٢٦\٢\٢٠٢٠
گرتنی پەنابەران
لە تورکیا و گیان لەدەستدانی دوو کەسیان.
گرتنی پەنابەران لە تورکیا درێژەی هەیە.
چانکاڵێ:
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٢/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٣٧ )
پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی
پێک هاتبوون لە ( ٢٧ ئەفغان ، ٩ کۆنگۆ ، ١ فەڵەستین).
مۆغەڵا:
هەرئەمڕۆ لەناوچەی سیدیکۆ ی سەر بەشاری مۆغەڵا ( ٣٢ ) پەنابەری ئەفغانی
لەنێوغاباتێک لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچەیەوە دەبینرێن پۆلیسیان لێ
ئاگاداردەکەنەوە و دواتر سەرجەمیان دەستگیر دەکرێن کە ژن و منداڵیشیان
تێدابوون.
ئایدن:
دوێنێش ڕێکەوتی ٢١/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی دیدمی سەر بەشاری ئایدن ( ٣٦ )
پەنابەر لەنێو بەلەمێکی چوپدا دەستگیر دەکرێن کە پێک هاتبوون لە (
١٥پیاو ، ١٥ ژن ، ٦منداڵ ).
----------------------------------------------------------------------------------
بە هۆی فریوکاریی قاچاخچیەکانەوە ١٣٠ پەنابەر
دەستگیر دەکرێن.
ئەزمیر:
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١/٢/٢٠٢٠ لەشاری ئەزمیر چەند قاچاخچیەک بەمەبەستی
گەیاندنی ( ١٣٠ ) پەنابەری ئەفغانی بۆ ئەوروپا بەڕێگای ووشکانی لەترسی
سەختی شەپۆلەکانی دەریایی ئیجە برێ ( ١٠٠٠ ) هەزار دۆلار زیاتر لە هەر
پەنابەرێک وەردەگرن دواتر دەیانخەنە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری داخراوەوە
دوای ڕێکردنی ١٠ کاژمێر لەسەر شەقامێکی گشتی خێرای شاری ( ئەدەنا )
دایان دەبەزێنن پێیان دەڵێن ئێرە ئەوروپایە ئیتر بۆ هەر کوێ دەڕۆن
ئازادن لەهەمانکاتدا بەدەیان منداڵ لەنێو پەنابەرەکاندابوون کە
نەخۆشبون و باری تەندروستیان خراپ بوە دواتر لەلایەن پۆلیسی شاری
ئەدەناوە سەرجەمیان دەستگیر دەکرێن.
مۆغەڵا:
هەر ئەمڕۆ لەناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغڵا ( ٣٣ ) پەنابەر دەستگیر
دەکرێن کە پێک هاتبوون لە ( ٢٣پیاو ، ٩ژن ، ١منداڵ ) پەنابەرەکانیشی
پەنابەرانی هەریەک لە ووڵاتانی (٩ ئەفریقی ، ٧فەڵەستینی ، ٥سوری ، ٤یەمەنی
، ٤ کۆنگۆ ، ٢میسری ، ٢سۆماڵی ) بوون ..
----------------------------------------------------------------------------------
گرتنی پەنابەران لە تورکیا.
ئەدرنا:
دوێنێ ڕێکەوتی ١٩/٢/٢٠٢٠ لەناوچەکانی ئۆزونکوبرو و ئێنیزی ناوچەی سنوری
نێوان تورکیاو یۆنان سەر بەشاری ئەدرنا ( ١٧٣ ) پەنابەر ی ووڵاتانی (
سوریا ، پاکستان ، ئەفغانستان ، میسر ، لیبیا ، مەغریب ) دەستگیرکران.
چانکاڵێ:
هەردوێنێ ڕێکەوتی ١٩/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ (
٥٤ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ( ٤٧ ) پەنابەری ئەفغانی و
( ٧ ) پەنابەری سوری.
ئایدن:
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ٢٠/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی دیدمی سەر بەشاری ئایدن ( ٣٢ )
پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران ( ٢٨ ) پەنابەری فەڵەستینی و
( ٤ ) پەنابەری سوری بوون پێک هاتبوون لە ( ١١پیاو ، ٥ ژن ، ١٦ منداڵ).
----------------------------------------------------------------------------------
گرتنی پەنابەران و گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی
تر لە تورکیا.
ئەدرنا:
ئەو ( ٦ ) پەنابەرەی لە ڕێکەوتی ١٥/٢/٢٠٢٠ لەلایەن پۆلیسی شاری
ئەدرناوە لە نزیک ڕووباری ( ئەفروس ) دەستگیرکران کە یەکێک لەو
پەنابەرانە باری تەندروستی تێک چووبوو سەرەڕای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە
دوێنێ لە نەخۆشخانەی ( ئەدرین سوڵتان ) گیانی لەدەستدا بەپێی لێدوانی
پۆلیسی شاری ئەدرنا سەرجەم پەنابەرەکان پەنابەرانی ووڵاتانی ( مەغریب )
بوون ئەوەشی گیانی لەدەستدا بەهۆی جەڵدەی دڵەوەبوە
چانکاڵێ:
هەر دوێنێ ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ (
٣٨ ) پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کەپێک هاتبوون لە ( ٢٨
پەنابەری ئەفغانی و ١٠ پەنابەری ئەنگۆلیا ) ژن و منداڵیش لە
نێوانیاندابوون
ئەزمیر:
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ١٨/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی دیکلیل سەر بەشاری ئەزمیر ( ٣٣ )
پەنابەر دەستگیر کران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆیۆنان.
----------------------------------------------------------------------------------
لە تورکیا ١٢ پەنابەر لە دەریایی ئیجەدا
ڕزگارکران و پەنابەرێکیش خنکا.
ئەزمیر:
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٤/٢/٢٠٢٠ لە دەریایی ئیجەدا نزیک بەناوچەی کارابورون ی
سەر بەشاری ئەزمیر چوپێکی پەنابەران ڕووبەڕووی نقومبون بویەوەو
پەنابەرەکان هانایان بۆ پۆلیسی دەریاوانی شاری ئەزمیر برد خۆشبەختانە
لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیەوە سەرجەمیان ڕزگار کران کە پێک هاتبوون لە (
١٢ ) پەنابەر هەشت پەنابەریان سۆماڵی بوون چوار پەنابەریشیان ئەفریقی
بوون.
ئەدرنا:
دوێنێ ڕێکەوتی ١٣/٢/٢٠٢٠ پۆلیسی پاسەوانی سنوری شاری ئەدرنا ڕایگەیاند
کە لەماوەی تەنها ( ١٠ ) ڕۆژدا پۆلیسی سنوری یۆنان لەسەر ڕووباری (
ئەفروس ) ( ٣١٠ ) پەنابەریان دەستگیرکردووە دوای ئەشکەنجەدان و
ئازاردانیان دیپۆرتی شاری ئەدرنای تورکیایان کردونەتەوە کە بەو
هۆیەشەوە سەرجەم پەنابەرەکان ڕووبەڕووی مەرگ بونەتەوە کە پلەی گەرمی
لەشیان دابەزیبوو هەروەها پەنابەرێکیش دوای دیپۆرتکردنەوەی لە هەمان
ڕووبار دەخنێکت تەمەنی لەنێوان ( ٢٠ بۆ ٢٥ ) ساڵدایەو ڕەوانەی پزیشکی
دادوەری کراوە هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە.
هەروەها پۆلیسی سنوری شاری ئەدرنا ئاماژەی بۆ ئەو پەنابەرانە کرد کە
دوای ئەشکەنجەدان دیپۆرتکراونەتەوە بریتیبوون لە ( ٥ پەنابەری عێراقی ،
٧٠ پەنابەری بەنغلادیشی ، ٤٦ پەنابەری سوری ، ٤٣ پەنابەر مەغریبی ، ٣٥
پەنابەری پاکستانی ، ٢٥ پەنابەری میسری ، ١٨ پەنابەری ئەفغانی ، ١٦
پەنابەری جەزائیری ، ١٥ پەنابەری ئەریتریا ، ٩ پەنابەری ئێرانی ، ٦
پەنابەری فەڵەستینی ، ٥ پەنابەری نیپاڵی ) لەگەڵ چەند پەنابەری
ووڵاتانی تر
هەر دوێنێش لەناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ٣٠ ) پەنابەر
دەستگیرکران کەپێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ،
ئەفغانستان ، پاکستان ، بەنغلادیش).
ئایدن:
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ١٤/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی دیدەمی سەر بەشاری ئایدن لە دەریایی
ئیجەدا لە نێو بەلەمێکی چوپدا ( ٢١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک
هاتبوون لە ( ١ پەنابەری سوری و ٢٠ پەنابەری فەڵەستینی ) ژن و منداڵیش
لەنێوانیاندا بوو.
هیوا خدر - ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا


|