١٦\٦\٢٠١٧
گشتپرسیی یان
(ریفریوودۆم)!

نەجم محەمەد
وەک ھاوڵاتیەک و تاکێکی ئەم ھەرێمەبە پێویستم زانی ئازادانەو ڕاشکاوانە
لێکدانەو بیرو بۆچون و سەرنجەکانی خۆم لەسەر گشتپرسیی بخەمەڕووو خوێندنەوەیەکی تایبەتی خۆمی بۆبکەم نەک بچمە ژێرھەژموونی خوێندنەو
لێدانەوەکانی تروخەڵکانێکی تر من پێم وایە پشنیاروبڕیاردان لەسەر
ڕیفراندووم لەم ھەلومەرجەی ئێستادا بەم تەرزەی ئێستا لەلایەن دەسەڵاتی
کوردی وحیزبەکانەوە ھیچ نیە جگە لەفریودانی خەڵکی نەبێت بۆچەن دەیەیەکی
تری درێژەدان بەدەسەڵات و بەرژەوەندیە حیزبیەکان .گشتپرسیی نوێترین
ئامرازو ڕێگەیە بەدەسەت دەسەڵات و حیزبەکانەوە بۆفۆرمات کردنەوە
وئەبدێت کردنەوەی دەسەڵات وبەرژەوەندیەحیزبیەکانیان ومیکیاژێکی نوێ یە
بۆجوانکردنەوەی سیمای ڕەش و دزێوی دەسەڵات وحیزبەکان لای خەڵکی
ولەبیربردنەوەی قەیران ونەھامەتیەکان و بێ مافیەکانە لەبیری خەڵکیداو
پەردەیەکی ڕەشە بۆشاردنەوەیان ھەرەەھا خەون و ھیواو خۆش خەیاڵی وئومێدی
ساختەو دروست کراوە بۆسەرمەستکردن وتەخدیرکردنی خەڵکی تاوەکووژیانی
کولەمەرگی و پڕنەھامەتی و رۆژانەیانی ئەمڕو سبەی پێ بکەن قەناعەت
وقبووڵی ژیانێکی تاڵی لەوجۆرە بکەن بەئومێدی گۆڕان وباشتر بوون.
دەسەڵات وحیزبەکان فریووی خەڵک دەدەن ودەڵێن ئەم ھەلە ھەلێکی مێژوویە
ولەکیسمان چێت جارێکی تر دووبارە نابێتەوە زۆر ڕاست دەکەن وزۆر جوانیان
پێکاوە ھەلێکی مێژوویە بەڵام بۆخۆیان و بەرژەوەندیە ئابووری وسیاسی
وحیزبیەکانیان نەک بۆبەرژەوەندیەکانی خەڵکی لەماوەی ٢٦ساڵی ڕابووردووی
ئەم دەسەڵات و حیزبانەدا چەندین جار ئەم ڕستەی ھەلی مێژوویەو بالەکیسی
نەدەین وجارێکی تر ئەم ھەلەمان بۆ ڕێک ناکەوێتەوە داوە بەگوێ ی خەڵکی
کوردستاندا و خەڵکیان پێ فریووداوە نموونەی زیندوو ھەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان ١٩٩٢بەم ڕستەیە خەڵکیان فریوودا گوایە ھەلومەرجێکی
نوێ ھاتۆتە ئاراوە سەرەنجام نەک ھەرھیچ ئاڵوگۆڕێک لەژیان وگوزەرانی
خەڵکیدا ڕووی نەدا بەڵکو ژیان و گوزەرانی خەڵکی خراپتربوو وھاوکات
شەڕێکی وێرانکەرویەکجاردژواری ناوخۆیان ھەڵگیرسان و بەھەزاران کوڕی
خەڵکی ھەژارو زەحمەتکێشیان کردە قوربانی ئەو شەڕە نەگریسەیان
لەسەرکورسی دەسەڵاتیان و لەسەرداھات و سەروەت وسامانی بەتاڵان براوی
کوردستان لەولاشەوە خۆیان وەک پاشاکانی کەنداو دەژیان وخێزان وکوڕو
مناڵەکانی خۆشیان دوور لەئاگری شەڕو نەھامەتیەکان ڕاگرتبوو بۆئەوان
ھەلی مێژووی بوو بۆخەڵکیش ھەلی نەھامەتی وماڵوێرانی بوو.
