١٢\١٢\٢٠١٩ گرتن و دەستبەسەرکردنی پەنابەران لە تورکیا.
لە ڕێکەوتی ١٠/١٢ لە ناوچەی دیدمی سەر بەشاری ئایدن (٣٦) پەنابەر لە ناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە (٣٤ سۆماڵی، ٢ ئەفغانی) و منداڵیش لە نێوانیاندا بوو، لە ڕێکەوتی ١٠/١٢ لە ناوچەی کوشادشی سەر بەشاری ئایدن (٥٠) پەنابەر لە ناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە (٣٧ ئەفغانی، ١٠ کۆنگۆ، ١ کینیا، ١ سنگال، ١ ئەفرقیای ناوەڕاست) کە ١٥ پیاو و ١٢ ژن و ٢٣ منداڵ بوون. لە ڕێکەوتی ١١/١٢ لە چوار ناوچەی جیاوازی شاری مۆغڵا (١١٠) پەنابەر و ٩ قاچاخچی دەستگیرکران.. دووان لە قاچاخچیەکان سووری بوون. لە ڕێکەوتی ١١/١٢ لە ناوچەی مارمالیسی سەر بە شاری مۆغڵا (١٤) پەنابەر لە ناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە پێکهاتبوون (٨ پیاو ، ٢ ژن، ٤ منداڵ) و پێنچ پەنابەریان عێراقی بوون و نۆ پەنابەریشیان فەڵەستینی بوون.
لە ڕێکەوتی ١١/١٢ لە ناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرناش (٣٠) پەنابەر دەستگیرکران کە ٤ منداڵ لە نێوانیاندا بوو، لە ڕێکەوتی ٧ و ٨ی منگی ١٢ لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سنوور لە ناوچەکانی کاشان و ئێزنی و مریس و چەند گوندێکی سنووری سەر بە شاری ئەدرنا (٧٠٧) پەنابەر دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە پەنابەرانی وڵاتانی (عێراق، سووریا، ئەفغانستان، بەنگلادیش، یەمەن، تونس، جەزائیر، پاکستان).
لە ڕێکەوتی ١٠/١٢ پەنابەرێکی کورد لە خاڵی سنوری نێوان تورکیا و یۆنان سەر بە شاری ئەدرنا دەستگیر کرا و بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان ڕەوانەی دادگای تایبەت کرا.
هیوا خدر
ئەندامی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
|