٢٨\٩\٢٠١٩
گرتن
و دەستبەسەرکردنی پەنابەران
لە تورکیا.
ئامادەکردنی: هیوا خدر
ئاماری گرتنی
پەنابەران لە تورکیا لە بەرواری ٢٦\٩\٢٠١٩.
١٣٠
پەنابەر لەسەر دەریای ئیجە سەر بەشاری ئیزمیر لە سێ شوێنی جیاواز
دەستگیر کران گرووپی یەکەم لە ٤٥ پەنابەر سەرجەمیان سوری بوون کە
پێکهاتبوون لە ٩ پیاو و ١٤ ژن و ٢٢ منداڵ، لە گرووپی دووەم ٤٦
پەنابەربوون.. ٤٢ پەنابەریان سوری بوون.. ٤ پەنابەریش عێراقی بوون،
گرووپی سێیەمیش ٤١ پەنابەربوون.. ٢٨ پەنابەریان سوری بوون.. ٧
پەنابەریش فەڵەستینی بوون.. ٦ پەنابەریش سۆماڵی بوون.. کە پێکهاتبون لە
٢٤ پیاو و ٥ ژن و ١٢ منداڵ، هەروەها لە بەرواری ٢٧\٩\٢٠١٩
هێزەکانی ئاسایشی تورکیا لەسەر رێگای کریکاڵێ ٣٠ پەنابەریان لەناو
پاسێکدا بە شۆڤێرەکەشەوە دەستگیر کرد کە لە (وان)ەوە بە بلیتی ساختە
بەنیازبوون بچن بۆ ئیستانبوڵ بەڵام تا ئێستا ئاماژە بە رەگەزنامەی
پەنابەرە دەستگیرکراوەکان نەکراوە لەبەر بەردەوامیی لێکۆڵینەوە
لەگەڵیان.
_________________________________________
سەرچاوە: ماڵپەری
''حوریەت''.
هیوا خدر: ئەندامی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
٢٨\٩\٢٠١٩
- تورکیا
-------------------------------------------------------------------
گرتنی پەنابەران لە تورکیا
درێژەی هەیە.
هیوا
خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە
سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگەیاند "گرتنی پەنابەران لە
ئیستانبوڵ و خاڵە
سنووریەەکان درێژەی هەیە".
هیوا ئەوەشی گوت "دوای لێدوانە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی تورکیا
سەبارەت بەکردنەوەی سنورەکان بە رووی پەنابەراندا بەرەو وڵاتانی
ئەوروپی بەڵام هێشتا گرتنی پەنابەران بە چڕیی درێژەی هەیە و نەک تەنها
لە خاڵە سنوورییەکاندا بەڵکو لە نێو شارەکانیشدا بە تایبەتیی ئەو
شارانەی نزیکی سنوورەکانی یۆنان و بوڵگاریان ئێستا رۆژانە بە دەیان
پەنابەر لە ناوەندی شاری
ئیستانبوڵ دەستگیردەکرێن و رەوانەی زیندان
دەکرێن و بەشێکیان چەند مانگێک دەخرێنە زیندانەوە..".
هەروەها هیوا گوتیشی "بێ ئەوەی کەسوکاریان ئاگاداربن لە چ شارێک زیندان
کراون یاخود دەنێردرێنەوە و رێگریی لە هاتنەوەیان دەکەن بۆ تورکیا بە (قەدغەی
چوونەناو) کە لە ٣ مانگییەوە بۆ ٥ ساڵە..".
ئێستا حکومەتی تورکیا رؤژانە هەوڵەکانی خۆی چرکردۆتەوە لە ژێر ناوی "پاراستنی
ئاسایش" لە گرتن و دەستگیرکردنی پەنابەران و توندکردنەوەی خاڵە
سنوورییەکان پشکنین و سنوورداکردنی ئازایەکانی خەڵکی تورکیا.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
٢٧\٩\٢٠١٩
- تورکیا

|