١٢\٧\٢٠١٢
گۆنا
سهعید:
پارتی
و یهکێتی کلتووری ئاینیی و دەسەڵاتی مەلاکانیان سەپاندووە
بەسەر خەڵکدا.
ئا: ئەرسەلان رەحمان
- بهشی یهکهم -
رەهەندە مێژوویەکان:
ئەرسەلان رەحمان:
وەک ئاگادارن مەسەلەی ژن و چەوساندنەوەی ژنان چەندە لە کۆمەڵگەی نوێدا
بوونی هەیە هێندەش بەقوڵایی مێژووی مرۆڤایەتییدا رۆچووە، لەرووی
رەهەندە مێژووییەکەوە، ئایا سەرەتاکانی ئەو چەوساندنەوەیە بۆ کوێ و کەی
دەگەڕێتەوە؟
گۆنا
سهعید: هەڵبەت لێکدانەوەی جۆرا و جۆر هەیە بۆ سەرەتاکانی
سەرهەڵدانی چەوساندنەوەی ژنان. لە مێژووی کۆمەڵگهی مرۆڤایهتیدا،
مێژوو نووسان بەگوێرهی ئینتمای چینایەتی، سیاسی و ئایدیۆلۆژی خۆیان؛
تەفسیری جیا جیایان کردووە، لەبارهی ئهو سەرەتایە.
لێرەدا بە کورتی تەنها ئاماژە دەکەم بۆ دووان لەو لێکدانەوانە،
یەکەمیان: بە لێکدانەوەکانی مارکس و فرێدریک ئەنگلزە، کە دوای مردنی
مارکس، ئەنگلز لە کتێبی " بنچینەکانی خێزان " لە ساڵی ١٨٨٤ دا باسی
کردووە و تیایدا پشتی بەستووە بە لێکۆڵینەوەکانی مێژووناسی ناوداری ئەو
سەردەمە (لویس مۆرگان) کە چەندەها ساڵی بەسەر بردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە
شێوەکانی خێزانی سەرەتایی کۆمەڵگەی بەشەری. ئەنگلز لەو کتێبەیدا بە
دوور و درێژی باسی قۆناغەکان و بار و دۆخەکانی گواستنەوەی دەسەڵاتی "
دایک سالاری" بۆ " باوک سالاری" دەکات و ئەم مێژووە دەگەڕێنێتەوە بۆ
نزیکەی (٦٠٠٠) ساڵ لەمەوپێش، کە دەکەوێتە نێوان کۆتایی سەردەمی
بەربەریزم و سەرەتای سەردەمی شارستانیەت.
بە کورتی ئهو، سەرەتای چەوساندنەوەی ژنان دەگێڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی
ئابووری و موڵکداری تایبەتی تاک و سەرەتاکانی درووستبوونی سیستەمی
کۆیلایەتی. بە ڕای ئینگلز سەرهەڵدانی موڵکداری تایبەت، بووە هۆی
دەستپێکردنی هەڵاواردن و جیاوازی نێوان ژن و پیاو بە قازانجی پیاوان.
ئەنگلز ئەوەمان پێدەڵێت، لە کاتێکدا کە منداڵبوون و منداڵداری بۆ ژنان
بۆ ماوەیەکی دوور و درێژی مێژووی مرۆڤ، مایەی سەرداری و گەورەیی و باڵا
دەستییان بوو، بەڵام کاتێک موڵکداری تایبەت دەستیپێکرد، بە هۆی سەرقاڵی
ژنان بە منداڵ بەخێوکردن و مانەوەیان لە ماڵەوە، پیاوان دەبوونە خاوەنی
ئەو شتانەی، کە لە دەرەوە لە ئەنجامی کۆکردنەوە و راو کردن و
بەرهەمهێنانی سەرەتاییەوە بەدەستیان دەهێنا. کاتێک پیاوان بوونە خاوەنی
موڵکی تایبەت، مەسەلەی میراتگری ئەو موڵکانە لە کاتی مردنیاندا، سەری
هەڵدا. دەیانویست ئەو موڵکانە بۆ منداڵانی خۆیان بمێنێتەوە. ئەمە لە
ماوەیەکی زەمەنی دوور و درێژدا گۆڕانکاری گەورەی لەگەڵ خۆی هێنا لە
تەواوی شێوەکانی خێزان وگواستنەوەی رەچەڵەک، ئەو سەردەمە ئاڵوگۆڕی
بنەڕەتی هێنا بەسەر جێگا ورێگای ئابووری ژن و پیاو و هەرئەمەش سەردەمی
سەرەتای سەرهەڵدانی کۆیلایەتی بوو.
ئەنگلز ئەوەمان بۆ رووندەکاتەوە، چۆن یەکەم کۆیلە، کە دروست بوو، ژنان
بوون کاتێک بە هۆی مانەوەیان لە ماڵەوە بۆ بەخێوکردنی منداڵانی
میراتگری پیاو، خۆیان بوونە کۆیلەی پیاو.
ئەرسەلان رەحمان:
ئهی لێکدانهوهی دووهم چۆن ئهو سهرهتاییه دهگێڕێتهوه؟
گۆنا سهعید: لێکدانەوەی دووەم بۆ ئەم سەرەتایە: له لایهن
بهشێک له پیاوانی شۆڤێنستییهوە کراوە، وەک (کلاود لیڤی ستراوس) و
چەند مێژوونووسێکی دیکه، به بڕوای ئهوان چهوساندنهوهی ژنان له
لایهن پیاوانهوه، رهگوڕیشهی وا له سروشتی شهڕخوازانهی
نێرینه و پێویستیی ئهو –نێرینه- به کۆنترۆڵ و دهستهمۆکردنی
ژنان.
ئهم بهشه له پیاوان دهیانهوێت ئهم چهوسانهوهیه به ئهزهلی
دانێن و داوا له ژنان و پیاوان دهکهن که لهگهڵیدا ڕابێن و بژین.
بهشێک له فێمینیستهکانیش وەک (سۆزان براون میلەر، شیری ئۆرتنەر) و
چەندینی دیکه، هەمان ئەم بڕوایهیان ههیه و له دژی پیاوان بهکاری
دێنن بهوهی که پیاوان خۆیان دڕندهن ولە بەرامبەریدا ژنان
بوونهوهری ناسک و بێوهین و شهڕ خواز نیین و بۆیه لهبهردهم
توندوتیژی پیاودا ئهوان مل دهدهن و توندوتیژ نیین و دەستەمۆ دەبن،
هەروەها بەشێکیان پێیان وایە، کە پیاوان لە ترسی هێزی ژنان بۆ
درووستکردنی منداڵ و خستنەوەی وەچە بەردەوام لە هەوڵی کۆنترۆڵ و
دەسەڵات درووستکردندا بوون بەسەر ژناندا، بەڵام فێمینیستەکان داوا
ناکەن، کۆمەڵگا لەسەر ئەمە رابێت، بەڵکو پێیانوایە، ژنان دەبێت پشتی
یەک بگرن و خەباتی سەربەخۆ بکەن لە بەرامبەر ئەم توندوتیژیەی پیاواندا.
ئەرسەلان رەحمان:
له نێوان ئهو دوو لێکدانهوهیه، ئێوه لهگهڵ کامه بۆچووندان؟
گۆنا سهعید: لە نێوان ئەم دوو
لێکدانەوەیە من بڕوام بە لێکدانەوەکەی ئەنگلز هەیە و ئەم لێکدانەوەی
دووەمم پێدرووست نیە و پێم وایە توندوتیژی پیاو لە بەرامبەر ژن، شتێکی
دەستکردی سرووشت نیە و ئەوە سروشتی پیاو نیە، کە توندوتیژە و تێنووی
لێدان و ئازاردانە.
لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا؛ زۆرن ئەو پیاوانەی، کە هیچ کات هەستیان بەم
پێویستییە نەکردووە، بەڵکو ئەوە شێوەی رەسمکردن و نیشاندانی پیاوەتییە،
کە بە هێزبوون، توندوتیژبوون، نەڕاندن و دەستوپلی ئەستوور بە پیاوەتی
دادەنێت و ئەوەی ئەمانەی نەبێت بە پیاوێکی کەمتر دادەنرێت.
ئەمەش پەیوەندی بە مێژووییەکی دوور ودرێژ لە دەسەڵات و سیستەمی زاڵی
پیاوسالاری و هەژموونی ئەمە بەسەر هەموو جۆرە سیستەمەکانی دەسەڵاتی
پاشایەتی کۆن، دەرەبەگایەتی و سەرمایەداری ئەمڕۆشمان هەیە.
سهرمایهداری ژنانی گیرۆده کردووه.
پیاوسالاری و لەگەڵیدا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان؛ لە خاڵێکی
مێژووییدا، کە ئەویش سەرهەڵدانی موڵکداری تایبەت بووە درووست بووە و لە
خاڵێکی دیکهی مێژوویدا لەگەڵ کۆتایی ئەویشدا کۆتایی پێدێت، بەڵام
ئەوەی ئەم چەوساندنەوەیەی لە سەدەی ٢١ دا هێشتووهتەوە و رایگرتووە لە
هەندێک شوێن بە دڕندەترین شێوە، ئەوە بە پلهی یەکەم قازانجی سیستەمی
ئابووری سەرمایەدارییە، کە هەژموونی کردووە بەسەر تەواوی کۆمەڵگای
بەشەریدا، بۆ قازانج و سەرکوتکردنی هێزی کار.
سەرمایەداری ژنانی وەک نیوەی هێزی کار گیرۆدە کردووە؛ بە شەڕێکی رۆژانە
و لە بن نەهاتوو، لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی و لە هەندێک جێگەی دنیا
لەگەڵ مەرگ و سەرکوت و چەوسانەوەی هەمەلایەنە و بێ مافی و هەژموونی
کۆنەپەرستی دیینی وکەلتوری، ئەمەش لەبەر ئەوەی، کە ژنان هەتا گیرۆدەی
ئەم جۆرە کێشانە بن، دوور دەکەونەوە لە خەبات بۆ یەکسانی یاسایی و کریی
یەکسان و خەباتکردن وەک بەشێک لە چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێش لە دژی
هەژاری و بێکاری و بۆ باشترکردنی ژیان و هەلومەرجی کارو داوای کاری
گونجاو، .. و داواکارییەکانی دیکهی خەڵک لە دنیای پڕ ئەزمەی
سەرمایەداری.
بەم شێوەیە سەرمایەداری نیوەی کۆمەڵگای دوو جار کۆیلە کردووە، جارێک
کۆیلایەتی ئابووری و جارێک کۆیلایەتی کۆمەڵایەتی. ئەو تەسویرهی لە
پیاوەتی، کە لەم سەردەمەدا دەدرێت، هەموو رۆژێک لە رێگەی میدیا و
فیلمەکانی هۆلیوود لە رۆژئاوا، بە پشتگیری ئایین و لە رێگەی وەسفکردنی
پیاو بە گرژی و توڕەیی و زاڵبوون بەسەر ژناندا لە رۆژهەڵاتدا، بە
کوردستانیشەوە نیشاندەدرێت. هەموو ئەمانە لە خزمەتی ئەم قازانجپەرستیەی
ئابووری سەرمایەداریدایه.
توندوتیژی بەرامبەر بەژنان و ئایین:
ئەرسەلان رەحمان:
کهواته دهکرێت بگوترێت توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان رەگێکی کلتووری و
رەهەندێکی مێژووی و کۆمەڵایەتی و ئاینی قوڵی هەیەو بە ئاسانی بەرۆکی
ژنان بەرنادات؟
گۆنا سهعید: بە داخەوە، ئەوە یەکێکه لە
راستییە تاڵەکانی ئەم سەردەمە، لە هەمان کاتدا شەرمهێنەرە بۆ کۆمەڵگەی
مرۆڤایهتی، کە لە سەدەی بیست ویەکدا؛ توند وتیژی پیاوان لە بەرامبەر
بە ژناندا بە ئاسانی بەرۆکی ژنان بەرنادات.
لێرەدا دەبێت بە ووردی لەم ڕەهەندی مێژووییەی توندوتیژی تێبگەین و
شیبکەینەوە تا بتوانین رێگاکانی کۆتاییهاتنی دەستنیشان بکەین. بە رای
من لە کوردستاندا دەبێت پیش هەموو شتێک دەستنیشانی کاریگەری کلتوور و
دیین بکەین بەسەر مانەوەی ئەم توندوتیژییه، دەبێت تێبگەین کلتووری
توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بۆچی هەیەو سەرچاوەکەی لە کوێوە هاتووە،
دەبێت تێبگەین پەیوەندی ئەم توندوتیژییە بە شێوەکانی دیکهی نایەکسانی
و توندوتیژی لە کۆمەڵگەدا چین، کە هەوڵ دەدەم لە وەڵامی ئەم پرسیارە و
پرسیاری داهاتوودا کەمێک لەسەر ئەمه بدوێم .
ئەوەندەی بە کلتوور دەگەڕێتەوە بە رای من کلتووری زاڵی نێو کۆمەڵگە،
هەمیشە کلتووری دەسەڵاتە. هەموو دەسەڵاتێک بۆ بە هیز کردنی پایەکانی
دەسەڵاتی خۆی و پاراستنی لە نێو کۆمەڵگەدا پێویستی بەوەیە، کە کەلتورێک
زاڵبکات و خەڵکی پەیڕەوی لێبکەن.
شتێک کە قابیلی سەرنجە، ئەوەیە؛ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تایبەت لە
مەسەلەی توندوتیژی لە بەرامبەر بە ژناندا بیروباوەڕی ئایین هەژموونی
بەسەر کلتووردا کردووە، لە کوردستانیش ئەوە کاریگەری شێوەی دەسەڵاتی
یەکێتی و پارتی یە کە لە پاڵ کلتووری خێڵەکی و میلیشیایی بوون، کلتووری
ئاینیی و دەسەڵاتی مەلا و پیاوە ئاینیەکانی سەپاندووە بەسەر خەڵکدا،
بۆیە کلتوور بە شتێکی دابڕاو لە ئایین نابینمەوە، بەڵکو ئاوێزان و
پێکەوە سازاون.
ئەرسەلان رەحمان:
لەو نێوەندەدا کلتوور و ئاین بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگ و
پێکەوە سازاون و رەنگی یەکیان گرتووە، کەواتە بەشێوەیەکی سەرەکی نەخشی
ئاین لەو پێودانگەدا چۆنە؟
گۆنا سهعید: ئەوەی کە بە رۆڵی ئایین
دەگەڕێتەوە، پێم خۆشە کەمێک بە گشتی باسی رۆڵی ئایین بکەم لە نێو
کۆمەڵگەدا نەک تەنها لە پەیوەند بە توندوتیژی لەسەر ژنان... بە گشتی
ئایین گەورەترین خزمەتی بە سیستەمی ئابووری سەرمایەداری کردووە و
یەکێکە لە کۆڵەکە ئەسڵیەکانی ڕاگرتنی ئەم سیستەمە. ئایین ئامرازێکی زۆر
کارایە بۆ کۆنترۆڵی نارەزایەتی خەڵک بە نایەکسانی ئابووری و سیاسی و
کۆمەڵایەتی دنیای ئەمڕۆ.
لە بەرامبەر مەسەلەی ژنانیش بە تایبەتی ئاینی ئیسلام باشترین ئامرازە
بۆ سەقامگیرکردن و زاڵکردنی دەسەڵاتی پیاوسالاری و بە هێزکردن و
ناساندنی وەک ئایدیۆلۆژیا و بیروباوەڕی نەگۆڕی خەڵک و کلتووری کۆمەڵگە
لە خۆرهەڵاتی ناوەراست وئاسیا و ئەفریقادا.
لەم ناوچانەدا بە هۆی هەژموونی بیروڕای ئاینی، مرۆڤ زۆر ئاسانتر کۆیلە
دەکرێت و لە کۆیلەیەتیدا دەهێڵرێتەوە، زۆر درەنگتر لە بەرامبەر
نایەکسانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی دێتە دەنگ، مرۆڤهکان بە هۆی
باوەڕبوونیان بە ئایین هێزێکی خۆیی و خێزانی وکۆمەڵایەتی سەرکوتکەرو لە
هەمانکاتدا سەرکوتکراوی خۆڕاییان بۆ چینی بورژوازی فەراهەم کردووە.
بە هۆی ئاینهوه بەشێکی زۆر لە خەڵکی شوکور و قەناعەتی هەیە بە بەشی
خۆی، بە هۆی ئاینهوهیه کە بەشێک لە خەڵک پرسیار ناکات ئەم بۆشاییە
گەورەیە چیە لە نێوان هەژارو دەوڵەمەند ( چینی کرێکار و بورژوازی)، بە
هۆی ئاینهوه، کە بەشێک لە خەڵکی ڕاناچڵەکێن بەو جیاوازییە سەیر و
سەمەرانەی لە نێوان ژن و پیاودا هەیە، بە هۆی ئاینهوه نیوەی کۆمەڵگە
کە ژنانن لە کونجی ماڵ خزێنراون بۆ خزمەتکردن وبەرهەمهێنانەوەی هەموو
ڕۆژەی هێزی کرێکاران بۆ خزمەتی خاوەن کار وسەرمایەداران بە خۆڕایی کار
دەکەن و خزمەتدەکەن، بە هۆی ئاینهوه ژنان کۆیلەی کۆیلەکانی هەژاری و
نەداری و باری خراپی ئابوورین.
بە هۆی ئایینهوه نیوەی کۆمەڵگە هەڵاواردن وجیاوازییەکی بەسەردا
سەپێنراوە لە نێو خێزان و لە کۆمەڵگەدا کە ناتوانێت بە شێوەیەکی کارا
بەشداری خەباتی جەماوەر بکات بۆ رزگار بوون لە دەست هەژاری و بێکاری و
نەهامەتییەکانی دیکهی دنیای سەرمایەداری، دەتوانم زۆری تر لەسەر ئەمە
بڵێم ... بۆیە جارێکیدیکه ئهوه دەڵێمەوە ئایین، خزمەتکاری سیستهمی
سەرمایەداری و چینی بورژوازییە. لە کوردستانیشدا هەر ئەم رۆڵه
دەگێڕێت.
کارەسات ئەوەیە، ئایین لە و شوێنانەی، کە هەژاری، نەداری، برسیەتی
وهەڵاواردنی چینایەتی لە هەموو جێگەیەک زیاتر یەخەی بە خەڵک گرتووە،
ئایین لەوێ زیاتر کاریگەری ئەفیون -(وتەی مارکس)-ی هەیە بەسەر خەڵکەوە
و لە گێژاوی خۆیدا خەڵکی قەتیسکردووە و سەرنجیانی لابردووە لەسەر
خەباتی بە کۆمەڵ لەگەڵ هاوچینەکانی خۆیان دژی یەک دوژمنی مشەخۆری
سەرەکی.
سەرمایەدارو دەوڵەمەندەکانی کوردستان، سعودیە، ئەمریکا وهندستان وەک
یەک دەژین و بەهەشتیان بۆ خۆیان و خێزانیان دابین کردووە لەم سەر
زەمینە لەسەر حسابی رەنجی خەڵکی کرێکار وزەحمەتکێش، بەڵام بە هۆی
ئایینەوە قەناعەتیان بە خەڵک کردووە، کە خۆیان بۆ بەهەشتی ئەو دنیا
هەڵگرن.
ئەوان خۆیان یەکن، بەڵام چینی کرێکار و زەحمەتکێشیان بەسەر ئاینی جیا
جیا ولە نێو یەک ئاییندا رەوتی جیا جیا وئەتنیک ومیلەتی جیا جیادا
دابەشکردووە و لە نێو یەکدا بەشەڕیان دەدەن. لە کاتیکدا خۆیان تەنها
ئامانجیان کۆکردنەوەی سەرمایە وقازانجە، کەچی ئامانجەکانی ئەم چینی
چەوساوەیان دابەشکردووە بەسەر دەیاندا .. ژنان لەم هەڵاواردن
وچەوساندنەوە و بەشبەشبوونە بە هۆی ئایینهوه، بەشی شێریان
بەرکەوتووە، چونکە سەرەڕای هەموو ئەمانە، باوک و برا ومێرد و پیاوە
خۆشەویستەکانیشیان بوون بە حەرەسی (٢٤) سەعاتی بەسەر ئازادییەکانیانەوە
و هەندێکجار بوونهته جەلادییان ..
ئەرسەلان رەحمان:
گرفتەکانی ئیسلام وەک ئاین ئایا لە دەقەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، یاخود
بەهۆی بانگەشەکارانی وەک مەلا و مامۆستایانی ئاینییەوەیە، یاخود
گرفتەکە لەوەدایە ئایینەکە و دەقەکانی تێکهەڵکێشی کلتورێکی
دواکەوتووانە بووە؟
گۆنا سهعید: کاتێک باس له ئایین
دهکرێت، پێویسته له دوو بهشدا باسی بکهین :
یهکهم، ئایین وهک دهق و بیروڕایهکی ئایدیۆلۆژی، که باوهڕدارانی
ههیه و خاوهنی کتێب و پهیامبهر و جێگرهکانی و وتهکانیانه. ئهم
بهشه له ئاینی ئیسلام به نسبهت دەور ونەخشی لە توندوتیژی بەرامبەر
بە ژنان کۆمەڵێک شتی نەگۆڕی تێدایە، کە قابیلی تێڕوانین و رهخنهی
تونده، بە گشتی له دەقەکانی ئاینی ئیسلامدا بە دەیان بەڵگە هیچ کهس
ناتوانێت نکوڵی له پلهدوویی ژن بکات، مهسهلهی سهردهستی پیاوان
بهسهر ژناندا، حسابکردنی دوو ژن به یهک پیاو له شایهتیدا، مافی
مێرد بۆ لێدان و ئازاردانی ژنان له کاتی سهرپێچی کردنی
فەرمانەکانیدا، مافی فرە ژنی بۆ پیاوان ، حەلاڵ کردنی ژنانی
بهدیلگیراو و به کهنیزهک لهو قهومانهی که ئیسلام نین و غهزو
کراون، مهسهلهی میراتی خوشک و برا که خوشک نیوهی برای
بهردهکهوێت، فەرز کردنی حیجاب و داپۆشینی ژنان، دیاریکردنی دەوری
ژنان بە خزمەتکاری پیاوان و منداڵ و ماڵ، ئهمانه و چهندین نموونهی
دیکه، که لێکۆڵهرهوانی ئاینیی نموونهی زۆریان لێ هێناونهتهوه،
کۆمەڵێک ئەحکام و بڕیاری نێو ئەم دەقانەن، که میانه ڕهوتریین و
پێشکهوتووترین موفەکیری ئیسلامی ئهم سهردهمهش ناتوانن نه
ئینکاریان لێ بکات و نه تهفسیری جیاوازیان بۆ بکات.
ئهمانه ههمووی سهرچاوهن بۆ کهلتورێکی ریشه داکوتا و به درێژای
بوونی ئهم ئایینه، ئەم دەقانەیە، کە بووەتە سەرچاوە و قەبارەی
کهلتور و هەڵسوکەوتی خهڵکی له بهرامبهر ژناندا شکل پێداوە. ئەوەی
ئەم دەقانە لە چەندیین وڵاتی راستەوخۆ ئیسلامیدا وەک ئێران وسعودیە و
ئەفغانساتان ... هتد کراونەتە بنهمای یاسا و شهریعهت.
به گوێرهی ئهم سهرچاوهیه له یاساکانیشدا ژنان وهک مرۆڤی تهواو
و سهربهخۆ چاو لێ ناکرێن و بەردەوام لە ژێر کۆنترۆڵی پیاوانی نێو
خێزانەکانیان و مافه سهرهتاییهکانیان پێشێل دهکرێت و به چاوی
گومانلێکراو و کەمئەقڵ سهیر دهکرێن و له ئهنجامدا یاسای سزادانی
زیناکردن و فره ژنی و کوشتنی ناموسی لێدەردەچێت، هێزەکانی وەک پۆلیسی
ئاداب و چاودێری حیجاب و شەلاق کردنی ژنان درووست دەکرێت بۆ
جێبەجێکردنی ئەم یاسایانە. نموونەی کاریگەری راستەوخۆی ئایینن، وەک دەق
لە ژیانی ژنان و مەسەلەی توندوتیژی لەسەریان مۆر دەکات.
دووهم بهش که لهسهر ئایین دهبێت تهماشای بکهین له پهیوهندی
به توندوتیژی لهسهر ژنانهوه، پیاده کردن و جێبهجێکردنی
دهقهکانه لهسهر دهستی هێزی سیاسی و کۆمهڵایهتی جیاجیا بۆ
مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی ئابووری خۆیان و بەکارهێنانی دامودەزگای
ئاینیی وەک وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان و مەلاکان لەم پێناوەدا.
ئەرسەلان رەحمان:
ئهو هێز و گروپ و لایهنانه بۆچی ئایین بهکاردێنن و به واتایهکی
دیکه هێشتنهوهی باڵادهستی ئایین چ سوودێک بهوان دهگهیهنێت؟
گۆنا سهعید: بۆ تێگهشتن لهمه دهبێت
له ههر جیێهک بپرسین ئهوانه کێن، که ئهم دهقانه دههێنن و
دهیکهن به یاسا، ئامانجیان چیه له هێنانهوه و بهکارهێنانی ئهم
دهقانه، بۆچ مەرامێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بهکاری دههێنن، بۆچی تا
ئێستا له رۆژههڵاتی ناوهڕاست ههمیشه ئایین دهبیته کهلتووری
دهسهڵاتە سیاسییەکان بە گشتی که زۆربهیان راستهوخۆ هێزی ئاینییش
نهبوون.
به گشتی ئهم دهسهڵاتانهی لهم کۆمهڵگایهدا ههن دهیانهوێت
کهڵکێکی گهوره وهرگرن له ئایین بۆ هێشتنهوهی و سهقامگیرکردنی
دهسهڵاتی سەرکوتکارانەی یهک له دوای یهکی خۆیان، بۆ ئەمەش
پێویستیان بە زاڵکردنی کەلتوری ئایین هەیە لە نێو کەمەڵگادا و پارە و
بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان دەکەن.
لە ههرێمی کوردستاندا یهکێتی و پارتی، کە بە خۆیان دەڵێن حیزبی
عەلمانی، ئەمە لە کاتێکدا هەر لە سەرەتای دەسەڵاتیان لە ساڵی (١٩٩١) وە
تا ئێستا بە دوو خەسڵەتی سەرەکی ناسراونەتەوە یهکەمیان خەسڵەتی خێڵەکی
بوونیان، که پشتبهستن بوو به کهلتور و بهها خێڵهکییهکان و
زیندووکردنهوهی دیوهخانهکان و درووستکردنی مهکتهبی کۆمهڵایهتی
بۆ سوڵحی عەشایەری وهک بهشێک له سیستهم و دهسهڵاتی عهشیرهتی
له کوردستان، دووهمیان میلیشیاییبوون ولەناو بردنی نەیارانی سیاسی و
سهپاندنی کهلتووری چهکداری و شاخ.
لە پاڵ ئەم دوو خەسڵەتەدا و لەگەڵ ئەوەی، ئەم دوو حیزبە خۆیان بە هێزی
عەلمانی ناو دەبەن، بەڵام وەک دوو هێزی دەسەڵات هەموو یاساکانیان بە
پێی شەریعەت وئاینی ئیسلام داناوە، لە ژێر کاریگەری یاسای باری کەسێتی
و سزادانی ئەوان، کوردستان پڕە لە هەزاران گۆڕی ژنان و کچانی گەنج کە
بە بیانووی شەرەف کوژراون و لە هەمان کاتدا پڕە لە هەزاران پیاوی دەست
خوێناوی، کە بە ئازادی و بە بێ سزا ژیان دەبەنە سەر.
هەر ئەم دوو حیزبە - پارتی دیموکراتی کوردستان و یهکێتی نیشتمانی
کوردستان - لە کوردستانی ئازادی سەدەی ٢١ دا جارێکیدیکه لە ساڵی
(٢٠٠٨)دا دهنگیان دایهوه به یاسای فرەژنی، دەستووری پیشنیاز
کراویان لەسەر بنهمای ئاینی ئیسلام وەک سەرچاوەی سەرەکی نووسییەوە،
ریزەکانی خۆیان پڕیەتی لە پیاوانی ئاینیی مووچەخۆر، کە لە ژێر رێنوێنی
ئەواندا وتاری هەینی، کە پڕیەتی لە سوکایەتیکردن بە ژنان و هاندانی
توندوتیژی خێزانی دەڵێنەوە.
زۆر گرنگە، بپرسیین ئەم دوو حیزبە بۆ وا ئایین بەکار دەهێنن و لە
سیستەمی دەسەڵاتی خۆیاندا ئاوێزانیان کردووە؟ بە بڕوای من هەموو
ئەمانەیان لە لایەک بە مەبەستی رازیکردنی چینی سەردارو سەرمایەداری
کۆمەڵگەی کوردستان، کە بریتیین لە لێپرسراوە حیزبیەکان و بهرپرسان و
ئاغا وسەرۆک عەشیرەتەکان و مەلایانی ئاینیی، لە لایەکیدیکهوه لە
بەرامبەر بەو هێزانەی، کە بە ئاشکرا خۆیان بە هێزی سیاسی ئیسلامی
راگەیاندووە. هەردوو حیزبی دەسەڵات پێویستان بە سەپاندن و هێشتنەوەی
ئەم کلتوورە توندوتیژە هەیە تا کۆمەڵگە لە دواکەوتوویی و کۆنەپەرستی و
پڕ لە توندوتیژیدا بهێڵنەوە، نیوەی ئەم کۆمەڵگەیە، کە ژنانن لە ستەمێکی
هەمەلایەنەی خێزانی و کۆمەڵایەتی وسیاسی و ئابووریدا ڕاگرن.
ماڵپهڕی
گۆنا سهعید
|