٢٠\٢\٢٠١٢
گۆلۆبالیزم و
تێڕوانینی جیهانیی.
هێمن
گۆلۆبالیزم بە جۆرێک لە بیدۆزی میللی نیشمانی ژەئۆپۆلیتیک دەگوترێ، کە
تێیدا جیهان بەگشتی وەکو یەک گۆرەپانی ئابووری رامیاری بۆ بەرژەوەندی و
لە ژێر ڕکێف و دەسەڵات بەسەردابوونی زلهێزەکان ڕاڤە دەکرێ.
نمونەی ئەو بیردۆزییە لە ساڵەکانی تێپەربوو، دەسەڵاتانی ئیمریالیزم و
ئینترناشۆنالیزم بوو.
بەواتای زانستی و پسپۆری، گۆلۆبالیزم لێکۆلینەوەی پەێوەندی نێوان
سیاسەت، جوغرافیا، کۆمەڵناسایی، و ئابوورییە کە تێیدا بەرژەوەندی
ئابووری و سیاسەتەکانی خۆماڵیی زلهێزەکان لە سەرەوەی سەروەری و
بەرژەوەندی نەتەوەکانی ژێردەست بەراوورد دەکرێ و هەروەها ماڤی قۆرخ
کردنی بازارەکانی جهیان بەخۆیان ڕوا دەزانن.
گۆلۆبالیزم بیردۆزی دەسەڵات بەسەردابوونی زلهێزەکان بەسەر بازارەکانی
کڕین و فرۆشتنی کەلوپەل و تهکنهلۆژیا وزانستی زانیاریە، ئاوا
دەسەڵاتانی بە هێزی ئابووری بازارەکانی جیهان قۆرخ دەکەن و بە هەر
شێوەیەک بە پێویستی بزانن جیهان کارگێری و بەڕێوەبەری دەکەن.
بەرژەوەندییەکانی ئابووری دەسەڵاتانی یەکلاکەرەوەی جیهان لە بیردۆزی
گۆلۆبالیزم دا نەک هەر پارازتروەن، بەڵکو لەسەرەوەی یاساو ماڤی تاک
بەراووردەکرێن، بەواتایەکی تر ئامرازی پێشێلکردنی ماڤی مرۆڤن.
دەسەڵاتانی خوازیاری گۆلۆبالیزم لە ڕاستیدا لەڕێگەی دەسەڵات
بەسەردابوونی بازارەکانی تیجاری جیهانی ماڤی ڤیتو و قۆرخ کردن
نیزامەکانی ئابووری و سیاسی وڵاتانی لەژێردەست دا پێیە و هەرکات بە
پێویستیشی بزانن گەما بە دەسەڵاتانی لاواز و لە ژێردەست دا دەکەن.
لەلایەک زلهێزەکان ماڤی ڤیتۆیان لە سازمانی میلل پێیە، تکنەلۆژی
بەڕۆژیان لایە، زانیاری دەسەڵاتی گەماپێکردنی بازارەکانی نێووڵاتان و
میللەتانیان لەبەردەستە، بەکڕێگیراو و پیاوانی ناماقۆل و دیکتاتۆر بۆ
ژێردەستکردن و چەوساندەنەوەی میللەتان هەن ئاوا زۆر بە ئاسانی دەتوانن
بازارەکانی جیهان قۆرخکەن.
لە لایەکەی تر لایەنگرانی پرسی گۆلۆبالیزم واتە زلهێزەکان بە بەهانەی
دابیکردنی دیموکراسی و گۆرینی نیزامەکانی دیکتاتۆر دەستیان داوەتە
دەستتێوەردانی وڵاتانی جیهانی سێ و لە حاڵی گەشەگرتن، لە کاتێکدا
سەروەری وڵاتانی کەمدەسەڵات پێشل دەکەن و بارودۆخی ئابووری بۆ
بەرژەوەندییەکانی خۆماڵیان هەموار دەکەن.
زۆر جار لەو پەری ناڕەوایی و نادادپەروەری بەناوی پەرەپێدانی دیموکراسی
و داکۆکیی لە ماڤی مروڤ لەوڵاتانی لە ژێردەست بێ عەداڵەتی دەکەن
تەنانەت وەکو بەڵگەیەک بۆ بەرحەق نیشاندانی کردەوەکانی ناڕەوایان
دەهێنەوە.
لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە، ئایا بیردۆزی گۆلۆپالیزم زەرورەتیکە
بۆ بوونەوەری دیموکراسیی یاخود مەترسییەکە لەسەر ماڤی مروڤ و بنەماکانی
ئازادی و دیموکراسی؟
کردەوەی لایەنگرانی گۆلۆبالیزم و ڕووداوەکانی هەنوکەی جیهان و هی
دەهەکانی تێپەربوو وای نیشان دەدا کە گۆلۆبالیزم خەتەرومەترسی و دژمنی
ڕاستەقینەی ماڤی مرۆڤ و ئازادی ودیموکراسیە.
بیردۆزی گۆلۆبالیزم شێوەی مۆدرنی هەنوکە بۆ چەوساندەنەوە و
ژێردەستکردنی خەڵک و ڕاگری دیکتاتۆرەکان بۆ بەدیهێنانی بەژەوەندی
زلهێزەکان.
نمونەی ئاشکرای پێشێلکردنی ماڤی مرۆڤ لە جیهانی گۆلۆبالیزم، تورکیا و
پرسی نەتەوەیی کورد و هەڵویستی لایەنگرانی گۆلۆبالتزمە،
کیمیابارانیکردنی بەکۆمەڵی کورد لە باکوری کوردستان و هێڕش بردنە سەر
سنورەکانی کوردستان و ماڵوێرانبوونی کوور و بێدەنگی بەرەی گۆلۆبالیزم
لە هیچ لایەنێک شاراوە نییە.
