٥\٧\٢٠١٠
گۆران
هه‌ڵه‌بجه‌یى:
تا
ئێشتاش سه‌رکردایه‌تی حیزب بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌کردنی
ناڕه‌زایی
جۆرێک
له شه‌ڕی ده‌روونی و لێپرسینه‌وه و هه‌ڵپه‌ساردن و نانبڕین
به‌کارده‌هێنی...
هه‌ڤپه‌یڤین: رزگار
کۆچه‌ر
حیزبى
شیوعى کوردستان له مێژووى خه‌باتى چینایه‌تى
و نه‌ته‌وه‌یى پێگه‌ى خۆى دیاره، خه‌بات بێ وچانى شیوعیه‌کان له
کوردستان و عێَراق هه‌موو کات خاڵی
وه‌چه‌رخانى زۆربه‌ى زۆرى هیزه شۆرشگیره‌کان بووه، ئێستا حیزب به
هه‌نگاوێکى سه‌خت تێده‌په‌رێت به‌م هۆیه‌ش له ناو رێکخستنه‌کانى حیزب
رۆز له دواى رۆز ناره‌زاى به‌ده‌ر ده‌که‌وێت هاورێ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى
کادیرى ناسراوى حیزبى شوعى کوردستان له‌مه‌ر ئه‌م پیشهاتانه وه‌لامى
چه‌ند پرسیاریکى داینه‌وه به
بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی حیزبمانه‌وه حیزبی شوعی کوردستان.
رزگار کۆچه‌ر:
پیت وایه حیزبى شوعى له قه‌یرانه ئه‌گه‌ر له قه‌یرانه
هۆکاره‌کان چین ؟
به‌رله‌وه‌ی وه‌لامی پرسیاره‌کان بده‌مه‌وه به پێویستی ده‌زانم
پیرۆزبایی گه‌رمم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی
حیزب ، هاورێ تێکۆشه‌رو ماندوونه‌ناسه‌کان،
پێشمه‌رکه دیرینه جه‌سوره‌کان ،هاوڕێیانی قاره‌مانی زیدانی سیاسی ،هاوریێ
دیرینه‌کان و ئه‌و هاوڕێیانه‌ش که به هه‌رهۆیه‌ک بێت له حیزب
دابروان.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى: گه‌ره‌که ئه‌وه
بڵێم که ئه‌و قه‌یرانه‌ی حیزبی تێکه‌وتووه درووستبووی چه‌ند ڕۆژو
مانگێک نییه به‌ڵکو قیرانێکی که‌ڵه‌که‌بووی چه‌ند ساڵه‌یه که ئێستا
له هه‌مووکات روونترو قوڵتر خۆی نمایش ده‌کات.
هۆکاری ئه‌م قه‌یرانه‌ش که به‌رای من هه‌مه‌لایه‌نیه
و ته‌نها لایه‌نێکی نه‌گرتووه‌ته‌وه به‌ڵکو هه‌موو جه‌سته‌ی حیزبی ته‌نیوه
،ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زۆر هۆ که من کاتی خۆی له‌داوی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
په‌رله‌مانی عێراق له بابه‌تێکمدا که له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و چه‌ند
ماڵپه‌ریکدا بڵاوکرایه‌وه ئاماژه‌م پێدابوون،جا به پێویستی ده‌زانم
که دووباره ئاماژه به هه‌ندێکێان بکه‌م:
- نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی داڕیژراو تۆکمه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه
له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌وه بۆ واقعی سیاسی کوردستان و کاری
حیزبایه‌تی و مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی.ئه‌مه‌ش وایکردووه که سه‌رکردایه‌تی
حیزب له هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیارو چاره‌نوسسازدا{ به‌نیسبه‌ت
حیزبه‌وه} بڕیاری په‌له‌ی داوه که دواجار به زیان گه‌ڕاو‌ته‌وه
بۆحیزب.
- ناڕوونیه‌ک یا دووفاقیه‌ک له هه‌ڵوێست و
سیاسه‌تماندا به‌وه‌ی نه له‌به‌ری ئۆپۆزشێۆن بووین نه له ده‌سه‌ڵاتدا.
به‌م هۆیه‌ش سه‌رکردایه‌تی حیزب سه‌ری له جه‌ماوه‌ر وته‌نانه‌ت له
هاوڕێیانیش شێواندبوو. حیزب له هه‌ر شه‌ش کابینه‌که‌دا به‌ناو له
حکومه‌تدا به‌شداربووه به‌م پێیه‌ش بۆی نه‌بووه وه‌ک معارز هه‌ڵسوکه‌وت
بکات ،به‌ڵام له واقیعدا حیزب هیچیان نه‌بوو ،چو‌نکه به به‌شداری وه‌زیرێکی
بیده‌سه‌ڵات نابێته به‌شدار له حکومه‌تدا ،هاوکات معارزیش نه‌بووه
چو‌نکه هێنده‌ی له ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیک بووه‌و داکۆکی کوێرانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات
کردوه هێنده داکۆکی له جه‌ماوه‌رنه‌کردووه و له خواستی جه‌ماوه‌ره‌وه
نزیک نه‌بووه.
- بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی له کاره دزێو ناشیرین و گه‌نده‌ڵیه‌کانی
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات که ئه‌مه نه‌ک جه‌ماوه‌ری بیزارکرد به‌ڵکو
بڕێکی زۆری دۆستان و هاوڕییانیشی بێزار‌و تووره‌کرد .ئه‌وه بۆ 20 ساڵ
ده‌چێت سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته له نێوان دوو حیزب‌دا به‌شکراوه،
سه‌رکردایه‌تی حیزب بیده‌نگی هه‌ڵبژاردووه . جگه له سه‌رزه‌وی
کوردستان که به موڵکی خۆیانی ده‌زانن ئه‌وه‌ته ئاسمان و ژێرزه‌وی
وڵاته‌که‌شیان به‌شکردوه ،به‌وه‌ی هه‌ردوو فڕۆکه خانه‌که‌و هێڵه‌ئاسمانیه‌کانیش
هه‌ر هی خۆیانه‌و باجی سه‌ر فڕکه‌کان ده‌چێته گیرفانی حیزبه‌وه نه‌ک
ده‌وڵه‌ت . سامانی سروشتی ژێر زه‌ویش که نه‌وته ئه‌ویش دابه‌ش کراوه
،ڕۆژانه به‌به‌رچاوی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌وه سه‌دها ته‌نکه‌ری نه‌وتی
قاچاخ ئاودی ئێران و تورکیا ده‌کرێت .یه‌کیه‌تی له مه‌رزی باشماخه‌وه
ئاودیوی ده‌کات و پارتیش له مه‌رزی حاجی هۆمه‌رانه‌وه، ته‌نانه‌ت له
گه‌رمه‌ی تۆپبارانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر ،ئه‌و قاچاخچێتیه بۆ
چرکه‌یه‌کیش نه‌وه‌ستاوه وه‌ک ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ئاماژه‌ی پێدابوو.
- گۆڕانکاری سه‌لبی به‌سه‌ر سترکتورو خه‌سڵه‌ت و
فۆرمی چیناتی حیزب‌دا هاتووه که له حاڵه‌تی ئێستادا هێڵه
جیاکاره‌کان له‌سروشتی چینایه‌تی حیزب و حیزبه بۆرجوازیه‌کانی که‌دا
به ئه‌سته‌م هه‌ستی پیده‌کرێت. ده‌توانم بڵێم له مۆرک وخه‌سڵه‌ت و
میراتکریه چینایه‌تی و شۆڕشگێڕیه‌که‌دا ته‌نها ناو و سومبوله‌که‌مان
بۆ ماوه‌ته‌وه که‌ئه‌ویش چه‌کوش وداسه‌که‌یه.
- دابرانی حیزب له جه‌ماوه‌ر ،جه‌ماوره وه‌زه‌و داینه‌مۆ و سه‌رچاوه‌ی
حیزبه، گه‌ر هه‌ر حیزبێک له جه‌ماوه‌ر دابرا وئامێته‌ی نه‌بوو، هه‌ستی
به ئازاره‌کانیان نه‌کرد واته له گه‌شه‌کردن و پێشڤه‌چوون و
خۆڕێکخستن داده‌بڕێت .ئه‌مڕۆ مۆنیکاو حیمایه‌وسکرتێرو [ دانیشتن له‌باره‌گای
بێده‌نگ و بێ بزوه و خاوێن و پڕ سپلیت و کۆمپیته‌ر] و سه‌فه‌ری به‌رده‌وامی
هه‌نده‌ران ،جێگه‌ی به گه‌ڕانی نیو شێخه‌ڵاو مه‌یدانی ماسته‌که‌و
بازاڕی کرێکار‌و حه‌ماله‌کانی باژێره‌کانی کوردستان و سه‌ردانی خانه‌واده‌ی
شه‌هیدان لێژکردوه.
- نه‌بوونی ڕاگه‌یاندنێکی زیندوو هۆکارێکی دیکه‌ی پاشه‌کشه‌که‌یه،ڕاگه‌یاندن
خێراترین و باشترین و کاریگه‌رترین ئامرازه بۆ گه‌یاندی په‌یام و
هۆشیارکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر.ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی و شێوازه‌کلاسیکیه‌کانی
حیزبایه‌تی سه‌رده‌می به‌سه‌رچوه،به‌ڵکو راگه‌یاندن ڕۆڵ ده‌بینێت، به‌مه‌رجێک
ڕاگه‌یاندێکی هاوچه‌رج و مۆدرن و پێشکه‌وتووبێت و بتوانیت به خێرایی
بگاته جه‌ماوه‌ر.به‌داخه‌وه ده‌توانم بڵێم له ئێستادا دواکه‌وتووترین
ڕاگه‌یاندن له‌کورددستاندا حیزب خاوه‌نیه‌تی ، وه‌ک ئاگادارم چه‌ندین
جار هه‌وڵدراوه بۆ چاککردنی ئه‌و راگه‌یاندنه به‌ڵام بڕێک له سه‌رکردایه‌تی
حیزب له‌مپه‌ریان خستوه‌ته به‌رده‌م و نه‌یانهێشتوه هیچی لی سه‌ورزبێت
. ڕاستیه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزب زۆر خه‌مسارده له‌مه‌ڕ ڕاگه‌یاندن و
به خه‌یاڵیدا نایه‌ت گه‌ر ته‌نانه‌ت ڕێگای کوردستانیش که له‌ئاستێکی
نزمدایه له‌کار بوه‌ستێت.گرنگ ئه‌وه‌یه باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی‌یان
بۆ بمێنێت به‌سه .
رزگار کۆچه‌ر:
ده‌نگێگ له ناو حیزبى شوعى قسه له‌سه‌ر گۆرانکارى ده‌کات ، له‌م
بارودۆخه ناسکه ئایه به‌دیلى موناسب هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى جێگاى ئه‌و
که‌سانه بکرێته‌وه که ئێوه پێتان وایه له‌نگیان خستۆته نێو رێزه‌کانى
حیزبى شوعى ؟
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى: ئه‌و ده‌نگه‌ی له
نێو حیزب‌دا داوای گۆڕانکاری ده‌کات ده‌نگێکی مه‌زنه‌و ده‌نگی زۆرینه‌یه
،بێگومان له نێو سه‌رکردایه‌تیشدا هه‌یه به ئاشکرا و هه‌یه شه‌رمنانه‌و
له ژێره‌وه خوازیاری گۆڕانکاریه به‌ڵام وه‌ک هه‌ڵوێستی ئاشکراو
ڕاسته‌وخۆ بێده‌نگه.بڕێک له‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌رکردایه‌تی ده‌مێک به‌ته‌نها
ده‌یادوێنی زۆر ناره‌زان به‌ڵام ده‌مێک داوای هه‌ڵوێستیان لیده‌که‌یت
بێده‌نگ ده‌بێن ،هۆکاری ئه‌مه‌ش ڕوونه . ناکرێ حیزب له‌م دۆخه‌دا
بمێنێته‌وه شکست له‌دوای شکست بچنێته‌وه‌و که‌سانێکیش له‌سه‌رکردایه‌تی
وانیشان بده‌ن که حیزب سه‌غڵه‌مه. گه‌ر ئیراده هه‌بێت مه‌حاڵه
گوڕانکاری ڕوونه‌دات ،لێ ده‌بێ گۆرانکاریه‌ک ره‌فۆرمێک بێت بنه‌ره‌تی
بێت و هه‌مووجومگه‌کانی حیزب بگرێته‌وه.گه‌ر هه‌نگاو به‌ره‌و
گۆڕانکاری نرا بێگومان ئه‌ڵته‌رناتیڤیش دێته ئاراوه، چو‌نکه ناکرێت
هه‌مان عه‌قڵیه‌ت که به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م قیرانه‌بووه جڵه‌وی
چاکسازی و ره‌فۆرم بگرێته‌ده‌ست.
رزگار کۆچه‌ر:
بۆچى حیزبى شوعى له‌پاش کۆمه‌ڵێ هه‌ره‌س دان به هه‌ڵه‌کانى
نانێت ؟ بۆچى سه‌رکردایه‌تى ئه‌م حیزبه ئه‌ونده حه‌ز له کلکایه‌تى
ده‌کات ئه‌وه‌نده نایه‌وێت رابردووى پر شکۆى خۆى دوباره بنیات بنێته‌وه
؟
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى: گه‌ربێت وهاوڕیانی
سه‌رکردایه‌تی دان به هه‌ڵه‌کانیاندا بنێت ئه‌و ده‌مه ده‌بێ ئامده‌بن
بۆ لێپرسینه‌وه‌ش ،له‌وانه‌یه بگاته شوێن چۆڵکردنیش .بۆیه ئه‌وان له‌بڕی
ئه‌وه‌ی دان به‌هه‌ڵه کانیاندا بنێن و داوی لێبوردن له جه‌ماوه‌ری
حیزب بکه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی هه‌ڵبگرن، دێن جوانی ده‌که‌ن و
له چوارچێوه‌یه‌کی کۆمیدیدا دایده‌رێژن تا به‌دڵی خۆیان بێت و له‌سه‌ریان
نه‌که‌وێت .ئه‌وه‌ته له‌دوای هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که به‌م شێوه
کۆمیدیه گوزارشت له‌و شکستیانه ده‌که‌ن {وه‌ڵا چاوه‌ڕیی ئه‌م ئاکامه‌مان
نه‌ده‌کردو چاوه‌روان نه‌کرابوو بۆمان.} ئا به‌م جۆره ده‌یانه‌وێت به‌رپرسیاریه‌تیه‌که
په‌رده‌پۆش بکه‌ن.
حیزب له‌بری پێداچوونه‌وه‌و زیدووکردنه‌وه‌ی که‌لتووری شۆڕشگێڕی و بره‌و
پێدانی له ژیانی حیزب‌دا که‌وتووه‌ته پاشکۆیه‌تیه‌وه که‌کشانه‌وه
لێی ئه‌سته‌مه، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌وه پێناسه‌ده‌که‌م که به‌رژه‌وه‌ندی
و ئیمتیازات پاڵنه‌ره‌و هیچی دیکه .
رزگار کۆچه‌ر:
هه‌ندێ له سه‌رکردایتى حیزبى شوعى پێیان وایه ئه‌وان له
زۆربه‌ى زۆرى حیزبه‌شوعیه‌کانى ئه‌م ناوچه‌یه باشترن ئه‌وان کێشه‌که
له کۆمه‌ڵێ هۆکار ده‌بینه‌وه هه‌ره‌سى
سوفیه‌ت و بێ هیزَی چه‌پ له کوردستان و
ناوچه‌که یه‌کێ له‌م هۆکارانه‌یه،
به‌راى ئێوه هۆکاره‌کان چین ؟
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى: گه‌ر هه‌ندێک له‌سه‌رکردایه‌تی
حیزب پێیان وایه حالی ئێمه له حاڵی حیزبه شوعیه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که
باشتره، ئه‌وه توشی وه‌هم بوون ،چو‌نکه باش و خراپی هه‌رحیزبێک به
ڕۆڵ و کاریگه‌یه‌تی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا پێوانه ده‌کرێت نه‌ک به
ژماره‌ی باره‌گاو سه‌یاره‌وپاسه‌وان وشتی دیکه .کامه‌یه کاریگه‌ری
حیزبمان؟ کامه‌یه دنگی؟ کامه‌یه هێزوتوانای ؟ جگه له‌مه‌ش ئه‌مه به‌رواردێکی
هه‌ڵه‌یه چو‌نکه گه‌ر حیزبمان له‌سه‌ر ئه‌م میتۆد‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام
بێت به‌دووری نازنم پاش چه‌ند ساڵێکی دیکه ئێمه‌ش له خراپیدا بگه‌ینه
ئاستی ئه‌وان و هێنده بچوک ببیینه‌وه خۆزگه به ڕابردوو بخوازین.
سه‌یره بۆسه‌رکردایه‌تیمان که حیزبمان له‌گه‌ڵ حیزبه نابووت و خراپه‌کانی
ده‌ڤه‌رکه‌دا به‌راوردده‌که‌ن ؟ بۆ له‌ته‌ک حیزب و لایه‌نه چه‌پ و
کۆمۆنیسته چالاکه‌کاندا به‌روارد ناکه‌ن تا بۆیان ده‌رکه‌وێت چه‌ند له‌دواوه‌ین.
ڕاسته هه‌ره‌سی بلۆکی سۆشیالیست کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر حیزبمان،
به‌ڵام بۆ ئه‌وه بکرێته پاساو خۆ ئه‌و کاریگه‌ریه هه‌ر ئێمه‌ی نه‌گرتوه‌ته‌وه
،زۆربه‌ی حیزبه چه‌پ و شوعیه‌کانی جیهانی گرته‌وه .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
زۆرێک له‌و حیزبانه توانیان تۆز له خۆیان بته‌کێنن و هه‌ڵسنه‌وه‌و به
دیدێکی نوی و به‌گووڕو تینێکی نوێوه بێنه‌وه مه‌یدان و نه‌خشیان هه‌بێت
له ژیانی سیاسی ولاته‌کانیاندا.
رزگار کۆچه‌ر:
په‌رته‌وازه بوونى چه‌پ له کوردستان هۆکاره‌که‌ى حیزبى شوعییه
یان ئه‌و هێزانه خۆیان پێگه‌ى جه‌ماوریان لاوازه حیزبى شوعى چى بکات
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه له دور خۆى کۆبکاته‌وه ؟
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى: ئه‌مه پرسیارێکی
گرنگه ،ئه‌مڕۆ چه‌پی کوردستان له خراپترین دۆخدا خۆی نمایش ده‌کات،
هه‌تابڵێی لاوازه، په‌رتوبڵاوه بی کاریگه‌ره . نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی
دروست و پته‌و که چه‌په‌کان له‌ده‌وری کۆببنه‌وه ،ناکۆکیان له سه‌ر
شته بچوکه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه له ئامانجه گه‌وره‌که. هه‌ڵپه‌ی
هه‌ندێکیان بۆلای ده‌سه‌ڵات ،ڕۆڵی خراپی هه‌ردوو حیزبه گه‌وره‌که له
کڕین و ده‌سته‌مۆ کردن ،ده‌ست خستنه ناوکارووباریان ، ئینشقاق
درووستکردن به‌مه‌به‌ستی لاوازکردنیان و پاشانیش لوشدانیان وه‌ک پێشتر
ڕوویداوه .ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک هۆکارن بۆ لاوازی چه‌پی کوردستان.
ناکرێت ئۆباڵی لاوازی چه‌پی کوردستان بخرێته گه‌ردنی حیزبی شیوعی ،چو‌نکه
ئه‌و حیزبانه خۆیان له ڕوی جه‌ماوره‌وه لاوازن ،به‌ڵام گه‌ر به‌دیوه‌که‌ی
تردا خوێندنه‌وه‌ی بۆبکه‌ین ئه‌و ده‌مه ده‌کرێ بڵیین حیزبی شیوعی
پریشکی هۆکاری ئه‌م لاوزیه‌ی به‌رده‌که‌وێت، {مه‌به‌ستم لاوازی هێزی چه‌پی
کوردستانه}به‌وه‌ی گه‌ر ئه‌م حیزبه ڕۆڵی ڕاستی خۆی ببینیایه له‌م
دۆخه‌یدا نه‌بوایه ئه‌وده‌مه بیگومان کاریگه‌ری ئیجابی له‌سه‌ر لایه‌نه
چه‌په‌کانی دیکه‌ش ده‌بووه، ده‌یتوانی ببێته پێشه‌نگی هێزی چه‌پ له
کوردستاندا،وه به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ره‌ی چه‌پ به‌هێزده‌بوو ،یانی
لاوازی حیزبی شێوعی لاوازیه بۆ هه‌مو به‌ری چه‌پ وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه
به‌هێزی حیزب هێز و گوررو تین ده‌به‌خشێته چه‌پ، جابۆیه ده‌توانین
بڵین حیزب به‌شێکی هۆکاره‌کانی به‌رده‌که‌وێت.
رزگار کۆچه‌ر:
تاچه‌ند ئه‌ندامانی بنکه‌کانی خواره‌وه‌ی
حیزب له‌گه‌ل بۆچوونه‌کانى
سه‌رکردایه‌تی ئێستاى حیزبه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵى
نییه بۆ داواى گۆرنکاریی
ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه ناکه‌ن ؟ تا چه‌ند
ئه‌ندامانی بنکه‌کانی حیزب له‌گه‌ل
گۆرانکاریه ؟
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى: له وه‌ڵامه‌کانی
پێشتردا تاڕاده‌یه‌ک وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه به‌ڵام خراپ
نیه قوڵتر وه‌ڵام بده‌مه‌وه.هێنده‌ی هه‌ستی پێبکه‌م و به‌رگوێم که‌وتبێت،
به‌تایبه‌تیش ئه‌وده‌مه‌ی له کوردستان بووم هه‌ندێک له هاوریانم له
باژێره جیاجیاکان دی، زۆربه‌یان ناڕازین له‌م سیاسه‌ته و زۆریش نیگه‌رانن
له ئاینده‌ی حیزب و خوازیاری چاککردنن، وێرای ئه‌مه‌ش له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌کانی
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی به محه‌لیات و قه‌زاو کادیره پێشکه‌وتوه‌کان،
به‌ئاشکرا پێیان وتراوه و ناره‌زاییان ده‌ربڕیوه به‌ڵام دیاره ئه‌وان
به پاساوی لاواز‌و بی مانا په‌رده‌پۆشی ده‌که‌ن.له‌شوێنێک ده‌ڵین هه‌ر
ئێمه ته‌حه‌مولی ئه‌م شکستیانه ناکه‌ین ئێوه‌ش ته‌حه‌مولی به‌شێکی ده‌که‌ن
،به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت گوناهه‌که دابه‌شکه‌ن و که‌می که‌نه‌وه له‌سه‌رخۆیان
.یاهاورێیه‌کی سه‌رکرده له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا زۆر چاوقایمانه وتوویه‌تی
{خۆ ئێمه به ئینقلاب نه‌هاتووین دووساڵمان ماوه با ته‌واوی بکه‌ین}ئه‌مه
ئه‌وپه‌ری بێڕیزیه به‌حیزب و به مێژوه‌که‌ی .گه‌ر ئه‌و هاورێیه زه‌ڕه‌یه‌ک
دڵسۆزی و خه‌م خۆری بۆ ئه‌و حیزبه هه‌بوایه ،که بێگومانم نیه‌تی هه‌رگیز
قسه‌ی وای نه‌ده‌کرد . من به‌شبه‌حاڵی خۆم هه‌ست بکه‌م بوونم له
پۆستێکدا زیان به ئه‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که کاری تیدا ده‌که‌م ،
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و شوێنه به‌زوویی ده‌ست له کار ده‌کێشمه‌وه نه‌ک
بڵێم دوساڵم ماوه ،خۆ ئه‌مه قۆنته‌رات یا گرێبه‌ستی کار نیه. لێره
باس له چاره‌نووسی حیزبه، گه‌ر به‌هۆی چه‌ند که‌سانێکه‌وه کیانی که‌وته
مه‌ترسیه‌وه ده‌بی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌کان بین نه‌ک به‌چنگ خۆمانی
پیا هه‌ڵواسین.
دیاره داواکاری گۆرانگاری زۆره به‌ڵام ده‌توانم بڵێم به‌باشی نه‌خه‌مڵیوه
،تا ئێستاش سه‌رکردایه‌تی
حیزب بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌کردنی ناڕه‌زایی
جۆرێک له شه‌ڕی ده‌روونی و لێپرسینه‌وه و
هه‌لپه‌ساردن و نانبرین به‌کار ده‌هێنی
چو‌نکه ئیمڕۆ زۆرێک له کاردرانی حیزب کروانه‌ته مووچه‌خۆر
و زۆرێکیان به‌جۆره‌ها شێوه له
باره‌گاکاندا کارده‌که‌ن ،جا هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌و
کادێرانه‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی به لێپرسینه‌وه و ته‌جمیدکردن و نانبڕین
ده‌درێته‌وه. لێ له‌ته‌ک ئه‌مانه‌شدا ده‌نگی
ناره‌زایی به‌رده‌وام له هه‌ڵکشاندایه.هاوکات هه‌ندێک له‌و هاوڕییانه‌ی
تا دوێنێ بێده‌نگ بوون ئێستا له‌سه‌ر ڵاپه‌ره‌کانی ریگای کوردستان ره‌خنه
له‌م سیاسه‌ته ده‌گرن داوای سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تی
ده‌که‌ن ،تازه به‌تازه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که له ڕابردوودا هه‌له‌بووین
.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌م له‌م باره‌وه.
