

بورهان هه‌ژار

ئه‌وان که هاتن
بێباک بوون له‌وه‌ی
وه‌ک گه‌ڵای پاییز خه‌زان بووه‌رێ
چش له هه‌ڵه‌بجه
گه‌ر هه‌موو کوردیش
له نێو زریانی مه‌ینه‌تی و تووشا
ببرێ به‌تاڵان
مه‌رگ بنۆشێ و هه‌ناسه‌ی ساردی
له گیانه‌ڵادا بڕژێ له شه‌وان....
* * *
گه‌ر ئێوه نه‌بان
نه هه‌ڵه‌بجه ده‌بووه ره‌ژوو،
نه ئه‌نفالیش چاره‌نووسی گه‌رمیان ده‌بوو
که ئه‌وان هاتن
تارای بووکێنی هه‌له‌بجه هێشتا
سه‌رپۆشی ره‌شی دانه‌ماڵی بوو..
گه‌ر ئه‌وان نه‌بان
بۆ به‌هار ده‌بووه پاییزی خه‌زان ..؟!
کێ ده‌ڵێت ئه‌وان شۆڕشهڤانی
خه‌مخۆری پاک و بێگه‌ردی کوردن
بۆ ئه‌وه هاتوون
سترانی باڵای هه‌ڵه‌بجه بچڕن
ئیتر بڕوواننه بارانی مه‌رگ و
با شه‌ڵالی خوێن هه‌ر وه‌کو فوواره
بڕژێ له گیانی شه‌که‌ت و ماندووی
تێکڕای ئه‌و خه‌ڵکه...
من ده‌مزانی تۆ سبه‌ینێ
له شانزه‌ی سێ
ئاخ هه‌له‌بجه‌ی زامی بێ‌هه‌توان
چاره‌نووست چی به‌سه‌ر دێت
ئه‌وان نه‌هاتن
گووڵاڵه سووره بده‌ن له به‌رۆک
یانژی گۆڤه‌ندی ئازادیت پێکه‌ن
لێ دڵنیا بوون
شاڵاوی مه‌رگ کاڵای پۆشینته
به ده‌ستی دوژمن ..
تۆش له گێژاوی ده‌ریای ونبوونا
به‌ده‌ستی ره‌شی وه‌رزی( تۆفرۆشان)
سووتوی هیواکان ده‌چێنی و
هه‌ڕاج ده‌کرێی له نێو گیرفانی بازرگان..
( باران و با)لێتدهتۆرێن
له‌ولاشه‌وه
شمشێری نه‌گریسی ئیسلام
به‌ره‌و تاریکیستانیت دهباو
له سه‌د لاوه
پژانه خه‌ونت به خوێن ده‌نووسرێن ..
هۆره‌ی غه‌ریبیت کپهو نابیسترێ
جارێکی‌تریش نوقمی خه‌و زڕان..
ئه‌ی ئاخ هه‌له‌بجه
تۆ هه‌موو رۆژێ شه‌هیدی رێگای
هه‌تا له سایه‌ی
ریشی چڵکن و نرکه‌ی چه‌قۆدا
ژیان بهسهربهی
زامێکی قووڵی قه‌ت ساڕ‌ێژ نابی
ئاخ هه‌ڵه‌بجه‌که‌ی خنکاوی سه‌رده‌م
روژی پێنج هه‌زار
نوێژی شه‌وانه له پرسه‌ی ماته‌م
سووژده بۆ گیانی فڕیووت به‌رێ
قه‌ت دوایی ناێ تاوانی سته‌م ...
به‌رلین
2002
|