دواتر خەڵکیان بە فیدڕاڵی فرێوو داو ئەویشیان کردە ھەلی مێژووی
ئەمەشیان ھەلی مێژووی بوو بۆ خۆیان و دەسەڵا ت وبەرژەوەندیکانیان و
بۆخەڵکیش ھیچ دواتر دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەساڵی ٢٠٠٥دیسان ئەم ڕستە
فریوودەرەیان دایەوە بەگوێ ی خەڵکیدا بۆھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق
و کوردستان ووەرگرتنی پشکی دەسەڵات و داھات لە مەرکەزەوە لەمەشدا دیسان
خۆیان خۆشبەخت و خۆشگوزەران بوون و خەڵکی کوردستانیش ھیچ ھەرئەو دەمە
خەڵکی کوردستان لەگەڵ ھەڵبژاردنەکاندا ئازادانە لەگشتپرسییێکدا زۆرینە
دەنگیان بەسەربەخۆی وجیابوونەوەدا بەڵام ئەم دەسەڵاتەو حیزبەکان بەھەند
ئەو گشتپرسییەیان نەگرت و حسابیان بۆنەکرد ئەوان ئەو دەمە سەرمەست
وسەرقاڵی وەرگرتنی دەسەڵات بوون لە حکومەتی ناوەنددا ئەوان سەرقاڵ و
سەرمەستی بەرژەوەندیە سیاسی وئابووری وحیزبیەکانیان بوون ئەگەر ڕاستیان
دەکرد ئەو دەمە ھەلی مێژووی بوو وەک خۆیان دەڵێن دەبوو ئەو دەمە
گشتپرسییان بەجدی بگرتایەو داوای سەربەخۆییان بکردایە دواتر حکومەت و
دەسەڵاتێکی پێنج قۆڵیان پێک ھێناو ھەمان رستەیان دایەوە بەگوێ ی
خەڵکیدا دیسانەوە خۆیان ھەلەکەبۆیان شاھانەبوو بۆخەڵکیش
ھەلەکەگەدایانەبوو خەڵکیان خستە ناخۆشترین و سەخترین وقەیراناویترین و
تاڵترین ژیانەوە.
لەئێستاشدا ئەوەتا دیسانەوە ئەم ڕستە سواوە فریوودەرەیان دەرخواردی
خەڵکی داوەتەوە کەگوایە ھەلومەرجێکی نوێ ھاتۆتە ئاراوە وھەلێکی
مێژوویمان لەبەردەممانە ونابێ لەکیسی بدەین من پێم وایە ھەموو
ھەلومەرجە نوێکان و ھەلەکان دەسەڵات و حیزبەکان بۆخۆیان قۆستۆتەوە
وخۆیان لێ ی سوود مەندوبەھرەمەند بوون بەشی خەڵکیش ھەرنەھامەتی و
ڕۆژڕەشی وناخۆش گوزەرانی و بێ بەشی وبێ مافی بووە بۆیەدەبێ خەڵکی
کوردستان چیتر فریوو نەخوات و ھوشیاربێت تاکەی قوربانی بدەین
ولەنەھامەتیابژین لەپێناو خۆش ژیان وبەختەوەر ژیانی کۆمەڵێک ..چینێکی
دیاری کراو کەشاھانە لەسەروو ھەموومانە بژین ٢٦ ساڵ خەڵکی ئەم ھەرێمە
نەھامەتی دەچێژێ قوربانی لەدوای قوربانی دەدات لەپێناو شاھانە ژیانی
چینێکی دیاری کراو بۆ تاکەی ؟؟!!! تاکەی لەچاوەڕوانی ئەم دەسەڵات و
حیزبانەدابێت ٢٦ساڵ خەڵکی کوردستان لەچاوەڕوانی ژیانێکی باشتردایە
ھەرباش نەبوو وخراپتر بوو باشە عومرێکە خەڵکی کوردستان لەچاوەڕوانیدایە
یانی ٢٦ ساڵی تر عومرێکی تر چاوەڕوانی بکات لەدەوڵەتی ساوای سەربەخۆیی
کوردی کەگەورەبێت بەئومێدی باشبوون وگۆڕانی ژیانی کەباش نابێت و
ناگۆڕێت گەر خۆی بەخەباتی جەماوەری نەیگۆڕێت و باشی نەکات ئیترکاتی
ئەوە ھاتووە خەڵکی کوردستان لەسایەی داھات وسەروەت وسامانی سرووشتی ئەم
ھەرێمەدا ئیتر بۆخۆی شاھانەبژی ئەمەش تەنھاو تەنھا بەخەباتێکی
مەدەنیانەی جەماوەریانەی سەرتاسەری دەبێت نەک گشتپرسیی وسەربەخۆیی و
ھەڵبژاردن نەک پشت بەستن وخەون گرێدان بەئەجنیدای ئەم حیزب و ئەو حیزب
و دەسەڵاتەوە.
٢٦ساڵی ڕابووردوو ئەم دەسەڵات و حیزبانە بەکردار سەلماندیان کەناتوانن
ونایانەوێت بچووکترین ئاڵوگۆڕی جدی لەژیان وگوزەرانی خەڵکی کوردستاندا
بکەن نموونەی زیندوو بزانن ببینن سەرنج دەن دوای ٢٦ ساڵ لەحکومەتکردن
لەئێستادا خەڵکیان خستۆتە چ دۆخێکی خراپ و ناھەموارو بێ خزمەتگوزاری و
ناخۆش گوزەرانیەوە تۆبڵێی گشتپرسیی و
سەربەخۆیی ئەو دارە ئەفسونیە بێت لە چاو تروکانێکدا ژیان وگوزەرانی
خەڵکی کوردستان بگۆڕێت من دژی سەربەخۆی و گشتپرسیی خەڵکی کوردستان نیم
بەمافێکی ئازادانەو دیموکراسیانەی خەڵکی کوردستانی دەزانم بەڵام ئەو
ڕیفرانۆمەی ئێستا باسی لێوەدەکرێت گشتپرسییێکی تەندروست نیەو مافێکی
ئازادانەو دیموکراسیانەی خەڵکی کوردستان نیە بەڵکو مافێکی سەپێنراو
دیاریکراو بڕیارلێدراوی دەسەڵات و حیزبەکانە پێشێل کردنی مافی خەڵکی
کوردستانە و بۆ فریودانی خەڵکیە لەپێناو بەرژەوەندیە ئابووری وسیاسی و
حیزبیەکاندا نەک بەرژەوەندیەکانی خەڵکیدا.
کوا چپرسێ کرا بەخەڵکی کوردستان؟!! ئەوەی پرسی پێ کرا حیزبەکان بوو نەک
خەڵکی کوردستان. .گشتپرسیی دەبێت لەخەڵکەوە بۆ خەڵک بێت نەک لەدەسەڵات
و حیزبەکانەوە بۆخەڵکی ودواتریش خەڵکی کوردستان وەک چەپکێک گوڵی جوان
ووەک ھێلکەیەکی پاککراو بەدیاری پێشکەشی دەسەڵات وحیزبەکانی بکات دواتر
ئەودیاریە دەبێتە تەوق و بەڵا بۆگەردنی خەڵکی کوردستان.. من لەگەڵ
گشتپرسیی و سەربەخۆییدام بەو مەرجەی خەڵکی کوردستان خۆی چارەنووسی خۆی
دیاری بکات خۆی نوێنەرو حاکم وبەرپرس ووەزیرو دەسەڵاتدارەکانی خۆی
دیاری بکات نەک ئەم دەسەڵاتەو حیزبەکانی وەک پیشەی ھەمیشەییان خۆیان
ھەمووشتێ دیاری بکەن وھەمووبڕیارێ بدەن بە تەوافق وبەپێ ی وەک خۆیان
دەڵێن ئیستحقاقی ئینتخابی ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە خەڵکی دەوێ و دەناسێ
کەدەنگی بۆبدات دواتر ئیتر نایناسێت و نایەوێت و سەرکوتی دەکات ئێستاش
خەڵکیان بۆ ڕیفرادۆم دەوێت کەبەڵێ بکات دواتر ئیتر خەڵکیان ناوێت ودوای
بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەکەون من لەگەڵ ڕیفرادۆم ودەوڵتێکی سەربەخۆدام
کەتیایداداھات و سامانە سروشتیەکان بەیەکسان بۆھەموان بێت یاسا
سەروەربێت شکۆو کەرامەتی ئینسانەکان پارێزراوبێت ئازادیەکانی تاک
پارێزراوبێت ھەلی کارو دامەزراندن بەیەکسان بۆھەموان ڕەخسابێت ئازادی
بیرکردنەوە وڕۆژنامەگەری وبیروباوەڕ پارێزراوبێت مافی
کەمایتیەنەتەوەییەکانی تر پارێزراوبێت من لەگەڵ گشتپرسیی
وسەربەخۆییەکدام کەلەسایەیدا خەڵک خۆشگوزەران بێت و بەھرەمەند بێت لە
ھەموو خزمەتگوزاری و مافە مرۆییەکان وھتد لێرەدا پرسیارەگرنگەکەئەوەیە
ئایا ئەو گشتپرسیی وسەربەخۆییەی ئێستا
دەسەڵات وحیزبەکان باسی لێوە دەکەن ئەودونیا ئازادو خۆشگوزەران
وپڕخزمەتگوزاری ومافەمرۆییانە بۆخەڵکی کوردستان دێنێت وەڵام ، نەخێر.
