په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠٢١

گرنگترین بنەمای هزریی و رێکخراوەیی چەپی ئەلکترونی.

- بەرەو چەپەکی زانستی و دیموکراتی سەردەمیانە -        

 

دەقی بابەتێکی وەرگێڕدراوی هاوڕێ رزگار (چەپخوازی سەربەخۆ)

رێکخەری گشتیی دەزگای وتووێژی مۆدێرن (الحوار المتمدن)

 

پێش نیزیکەی بیست ساڵ من سەرەتاکانی چەمکی چەپی ئەلکترونیم خستەڕوو (Electronic Left” E-Left”) و باسم کردن لە خاڵی سەرەکی لە چەندین وتار و دیالوکی جیاواز. وەکو دەبینین زۆر لە خاڵە باسکراوەکان راستگویی خۆیان سەلماند، و ئێستا پێویستە بە فراوانی گرنگترین بنەمای هزریی و رێکخراوەیی چەپی ئەلکترونی بە شێوەکی وردتر روون بکەینەوە.
ئەکرێ ھەندێ کەس واتێبگەن زاراوەی چەپی ئەلکترونی تەنھا گۆرینی دەزگا و پارتەکانی چەپە لە شێوەی ئاسایی خۆی بۆ بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئەنترنێت! بە تێروانینی من، زۆر لەوە زیاترە، بەلکو ئاراستەکی نوێ یە شێوازەکی زانستی دیموکراتی ھاوچەرخ و سەردەمیانە بەخۆیەوە دەگرێت لە بارەی چەمکی چەپ و وتاری سیاسی، و میکانیزمی رێکخستن و کارکردن، بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجی و زانستی و مافی مروڤ لە بوارە جیاوازەکان، و گۆرانکاری گەورە لە میکانیزمی سەرەدەریکردن و پەیوەندیکردن و رێکخستنی جەماوەر بە ھۆی شورشی تەکنەلۆجی و زانیاری.


گرنگترین بنەمای هزریی و سیاسی چەپی ئەلکترونی:

وەک ھێزی چەپ خەبات دەکەین دژی سیستەمی سەرمایەداری بە شێوەی جیاوازی خۆی، و کاردەکەین بۆ گۆرینی، بەرەو سیستەمی سوشیال دیموکرات کە زیاتر مروڤایەتی و دادپەروەری تێدا ھەبێت، بەڵام پسیار لێرە ئەوەیە، ئایە دەتوانین بیگۆرین بە رێگەی پێداگیری حەرفی بە تێکست و وتاری سیاسی و میکانیزمی کارکردن و رێکخراوەیی کلاسیکی ماوە بەسەرچوو لە ناو قالبی جێگیر! کە ناگونجێن لەگەڵ بیرکردنەوەی دیالیکتی و پێشکەوتنخوازی مارکسی و چەپ، لە کاتێک سەرمایەداری لە ھەموو بوارەک گەشە دەکات لە ھەر کاژمێرەک بەلکو لە ھەر خولەکەک! و بە شێوەکی خێرا و کاریگەر خۆی دەگونجێنیت لەگەڵ قەیرانە جیاوازەکان و لێی دەردەچێت و خۆی نوێ دەکاتەوە؟ ئایە ئەکرێ (چەکی زۆر کەون) بەکاربێنین، و مەبەستم لێرە وتار و میکانیزمی کارکردن و رێکخستن لەو شەڕە گەورە و ئالوزە و سەرکەوتن مسوگەر بکەین؟ بە بۆچوونی من، بە دڵنیاییەوە وەڵام (نەخێر) دەبێت، و بارودوخی ئێستا ئەوەمان پێدەڵێت!

بۆیە پێویستە رووبەڕووی سەرمایەداری ببینەوە (بە چەکی) پێشکەوتوو، و زانستی ھاوچەرخ و نوێ بوونەوە و گەشەکردنی بەردەوام لە ھەموو بوارەک، و سەرکەوتنی بەسەر بێنین. بە ھەمان شێوەی کارل مارکس و فریدریک ئەنجلز (کارل و ئەنجلز لە پێشەکی چاپی ئەلمانی ساڵی ١٨٧٢ لە بەیاننامەی شیوعی پاش تەنھا بیست و پێنج ساڵ لە نووسینی، ئاماژە دەکەن: ئیمڕۆ ئەو بەرنامە کەون بووە لە ھەندێ خالەکانی بە کاریگەری پێشکەوتنی پیشەسازی گەورە لە دوایین بیست و پێنج ساڵ).

بێگومان ئەو پێشکەوتنەی کارل و ئەنجلزیش ئاماژەی بۆ دەکەن لەو کاتە زۆر کەم بوو بە بەراورد لەگەڵ پێشکەوتنی گەورەی تەکنەلۆجی ئێستا، باشە ئێستا بۆچوونیان چۆن دەبوو؟ ئەگەر ئێستا لە ژیان دا بان پاش ئەو ھەموو گۆرانکاریە گەورەیە؟
زۆر پێویستە لەگەڵ سەردەمی ئێستا بروین و لەگەڵ پێشکەوتنی گەورەی زانستی و تەکنەلۆجی بەردەوام لە ھەموو بوارەکان، و بە باشترین شێوە سوودی لێ وەرگرین و بەکاریبینین لە خەباتمان لە پێناو گۆرین و گەشەپێدان و نوێبوونەوە، و تازە کردنەوەی وتار و بەرنامەی پارتە چەپەکان، و میکانیزمی رێکخستن و سەرکردایەتی و ھەلسوکەوت لەگەڵ جەماوەر، و رووبەڕووبوونەوەی کێشەی ئالوز و گەورە، و کارلێکردنی خێرا لەگەڵ گۆرانکاری خوماڵی و ھەرێمی و نێودەولەتی، لە پێناو کاراکردنی دیالوکی نشتیمانی خوماڵی و ھەرێمی و نێودەولەتی لە نێو ھێزەکانی چەپ، و پێشخستن و نوێ کردنەوەی رێکخستنەکانی چەپ و دامەزراندنی چارچێوە و ھاوپەیمانی چەپی دیموکراتی، و پابەندبوون بە گیانی نوێ بوونەوەی زانستی و رێکخراوەیی و مروڤایەتی هزری چەپ لە لایەک و گیانی شورشی تەکنەلۆجی و زانیاری لە لایەکی تر.

هەر بە پێی ئەوە، من دەبینم گرنگترین بنەمای هزریی چەپی ئەلکترونی، ئەوانەی خوارەوەن:

١- چەپەکی زانستی پشت ببەستێت بە پێشکەوتنی زانستی و مافی ئاقلانەی ھزری چەپ و مروڤایەتی و رێکەوتنەکانی مافی مروڤی جیھانی، و سوود وەرگرێت لە لایەنە ئەرێنیەکانی ھەموو ئاراستەکانی مارکسی و چەپ و پێشکەوتنخوازی جیاواز، و دان بە فرەلایەنی هزریی چەپ بنێت، و ھیچ تیوری یان ئایدلوجی ئەژمار نەکات وەک تێکستەکی ئاینی پیروز. ھەروەھا سوود وەرگرێت لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجی و زانستی و مافەکان لە  کاری سیاسی و راگەیاندن و ئابوری و کۆمەڵایەتی و روشەنبیری و ژینگەیی. و با بە دەیان چارەسەریمان ھەبێت بەکاریان بێنین بۆ پلاندانان و ئاراستەکردنی خەباتی چەپ و میکانیزمەکانی لە پێناو بەدەستھێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی زیاتر و یەکسانی وئازادی بە ئاسویەکی ئیشتیراکی.

٢- جێگرەوەی زانستی و ئاقلانە بە پێی شتی بەردەست ئێستا و نەک شتی داواکرا !: ئەگەر بە شێوەکی تیوری بیربکەینەوە ئێستا وەکو ھەموو چەپخوازەکان بێگومان داواکاریمان دەولەتەکی ئیشتیراکی دیموکراتی یە و سیستەمەکی ناچینایەتی و یەکسانی تەواو تا رادەیەکی گەورە. بەڵام پسیار لێرە ئەوەیە، ئایە ئێستا ئەوە لە توانا دایە بە پێی بارودوخی بابەتی و خۆیەتی؟ و ئایە ھەر دەمینیێن لە ژێر کاریگەری ئایدلوجیا و دووبارەکردنەوەی رستەی شورشگێری، و لەسەر تیوری قسە بکەین لەجیاتی شێوازی زانستی و چۆنیەتی ئەنجامدانی گۆرانکاری کۆمەڵایەتی گەورە و گشتی، و لەجیاتی کردەوەی پراکتیکی؟
بۆیە چەپی ئەلکترونی ھەوڵ دەدات سیاسەت و بەرنامە و جێگرەوەی زانستی بخاتە رو، زیاتر ئاقلانە بن و پەیوەندیان ھەبێ بە کێشەکانی جەماوەری زەحمەتکێش و کۆمەڵگا بە گشتی و ژیانی ڕۆژانە و گۆرینی بەرەو باشتر ھەتا ئەگەر بە شێوەکی سنورداریش بێت، پشت بەستن بە و اقیع و توانای چینەکان و بارودوخی ئێستا و تایبەتمەندی و پلەی گەشەکردنی کۆمەڵگاکان، و پێشھاتە خۆماڵی و ھەرێمی و نێودەولەتیەکان و دەستنیشانکردنی ئەرکی پراکتیکی ئەو قوناغە پشت بەستن بە زانستی ھاوچەرخ و بیروکەی چەپ و پێشکەوتنخوازی جیاواز.
بۆ ئەوەی چەپ دور نەکەوێت لە ئامانج و بیروکەکانی و تەنھا رستەی شورشگێری و کلاسیکی ئامادە دووبارە بکاتەوە، و بمێنتەوە لە ناو تێکستی تیوری و شک و کەون. کە بەداخەوە لە لایەن زۆر لە چەپەکان بوونەتە (تێکستی پیروزی و شک) و راستی ئاینی رەھا، و بە کەلک ھەموو شوێن و کات دێن، و زۆر جار سەرکردەکانی مارکسی و چەپ و ھەندێ سەروک حیزب و ەکو خوداوەند سەیر دەکرێن.

پێویستە چەپ ئازاد بکرێت لە تێکستە تیوریەکانی رەھا و پەرستنی کەساتیەکان بۆ ئەوەی لەو قوناغە تێپەرین، و گەراندنەوەی سەرکردە مەزنەکان و بیرمەندانی چەپ بۆ (خانەی مروڤەکان) پاش ئەوەی کردیانن بە (خوداوەند و پیاوی ئاینی و شێخ)، و ئەوە بووە ھۆکاری حالەتەکی نەرێنی و وشکبوونی هزریی و زیانەکی زۆری بە چەپ گەیاند و رولی لە ناو کۆمەڵگا.
گۆرینی ژیانی مروڤ بەرەو باشتر بنەمای چەپی ئەلکترونی یە، ھەتا ئەگەر بە ھەندێ ھەنگاوی سنورادریش بێت بە رێگەی جێگرەوەی و اقیعیانە بۆ ئەو قوناغە، و سوود وەرگرتن لە تیوری و بیروکەی چەپ و پێشکەوتنخواز و مروڤایەتی جیاواز بۆ ئەنجامدانی گۆرانکاری بە پێی بارودوخ و گەشەکردنی ھەر وڵاتەک، نەک بە پێچەوانەوە، و پێویستە بکەوێتە ژێر پروسەکی رەخنەگرتن و گەشەپێدان و نوێ کردنەوەی بەردەوام ھاوکات لەگەڵ پێشکەوتنی زانستی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ماف و روشەنبیری و ژینگەیی مروڤایەتی.

٣- ئەزمونە ئیشتیراکیەکان و چەپخوازەکان: داوای پێداچوونەوەی مارکسیەت و قوتابخانە چەپەکانی جیاواز دەکات و کلتورەکەیان، و ھەلسەنگاندنی ئەزمونەکانی ئیشتیراکی و چەپخواز، بۆ نموونە (ئیشتیراکی سوڤێتی، ئەزمونی چینی، ئیشتیراکیەت و چەپی خۆماڵی، ئەزمونەکانی ئیشتیراکی دیموکراتی و بە تایبەتی لە دەولەتە سکاندنافیەکان…ھتد). بە شێوەکی زانستی و بە پێی قوناغی مێژوویی و بارودوخی خۆماڵی و ھەرێمی و نێودەولەتی ئەو کاتە، و خوێندنەوەی لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکان و شیکردنەوەکی رەخنەگر و زانستی بۆ بیروکە و کەساتیە چەپەکان بۆ سوودوەرگرتن لە لایەنە ئەرێنیەکان و دوورکەوتەوە لە لایەنە نەرێنیەکان.

٤- ئامانجی بنیاتنانی دەولەتەکی دیموکراتی سکیولارە بە سیستەمەکی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی دادپەروەرانە، جەخ دەکاتەوە لەسەر رەتکردنەوەی ھەموو شێوەکانی چەوساندنی چینایەتی و پشت بەستن بە دەسەڵاتی گەل دەکات، رولی ئاین و نەتەوە جیادەکرێتەوە، لەسەر بنەمای ھاولاتیبوونی یەکسان و رێزگرتنی فرەنەتەوەیی و مافی مللەتان بۆ مافی چارەنووس، و سەروەری یاسا و رێکەوتنامەکانی مافی مروڤی نێودەولەتی، رێزگرتنی ئازادیەکان و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، مافی رێکخستنەوە و خۆپیشاندان و مانگرتن و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، دادوەری سەربەخۆ و راگەیاندنی ئازاد و کراوە لەسەر ھەموو ئاراستە هزریی و سیاسی، جەختکردنەوە لەسەر مافەکانی مروڤ ب تێگەیشتنەکی جیھانی دوور لە نەتەوەپەرستی و ئاین و رەگەز و ئاراستەی سیاسی و هزریی، دژایەتی سزای لەسێدارەدان، و دوورکەوتنەوە لە ھاوپەیمانەتی لەگەڵ حکومەت و ھێزی دیکتاتوری و ئاینی و نەتەوەپەرست کە دژی مافی مروڤن.

٥- بە شێوەکی سەرەکی بەرنامە و سیاسەتەکانی ئاراستەی کرێکار و زەحمەتکێشان و چینە بندەستەکان دەکات، و گەنجان و چینەکانی تینوو بۆ گۆرین و نوێ کردنەوە و داپەروەری و یەکسانی ناو کۆمەڵگا. و وەک قوناغەکی چاکسازی داوای سیستەمەکی ئابوری داپەروەرانە و روون دەکات و دەولەت خۆشگوزەرانی و یەکسانی، بە رێگەی سیاسەتی ئابوری جیاواز و کەرتی گشتی و ھاوکار و تێکەڵ و تایبەت بە پێی بەرێوبردنی گشتی ئابوری و گرنگیدان بە دەولەت لە بواری پلاندانانی ئابوری مەلبەندی لە ژێر سەرپەرشتی دیموکراتی جەماوەری. پشت بەستن بە باج و ەرگرتن و داپەروەری کۆمەڵایەتی و بیمەکردن و ھاوسۆزی کۆمەڵایەتی گونجاو و نەھێشتنی ھەژاری و یەکسانی دەرفەت و نەھێشتنی بێکاری و گەشەپێدانی توانای مروڤایەتی و بەکارھێنانی زانستی بۆ سەرچاوەکان، خوێندنی بێ بەرامبەر و تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی و گشت خزمەتە سەرەکیەکان و بەشدارکردنی ھەمووان لە سامانەکانی کۆمەڵگا و مسوگەرکردنی ئاستەک و کوالیتیەکی ژیانی گونجاو بۆ ھەموو ھاوڵاتیان.
خەباتی زاراوەیی، ھاودژ نییە لەگەڵ خەباتی بەردەوام لە پێناو گۆرین بەرەو سیستەمەکی سیاسی - ئابوری یەکسان و نەھێشتنی جیاوازیە ئابوریەکان لە ناو چینەکانی کۆمەڵگا، و بەدیھێنانی داپەروەری کۆمەڵایەتی. سروشت و بناماکانی سیستەمی سیاسی و ئابوری کە لە پێناوی خەبات دەکەین جیاواز دەبێت بە پێی تایبەتمەندی و سروشتی ھەر وڵاتەک، و ھاوسەنگی چینایەتی و سیاسی و بارودوخی خۆماڵی و جیھانی.

٦- چەپەک دووربێت لە توتالیرزم باوەڕی بە پروسەی دیموکراتی و فرەحزبی و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات ھەبێت، و گۆرینی ھێواش بەرەو سیستەمەکی دادپەروەرانەتر بە پێی بۆچوونەکانی جەماوەر، بە شێوەکی داھێنەر کۆبکاتەوە لە نێوان دیموکراسی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سکیولاریزم، و دژی ھەموو جورەکانی دیکتاتوریەت بێت و ھەر زەوتکردنەکی دەسەڵات، و دژی چەمکی یەک چین یان حزب بێت، و شێوازی ھەمەجوری خەباتی جەماوەری و دیموکراتی بگرێتە بەر ئەگەر لە دەسەڵات بێت یان لە ئوپوزسیون، و رێز لە بۆچوونی دەنگدەران بگرێت لە کەش و ھەوایەکی دیموکراتی و یەکسانی بۆ ھەموو حزبە سیاسیەکان بە پێی حالەتی ھەر وڵاتەک.

٧- کاربکات لە پێناو دامەزراندن و بەھێزکردنی یەکێتی و سەندیکای کرێکاران بە شێوەکی پیشەیی و سەربەخۆ، بەرگریکردن لە مافی کرێکاران و زەحمەتکێشان و ھزری نێودەولەتی و رێکەوتنی ئازادی سەندیکاکان و پاراستنی رێکخستنی سەندیکاکان، و نەکرێنە شوێنی سیاسی و حیزبی و بەشەک لە ناکوکیەکان، بەڵام ئەکرێ بۆچوونی سیاسی جیاواز ھەبێت لە ناو سەندیکاکان کاربکەن پێکەوە لە پێناو بدیھێنانی ئامانجی پیشەیی ھاوبەش.
کەوتنی سەندیکاکان و یەکێتیە پیشەیەکان لە ژێر دەسەڵاتی حیزبەکان و کاریگەریەکانیان فاکتەرەکێ نەرێنی یە و لاوازیان دەکات، و دەبێتە ھۆی ناکوکی ناوخۆیی و سەپاندنی ئەجیندای حیزبی تەسک و پەیابوونی ناکوکی حیزبی ناوخۆیی و دەرەکی بە ھۆی ھەلۆستی زۆرینەی لایەنە چەپە کلاسیکیەکان، کە ھەتا ئێستا لەگەڵ کاری ھاوبەش نین لە نێوان رێکخراوە جەماوەری و سەندیکاکان.

