په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠٢١

گیان لەدەستدانی ١١ پەنابەر لە ''وان'' و

چارەنووسی ئەو پەنابەرانەی لە بیلاڕووسیاوە پەڕیونتەوەوە لیتوانیا.

 


لە رووداوێکدا ١١ پەنابەر گیانیان لەدەستدەن.


هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند درەنگانی دۆێنێ شەو رێکەوتی ١١/٧/٢٠٢١ لە ناوچەی مرادیە سەر بە شاری (وان)ی کوردستانی باکوور لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك ١١ پەنابەر ژیانیان لەدەستدا و ٢٦ پەنابەریش بە برینداریی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".


بە پێی لێدوانی بەرپرسانی شاری وان "ئۆتۆمبێلەکە دوای وەرگەڕانی ئاگری گرتوە و کە تەرمی شەش پەنابەریان هەر لە ناو ئۆتۆمبیلەکە مابۆوە و تا کوژاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەروەها خاوەنی ئۆتۆمبێلکەکەش دەستگیرکراوە".


سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکان "تا ئێستا رەگەزنامەی پەنابەرەکان ئاشکرا نەکراوە بەڵام پیشبینیی دەکرێ ئەو پەنابەرانەی لە سنووری شاری وانەوە دێنە تورکیا زۆرتر پەنابەرانی کوردانی ئێران و ئەفغانین".


شایەنی باسە ساڵانە لە ناوچەکانی سەر بەشاری وان بە داخەوە کارەساتی هاوشێوە بەسەر پەنابەراندا دادێ. ساڵی پار رێکەوتی ٢٧/٦/٢٠٢٠دا بەلەمێکی پەنابەران لە دەریاچەی وان ژێر ئاوکەوت تەرمی ٦١ پەنابەر لە نێو دەریاچەکە دەرهێندران.

 

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


چارەنووسی ئەو پەنابەرە کورد و عێراقیانەی لە بیلاڕووسیاوە پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا.


هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٥٠ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە سنوورەکانی بیلاڕووسیاوە پەڕیونەتەوە وڵاتی لیتوانیا و لە سەرەتای ساڵیشەوە ٨٠٠ پەنابەری تر پەڕیونەتەوە کە زۆرینەیان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقن". هەروەها "بیلاڕووسیاش هیچ هەڵوێستێکی نییە لە رێگرییکردنی ئەو پەنابەرانە بە هۆی کێشەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا".

لەو بارەیەشەوە (فیداس ماکایتیس) جێگری بەڕێوەبەری پاسەوانی سنووری لیتوانیا رایگەیاند "ئێمە نیگەرانین لەو لێشاوی پەنابەرانەی لە بیلاڕووسیاوە دەپەڕنەوەو رۆژ بەڕۆژ ژمارەیان زیاد دەبێت ئەمەش دەبێتە کێشە بۆ دەوڵەت".

لە لایەکی تریشەوە (مانتاس ئەدومیناس) جێگری وەزیری دەرەوەی لیتوانیا جگە لە دەربڕینی نیگەرانیی رایگەیاند و گوتی" ئێمە پێویستمان بە رێکەوتنێکە بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانە بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵدەدەین لەگەڵ بەغداد بگەینە رێکەوتنێك بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەرەکانیان.

جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە بە هۆی سەختی و توندوتۆڵکردنی سنوورەکانی یۆنان و مامەڵەی نابەرپرسانە و نامرۆڤانەی پاسەوانانی سنووریی یۆنان لەگەڵ پەنابەران ژمارەیەك پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق بە ناچاریی لە رێگای وڵاتی بیلاڕووسیاوە دەپەڕنەوە وڵاتی لیتوانیا.

 

 

ناوەندی هەواڵگری

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک