په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٤\٢٠٢٢

گیانلەدەستدان و دەستگیرکردن و رزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا.

 

 

دەستگیرکردنی پەنابەران لە تورکیا.


ئەزمیر:
رێکەوتی ١٢/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر لەناو بەلەمێکی چوپدا ٢٧ پەنابەر دەستگیرکران.
بالاکسیر:
رێکەوتی ١٢/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالاکسیر لەناو بەلەمێکدا ٣٩ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان.
وان:
رێکەوتی ١٢/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی مورادیە سەر بەشاری وان لەناوچەیەکی شاخاوی ١٠ پەنابەر دەستگیرکران کە هاتبوونە خاکی تورکیاوە تا لەوێوە بچنە ئیستەنبوڵ و لەوێشەوە بەرەو ووڵاتانی ئەورووپا.

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------



رزگارکردن و دەستگیرکردنی پەنابەران لە تورکیا.

وان:
رێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٢ لە ناوچەی ئیبێک یۆڵۆ لەشاری وان لە خانوویەکی یەک نهۆمی بچووکدا ٣٥ پەنابەری ئەفغانی و کەسێک بەتۆمەتی قاچاغچێتی دەستگیرکران
پۆلیس ڕایگەیاند پەنابەرەکان بەهۆی نەبوون و پێنەدانی خواردن و خواردنەوەی پێویست لەلایەن قاچاغچیەکانەوە ڕووبەڕووی برسێتی ببونەوە.
مۆغەڵا:
رێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی بۆدرووم سەر بەشاری مۆغەڵا لەبەلەمێکی چوپدا ٢٣ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان، لە هەمان شاڕو هەمان رێکەوت لەناوچەی داتشاش لەکاتێکی جیاوازتردا ٢١ پەنابەری تر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان.
ئەزمیر:
رێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی سەفری هیسار سەر بەشاری ئەزمیر ٤٩ پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە، لە هەمان رێکەوت هەر لەشاری ئەزمیر لەناوچەی چەشمێ ٢١ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان.
ئایدن:
رێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کەشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٣٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
 

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


ژمارەیەک پەنابەر لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێکدا گیانیان لەدەستدا.


بەتلیس:
ئەمرۆ ١١/٤/٢٠٢٢ لە گوندی بەهچێ دێرێ لەناوچەی ئادیل جێڤاز سەر بەشاری بەتلیس لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێکدا چوار پەنابەر گیانیان لەدەستدا و ٢٣ پەنابەر و شۆفێرەکەش برینداربوون.

 

بە پێی لێدوانی پۆلیس مینی پاسێک کە تەنها توانای هەڵگرتنی ١٢ کەسی هەیە بەڵام ٢٦ پەنابەری هەڵگرتبوو کاتێک نزیک دەبیتەوە لە کۆنترۆڵی پۆلیس لادەداتە ڕێگایەکی خۆڵ بۆ دەربازبوون لە پۆلیس بەخێرایەکی زۆر خۆی دەکێشێت بە تەپۆلکەیەکی خۆڵدا.

پۆلیس ڕاشیگەیاند هەر لەسەرەتایی ڕووداوەکە تیمی پزیشکی گەیشتۆتە شوێنی ڕووداوەکەو ١٣ پەنابەریان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوەو ٨ پەنابەریشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی حکومی شارەکە کراون و دوو پەنابەریشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەتکراون، تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کراون. هەر لەسەر ڕووداوەکە پۆلیس ڕایگەیاند چەند کەسێکی تر دەستگیرکراون کە بە ئۆتۆمبێلێکی تر لەپێش مینی پاسەکەوە ڕۆیشتون و ڕێبەریانکردوون سەبارەت بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیش تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


دەستگیرکردن و رزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا.

مۆغەڵا:
رێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی بۆدرووم لەدوو بەلەمی چوپدا ٤١ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
ئەزمیر:
رێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر ٢٥ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
ئایدن:
رێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٥٨ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە هەر لەشاری ئایدن لەناوچەی دیدیم لەرێکەوتی ٦/٤/٢٠٢٢ ٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
چەنەکاڵێ:
رێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ لەنێو بەلەمێکدا ٣٥ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆبان لە هەمان شارو ناوچەو هەمان رێکەوت لەکاتێکی جیاوازتردا ٣٩ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
وان:
رێکەوتی ٦/٤/٢٠٢٢ لەشاری وان چوارکەس بەتۆمەتی دەستبەسەرداگرتن و ڕووتکردنەوەی ١٧ پەنابەر کەبەشێکیان ئەفغانی بوون دەستگیرکران کە جگە لە بردنی مۆبایلەکانیان بڕی ٨ملیۆن و ٦٠٠ تمەن و ٣٠٠٠سێ هەزار ڕووپیەی پاکستانی و ٥٨٥ لیرەی تورکیان لەپەنابەرەکان سەندبوو لەگەڵ ئەوەشدا پەنابەرەکانیان دەستبەسەرکردبوو ئازاریشیاندابوون, چوارکەسەکە ڕەوانەی دادگاکران بۆ سزادان و پەنابەرەکانیشی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەرانی شارەکەکران بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری دیپۆرتکردنەوەیان.

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

دەستگیرکردن و رزگارکردنی سەدان پەنابەر لە تورکیا.

ئەزمیر:
رێکەوتی ٥/٤/٢٠٢٢ لە دوو کاتی جیاوازدا لە هەردوو ناوچەی چەشمەو دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ٨٧ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان. هەر لە شاری ئەزمیر لەرێکەوتی ٤/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی سەفیریهیسار لەناو بەلەمێکی داری ماسیگردا ١٦٨ پەنابەرو دوو قاچاخچی دەستگیرکران کە بەنیازبوون بڕۆن بەرەو ئیتاڵیا قاچاخچیەکان ڕەوانەی دادگاکران و پەنابەرەکانیش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانیشارەکەکران بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان.
مۆغەڵا:
رێکەوتی ٥/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی مارمەریس سەر بەشاری مۆغەڵا ٣٥ پەنابەر ڕزگارکران کەلەلایەن یۆنانەوە دیۆرتکرابوونەوە. هەر لە شاری مۆغەڵاو هەمان ڕێکەوت لەناوچەی بۆدرووم لەکاتی دەستگیرکردنی ١١ پەنابەر کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان ١٨ پەنابەری تر ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
وان:
رێکەوتی ٤/٤/٢٠٢٢ لەشاری وان ١١ کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بەژیانی پەنابەرانەوە دەستگیرکران لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی ٤ ئۆتۆمبێل کە بۆ گواستنەوەی پەنابەران بەکاردەهێندران ٧ لەو کەسانە ڕەوانەی دادگاکران بۆ سزادان.

 


هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک