مێـروولەکە و لە دەرگـای مـاڵـەکەی دا.
مـێروولەکە: کـێیە وا بـەم رۆژە سـاردە لە دەرگـای مـاڵـەکـەم دەدات؟
کوللـەکە: منـم هـاوڕێی خـۆشـەویـست و بەڕێـزم.
مێـروولەکە: لە کەیەوە بە هـاوڕێی خۆشەویست و بەڕێزم دەزانیت..؟ لەبیرت
چۆتەوە کە چەند جارێک رێت لێگـرتم و گاڵـتەت پێـدەکردم و پێم
پێـدەکەنیت؟! بۆ چی هاتووی؟
کوللـەکە: زۆم بـرسـیـیە و خـەریــکە لەبـرسـا بـمـرم.
مێـروولەکە: ئـەی بە درێـژی وەرزی هـاویـنی رابـردوو چــیـت دەکـرد؟
کوللـەکە: بە درێـژی هـاویـنی رابـردوو، گـۆرانــیم دەوت و یـاریـم
دەکـرد.
مێـروولەکە: دەبـڕۆ بە درێـژایی ئەم زسـتانەش هەر هـەڵـپەڕە و سەمابکە..
ئەوەشـت لەبیرنەچێت، ئەوەی کارنەکات و بیر لە داهاتووی نەکاتەوە.. بە
برسێتی سەردەنێتەوە.
ئـەم چیڕۆکە فـۆلکـلـۆرییە ئەفـسانەییە، وانەیـەکی فـیرکـردن و
پـەروەردەیی باشی بـۆ منـداڵان تێدایە، هانی منداڵان دەدات بۆ
کۆششکـردن و هەوڵدان، تا لە تاقیکردنەوەکاندا دەربچـن و بگەن بە هـیوا
و ئامانجەکانیان. هەر قوتابییەکیش کۆشش نەکات و تەمەڵی و تەوەزەلی بکات
و پـلانی بۆ داهـاتووی نەبێـت و کارەکانی ئەمـڕۆێ بخـاتە بەیـانی و
کاتی خوێنـدنی بەفـیڕۆبدات. لە تاقـیکـردنەوەکانـدا دەرناچێـت.
پەشیمانیش بێ سوودە.
ئـەم چیڕۆکە فـۆلکلـۆرییە ئـەو پەنـدە جـوانە کـوردییـەشی
لەخـۆگـرتـووە کە دەڵـێـت: "دەســتی مـانـدوو لەســەر ســکـی تـێــرە".
٢٠٢٣ - دوبـەی
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|