٢٤\١٠\٢٠١٩
گرتنی پەنابەران
لە تورکیا درێژەی هەیە.
لە
بەرواری ١٧/١٠/٢٠١٩ لە چەند ناوچەیەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ٢١١ پەنابەری
ئەفغانی دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی.
لە بەرواری ٢٠/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی هاڤسای سەر بە شاری ئەدرنەش ٣٣
پەنابەری ئەفغانی لە نێو مینوبوسێکدا دەستگیرکران.
لە بەرواری ٢٠/١٠٢٠١٩ لە ناوچەی بودرومی سەر بە مۆغڵا ١٢ پەنابەر
دەستگیرکران کە خەڵکانی ئەفریقاو پاکستان و بەنغلادیش بوون.
لە بەرواری ٢٠/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی چەشمەی سەر بە شاری ئەزمیر ١٧٠
پەنابەر لە چوار بەلەمی جیاوازدا دەستگیرکران ٨٩ پەنابەریان ئەفغانی
بوون ٤٥ پەنابەر سوری بوون ٣٦ پەنابەریش فەڵەستینی.
هەروەها لە بەرواری ١٩/١٠/٢٠١٩ لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە
ئاسیشییەکانی تورکیا لە شارەکانی ئەستەنبوڵ چانکاڵێ ئەزمیر بالیکسیر ٢٣
قاچاخچی دەستگیرکران کە گرووپێک بوون بنکەی سەرەکیان لە چانکاڵێ بوو
لەگەڵ کۆمەڵێک چەک کە بۆ ترساندنی پەنابەران بەکاریاندەهێنا.
هەروەها داواکاری گشتیی چانکاڵێ رایگەیاند لە ماوەی شەش مانگدا ٩٠،٠٠٠
هەزار پەنابەر دەستگیرکراوە لەگەڵ ٣٧ قاچاغچی.
هیوا خدر - ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

|