من پێم وایە ئەگەری ئەوە ھەیە دوای ئەنجامدانی گشتپرسیی خەڵکی کوردستان
وێڕای ئەم ژیانە قورس و ناڕەحەت و تاقەتپڕوکێن وپڕنەھامتی وبێ مافیەی
موجازەفەی پێ بکرێت وبخرێتە دۆخێکی خراپتروشەڕێکی گەورەو ماڵوێرانکەری
تر لەھەمووشەڕەکانی پێشووتری ڕووبەڕووبکرێتەوە شەڕی ووڵاتانی دراوسێ و
شەڕی حەشدی شەعبی و حکومەتی ناوەند وخەڵکی کوردستان زۆر بەقورسی باجی
ئەم شەڕە دەدات و ڕۆڵەکانی ئەوان دەبنە سووتەمەنی ئەم شەڕە نوێ یە وەک
ھەموو شەڕەکانی تری پێشوو چۆن بوونە قوربانی و سوتەمەنی و ڕۆڵەکانی
دەسەڵات و حیزبەکانیش وەک ھەموو جار دوور لەئاگری ئەو شەڕە دەبن
ھەرچەندە پێشبینی کردنی ئایندە سەخت وگرانە بەڵام ئەزمونی ٢٦ساڵی
دەسەڵات وحیزبەکان گەواھی ئەو پێشبینیەدەدەن بۆیە من پێم وایە دەبێت
خەڵکی کوردستان لەئێستاوە ھوشیاربێت و شەڕی خزمەتگوزای و خۆشگوزەرانی
بکات کێشەی خەڵکی کوردستان بەدرێژایی ٢٦ساڵی ڕابووردوو کێشەی
خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاریی بووە نەک کێشەی گشتپرسیی و سەربەخۆیی کەمن
پێم وایە لەئێستادا نە گشتپرسیی نەسەربەخۆیی
خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی کوردستان ناھێنێت ئەو بەھەشتەنیە
خەڵک خەونی پێوە دەبینێت من چی لە سەربەخۆی و ڕیفرانۆم بکەم کە
خۆشگوزەران نەبم و خزمەتگوزاریم نەبێت و وەک مرۆڤی سەردەم نەژیم و
بەھرەمەند نەبم لەمافە سەرەتاییە مرۆییەکانی خۆم کێشەی من کێشەی
سەربەخۆیی وگشتپرسیی نیە بەڵکو کێشەی ژیان و وەک مرۆژ ژیانە ئازادانە
وبەھرەمەند لە مافە مرۆییەکان بەھرەمەند لەشکۆی مرۆیی گشتپرسیی
وسەربەخۆیی ھەرگیز ناتوانێ کۆتایی بەم ستەم وکێشە چینایەتی و مرۆیی و
خۆشگوزەرانی وخزمەتگوزاریانە خەڵکی کوردستان بێنێت.
من پێم وایەڕیفرانۆم و سەربەخۆیی لەسایەی ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیە و
دەسەڵاتی ناوەندو دەسەڵاتی دراوسێکاندا ھەرگیز ئەو خەونە مرۆییەمان
بۆناھێنێتە دی وژیانمان خراپتر دەبێ باشتر نابێ ئەمە نەترسە نەڕەشبینی
بەڵکو واقیع بینی و ئەزموونە بۆیە بەڕای من باشترین ئەڵتەرناتیف خەباتی
مەدەنی جەماوەری سەرتاسەریە لەکوردستاندا بۆ بەدیھێنان و بەدەستھێنانی
داواکاری وخەون ومافە مرۆییەکانمان نەک گشتپرسیی وسەربەخۆیی بەو تەرزو
شێوەیەی دەسەڵاتداران و حیزبەکان بۆخۆیان دەوێت نەک بۆ خەڵکی.
ئەوی بە ی منەوە مایەی سەرنج وتێڕامانە ئەوەیە ھەندێ گروپ و حیزب و
لایەن و کەسایەتی چەپ و کۆمۆنیستی پشتگیری ئەم جۆرە گشتپرسییە
دەکەن بۆسەربەخۆییی وخەڵکی بۆھاندەدەن بە ودەلیلەی کە
دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی و سەربەخۆییی بوون زەمینە خۆش کەرە بۆ
دروست بوون وشکڵ گرتنی خەبات و ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەریی وخەڵکی
کرێکارو ھەژارو زەحمەتکێش و ڕزگاربوونە لە سەرگەردانی سیاسی ونادیاری
چارەنووسی خەڵکی من پێم سەیرە چەپەکان وکۆمۆنیستەکان ئەو خۆش باوەڕی
وخۆش خەیاڵیە لای خۆیان وخەڵکی دروست دەکەن بەپێچەوانەی ئەوانە من پێم
وایە سەرگەردانیە سیاسیەکان زیاترو دژوارتردەبن و چارەنووسی خەڵکی
کوردستانە زیاتر نادیارو ناڕوون دەبێت وناڕەزایەتی وخەباتی جەماوەری
خەڵکی ھەژارو زەحمەتکێش بەرتەسکتردەکرێتەوە لە جاران و بەشێوەیەکی
بەرفراوانترو نامرۆییانە ترسەرکوت دەکرێت وناڕەزایەتیەکان خەڵتانی خوێن
دەکرێن وئازادی و مافەکان زیاتر بەرتەسک دەکرێنەوە.
ئەوەی ئەو بەشە لە چەپ و کۆمۆنیستەکان باسی لێوە دەکەن کەسەربەخۆیی
زەمینەخۆشکەرە بۆ ناڕەزایەتی وخەڵکی کوردستان وخەباتی جەماوەری ڕاستە
بەڵام بۆ کۆمەڵگا و دەوڵەت و دەسەڵاتێکی دیموکراسیانەوە وئازادانەی
ھەندێ لە ووڵاتە ئەوروپیەکان کەباوەڕیان بەمافەکانی مرۆڤ ھەیەنەک
کۆمەڵگاو دەوڵەت و دەسەڵاتی کوردی کەباوەڕی بە بچووکترین بنەماکانی
ئازادی و دیموکراتی و مافی مرۆڤ نیە بە ھەمووشێوازێک پێشێلیان دەکات
دەسەڵاتی کوردی دەسەڵاتێکی تەندروست و مرۆیی نیە تازەمینەخۆشکەربێت
بۆخەباتی جەماوەری ئەم دەسەڵاتە ھەرلە دەسەڵاتە حوکمڕانیەبەرەییەکەیەوە
بیگرە تادەگاتە دەسەڵاتە حکومی و پەرلەمانیەکەیەوە بەدرێژای ٢٦ساڵی
ڕابووردوو ئازادیەکانی خەڵکی بەرتەسککردۆتەوە و مافەکانی خەڵکی پێشێل
کردووە و ناڕەزایەتیەکانی بەدڕندانەترین شێوە سەرکوت کردووە وخوێناوی
کردووە نموونەکان زۆرن ھەرلە سەرکوتکردنی شۆراکانەوە بیگرە تادەگاتە
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستان.
