١٤\٨\٢٠١٩
گوێڕادێرە ئەی
مارکسیست!

مەری
بوکچین |

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر |
- بەشی چوارەم -
بەکورتی ئیمەداوامان لێدەکرێت کە بگەڕێینەوە بۆ ڕابوردوو بە لە
بەینچونمان لەبری گەشە و ژیانمان بۆ ناچارکردنی هەژاندنی واقیعی
ژیانمان. ئەم داوالێکردنەش بە ئومێدی هیوا و بەڵێنەکانیان لە فکرە کۆنە
بەسەرچووە مردووەکانی تەمەنێكی پێشینەی بەدوور لە ئێستادایە. داوامان
لیدەکرێت کە کار بەو پرنسیپانە بکەین نەك بە تەنها لە ڕوی تیئورییەوە
بەسەرچوون بەڵکو بە هۆی پێشکەوتنی خودی کۆمەڵەکە خۆشییەوە. مێژوو
نەوەستاوە لەو کاتەوەی کە مارکس و ئەنگلس و لینین و ترۆتسکی مردوون،
هاوکاتیش تەنانەت سادەترین ئاراستەش کە وێنە کێشراون لە لایەن
بیرمەندەکانەوە بە دوایاندا نەهاتووە ... هەرچۆنێك زیرەك و چاک بووبێتن،
هێشتا فکر و ئاوەزیان ڕیشەکەی لە چەرخی نۆزدە و یاخود سەرەتای ساڵانی
چەرخی بیست دایە. ئێمە خودی سەرمایەدارییمان دیوە کە ئەدای گەلێك
وەزیفە دەدات و بەجێیان دەهێنێت ( لەوانە گەشەکردنی تەکنەلۆجیا بۆ
کۆمەكکردن بە زیادکرنی کەرەسەکانی ژیان) کە ئەمە بە مەرجێکی سۆشیالیستی،
دانراوە، " خۆماڵیکردنی " موڵکییەت و یەککەوتنی یاخود ئاوێتەبوونی
دەوڵەت لەگەڵ ئابوریی لە هەر شوێنێکدا کە زەرووری بووبێت، بینیوە .
چینی کرێکارانیشمان بینی کە بە " بریکاری یاخود دینەمۆی گۆڕانکاری
شۆڕشگێڕانە" دادەنران کەچی بێ لایەنکراون کە تا ئێستاش هێشتا لەتەك
هەیکەلی بورجوازیدا لە ململانێدان بۆ کرێی زیاتر، کاژێری کەمتری سەر
کار هەروەها بیمە " جوزئییەکان، لاوەکییەکان" . ئاشکرایە کە ململانێی
چینایەتی بە واتا کلاسیکییەکەی بەسەرنەچووە، بەڵکو کرێکاران چارەنوسی
زیاتر تالوکەیی و هیلاکەتیان چێشتووە بە خۆگونجاندنیان و
بەشداریکردنییان لە سەرمایەداریدا. خەباتی شۆڕشگێڕانە لە ناو وڵاتانی
سەرمایەداریی پێشکەوتوودا بەرەو زەمینەیەکی نوێی مێژوویانە، چووە، بووە
بە خەباتی نێوانی نەوەیەك لە گەنجان، لاوان کە قەیرانی درێژخایەنی
ئابوورییان، کولتور، بەها و بەنرخێتی قییەم، هەرەوها دەسگەکانی نەوەی
کۆن لە کۆنەپارێزان کە دید و سەرنجیان لەسەر ژیان بە هۆی کێشەی کەمی
پێداویستیەکانەوە و تاوان و سازشکردن و ئەخلاقی سەر کار و هەروەها
هەوڵدان بۆ زامنکردنی کەرەسەکانی ژیان، هیچ کام لەمانەیان نەدیوە.
دوژمنەکانمان تەنها دامەزاراوە بورجوازییە بەرچاوەکان و جیهازەکانی
دەوڵەت نین، بەڵکو هەڵوێست و دیدەگایەکن کە کۆمەك و یارمەتیان پێدەدرێت
لە نێوانی لیبراڵەکانا، سۆشیالدیمۆکراتەکانا، ئەوانەی کە دووی
ماسمیدیای بۆگەن کەوتون، پارتە " شۆڕشگێڕەکانی" ڕابوردوو کە ڕەنگە
دەردەدار و زەرەرمەند بن بەقەدەر ئەوانەی کە دووی مارکسیزم وەکو دین
کەوتوون، هەروەها کرێکارانێك کە لە ڕێگای ڕێکخستنی قوچکەیانەی کارگەوە
هەیمەنەکراون، لە ڕێگای ڕەوتینیاتی پیشەسازییەوە، هەروەها لەڕێگای
ئەخەلاقی سەر کارەوە. هەموو ئەمانە دوژمنمانن.
خاڵێك کە لێرەدا هەیە یاخود گرفتەکە ئەوەیە کەرتبوون و دابەشبوونەکان
لە ئێستادا هەموو ڕیزەکانی چینە کلاسیکییەکانیشی گرتۆتەوە، ئەمانە
کۆمەڵێك گیروگرفتیان ورووژاندووە کە هیچ کام لە مارکسییەکان کە مەیل و
ئاشنایەتی و نزیکییان هەیە لەتەك ئەو کۆمەڵانەی کە بە قۆناخی نوقسانیی
پێداویستییەکانا تێپەڕیون، ناتوانن پێشبینی بکەن.
- بەشی پێنجەم -
ئەفسانەی پڕۆلیتاریا.
لێگەڕین با هەموو تەڵاش و پەڵاشەکانی ئیدۆلۆجێتی ڕابووردوو بخەینە لاوە
و بێینە سەر ڕەگو وڕیشەکانی گرفتەکە. بۆسەردەمی ئێمە بەشدارییکردنە
هەرە گەورەکەی مارکس لە هزری شۆڕشگێڕانەدا جەدەلی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی،
بووە. مارکس سەرخەتی بزوتنەوەی گەورەی لە کۆمەڵی کۆمۆنیزمی سەرەتایی،
بە تێپەڕبوونی بە خاوندارێتی تایبەتیی تاکو کۆمۆنیزم لە باڵاترین
فۆرمیا کە کۆمەڵێکی کۆمۆنوێڵییە، کێشاوە و ئەم کۆمەڵەی ئایندەش لەسەر
ئازادبوونی تەکنەلۆجیا یاخود تەکنەلۆجیای ئازادانە، خۆی دەگرێت. بە
گوێرەی قسەی مارکس ئا لەم بزوتنەوەیەدا مرۆڤ کە لە لایەن سروشتەوە
پاوانخواز کراوە، تیدەپەڕێت بۆ پاوانخوازیی مرۆڤ لە لایەن مرۆڤەوە و لە
کۆتایشدا پاوانخوازیی سروشت لە لایەن مرۆڤەوە و دواتریش پاوانخوازی
کۆمەڵایەتیش، تێدەپەڕێنێت [٥]. لە دووتوێی ئەم جەدەلە گەورەیەوە مارکس
دایەلێکتیکی خودی سەرمایەداریی پشکنییوە کە سیستەمێکی کۆمەڵایەتییە کە
دوا "قۆناخی" مێژووییانەیە لە پاوانخوازی مرۆڤ لە لایەن مرۆڤەوە. ئا
لێرەدا مارکس هەر ئەوە نییە تەنها بەشداریکردنی قووڵی بۆ هزری
شۆڕشگێرانەی سەردەم، کردبێت ( بەتایبەت لە شیکردنەوە نایابەکەی سەبارەت
بە پەیوەندی نێوانی کاڵا، شمەكەکان) بەڵکو عەرزی ئەو ڕێگری و بەربەستە
زەمەنی و و شوێنیانەش دەکات کە ڕۆڵیان گێڕاوە و ڕۆڵیش لە داخستن و
بەندکردن و سنووردارکردنمان لە سەردەمی ئێمەشدا، دەگێڕن .
جددیترین گرفت و بەربەست لەم هەوڵەی مارکس-دا لەوێوە سەردەردەهێنێت کە
شرۆڤەی قۆناخی گواستنەوەی سەرمایەداریی بۆ سۆشیالیزم، لە کۆمەڵی
چینایەتییەوە بۆ کۆمەڵی ناچینایەتیی، دەکات. زۆر گرنگە کە جەخت لەسەر
ئەم شرۆڤەیە سەبارەت بەو تێگەیشتنە بکرێتەوە، کە تا ڕادەیەك بە تەواوی
بەراوردێکی لێكچوانەیە لە گواستنەوەی قۆناخی فیوداڵیزم و بۆ
سەرمایەداریی ...ئەویش لە کۆمەڵێکی چینایەتییەوە بۆ کۆمەڵێکی چینایەتی
دیکە، لە سیستەمێکی موڵکدارییەوە بۆ سیستەمێکی دیکە. بە گوێرەی ئەو
شیکردنەوەیە، مارکس ئەوەی خستەڕوو وەکو چۆن بورجوازی لە هەناوی
فیوداڵیزم-دا گەشەیکردووە سەرەنجامی هۆکاری جیابوونەوەی شارۆچکە و
دەوروبەرەکەی ( زۆر بە دیاریکراوی لە نێوانی پیشەگەریی و کشتیاریی دا )
هەر ئاواش پڕۆلیتاریای مۆدیرن لەناو هەناوی سەرمایەدارییدا بە هۆی
سەرەنجامی گەشەکردنی تەکنەلۆجیای پیشەسازییەوە، گەشەی کردووە.
پێماندەڵێن ئەم دوو چینە، بەژەوەدنییە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان گەشە
پێدەدن، بەرژەوەندییە کۆمەڵایەتییە شۆڕشگێڕییەکەیان پاڵیان پێوەدەنێت
کە دژ بە کۆمەڵە کۆنەکە بن کە لێوەی هاتوون. ئەگەر بورجوازی توانیبێتی
کۆنترۆڵی ژیانی ئابووری زۆر پێش ئەوەی کۆمەڵی فیوداڵیزم هەڵگێڕێتەوە،
کردبێت، هەر ئاواش پڕۆلیتاریاش بە ڕۆڵی خۆی دەسەڵاتی شۆڕشگێڕانەی لە
ڕێگای ئەو ڕاستییەوە کە " بە زەبتوڕەبتە ، یەکگرتووە، ڕێکخراوە"، لە
ڕێگای سیستەمی کارگەوە ، بەدەستدەهێنێت[٦]. لە هەردوو حاڵەتەکەدا گەشەی
هێزی بەرهەمهێنەر ناگونجێت لەتەك سیستەمی تەقلیدی پەیوەندییە
کۆمەڵایەتیەکانا. بەم شێوەیە پرۆسەکە تەواوبوو [ تەکامول] و ئیدی
هەڵوەشانەوە دەستیپێدەکات و کۆمەڵی نوێ جێگای کۆمەڵە کۆنەکە دەگرێتەوە.
_________________________________________________
٥- لەبەر هۆکارە ئیکۆلۆجییەکان ئێمە فکرەی " پاوانەکردنی سروشت لە
لایەن مرۆڤەوە " لە دەربڕینێکی سادەدا کەچەرخێك لەمەوبەر لە لایەن
مارکسەوە بەکارهێنراوە، پەسەند ناکەین. سەبارەت بە مشتومڕکردن لەسەر
ئەم کێشەیەش"Ecology and Revolutionary Thought."ببینە.
٦- سەیرە کە مارکس قسە لەسەر " پاوەری / دەسەڵاتی ئابوریی" پڕۆلیتاریا
دەکات. لە ڕاستیدا ئەمەی کە ئەو دەیڵێت دەنگدانەوەی ئەنارکۆ-
سەندیکالیستەکانە، کە هەڵوێستێكە مارکس زۆر شێلگیرانە دژی بوو. مارکس
دەربەستی " دەسەڵاتی ئابووریی" پڕۆلیتاریا نەبووە بەڵکو دەربەستی
دەسەڵاتی سیاسیان بووە بە تێبینیکراوی کە پڕۆلیتاریا دەبنە زۆربەی
دانیشتوان. ئەو قەناعەتی وابووە ئەوەی کە لە پلەی یەکەمدا کە کرێکارانی
پیشەسازیی بەرەو شۆڕش دەبات هۆکارەڕێگرییە مەتیریاڵەکانە [ مادییەکان]
کە بە دووی مەیلی گردبوونەوە یاخود کەڵەکەبوونی سەرمایەدا دێت کە لە
لایەن سیستەمی کارگەوە ڕێكدەخرێت و لە لایەن ڕەوتینیاتی پیشەسازییەوە
زەبتوڕەبت دەکرێت ئەوان دەتوانن کە نقابە و لەسەرو ئەوەشەوە پارتە
سیاسییەکانیش دروستبکەن ، کەلە هەندێك وڵاتا ناچار دەبن کە مێتودەکانی
یاخیبوون بەکاربهێنن. لە وڵاتانی دیکەش ( ئینگلیز ئەمەریکا و لە
ساڵەکانی دواتریشا فردریك ئەنجلس فەرەنسەشی بۆ زیاد کرد ) ڕەنگە لە
ڕێگای هەڵبژاردن و بە یاساییکردنی سۆشیالیزم بگەنە دەسەڵات. پارتی
پێشکەوتووخوازی کار کارامە و خاوەن خەسڵەتی خۆی بوو لە تەحەدای
خوێنەردا، ئالێرەدا ئەم پارتە یا چاودێری و تێبینییەکانی مارکسیان
وەرنەگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی یاخود بە زەقیی واتاو لێکدانەوەکانی
مارکسیان دەشێوان.
__________________________________________
بەشی
دووەم و سێیەم:
www.emrro.com/giweradereeym2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/giweradereeym.htm
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|