٨- داوای یەکسانی تەواو بۆ ئافرەت و جوداکاری ئەرێنی، و تەرخانکردنی بەشی (کوتا) لە دەزگاکان بۆ ئەوەی یەکسانی تەواو دروست ببێت، لە ناو ھەموو دەزگای جەماوەری و سەرکردایەتی و چالاکی جیاواز، و ھەندێ میکانیزمی ھەبێت بۆ ئەوەی ئافرەت پوستی سەرکردایەتی و ەرگرێت و تواناکانی پێشبخات، و ھەروەھا دامەزراندنی یەکێتی سەربەخۆی ئافرەتان بە پێی رێکەوتنی نێودەولەتی پەیوەست بە ئافرەتان. زۆرینەی ھێزە چەپەکان ھەتا ئێستا نێرینەن تا رادەکی گەورە، و رولی ئافرەت سنوردارە بە شێوەکی بەرچاو لە ئاستەکانی سەرکردایەتی.
خەبات لە پێناو بەدیھێنانی یەکسانی تەواو لە نێوان ئافرەت و پیاو مەرج نییە پەیوەست بێت بە گۆرینی سیستەمی سەرمایەداری و دامەزراندنی سیستەمی ئیشتیراکی و سنوردارکردنی بە رەھەندی چینایەتی، بەلکو ئەکرێ ئێستا زۆر چاکسازی بکرێت و بە پێی ئامارەکان زۆرینەی ئەو دەولەتانەی ئافرەتان توانیانە زۆر ماف بەدەست بێنن و پلەی پێشکەوتووی یەکسانی کە ھەتا ئێستا دەولەتی سەرمایەدارین، بۆ نموونە دەولەتە سکاندناڤیەکان.

٩- جیاکردنەوەی رولی ئاین لە دەولەت: چەپی ئەلکترونی رولی ئاین لە دەولەت جیادەکاتەوە لەگەڵ مسوگەرکردنی ئازادی ئاینی و بیروباوەڕ، و رێزگرتن لە ئازادی بیروڕای ئاینی کەسایەتی جەماوەر و پەیوەندی لە نێوان مروڤ و ئاین، بێ ئەوەی بەزۆر پەسەند بکرێت لەسەر کەسانی تر. پێویستە دەولەت سکیولار بێت و لەسەر یەک دووراتی بێت لەگەڵ ھەموو ئاینەکان، و پشتگیری دەزگا ئاینیەکان بکات وەک رێکخراوی جەماوەری بە شێوەکی یەکسان بە پێی پلە و ئاستی ئاین لە ناو کۆمەڵگا. بۆیە پێویستە دەزگای ئاینی لە ژێر سەرپەرشتی دەولەت بێت، و کارمەندانی ئاینی لە ناو دەزگای حکومی پەروەردە بکرێن، لەگەڵ قەبوڵکردنی فرەئاینی و فرەهزریی و رسواکردنی توندوتیژی و وشکباوەڕی و سەپاندنی دەسەڵاتی ئاین لە ناو کۆمەڵگا.

ئاین تەماشە ناکرێت وەک کێشەکی ھاودژی سەرەکی بەلکو بەرھەمی بارودوخی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و روشەنبیری و مێژووی یە و کاریگەریەکانی، بۆیە پێویستە خۆمان دووربخەین لە دژایەتیکردنی توندی ئاینی جەماوەر، بەلکو دیالوکەکی ئاقلانە و ئارام ھەبێت لە بارەی ئاینەکان، و خوێندنەوەی کلتوری ئیسلامی و ئاینەکان بە تێروانینەکی زانستی چەپخواز و بەرچاوکردنی لایەنە ئەرێنیەکان و سوود وەرگرتن لێیان بۆ گۆرینی کۆمەڵایەتی، و رەخنەگرتنی زانستی بۆ لایەنە نەرێنیەکان بە پێی بارودوخی مێژوویی، بە شێوەک کاریگەریەکی ئەرێنی ھەبێت لەسەر جەماوەری باوەڕدار بە پێی سروشتی ھەر وڵاتەک.
ھێزی ئاینی توندرەو ئەگەر ئیسلامی بێت یان مەسیحی یان یەھودی و کاربکەن بۆ سیستەمی دیکتاتوری ئاینی ھێزی پاشکەوتنخوازن و ئاین بەکاردێنن بۆ بەرێوەبردنی ئەجینداکانیان کە پاشکەوتوون و دژی ھزری چەپ و دیموکرات و مافی مروڤن، و پێویستە لە دژیان راوەستین و رسوایان بکەین بە ھەموو شێوەیەک. و لە ھەمان کات، پێویستە کاربکەین لەگەڵ ھەموو بۆچوونە ئاینیە چاکسازەکان و ئاشتیخوازەکان، ئەوانەی بە شێوەکی نوێ ئاین و کلتوری ئاینی دەخوێننەوە، و خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ پێشکەوتنی هزریی و زانستی و مافی مروڤ و دوورن لە وشکباوەڕی ئاینی.

١٠- فرەلایەنی دەزگای چەپ و ھاوپەیمانی و کاری ھاوبەش: زۆر لە ھێزەکانی چەپ بە شێوەکی گشتی توشی دووبەرەکی و پەرت و بڵاوبوون بوونە و سەرقالی ناکوکی ناوخۆیی و دژایەتی یەکترین و لە ناو (جەنگی سارد) دان لەگەڵ یەکتری، و جورەکی (تائیفەگری سیاسی وشکیان) ھەیە! و جەخت دەکەنەوە لەسەر جیاوازی پەیوەست بە پلانی ستراتیجی ماوە درێژ، و ھەندێ ھێزە چەپ دژی ھەر بۆچوونەکی تری چەپی جیاوازن، و لە زۆر جار بە خائین ناویان دەبەن، و دژی ھەر جورەکی کاری ھاوبەشن لەگەڵیان. سەرەرای خاڵی ھاوبەش لە نێوان زۆربەی ھێزی چەپ و خاڵی جیاوازی سنوردار لە نێوانیان. و بە تێروانینی ئێمە قەبولکردنی جیاوازی هزریی دیاردەکی تەندروستە و وتاری سیاسی پێشدەخات.

بۆیە چەپی ئەلکترونی باسی کار و خەبات دەکات لە چارچێوەی بزاڤەکی چەپی کۆمەڵایەتی فراوان، بە مەبەستی بەھێزکردنی رولی بۆچوونی چەپی پێشکەوتنخواز لە ناو کۆمەڵگادا بە شێوەکی گشتی، دوور لە چارچێوەی حیزی تەسک توندرەوی حیزبی و کەسایەتی، و ھەبوونی حیزب و ھاوپەیمانێتی چەپی فرەلایەن. و کاری ھاوبەش لە نێو ھێزی چەپ و پێشکەوتنخواز و مروڤایەتی بووتە داواکاریەکی جەماوەری لەسەر ئاستی جیھان.
پێویستە ئەزمونی ھاوپەیمانێتی و کاری ھاوبەش لە جیھان و ناوچەکە بخوێنین و گرنگی پێبدەین، و سوودی لێوەرگرین و بە پیێ بارودوخی ھەر وڵاتەک جێبەجێی بکەین، و کاربکەین لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ نەھێشتنی ئاسەواری توندڕەوی رێکخراوەیی و چارچێوەی حیزبی تەسک، و بنەمای هزریی و سیاسی نوێ بکەینەوە و جەخت بکەین لەسەر ھاوپەیمانێتی و کاری ھاوبەش، و پێویستە باوەڕیمان ھەبێت چارەنووسی بزاڤی کۆمەڵایەتی فراوانی چەپ و گۆرینی ژیانی چینە زەحمەتکێشەکان و کۆمەڵگا بە شێوەکی گشتی بەرەو باشتر گرنگترە لە بەرژەوەندی رێکخستنەکی چەپی دیاریکراو.
ھەروەھا گرنگە، ھێزەکانی چەپ کاربکەن لە ئایندە کاربکەن (بێ تێکەلکردنی ئالاکان) بە پێی خالی ھاوبەشی دیاریکراو لەگەڵ بۆچوونی سیاسی و هزریی دیموکراتی و سکیولەر و مروڤایەتی تری جیاواز لە پێناو گۆرینی سیستەمە دیکتاتوریەکان و رووبەڕووبوونەوەی وشکباوەڕی ئاینی و نەتەوەیی و دامەزراندنی سیستەمەکی دیموکراتی و دابینکردنی ئارامی و خزمەتگوزاری وەک بەرنامەکی دیموکراتی. و پێویستە ھەندێ تەکتیک و ھاوپەیمانێتی دیاریکراو بەکاربێنین بە پێی ھەر قوناغەک و بە پێی بارودوخی ھەر کۆمەڵگایەک و ھاوسەنگی ھێزی چینایەتی، و پێویستە دیالوک بەردەوامبێت لەگەڵ ھەموو ھێزەکانی چەپ لسەر ئاستی جیھان.


*   *   *   *   *


گرنگترین بنەمای رێکخراوەیی چەپی ئەلکترونی:

ئاراستەی جیھانی بە شێوەکی گشتی بەرەو ئەنترنێت و بەرنامەکانی یە لە بواری جیاواز. و بە پێی ئامارەکان بەکارھێنانی ئەنترنێت لە زیادبوونەکی بەردەوامە ھەتا لە وڵاتەکانی جیھانی سێیەمیش، و بووتە بەشەکی سەرەکی بۆ بەرێوبردنی کارەکانی کۆمەڵگا، بە ھۆی پێشکەوتنی زانستی گەورە و تۆری ئەنترنێت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بوونەتە (دەسەڵاتی پێنجەم) لە زۆرینەی کۆمەڵگاکان، و بوونە ھۆی:


ا. پەیابوونی شێوەی نوێی وشیاری و شێوازی دەربرین.
ب. تێروانینی جەماوەر بۆ گۆرین و میکانیزمەکانی.
ت. زۆرینەی جەماوەر دەتوانن بە شێوەکی ئازاد پەیوەندی بکەن.
پ. ئارستەکردنی بابەتی زۆر ھەستیار بە شێوەکی ئاشکرا، و بەشداریکرن و کارلێکردن بۆ پێکھێنانی راستیەکان.
ج- تێپەرکردنی چارچێوەی مەڵبەندی و داخراو، و سنوری جوگرافی و ئەمنی و رێکخراوەیی نەتەوەیی و ئاینی…ھتد.
ح- بڵاوکردنی گیانی رەخنەگرتنی ئاشکرا بێ ھیچ ئاستەنگ.
خ- کاراکردنی تواناکان لە ناو بوشایەکی فراوان پاش ئەوەی لە ناو حالەتەکی چەقبەستو بوون.
د- بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری و بەدواچوون و حەزی گۆرین، و گەشەکردنی وشیاری دیموکراتی بە رێگەی خستنەروی چەندین را و بۆچوون و کارلێکردن لەگەڵیان و قەبولکردنی فرەلایەنی هزریی و سیاسی لەسەر ئاستی خۆماڵی و ھەرێمی و جیھانی.

ئەو پێشکەوتنە گەورە لە بواری وشیاری و زانیاری و دیموکراسی و زەلالی و شێوازی دەربرین و رەخنەگرتن بووە ھۆکار زۆر کەس نەبنە ئەندام لە رێکخستنە کلاسیکیەکان، چۆنکە چەمک و بیرکردنەوەیان لە بارەی رێکخستن گۆراوە، و بە شێوەکی گشتی دوور دەکەون لە رێکخستنە کلاسیکیەکان وەکو حیزب و رێکخراوە چەپەکان، کە ھەتا ئێستا تا رادەکی گەورە سیستەمی بیروکراتی و مەلبەندی و میکانیزمی کار و رێکخستنی کەون بەکاردێنن.
ھەندێ لەو حیزب و رێکخراوە چەپەکان، لەبەر میکانیزمی کەون بە شێوەکی گشتی خەلک روویان لێَناکات بۆ ئەندامەتی و بتایبەتی گەنجەکان، و رێژەی تەمەنیان ٦٠ ساڵ و زیاترە! و تەنھا سەرکردەیان ھەیە بێ بنکەی جەماوەری.
نەوەی نوێ دژی کاری حیزبی و بەھاکانی چەپ نییە، بەلکو ناتوانێ کاربکات بە پێی میکانیزم و شێوەی رێکخستنی حیزبی کەون و خۆی لە ناویان نابێنێت. ئێستا دەبینین زۆرینەی گەنجان خۆیان رێکدەخەن بە شێوازی نوێ و ھاوچەرخ، بە رێگەی بەکارھێنانی ئەنترنێت و تۆری کۆمەڵایەتی، و زۆر زیاتر کاریگەریان ھەیە لەسەر واقیعی کۆمەڵایەتی لە حیزبە چەپەکان، چۆنکە بە شێوەکی فراوان دەربرین لە خۆیان دەکەن و باسی سەرپێچیەکان دەکەن و گەشەپێدان و دیالوک و رەخنەگرتن بێ ھیچ ئاستەنگی هزریی یان رێکخراوەیی، بەو شێوەی لەگەڵیان دەگونجێت.

ئێستا روشەنبیری و وتارەکی سیاسی و میکانیزمی رێکخستنی تایبەت بە خۆیان ھەیە، لە ناو گروپی ئەلکترونی ھەمەجور، بۆ نیزیکردنەوەی بۆچوونەکان و دەستنیشانکردنی داواکاریەکانی جەماوەر و خەبات و نەرازیبوون، و بوونەتە بزاڤی سیاسی و کۆمەڵایەتی ھەمەجور بە سەرکردایەتی گەنجان. سەرەتا ئەوە لە (بەھاری عەرەبی) دیاربوو کە من ناومنان (شورشەکانی چەپی ئەلکترونی نارێکخستوو) لە وتارەک بڵاوم کردەوە لە ٢٠١١، لەبەر بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای نوێ و شێوازی نوێی کۆکردنەوەی جەماوەر بە پێی پێشکەوتنی زانستی و تەکنەلۆجی، و ئارستەکردنی داواکاری چەپخوازی روون، و سەرکوتووتر بوون لە حیزبە کلاسیکیەکان و لەوانەش چەپخوازەکان.

خۆپێشاندان و نەرازیبوون و چالاکی جیاواز….ھتد. لەسەر زەمین بنەمای ھەر گۆرانکاریەکی سەرەکین، بەڵام ئەنترنێت و تۆری کۆمەڵایەتی ئێستا گرنگیەکا گەورەیان ھەیە، و رولەکی سەرەکییان ھەیە لە پێکھێنانی وشیاری و کۆکردنەوەی جەماوەر و رێکخستن و نەرازیبوون، و پشتگیری چالاکی مەیدانی جەماوەر، و توانای گەورەی ھەیە بۆ خەبات و جولانەوە سەرەرای شوێن و کات و بە کەمترین تێچوو.
ئەنترنێت و شورشی زانیاری و پەیوەندیکردن و تۆری کۆمەڵایەتی بوونە ھوی پەیاکردنی جیھانەکی دیموکراتی زەلال و کراوە و زۆر گەورە، و بوونە بزوێنەری سەرەکی نەرازیبوونەکان، و کاریگەری گەورەیان ھەبووە لەسەر گەشەکردنی ھزری کارگێری و رێکخراوەیی و شێوازی سەرکردایەتی، بەرەڤ زەلالی زیاتر و نامەرکەزیەت و مرونەت.
ھەروەھا بوونەتە ھوی دووبارە دارشتنی چەمکی (رول و دستتێوەردانی جەماوەر) و پەیوەندی لەگەڵ کۆکردنەوەی جەماوەر و بەدەستخستنی زانیاری و دەنگ و باس بۆ ھەر شوێنەکی جیھان. و بووە ھۆی بەرجەستکردنی ھێزی نەرازیبوونی جەماوەری و فشاری رای گشتی جەماوەر، و بە شێوەکی گشتی بووە ھۆی پەیابوونی ھەندێ بۆچوونی دیاریکراو بە پێی ھێزی خاوەن و سەرپەرشتانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و راگەیاندن و سەتەلایتەکان، کە توانای رێکخستنەوە و کونترولیان ھەیە لەسەر بزاڤە جەماوەریەکان و سوود و ەرگرتن لێیان بۆ مەبەستی سیاسی …ھتد. و بە شێوەکی گشتی ھێز و دەزگای راسترەون و دژی داواکاریە راستەکانن.

لێرەوە رۆلی چەپی ئەلکترونی دێت، بۆ رێکخستنەوەی جەماوەر و نەرازیبوونەکان…ھتد. و ئاراستەکردنیان بەرەو رێگای راست لەجیاتی ئەوەی لە ژێر کاریگەری ھێزە دژبەرەکانی چەپ و جەماوەر بن. بە رێگەی پێشکەوتن و نوێ کردنەوەی میکانیزمی رێکخستن و کارکردن ھاوکات لەگەڵ بەکارھێنانی ئەنترنێت بە شێوەکی کاریگەر و زیرەکانە و شورشی زانیاری و پەیوەندیکردن بۆ خزمەتکردنی خەباتی جەماوەر و بەھێزکردنی رولی ھێزە چەپکان و پێشکەوتنخوازەکان.

