٢٢\١٠\٢٠١٢
گرنگ
نییە!
سوبحى ئەحمەد
له سایه‌ی خۆشه‌ویستیی
تۆوه
په‌راوێزخران شته باڵاکان
ده‌ردی دوێنێ و ئەمڕۆ فڕین
لۆ جۆگه‌له‌کانی تاریکیی ئاو
چه‌ند گرانه یادگارییه‌کان بسڕیه‌وه
گوێی پێ ناده‌م له سایه‌ی تۆ
ئەتوو ده‌زانی له شه‌وه تاریکه‌کانی زستاندا
وه‌ک دڵۆپه ئاوه بێ شه‌رمه‌کان هه‌نگاو ده‌نێم
بۆ که‌ناریی سنگی تامه‌زرۆت
به راست خۆ من له بیرم کرد
چه‌خماخه‌ی هه‌وره ترووسکه سه‌رچۆپی ده‌گری
له شه‌وه بێ هیواکان په‌یمانیان دابوو
به‌فر و باران و زریان و ساماڵ و شه‌و و رۆژ و با
خۆیان بێ ئاگا که‌ن له من و تۆ
نه‌باده شه‌رمه‌زار بن له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی جاران
پێم نه‌گۆتی گرنگ نییه
با بگه‌ڕێنه‌وه لۆ یه‌که‌م ژوانی باراناویی
تا‌مه‌کانی سه‌ت به هه‌زاره
له سه‌رده‌می خۆکوشتنی گوڵە گه‌نمه‌کان
زۆر برسی بوون
شیوه‌نی چاڵه‌کان له به‌تاڵبوون
زاو‌زێی تازه‌ی فه‌ریکه‌کان
نه‌مامی هیوایان چاند
ئەز پێم گۆتی
گرنگ نییە!
nwenarsubhi@yahoo.com
|