گه‌رگۆڕانکاری له‌به‌رد‌م سه‌رکردایه‌تی حیزب‌دا بێت ئه‌وه دووڕێگاهه‌یه
له‌به‌رده‌میاندا، یا ئه‌وه‌ته سه‌روه‌ری بۆخۆیان تۆمارده‌که‌ن وبه‌رژه‌وه‌ندی
حیزب ده‌خه‌نه پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌نیه‌که‌وه و
ڕێگه بۆ چاکسازی و نوێکردنه‌وه چۆڵده‌که‌ن، که ئومێده‌وارم
وابێت.یا ئه‌وه‌ته له‌مپه‌رده‌خه‌نه ڕێگه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێکی جددی بۆ
هه‌ڵسانه‌وه‌و راستکردنه‌وه‌ی حیزب ،ئه‌مه‌ش یانی له‌گۆڕنانی حیزب که
هیچ هاوریه‌کی دڵسۆز ئه‌وه ناخوازێت و چاوه‌رییی ناکات. به‌ڵام خۆ
ناکرێت هه‌تا هه‌تایه گوێی خۆیان له‌ئاست ده‌نگه ناره‌زاییه‌کاندا به‌لۆکه
بئاخنن،هه‌رده‌بێت ڕێز له ئیراده‌ی زۆرینه‌بگرن.
به‌ڵام گرنگ ئه‌ویه هه‌ر هه‌نگاوک هه‌ڵده‌گیرێت به‌ره‌و
چاکسازی به‌وجۆره‌بێت که زۆرینه‌ی بنکه‌ی حیزب داوای ده‌کات و ده‌خوازیت
و ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ژیانه‌وه‌ی گیانی حیزب ،نه‌ک به‌و شێوه‌ی
برێک له سه‌رکردایه‌تی حیزب هه‌وڵبده‌ن به سینارێۆیه‌کی لاواز لێی
دربازبن و درێژه به‌هه‌مان سیاسه‌تی کوشنده‌بده‌ن.
رزگار کۆچه‌ر:
ئێوه چ کارتێکتان له ده‌سته تا
ئه‌ندامانی بنکه‌کانی خواره‌وه‌ى ئه‌م حیزبه له‌وه بگه‌یه‌نن
که حیزبه‌که‌یان ئه‌وه‌ندى ئێستا له کۆمپانیایه‌ک ده‌چێت ئه‌وه‌نده
به حیزبێکى شۆرگێر ناچێت که
پێویسته له‌هه‌موو ئان و
ساتێک قسه‌ى هه‌بێت ؟
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى: سه‌رکردایه‌تی حیزب
ئێستا باش ده‌زانێت زۆرینه‌ی بنکه‌ی حیزب چی ده‌وێت به‌ڵام وه‌ک پێشتر
ئاماژه‌م پیدا تا بۆیان بلوێت له‌سه‌رهه‌مان سیاسه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن،
باکیشیان نیه له‌وه‌ی گه‌ر حیزب له‌مه خراپتریشی به‌سه‌ر بێت ،گرنگ
ئه‌وه‌یه ئه‌و ئیمتیازتانه‌ی هه‌یانه پارێزراوو به‌رده‌وام بێت. من
ناڵێم حیزب له کۆمپانیایه‌ک ده‌چێت ،چو‌نکه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی حیزب
له‌م دۆخه نارازین و دوای چاره‌سه‌رده‌که‌ن و ئاماده‌ن هه‌مووشت بکه‌ن
له پێناوی گه‌رانه‌وه‌ی حیزب بۆ شوێنی شیاوی خۆی .به‌ڵام پێده‌چێت و
به‌دووری نازانم بڕێک له‌سه‌رکردایه‌تی حیزب سه‌روسه‌ودایان له‌گه‌ڵ
بازرگانی و کۆمپانیا وئ
ه‌م جۆره شتانه‌دا هه‌بێت که به‌یارمه‌تی و تیشکی سه‌وزی هه‌ردووزل
هێز به‌ده‌ستیان هێنابێت.
من دژی ئه‌وه‌نیم هه‌ر هاوڕێیه‌ک کار‌و بازرگانی بکات وپاره په‌یدابکات
و به مافی خۆی ده‌زانم . به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی
حیزب ،ئه‌ویه که مه‌ترسیداره و ده‌بی دژی بوه‌ستین ونه‌فره‌تی لێبکه‌ین.
له کۆتاییدا
هیوادارم ئه‌م به‌رسیڤانه‌ی من له‌لایه‌ن هه‌ندێک هاورێوه به هه‌ڵه
لێکنه‌درێته‌وه‌و پێناسه‌ی هه‌ڵه‌ی نه‌که‌ن به به‌ردا.چو‌نکه لێره‌وه
له‌وێ به‌رگوێ و چاوم ده‌که‌وێت که گوایه ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ده‌گرن
وده‌ست ده‌خه‌نه‌سه‌ر زامه‌کان و داوای ساڕێژکردنی ده‌که‌ن ، به‌لاده‌رو
تێکده‌رو گێره‌شێوێن و نابه‌رپرس و
ده‌سته‌گه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندیخواز
و جۆره‌ها
تۆمه‌تی دیکه ناویان ده‌به‌ن.
من لێره‌وه به‌و هاوڕێانه ده‌ڵێم ئه‌وجۆره توهمانه بۆ هاوریانی
دڵسۆزی خۆتان له‌که‌لتوورێکی ناشیرین و قێزه‌وه‌نه‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه‌و
به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی حیزبه تۆتالتارو نادیموکراتی و نه‌فه‌س کورته‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوینه. ڕۆژانێک حیزبمان محاره‌به‌ی ئه‌م جۆره که‌لتووره‌ی
کردوه ،گوناهه ئیمڕۆ خۆی دژ به هاورێکانی پیاده‌ی بکات. من و ئه‌وانه‌ش
وه‌ک من بیر ده‌که‌نه‌وه ته‌نها بزوێنه‌رمان دڵسۆزی و خه‌مخۆری وئه‌سه‌ف
و نیگه‌رانیمانه بۆ ئه‌و حیزبه‌ی که‌خاوه‌نی دیرۆکی پر سه‌رفرازی و به‌رخوردانه
، ئه‌و حیزبه‌ی هه‌ریه‌که‌مان مێژوویه‌کی درێژمان هه‌یه له‌گه‌ڵیدا
که شانازی پێوه‌ده‌که‌ین وده‌بینین ئێستا به چ بارێکی ناهه‌مواردا
گوزه‌رده‌کات، که مه‌گه‌ر ته‌نها دوژمنه‌کانمان پێی خه‌نیبن. من به‌ش
به‌حالی خۆم له‌هه‌نده‌ران ده‌ژیم و دوای هیچ ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیش
نه‌که‌وتووم و هه‌وڵیشی بۆناده‌م. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌مه قه‌ناعه‌تم پییه‌تی
و به‌سمه .جابۆیه هیوادارم ئه‌وه نه‌کرێته چه‌کێک له‌دژمان که
گوایه شیوه‌نی ده‌ستکه‌وت وپۆست ده‌که‌ین. ئێمه شیوه‌نی ئاینده‌ی
حیزب ده‌که‌ین و تاپێمان بکرێت هه‌وڵیش بۆ چاککردنی ده‌ده‌ین،
دڵسۆزیمان سه‌رچاوه‌ی هێزو باوه‌ڕمانه. هاوکات بێگومانم له‌وه‌ش که
زۆر له هاوریان هاوڕا و
هاوسۆزن له گه‌ڵمدا . که‌واته با له‌ده‌نگه جیاوازه‌کان نه‌ترسین
و باوه‌شیان بۆ بکه‌ینه‌وه ،مادام هه‌وڵ و مه‌به‌ستیان ڕاستکردنه‌وه‌و
سه‌رخستنی حیزبه.ده‌با ریگه‌بده‌ین هه‌موو خونچه‌کان بکرێنه‌وه چو‌نکه
به‌گوڵی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌بۆن باخچه‌ی حیزبمان ده‌گه‌شێته‌وه. با
پێکه‌وه هه‌وڵدین حیزبمان له‌م قه‌یرانه ڕزگار بکه‌ین.
ماڵپه‌ڕی گۆران
هه‌ڵه‌بجه‌یی
|