لەماوەی ئەو ٢٦ ساڵەدا کەھەمیشە بەفیشەک و ھێزوتووندوتیژی وەڵامی
داخوازیەکانی خەڵکیان داوەتەوە نممونەی زیندووخۆپیشاندانەکانی
ساڵی١٩٩٣و١٩٩٤ھەڵەبجەوخۆپیشاندانە گەورەو فراوانەکەی ساڵی ١٩٩٤ خەڵکی
ھەولێرکەلەسەر بینای پەرلەمانەوە تەقەیان لەخەڵکی دەکرد
وخۆپیشاندانەکانی شاری کەلارو گەرمیان وھتد نموونەکان زۆرن
خۆپیشاندانەکان زۆرن ھەرھەموویان بەفیشەک وتوندوتیژی وخوێن وەڵامیان پێ
دراوەتەوە ئەم دەسەڵاتە ٢٦ ساڵە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆنەبووە ئاوا
خەڵکی سەرکوت کردووە جاوەرە سبەینێ دەوڵەتی سەربەخۆی ھەبێت دیارە
سبەینێش ھەمان ئەقڵ وھەمان دەموچاو ھەمان کاراکتەردەبنە دەسەڵاتدار
لەدەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دامن پێم وایە بەتەکنیکی نوێتربەدەست
ئاوەڵایی زیاترەوە خەڵکی کوردستان سەرکوت دەکات ئەم دەسەڵاتی کوردیەی
ئەم ھەرێمە دەسەڵاتێکی زۆر عەجیب و غەریبە لەھیچ دەسەڵاتێکی دونیا ناچێ
وھیچ دەسەڵاتێکی دونیاش لە وناچێ دەسەڵاتی کوردی دەسەڵاتێکی ناتەندروست
ونامەدەنیە ونامرۆییە ھیچ ووشەیەک نیە پێناسەی ئەم دەسەڵاتەی پێ بکەیت
دەبێت ووشەیەکی نوێ لەفەرھەنگی سیاسیدا بخوڵقێنیت وداھێنیت ئەم
دەسەڵاتەی پێ وێنا بکەیت وپێناسەبکەیت من پێم وایە ھەرووشەیەکی
ترھەرفەرھەنگێکی ترئاراستەی ئەم دەسەڵاتەبکەیت پێم وایە سووکایەتی بەو
ووشەو فەرھەنگەوە دەکەیت.
من زۆر پێم سەیرە ھەندێ لەچەپ وکۆمۆنیستەکان وابیردەکەنەوە ھەمووکەس
ئەو تێڕوانینەی ھەبوایە دەبوو کۆمۆنیستەکان ئەو تێڕوانینەیان نەبوایە
چونکە کۆمۆنیستەکان وچەپەکان لەھەمووکەس چاکتر ئەم دەسەڵاتەیان ناسیوە
ولەھەمووکەس زیاتر زەربەی ئەم دەسەڵاَتەیان بەرکەوتووە سەردەمانێک
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا کۆمۆنیستەکان بۆیان نەبوو ڕادوێیان ھەبێ
بارەگایان ھەبێ وچالاکی سیاسیان ھەبێ تەنانەت بۆیان نەبوو بەئازادی
بەیاننامەیەکیش بڵاوبکەنەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەگیران
وزیندانی دەکران ھەمووکەس مێژووی لەبیرچێتەوە کۆمۆنیستەکان نابێت
لەبیریان بچێتەوە چونکە مێژوو بۆ لەبیرکردن نیە بەڵکو بۆئەزموون
وەرگرتنە ئەم دەسەڵاتە ھەمان ئەودەسەڵاتەیە ھەمان کاراکتەری سیاسین
خراپتربوون باشتر نەبوون ئیتر نازانم چۆن ئەم دەسەڵاتە ئەو فەزائازادە
دروست دەکات یان چۆن ڕێ دەدات ئەو فەزایەدروست بێت تیایدا بزووتنەوەی
ناڕەزایەتی و جەماوەری دروست بێت من پێم وایە ئەو دەمە ھەرناڕەزایەتیەک
دروست بێت ئەم دەسەڵاتە بەدووژمنی دەوڵەتی ساوای سەربەخۆی کوردی
تۆمەتباری دەکات بەتووندی بەگژیدادێتەوە وسەرکوتی دەکات وەک چۆن دوای
دروست بوونی حکومەتی ساوای کوردی لەساڵی ١٩٩٢ بزووتنەوە
ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی بەتابووری پێنجەم وھتد تۆمەتباردەکرد من مەبەست
ئەوەنیە کەخەڵکی کوردستان بێ ئومێد کەم و سارد کەمەوە لەناڕەزایەتی
وخەباتی جەماوەری نەخێر من پێم وایە ھەموو کاتێک زەمینە ھەیە بۆخەبات و
ناڕەزایەتی دەبێت خەبات و ناڕەزایەتیەکان بەردەوام وڕۆژانەبن نەک
ببەسترێتەوە بە گشتپرسیی و سەربەخۆیی و دروست بوونی دەوڵەتی کوریەوە
وخەڵکی لەچاوەڕوانیدا بھێڵیتەوە تازەمینە لەباردەبێت من پێم وایە
ھەرئیستاو ئەمڕۆ وسبەینێ زەمینە ھەیە بۆ خەبات و ناڕەزایەتی.
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|