بەڵام بیردۆزی تێڕوانینی جیهانی بەو بۆچونە دەگوترێ کە دوو کەرتی
بنچینەییی و پێکهێنەری سیاسی و ئابووری تێدا بێ، بەمەرجێ بەرژەوەندی
ئابووری لەخزمەتی بەشی سیاسیی دابێ.
لە بەشی یەکەم دا، واتە لە ڕوانگای سیاسیەوە، ئەگەر دارژتنی ڕێبازی
دیموکراتێک لەسەرەوەی بەرژەوەندییەکانی ئابووری بەراوورد بەکرێ، و لە
خزمەت داواکان و بەرژەوەندی گشتیی خەڵک دابێ و مشروعییەتی خۆی لە
ئاکامی زۆرینەی ڕای خەڵک وەرگرتەبێ ئاوا تێروانینی جیهانی مانایی دەبێ.
لە ڕەوانگای جیهانبینی و تێڕوانینی جیهانی شێوازی خزمەتگوزاری گشتیی
هەنوکەی جیهان پێویستە گۆرانکاریان تێیدا بەکرێ و بۆ ئەو مەبەستە دەبێ
لە شارەزاییو زانستی و تهکنهلۆژیایی پێشرەفتەی ئەوڕۆیی کەڵک
وەرگربەگێرێ.
لایەنگرانی تێڕوانینی جیهانی لەو باوەڕەدان جۆری ڕێبازی کۆنی پێشکەش
کردنی خزمەتگوزاری گشتیی ئیتر باوی نەماوە، و دەسەڵاتی بەڕێوبردن و
کارگێری کە بۆ بەرژەوەندی دەستیەیەک یاخود لە ژێر ڕکێفی کۆمپانیا یەک(
یا چەند کۆمیانیا) دا بێ مشروعییەتی نییە و پێویستە ئەو دەسەڵاتە
بەدرێتە نوێنەرانی خەڵک.
تێڕوانینی جیهانی سەبارەت بە بوچونی بەشی
ئابووری لەو باوەڕە دایە کە نیزامی بەڕێوەبردن و کارگێری نابێت لە ڕەوت
و ڕێبازی سەرمایەداری هەڵاوارد بەکرێ، بەڵکو ڕێجارە و چارەسەری ئەوەیە،
کە جۆرەکان و شێوازی بەشداریکردن لە کەرتی سەرمایەگۆزاری پێویستە پەرەی
پێی بەدری و هاوکات دەخالەت و دەستێوەردانی دەوڵەت بۆ خێرا بە جهیانی
کردن وپێشرەفتی ئەو بەشە گەشەی پێ بەدرێ.
لایەنگرانی ڕەوت وڕێبازی تێڕوانینی جیهانی پێیان وایە بە جیهانی بوون
چارە نوس نییە بەڵکو دەبێ وەکو ڕێڕەوێک بۆ پێشرەفت و لێک نیزیک
بوونەوەی نەتەوەکان بۆ زیاتر لە یەکتر تێگەیشتن و چارەسەری کێشەکانی
ئابووری سیاسیی قەبووڵ بەکرێ.
بە جیهانی بوون ڕەوندێکو دەرفەتێکە بۆ پێشرەفت، و پێویستە لەو پەڕی
هۆشیاری و لە نەهایەتی سەرەنج پێدان و پاراستنی ماڤی شارومەندی لە
بواری سیاسی و ئابووری لە ژێر ڕکێفی زانایان و پسپۆران و ناوەندییەکانی
پاراستنی ماڤی مرۆڤ گەشەی پێبەدرێ.
ڕێبازی نوێی تێڕوانینی بە جیهان کردن، بنەما و زەرورەتەکانی بازاری
کراوە یاخود ئازاد وەکو ئاماجی کۆتایی نابینێ، زیاتر وەکو ئامێرێک وە
وەسیلەیەک بۆ گەشە دانی بەرژەوەنییەکانی کۆمەڵگای بەراوورد دەکرێ،
بەمەرجێ ئەو بەرژەوەندییە بەشی زۆرینەی خەڵک بەگرێتەوە تاکو زیادکردنی
سەروەت و سامانی وڵات بەگشتیی.
تێڕوانینی جهیانی یاخود بە جیهانی بوونی کۆمەڵانی خەڵک بە پێچەوانەی
بیردۆزی گۆلۆبالیزم زیاتر باس و داکۆکی لە ڕەوایی و دادپەروەری
ماڤەکانی ئابووری سیاسیی و پاراستن و ڕاگری حەقی تاک دەکا تاکو
پێشێلکردن و چەوساندنەوەی خەڵکانی ژێردەست.
گۆلۆبالیزم بە پێچەوانەی تێڕوانینی جیهانی، بەرژەوەندی زلهێزەکان لە
بازارەکانی تیجاری جیهان لەسەرەوەی یاسا و ماڤی تاک دەبینێ و بۆ
بەدیهینانی ئامانجەکانی ئامادەیە هەموو کردەوەیەک و هەڵوێستێکی ناڕەوا
وبێوێژدانی و نادادپەروەرانە ئەنجام بدا، و تەنانەت هەموو ئامرازێکیش
بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستە بەکار بەگرێ.
١٩\٠٢\٢٠١٢
ماڵپهڕی هێمن
|