بۆ بەدیھێنانی ئەوە، و چارەسەرکردنی جیابوونەوە و دوورکەوتنەوەی گەورە لە نێوان نەوەی نوێ و رێکخستنەکانی چەپ، چەپی ئەلکترونی پێشنیاری گەشەپێدان و پەرەپێدانی زانستی گەورە دەکات لە بواری میکانیزمەکانی کارکردن و خەباتکردن و دیموکراسیکردن و بەشدارکردنی ئەقلی بەکۆمەڵ بۆ بەرزترین ئاست، و خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودوخی ئێستا، بە رێگەی:

١- شێوازی نوێی رێکخستنەوە: دوور لە شێوازی کلاسیکی و کونترولی دەسەڵات لە لایەن سەرکردەکان بەرەو سیستەمی ناوخۆیی و میکانیزمی رێکخستنی دیموکراتی نوی و بە مرونەت وەک جورەک لە (ھاوپەمانێتی یان تۆری یان سیستەمی فیدرالی) کە مەلبەندی نین لە رووی کارگێرییەوە، و رێژەکی زۆری سەربەخۆیی و نامەرکەزیەت و دیموکراسی تێدا ھەبێت، و ئازادی ھەبێت بۆ رێکخراوە حزبی و جەماوەریەکان و شێوازی جیاوازی رێکخستن و سیاسەتکردن لەسەر ئاستی هزریی و جوگرافی و ھەرێمی…ھتد. و بەخشینی دەسەڵات و ھەمئاھنگی لە ھەموو بوارەکان. و پێویستە دەسەڵاتی زیاتر بدرێتە رێکخراو و گروپە جیاوازەکان بۆ دارشتنی سیاسەت و بەرنامەکان و پلانی کارکردن بە پێی پێویستی ھەر ناوچەک، و ھەر گروپەک. و پێویستە چەمکی نوی بەکاربێنین لە بواری کارگێری و لێکۆلینەوەی زانستی و پێشکەوتنی تەکنەلۆجی بۆ نوێ کردنەوەی میکانیزمی بەرێوەبردن و پەیوەندیکردنی ناوخۆیی و دەرەکی. و پێویستە ئەو شێواز و میکانیزمانە مرونەتیان تێدا ھەبێت و بەردەوام نوێ بکرێنەوە بە پێی پێویستیەکان، و بە پێی:


ا. پێشکەوتنی تەکنەلۆجی و زانیاری و مافەکان.
ب. پلەی گەشەکردنی دیموکراسی یاسی و یاسایی.
ت. ئاستی ئازادیەکان و توانای کاری رێکخراوەیی لە ناو ھەر کۆمەڵگایەک، ئەگەر بە شێوەکی نھێنی یان ئاشکرا بێت.
پ. چارچێوەی کاری رێکخراوەیی خۆماڵی و ھەرێمی و جیھانی.
ج- جوری کێشە ئاراستەکراوەکان و لایەنەکان، بۆ ھەلبژاردنی جوری رێکخستنەوە.
ح. کار و پێویستی رێکخراوەکان و قەوارە و گروپە جیاوازەکان.
خ. بنیاتنانی پەیکەری رێکخستنەوەی تایبەت بۆ ماوە و حالەتی دیاریکراو.
د- خوێندنی ئاستی کاریگەری و ھەلسەنگاندنی کارکردن وەک رێکخراوی چەپی سەربەخۆ، یان کارکردن بە شێوەکی تاک یان قەوارە یان بزوتنەوە یان ھاوپەیمانێتی لە ناو کۆمەڵگا. وپێویستە شێوەکی پێشکەوتنخوازی ھەبێت و بۆچوونی ھەمەجۆر و لەوانەش بۆچوونی چەپ، بە پێی ھاوسەنگی چینایەتی و حالەتی سیاسی ھەر وڵاتەک. بۆ نموونە ئەزمونی (بیری ساندرز) ی چەپخواز لە ناو حیزبی دیموکراتی ئەمریکا. و پێویستە بزنین کامەیان باشترە و گونجاوترە بۆ بەھێزکردنی رولی چەپ لە ناو کۆمەڵگا دا.
ژ. پێویستە وشیاربین لە کاتی ھەلبژاردنی ناوی رێکخراو و حیزب و تۆرە چەپەکان بە پێی گەشەکردنی کۆمەڵگاکان و ھاوسەنگی چینایەتی و سیاسی و تایبەتمەندی ھەر وڵاتەک و گۆرینی زۆر ناوی ئێستا، و دوورکەوتنەوە لەو ناوانەی کاریگەری نەرێنیان ھەبێت. وشەی کومونیست، ئیشتیراکی…ھتد، مەرج نییە رامانی چەپ و راستی رێکخستنەک بسەلمێنیت. کاری جەماوەری لەسەر ئەرز و بەشداریکردنی لە گۆرینی ژیانی کرێکار و زەحمەتکێشان و کۆمەڵگا بە گشتی بەرەو باشتر، بنەمای ھەر ھەلسەنگاندن و راستگویەکە بۆ ھەر رێکخستنەکی چەپ. و سەرباری کاریگەری نەرێنی پروپاگەندەی دژی چەپ، و کاریگەری روخانی (کەمپی ئیشتیراکی) کە پێویستە ڕەچاو بکرێت.

٢- بنەمای ئەندامەتی و مافەکانی ئەندام: چەپی ئەلکترونی سیاسەت و میکانیزمی نوێ دەخاتە روو لە بارەی ئەندامەتی، بۆ ئەوەی ئەندام زیاتر کاریگەری ھەبێت و سیاسەت و بەرنامە دارێژیت، و ئازاد بێت لە کارکردن بە پێی بۆچوونی هزریی و سیاسی، کە ئەکرێ ھاوتابێت لەگەڵ ھەموو یان بەشەک لە سیاسەتەکانی حیزبی چەپ، و بەھێزکردنی لایەنگری ئەندامەکان و ھەستکردن بە بەرپرسایەتی سیاسی و رێکخراوەیی، و دوورکەوتنەوە لە مەرکەزیەت و سکرتاریەتی رێکخراوەیی و دسپلینی حیزبی توند، و پێویستە رێکخستنەکانی چەپ ئارەزومەندانە بێت بە پێی دسپلینی خۆیەتی و نەک دەزگای لەشکەری بێت.
وداوای ھەلوەشاندنەوەی ھەر رێسایەک دەکات ئاستەنگ بێت بەرامبەر مافی دەربرینی ئەندامان لە ناو و دەرەوەی رێکخستنەکانی چەپ، و پێویستە ئازادی تەواویان ھەبێت بۆ دەربرینی بۆچوونی چەپ و سیاسی بە شێوەکی گونجاو، و بەشداریکردنی کاریگەر لە دارشتن و پەسەندکردنی سیاسەتە حزبیەکان، و  ھەلوەشاندنەوەی چەمک و خاڵی وەکو:

ا. دەربرینی بۆچوونت بکە لە ناو دەزگای حیزبی یان بلاوکراوەی حیزبی ناوخۆیی یان بە رێگەی نامەیەک بۆ سەرکردایەتی حیزب.
ب. جێبەجێ بکە پاشان گەنگەشە بکە.
ت. گوێ گرتنی کوێر و پولایین.
پ. لایەنگری ئەندامەکان بۆ دەسەڵاتی سەرکردایەتی کە تەنھا سەرکردایەتی بیر دەکاتەوە و ھەڵدەستێ بە شیکردنەوە و دەرکردنی بڕیار و پێویستە ئەندامەکان بڕیارەکان جێبەجێ بکەن بێ نەرازیبوون.
ج. دەستخستنی پوستی حیزبی بە پێی لایەنگری بۆ سەرکردایەتی.
ح…………..

ئەو شتانە پێش دەیان ساڵ گونجاو و قەبولکراو بوون، بەڵام ئێستا گشتی و لاوازن لە رووی دیموکراتییەوە و زۆر کەون بوونە، و کاریگەری زۆر نەرێنییان ھەیە، و گەنجان دوور دەخەنەوە لە حیزبەکانی چەپ. ئێستا وەکو دەبینین لە ماوەی چەند خولەکەک گەنجان دەتوانن پوست بلاوبکەنەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، و لەسەر ئەنترنێت و دەربرین لە بۆچوونیان دەکەن و بە شێوەکی ئازادانە گفتوگو دەکەن و دەگەنە ژمارەکی زۆری خەلک، لە کاتێک زۆربەی رێکخراوەکانی چەپ رێگایان پێنادەن بە شێوەکی ئازادانە دەربرین بکەن و داوایان لێدەکەن چاوەرێ بن تاکو کۆبوونەوەی دەزگای حیزبی پاش حەفتەیەک یان مانگەک، یان بلاوکردنەوە لە ناو بلاوکراوەی حیزبی ناوخۆیی، یان بە رێگەی نامەیەک بۆ سەرکردەی حیزبی و بە شێوەکی نھێنی! و تەنھا دەگەنە ژمارەکی کەمی خەلک و ھەتا ناگەنە ھەموو ئەندامانی حیزیش!. ئەژمارکردنی گەنگەشە و گفتوگوی سیاسی و هزریی وەک کارەکی ناوخۆیی رێگرە بۆ جەماوەری چەپ بۆ ئەوەی ئەو ھزر و بۆچوونانە بزانێت لە ناو رێکخستنەکانی چەپ و ھەلسەنگاندنی بۆ بکات و بۆچوونی فەرمی ناگاتە جەماوەر. و لە ئەنجامدا، چاودێری جەماوەری و کارلێکردن لاواز دەبێت، و دەبینە تائیفەی چەپی-ئاینی داخراو!

وەک کەسانی چەپخواز، زۆر شت دەخەینە روو بۆ کۆمەڵگا، و داوای دیموکراسی و فرەلایەنی و زەلالی و ھەلبژاردنی راستەوخو دەکەین، و بەشدارکردنی جەماوەر لە بڕیار و ئازادی تاک و گشتی، و مافی دەربرینی ئاشکرا و جیاوازی و بۆچوونی بەرامبەر و راگەیاندنی کراوە و ھەمەجور …ھتد. بەڵام ھەروەھا گرنگە پسیاری خۆمان بکەین، ئایە ئەو شت و مافە سەرەکیانە و زۆر گرنگانە بەردەستن بۆ ئەندامانی رێکخستنەکانمان، و تا چ رادە جێبەجێ دەکرێن، و رەنگ دەدەنەوە لە ناو کاری رێکخراوەیی و سیاسی و هزریی؟؟! ھاودژی و کەم و کورتی و کەمترخەمی گەورەمان ھەیە، و پێویستە پێداچوونەوە بکەین و نوێ کردنەوە و گەشەپێدان بکەین. و بۆیە گرنگترین بنەمای ئەندامەتی و مافی ئەندامان، بە پێی چەپی ئەلکترونی، ئەوانەی خوارەوەن:

ا. ئەندامەتی پەیوەستە بە چەمکی ھاوپەیمانێتی و ھاوکاری و کاری ھاوبەش بۆ بەدیھێنانی ھەندێ ئامانجی دیاریکراو، و نەک بە دەسەڵاتەکی ناوەندی. ئەندام رولی سەرەکی ھەیە لە دارشتنی سیاسەتی گشتی حیزب، بەشداریکردنی ئەندام و کادیرانی حیزب لە دارشتنی ساسەتی حیزب لە بنکەوە بۆ سەرکردایەتی شتەکی زۆر گرنگە. و پێویستە توانا و میکانیزم و بارودوخی گونجاو ھەبێ لە ناو حیزب بۆ ئەوە کارە ، و پێویستە ئەندامان ھانبدەن خۆیان پێشبخەن و شیرکردنەوە و داھێنان بکەن لە ناو ریزەکانی حیزب، سەرەرای گونجانی بۆچوونیان لەگەڵ و تاری فەرمی یان نە، و پێویستە خەبات بەھێز بکرێت لەسەر ھەموو ئاستەکان و سوود و ەرگیرێت لە دەستپێشخەری ئەندامەکان.
ب. ھەلبژاردنی شێوە و پلەی ھەمەجوری ئەندامەتی بە مرونەت (کارا، ھاوسوزی، کاتی، …ھتد) بۆ ئەوەی ھەر کەسەک کاری حیزبی بکات بە پێی بارودوخی کەسایەتی ژیانی، و بە پێی گەشەکردنی زانستی و ماف و جورەکانی رێکخستن.
ت. ھێلی گشتی رێکخستن بکرێنە رێنیشاندەرێک و کارکردن بە پێی ئەو ھێلانە.
پ. دەربرینی ئاشکرا لە بۆچوون لە ناو و دەرەوەی رێکخستنەکان بە شێوەکی شارستانی و کاریگەر، و بە شێوەکی گونجاو و بێ ئاستەنگ یان ترس یان دوودلی.
ج. ئەندام مافی ھەیە بە شێوەکی تەواو و ئاشکرا رەخنە لە سیاسەتەکانی فەرمی حیزب بگرێت.
ح. ئەندام مافی ھەیە ئەو سیاسەتە فەرمیانە جێبەجێ نەکات ئەگەر قەناعەتی پێ نەبێت.
خ. مافی ھەلبژاردن و خۆ کاندیدکردن بۆ دەزگاکانی رێکخستن، و ھەروەھا بەشداریکردن لە دوورخستنەوەی ئەندامانی سەرکردایەتی ئەگەر نەیانتوانی ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
د. مافی (ئەندامەتی لێکدراو). ئەندام دەتوانی ببێتە ئەندامی زیاتر لە حیزبەکی یان رێکخستنەکی چەپ لە ھەمان کات. ئەکرێ لەگەڵ حیزبەکی چەپی گشتی کاربکات و لە ھەمان کات لەگەڵ حیزبەکی تری چەپ بکات جەخت لەسەر ژینگە بکاتەوە.
ژ. مافی دروستکردنی کوتلە لە ناو حیزب و مافی بەکارھێنانی کەنالەکانی حیزب و راگەیاندنی حیزب یان راگەیاندنەکی تایبەت بە خۆی ھەبێت بۆ دیارکردنی سیاسەتەکانی و جیاوازی لەگەڵ ھێلی فەرمی حیزب.
ر. بەکارنەھێنانی شێوازی خائینکردن و دوورخستنەوە لەگەڵ ئەندام لەبەر جیاوازی هزریی و سیاسی.
ز. ھەلوەشاندنەوەی سزای دەرکردن لە حیزب چۆنکە جورەکی (سێدارەدانی سیاسی و رێکخراوەیی) یە، و پێویستە ھەندێ سزای سووکتر ھەبێ وەکو (سڕکردنەوەی تەواو) بۆ ئەوەی کەرامەتی سیاسی و مروڤایەتی ئەندام پارێزراو بێت و دەرفەتی بدەنێ بۆ گۆرین، و پێویستە دەرچوون لە حیزب بە شێوەکی ئارەزومەندانە بێت ھەروەکو ئەندامەتی. سزای دەرکردن زۆر رەقە و ئەکرێ ھەندێ جار بەکاربێت بۆ تەێفیەکردنی حیساباتی سیاسی لە لایەن ھەندێ سەرکردەی نەفس نزم.
س. پێشخستنی میکانیزم و رێسای ئەندامەتی ئەلکترونی، تێپەربێت لە شێوازی کلاسیکی ئەندامەتی و وڵات و رەگەزنامە و شوێن و تەمەن…ھتد. بەڵام پێویستە لایەنە ئەمنی لەبەڕچاو بگیردرێت.
ش. دۆزینەوەی میکانیزم و سیاسەتی دیموکراتی بە مرونەت بۆ مامەلەکردن لەگەڵ کەسانی چەپی سەربەخۆ و سوود لە تواناکانیان وەرگیرێت بە شێوەکی گونجاو، و بە شێوەکی نەرێنی تەماشە نەکرێن یان مامەلەیان لەگەڵ بکرێت بە شێوەکی ناشیاو.

٣- ھەمەجوری دەزگاکان و مافی دەربرین و جیاوازی و راگەیاندنی ئازاد: بۆ مسوگەرکردن و بەھێزکردنی یەکێتی حیزب و پێشخستنی، و دوورکەوتنەوە لە ناکوکی و لێکجیابوونەوە کە نەخوشیەکی ماوەدرێژی چەپە، و دەستلەکارکێشان و کوچکردنی ئەندام، و پابەندبوون بە پرنسیپی دیموکراتی. چەپی ئەلکترونی دان بە ھەمەجۆری و بۆچوونی هزریی جیاواز دەنێت لە ناو دەزگای رێکخستن.
راگەیاندن پێویستە ئازاد و کراوە بێت، و بۆ ھەموو ئەندامی حیزب بێت و بۆ دەرەوەش بۆ ھەلگرانی ھزری چەپ و پێشکەوتنخواز و مروڤایەتی، و ھەتا بۆ رەخنەگرانی چەپیش وەک جورەک لە رێزگرتن. و ھەموو ئەندامانی حیزب مافیان ھەیە راگەیاندن بەکاربێنن بۆ دەربرین لە ھەلوێستیان لە سیاسەتە فەرمیەکانی حیزب و دەربرین لە را و بۆچوونیان و پەیاکردنی دیالوکەکی چالاک لە ناو حیزب و وەرگرتنی بڕیاری دروست.
ھەروەھا پێویستە سیستەمەکی دادوەری سەربەخۆ ھەبێت و دادگای پیشەیی و دەزگای لێکۆلینەوەی سەربەخۆ لە ناو حیزبەکانی چەپ، بۆ مسوگەرکردنی دادگاییکردنی ئاشکرا و بێلایەن لە حالەتی ھەبوونی سەرپێچی. و ئەندام مافی ھەیە پارێزەری ھەبێت بۆ بەرگریکردن لێی لە ناو حیزب یان لە دەرەوە. و پێویستە سزادان دوایین بژاردە بێت بۆ ئەوەی سیستەمی دادوەری چەپ ببێتە نموونە بۆ کۆمەڵگا.

٤- بنکەی حیزبی سەرچاوەی دەسەڵاتە: وەکو چۆن دەڵیێن (مللەت سەرچاوەی دەسەڵاتە) لە ناو دەولەت و کۆمەڵگا، ھەروەھا پێویستە بنکەی حیزبی سەرچاوەی دەسەڵات بێت لە ناو حیزبەکانی چەپ و پێویستە عەقل و بڕیاری ھاوبەش بنەمای رێکخستنەکانی چەپی ئەلکترونی بێت، و سیاسەتەکان لە بنکەوە دارێژن بە شێوەکی ئاشکرا، و بڕیاری گرنگ بدرێت بە رێگەی راپرسی حیزبی دیموکراتی ئاشکرا و بە پێی بنەمای دیموکراتی و لە ژێر سەرپەرشتی لیژنەی سەربەخۆ و بێلایەن ئەندامەکان بەشداربن تێیدا، و دیالوکی کراوە ھەبێت لە بارەی کێشەکان، و پێویستە میکانیزم و تەکنیکی نوێ ھەبێت بۆ ئەنجامدانیان بە شێوەکی ئاسان و بەردەوام.

٥- ئەقلی بەکۆمەڵ و کونفرانس: کونفرانس یەکەک لە گرنگترین بنەمای حیزبی چەپن، و وێستگەی سەرەکی یە بۆ پێداچوونەوە و ھەلسەنگاندن و پەسەندکردنی سیاسەت و میکانیزمی نوێ بە رێگەی بەشدارکردنی ئەندامانی حیزب، بۆیە پێویستە کونفرانسی دەوری و ئاشکرا ھەبێت، بەو شێوە:


ا. ئامادەکاری دەکرێت بۆ کونفرانس لە لایەن لیژنەی ئاشکرا ھەموو ئاستی حیزبی تێدا ھەبێت، سەرکردایەتی و بنکە و قەوارەی جیاواز.
ب. ئامادەکاری ئاشکرا و فراوان بێت ھەممو لایەن بەشداری تێدا بکەن لە ناو و دەرەوەی دەزگای حیزبی لە بارەی سیاسەت و بەرنامەی حیزب و رێزگرتنی راو و بۆچوونەکان.
ت. ئەنجامدانی ھەلبژاردنی دیموکراتی ئاشکرا لە ژێر سەرپەرشتی دادوەری نوێنەرانی کونفرانس.
پ. کوتای گەنجان و ئافرەتان بۆ نوێنەرانی کونفرانس.
ج. ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوو ئامادە دەبن وەک مێوان و بۆ ھەلسەنگاندن ئەگەر ھەلنەبژێردرێن، و سەرکردایەتی مافی نییە (نوێنەری) ھەبێ بۆ کونفرانس بێ ھەلبژاردن لە دەزگای حیزبی.
ح. لیژنە دروست دەکرێت بۆ بەرێوەبردنی کونفرانس و روژانە دوو جار یان زیاتر دەگۆردرێن.
خ. کونفرانس بە شێوەکی ئاشکرا پەخش دەکرێت بۆ جەماوەر یان بە لای کەمەوە بۆ ئەندامانی حیزب بە پێی بارودوخی ھەر وڵاتەک، و تەکنیکی ھاوچەرخ.
د. پێویستە ھەلسەنگاندنی سیاسەتەکانی حیزب بکرێت لە نێوان ھەردوو کونفرانس بۆ زانینی ھۆیەکانی سەرکەوتن و ناسەرکەوتن و گەنگەشەکردنی لە ناو کونفرانس.
ژ. ئەنجامدانی ھەلبژاردنی دیموکراتی ئاشکرا بۆ سەرکردایەتی حیزب پاش کونفرانس لە ژێر سەرپەرشتی دادوەری سەربەخۆ و بێلایەن لە دەرەوە و ناوەی حیزب، و پێشتر کەمپینی ھەلبژاردن ھەبێ بۆ کاندیدان، بۆ دیارکردنی سیاسەتەکانیان. و ئەندامانی حیزب بە شێوەکی راستەوخۆ ھەلیان دەبژێرن، نەک تەنھا نوێنەرانی کونفرانس، بۆ ئەوەی دەربرین ئەقل و بڕیاری بەکۆمەڵی حیزب بکات.
بەشێوەکی گشتی، پێویستە ھەموو دەزگایە حیزبیەکان لە حالەتی (کونفرانسی ھەمیشەیی) دابن بە رێگەی تەکنیکی نوێ. و ئاراستەکردنی ھەموو سیاسەت و بەرنامە و بەیاننامە لەسەر ئاستی حیزبی جیاواز بە شێوەکی بەردەوام و گەنگەشەکردنیان بۆ ماوەکی دیاریکراو و دەنگدان لە سەریان ئەگەر پێویست بێت، و پەسەندکردنیان لە ناو گروپی ئەنترنێتی یان تۆری کۆمەڵایەتی داخراو تەنھا بۆ ئەندامان، و ھەندێ گروپی تر بۆ جەماوەری حیزب لە شار و گوندەکان…ھتد. بۆ ئەوەی دەربرین ئەقل و بڕیاری بەکۆمەڵی حیزب بکات، لەجیاتی ئەوەی تەنھا دەربرین دەزگای سەرکردایەتی بکات.

٦- کارلێکردن و چاودێری جەماوەر لەسەر حیزب: کارلێکردنی ھاوبەش لەگەڵ جەماوەر و ژینگەی دەرەوە وەک بەشەک لە (چاودێری لەسەر چالاکی حیزب و سیاسەتەکانی) و بەشداریکردنی جەماوەر لە پەسەندکردنی سیاسەتەکان و ھەلسەنگاندنیان بە رێگەی:


ا. ئاراستەکردنی بەرنامە و بەڵگەنامە و سیستەمی ناوخۆیی بۆ گەنگەشەی گشتی و کراوە بە شێوەکی بەردەوام بە رێگەی سایتی ئەلکترونی پێشکەوتوو بۆ کارلێکردن و کومێنتکردن و دەنگدان…ھتد. لە ناو گروپی تۆرە کۆمەڵاتیەکان، و سوود و ەرگرتن لە ئامارە زانستیەکان لە بارەی ژمارەی سەرەدان و پلە و شێوەی کارلێکردن و بابەتەکان…ھتد لە پێناو ھەلسەنگاندن و پێشخستن.
ب. سوود وەرگرتن لە بۆچوون و شیکردنەوەی زانستی کەسان و دەزگا زانستیەکان بۆ دارشتنی بەرنامە و سیاسەتەکان.
ت. و بە شێوەکی بەردەوام، داوای فیدباک بکرێت لە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
پ. بۆ شیکردنەوە و ھەلسەنگاندنی سیاسەتی ھەمەجور لەسەر ئاستی جیاواز و رادەی سەرکەوتنیان و ئاستی بەدیھێنانی ئامانجەکان و دەستنیشانکردنی ھەڵەکان و کەموکورتیەکان.
ج. تەنھا ئەوەی کارنەکات ھەڵە ناکات، بۆیە کاتێ حیزبەکانی چەپ ھەڵە دەکەن پێویستە داوای لێبوردن بکەن لە جەماوەر و ئەندامان لەبەر ھەڵەکانیان.

٧- سەرکردایەتی بەکۆمەڵ: ھەلوەشاندنەوەی ھەموو ئەو پوستانەی دەبنە ھۆی چەسپاندنی دەسەڵاتی تاک وەکو: سکرتێری گشتی، سەروک، سەرکردە….ھتد. و بەھێزکردنی سەرکردایەتی بەکۆمەڵ لە ھەردوو رەگەز و ھەبوونی رێکخەر لە بەشە جیاوازەکان و قسەکەران بەناوی حیزب لە بواری (گەنجان، ئابوری، ئافرەت، بەرگری، ئەنجومەنی نوێنەران، سیاسەتی دەرەوە…ھتد) بە شێوەیەک دەسەڵاتەکان و بەرپرساتیەکان دابەش بکرێن لە ناو کادیرانی حیزب.

٨- سەرکردایەتی گەنجان لەگەڵ جەماوەر: بەداخەوە ئێستا دەبینین ھەندێ سەرکردەی چەپ لە جیھانی عەرەبی بوونەتە وەک سەرکردە و شاھەکانی عەرەب و کورسی بەجێ ناھێلن و بۆ خۆیان کردووتە خاوەندارەتی تایبەت. و زۆر جار دەبینین سەرکردەکانی چەپ ناگۆرێن و ئەوان بنکەی حیزبی ھەلدەبژێرن نەک بە پێچەوانەوە!
وئەوە حالەتەکی نەرێنییە و زیانەکی زۆر بە چەپ دەگەیینێت، و زۆر دوورە لە نەریتە دیموکراتیەکانی چەپ، بۆیە چەپی ئەلکترونی جەخت دەکاتەوە لەسەر گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەکی ئاشتیانە، و برگەکی سەرەکی ھەیە لە پەیرەوی ناوخۆیی دەڵێت ناکرێ پوستی سەرکردە لە دوو خولی ھەلبژاردن زیاتر بێ و لە ٦-٨ ساڵ تیپێەرنەبێت.
ھەروەھا چەپی ئەلکترونی جەخت دەکاتەوە لەسەر گەنجان لە سەرکردایەتی حیزب، و گرنگی دەداتە چینەکان، و کاردەکات بۆ پێکھێنانی کادری نوێ بە شێوەکی بە ردەوام، بۆ ئەوەی لەگەڵ جەماوەر سەرکردایەتی بکەن و لەگەڵیان بن لە ھەموو خۆپیشاندان و نەرازیبوون و مانگرتنەکان….ھتد.

ھەروەھا زۆر گرنگە بۆ ئاراستەکردنی سیاسەتی ئاقلانە و نیزیکی واقیع، برگەکی روون ھەبێت لە ناو پەیرەوی ناوخۆیی لە بارەی مانەوەی ئەندامانی سەرکردایەتی رێکخستن لە ناو وڵات، و نشتەجێی ھەمیشەیی بن، و بەشداری بکەن لە سەرکردایەتیکردنی کاری مەیدانی ڕۆژانە و خەباتکردن لە ناو جەماوەر. و پێویستە رێگە نەدرێت ئەندامەک ببێتە سەرکردە ئەگەر لە دەرەوە بژیت بە شێوەکی ھەمیشەیی یان نیمچە ھەمیشەیی، تەنھا لە حالەتی زۆر نائاسایی نەبێت یان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی حیزب بۆ ماوەکی دیاریکراو، و پێویستە ئەندامی سەرکردە پوستی خۆی بەجێ بێلیت ئەگەر ویستی لە دەرەوە بژیت، یانئەگەر نەیتوانی بەردەوامبێت وەک سەرکردە بە ھۆی بارودوخی خێزانی یان کەسایەتی یان پیشەیی…ھتد.

٩- زەلالی و بواری دارایی: جیھان بە شێوەکی گشتی بەرەو زەلالی دەروات، بە تایبەت ئەنترنێت و تەکنیکی نوێ و تۆری کۆمەڵایەتی چاودێری شکاندووە و راستیەکان کەتوونە بەرچاوی جەماوەر. بۆیە چەپی ئەلکترونی زەلالی تەواو بەکاردێنیت لە کاری خۆیدا و لە ھەموو چالاکیەکانی ناوخۆیی و دەرەکی، جگە ئەگەر زیانی ھەبێ لە رووی ئەمنییەوە.
ئەندامی حیزب ئابونەی دارایی پێشکەش دەکەن و جوری تری پشتگیری دارایی، بۆیە پێویستە ھەموو کادر و دەزگاکان و ئەندامان ڕەچاوی زەلالی بن و بە تایبەتی زەلالی دارایی لەسەر ئاستی حیزبی و کەسایەتی، و پێشکەشکردنی راپورتی دارایی دەوری لە بارەی چۆنیەتی خەرجکردنی پارە. و پێویستە ھەموو ئەندامان پێگەی دارایی خۆیان ئاشکرا بکەن و بە تایبەتی سەرکردەکان بۆ ئەوەی ھاودژی دروست نەبێ لە نێوان بەرژەوەندی حیزبی و کەسایەتی.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەلیش لە ناو حیزبەکانی چەپ و خراپ بەکارھێنانی پوست و بەھێزکردنی دەستپاکی، پێویستە پرنسیپی (ئەوەت لە کوێ بوو ھاورێ؟) بەکاربینین لە حالەتی ھەبوونی کێشەی جێگای گومان.
ھەروەھا سەپاندنی (باج) رێژەیەک لە مووچەی نوێنەرانی حیزب ئەوانە کاری حکومی دەکەن یان جورەکانی تری داھات و رادەستی دەزگای حیزبی بکرێت، بە پێی باوردوخی دارایی و تایبەتمەندی ھەر وڵاتەک.

١٠- شیاندنی ئەندام و سەرکردە و کادرەکان بۆ و ەرگرتن و بەکارھێنانی پێشکەوتنی تەکنەلۆجی و زانستی: و بە تایبەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئەنترنێت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، لە پێناو:


ا. بلاوکردنەوەی بیروباوەڕی چەپ و بەھای مروڤایەتی بە شێوەکی گشتی، و پرنسیپی ھاولاتیبوون و یەکسانی و داپەروەری کۆمەڵایەتی و سکیولاری و ئیشتیراکیەتی دیموکراتی و یەکسانی تەواو بۆ ئافرەت بە شێوەکی تایبەت. و راگەیاندنی ئازاد و بەکارھێنانی شێوازی ھاوچەرخ بۆ گەیاندنی بیروباوەڕی چەپ بۆ زۆرترین خەلک و بە کەمترین تێچوو، و وازھێنان لە راگەیاندنی کاغەز کە تەنھا دەگاتە ژمارەکی کەمی خەلک.
ب. بەکارھێنانی بە شێوەکی کاریگەر لە بواری رێکخستن و کاری دەزگا حیزبیەکان بۆ بەرێوەبردن و پەیوەندیکرن و دیالوک و وەرگرتنی بڕیاری دروست و دەربرین لە رای جەماوەر و بەھێزکردنی کارلێکردن و دیالوکی ناوخۆیی و گیانی (تیمی کارکردن) و ھاوکاری ئەرێنی.
ت. کارلێکردنی زیندوو و کاریگەر لەگەڵ ژینگەی دەرەوە.
پ. بەکارھێنانی بە شێوەکی کاریگەر لە بواری گەشەپێدانی هزریی و سیاسی.
ج. بە شێوەکی گشتی، بەکارھێنانی لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی و رێکخراوەیی و راگەیاندن.
ح. بەکارھێنانی بۆ پەیداکردنی میکانیزمی نوێ بۆ رێکخستنەوە و خۆپیشاندان و کۆکردنەوەی جەماوەر و کەمپینی ھەلبژاردن. و ئەو دەبێتە ھۆی پێشخستنی کار و کەمکردنی تێچووەکان.
خ. بەکارھێنانی بە شێوەکی کاریگەر لە نەرازیبوونی جەماوەری ئەلکترونی و مانگرتنی پیشەیی و پێکھێنانی گروپی ئەلکترونی…ھتد. و ھەتا راگرتنی کار بە شێوەکی تەکنیکی- ئەلکترونی بۆ فشارکردن و بەدیھێنانی ھەندێ داواکاری دیاریکراو.
د. بەدەستھێنانی توانای تەکنیکی پێشکەوتوو و خێرا بۆ گەیشتنی زۆرترین کەس و گروپ.
ژ. رێگرتن لە کەمپینی ھاودژ و خراپەکاران و سیخوڕی و شەڕی ئەلکترونی، و پاراستنی سیستەمی ئەلکترونی حیزب و ئەندامان، و پێشخستنی تواناکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر ھەرەشەکی تەکنیکی- ئەمنی.
ر. ھەندێ جار وەڵامدانەوەی ئەلکترونی ئەگەر پێویست بێت.
ز. ھەروەھا لەناوبردنی تۆر و سیستەمی تەکنیکی حوکمەتە دیکتاتوریەکان و بە تایبەتی سیستەمی ئەمنی سیاسی و لەشکەری و ئابوری و راگەیاندن، ئەگەر پێویست بێت.
س. و پێویستە لە پروسەکی بەردەوامی پێشخستن دابین لەسەر ئاستی تەکنیکی و زانیاری، و خەباتی ئەلکترونی ببێتە گرنگترین شێوەی سەرەکی خەباتکردن.

لەکوتایی، ھێزەکانی چەپ بە ھەموو بەشەکانی، و بە تایبەتی لە وڵاتەکانمان، ئێستا لە بارودوخەکی زۆر زەحمەت و ئالوزدا کاردەکەن، بە توانای زۆر کەم، و توشی زۆر ئاستەنگ دەبن، بەڵام سەرەرای کەموکورتی و پەرت و بڵاوبوون ھیوای سەرەکی مروڤی پێشکەوتنخوازە بۆ بیاتنانی جیھانەکی باشتر. چەپی ئەلکترونی بەشداریەکی بچووکە بۆ دەرخستنی چەپ لە قەیرانەکانی و راگرتنی پاشەکشە و نوێ کردنەوەی وتاری سیاسی و میکانیزمی کارکردن و رێکخستن و بەرێوەبردن، بە پێی شارەزایی سیاسی و رێکخراوەییم لە زۆر حیزبەکانی چەپی عیراقی و لە بواری راگەیاندن، و لە دەزگای دیالوکی شارستانی و کاری دیموکراتی و کاری پیشەیی کەسایەتی وەک کەسەکی تایبەتمەند لە بنیاتنان و پێشخستنی سیستەمەکانی سەرکردایەتی و بەرێوەبردن و حوکمەتی ئەلکترونی.

ئەو چەمکە بەو واتایە لە گەشەکردنی بەردەوامە لەسەر ئاستی پراکتیکی، و بێگومان ھەڵە و راستی ھەلدەگرێت، و پێویستی بە کات و کاری ھاوبەشە بۆ ئەوەی زیاتر گەشەبکات، و ھەر کەسەک بیەوێت چەپی ئەلکترونی و ئاسوی ئیشتیراکی دیموکراتی پێشبخات بەرەو شێوەی نوێی زانستی و سەردەمیانە لە وتاری سیاسی و میکانیزمی رێکخستنەوە دەتوانی بەشداری تێدا بکات، لە پێناو جێگرەوەکی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی و ماف و روشەنبیری و ژینگەیی باشتر و ئاست بەرزتر بۆ مروڤ.
________________________________________________
کورتیەک دەربارەی نووسەر::
سیاسەتمەدار و میدیاکاری چەپی سەربەخۆ، یەکەم کەس بوو چەمکی ''چەپی ئەلکترونی'' خستەروو - بە ئینگلیزی: E-Left.
رێکخەری گشتیی دەزگای وتووێژی مۆدێرن - الحوار المتمدن.
رێکخەری بنکەی خوێندن و توێژینەوەی مارکسیەت و چەپ.
لەدایکبوون: ١٩٦٦، ئاکرێ - کوردستان (عیراق).
چالاکی سیاسی:
• ١٩٨٤ - ١٩٩٠ حیزبی شیوعی عێراق.
• ١٩٩٠ - ١٩٩٢ رێکخراوی رەوتی کومونیست.
• ١٩٩٣ - ٢٠٠٠ حیزبی کومونیستی کرێکاریی عێراق.
سایت:
www.rezgar.com
لە ویکیبیدیا:
www.ar.wikipedia.org/wiki/%D8%B1%D8%B2%D9%83%D8%A7%D8%B1_%D8%B9%D9%82%D8%B1%D8%A7%D9%88%D9%8A
سایتی سیاسی لە فەیسبووک:
www.facebook.com/RezgarAkrawiPage
وتارەکە بە زمانی عەرەبی:
www.ahewar.org/debat/s.asp?aid=730446

 

 

rezgar1@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک