٤\١١\٢٠٢١
گرتن و
رزگارکردنی سەدان پەنابەر لە تورکیا، پەنابەرێکیش ژیانی لەدەستدا.
وان:
لە ماوەی تەنها یەک مانگی ڕابردوودا لەشاری وان ٨٧ کەس بەتۆمەتی
قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بەژیانی پەنابەرانەوە دەستگیرکراون و
دادگایکران. هەر لەماوەی ئەو مانگەدا سەرجەم ئەو خاوەن شوقانەو
هۆتێلانەی پانابەرانیان لە خۆگرتبوو لەگەڵ خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی
پەنابەرانیان گواستبۆوە بەبڕی یەک ملیۆن و ٤٥ هەزارو ١٦١ لیرەی تورکی
سزادران
هەرلەشاری وان لەناوچەی بیتلیس ڕێکەوتی ١/١١/٢٠٢١ لەناو شەش مینوبوسدا
٦٤ پەنابەرو شۆڤیرانی سەرجەم مینوبوسەکان دەستگیرکران. هەمان ڕێکەوت
هەر لەشاری وان لەناوچەی ئەدمیرت لەناو دووکانێکی چۆڵکراودا ٧٤
پەنابەری ئەفغانی و خاوەن دووکانەکەش دەستگیرکران.
لەسنوری نیوان تورکیاو ئێرانیش لەناوچەی ئۆزاڵ سەر بەشاری وان لە
ڕێکەوتی ١/١١/٢٠٢١ لە چاڵێکی پڕ لەئاوی باران تەرمی پەنابەرێک
دۆزرایەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١/١١/٢٠٢١ لەناوچەی بۆدروم سەر بەشاری وان لەناو بەلەمێکی
چوپدا ٢١ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی
یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢/١١/٢٠٢١ لەناوچەکانی ئۆرلاو دیکیلی و چەشمێ سەر بەشاری
ئەزمیر لەچەند کاتێکی جیاوازدا ١٥٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
ئایدن:
ڕێکەوتی ٢/١١/٢٠٢١ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٤٨ پەنابەر
لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی
یۆنان دیپۆرتکرابونەوە، هەر لە هەمان ناوچە سەر بەشاری ئایدن ڕێکەوتی
٣/١١/٢٠٢١ ٩٩ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری
دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە.
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
![](nawnishanifidrasiyon.jpg)
|