١\٣\٢٠١٠
گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی
له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕوونادات.
زاهیر باهیر
ڕامیاره‌کان، ئه‌وانه‌ی که ساڵانێکی دوورودرێژه له‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌دان
هه‌زار که‌سانی بێتاوانی ئه‌م وڵاته (عێراق) و ملوێنه‌های تری سته‌ملێکراو
و به‌شخوراو و په‌ککه‌وته‌ی هه‌ر ئه‌م وڵاته سه‌رمایه‌یه‌کی
ڕامیارییان بۆ خۆیان پێکه‌وه‌ناوه و له پالیشیدا سه‌رمایه‌یه‌کی
ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیشیان به‌ده‌ستهێناوه، جارێکی تریش به‌گه‌مه
ڕامیارییه‌که‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و خواستی پێشوویان، ده‌یانه‌وێت
به‌ره‌و سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕامانبکێشنه‌وه، تاکو جارێکی دیکه‌ش
سه‌روه‌رییان بسه‌پێنینه‌وه و ملی پێبده‌ینه‌وه. ئه‌مه‌یه مه‌رگه‌سات
و تراژیدی ئه‌مڕۆیه که مرۆڤی سه‌رده‌م تێیدا ده‌ژێت، مه‌رگه‌ساته‌که‌ش
هه‌ر له‌وه‌دا نییه که ئه‌م ڕامیارکارانه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی
خۆیان به‌لێشاوێ پڕوپاگه‌نده‌وه، به بوجه‌یه‌کی کراوه و له‌بننه‌هاتووه‌وه،
به میدیایه‌کی گاڵته‌جاڕییانه‌وه ئه‌م کاره به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن،
به‌ڵکو له‌وه‌دایه که ئێمه‌ی به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌شیش به‌پڕوپاگه‌نده‌کانیان
و قسه‌خۆشییان باوه‌ڕ ده‌که‌ین و به‌ده‌نگدانمان سه‌روه‌رێتییان واژۆ
ده‌که‌ین. له‌بری دادگایی‌کردنیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و وێرانکاریی و
کوشت‌وبڕ و زۆر و سته‌مه‌ی که زیاتر له نیوسه‌ده به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له
به‌گشتی و خه‌ڵکانی سته‌ملێکراو و به‌شخوراوی وڵاته‌که به‌تایبه‌تی،
کردوویانه.
ئێمه‌ی هه‌ژار، به‌مه‌ی که ده‌یکه‌ین مێژووی تاریکی خۆمان دووباره ده‌که‌ینه‌وه،
ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌که‌ین که چه‌ند جارێک و له چه‌ند کاتێکی جیاجیادا
ئه‌وه وتراوه " گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێکی بگۆڕیایه، ده‌مێک بوو یاساخ
کرابوو" .
هه‌ڵبژاردن بۆ گۆڕینی ده‌سته‌و دایه‌ره‌یه‌ک به یه‌کێکی تر، پارتێک به
پارتێکی تر، ده‌موچاوێک به ده‌موچاوێکی تر، ته‌نانه‌ت له وڵاته ئه‌وروپیه‌کانیشدا
که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌مانتارێتی تێیدا زۆر کۆنه، شتگه‌لێکی
وایان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌گۆڕیوه، ئیدی ده‌بێت ئه‌م ئه‌زموونه سواوه
چ گۆڕانکاریه‌کی سه‌ره‌کی له وڵاتانی نه‌گبه‌تی ئێمه‌مانانیشدا بکات!!!
چه‌ند ساڵی تر، چه‌ند ده‌یه‌ی تر، چه‌ند ئه‌زموونی ترمان ده‌وێت تاکو
پێمان بسه‌لمێنرێت، که هه‌ڵبژاردنه‌کان دادی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک، هیچ
چینێک، هیچ که‌سێکیان نه‌داوه تاکو هی ئێمه بده‌ن.
گۆڕانکاری له چڵه‌پۆپه‌وه، له سه‌ره‌وه، له کۆمڵگه‌یه‌کی قوچکه‌یی
(هه‌ره‌می) وه‌کو ئه‌مه‌ی ئێمه که ته‌واوی شانه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌ی
تا ده‌گاته قوتابخانه‌یه‌کی بچووک، خه‌سته‌خانه‌یه‌کی بچووک، فه‌رمانگه‌یه‌ک
یا خزمه‌تگوزاریه‌کی بچووک، که به‌رپرسه‌کانیان له‌سه‌ر بناخه‌ی وه‌لاو
مه‌حسوبییت دانراون، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌که‌ی ده‌بێت چ گۆڕانکاریه‌ک به‌دیبهێنێت!!!
ته‌نانه‌ت له‌م وڵاته ئه‌وروپیانه‌شدا، ئه‌وانه‌ی که له ڕاستیدا فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی که نه‌خشه و پلانی داهاتوی کۆمه‌ڵگه ده‌کێشن،
ئه‌وانه‌ی پڕۆگرامی خوێندن داده‌نێن، ئه‌وانه‌ی که له دادگه‌کاندا
گوایه دادووه‌ری به‌جێده‌هێنن، سه‌رجه‌می هێزی پۆلیس و سه‌رۆکه‌کانیان
و هێزی سه‌ربازی و ده‌زگه سیخوڕییه‌کان و سه‌رۆکه‌کانیان، ئه‌وانه‌ی
که یاساکان په‌سه‌ند ده‌که‌ن و دواتر ده‌یچه‌سپێنن، ئه‌وانه‌ی که
ڕاوێژکار و کاوێژکارن چ له بواری ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی
و چ له بواره‌کانی تردا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌کان، گه‌لێک
لایه‌نی تریش هه‌روا به سه‌لامه‌تی و بێده‌ستلێدانیان له جێگه‌ی
خۆیان ده‌مێننه‌وه و به‌ده‌ر ده‌بن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. له بنه‌ڕه‌تدا
ئه‌و ده‌زگایانه‌ن که هاوشانی بزنس و بزنسمانه‌کانه‌وه فه‌رمانره‌وایه‌تی
ده‌که‌ن، بۆیه هه‌رچی ده‌سته‌ودا‌یه‌ره‌ی هه‌ڵبژێرراویش هه‌یه (له‌وانه‌ش
په‌ڕله‌مان) شتێک نین جگه جێبه‌جێگه‌ری فه‌رمانه باڵاکان.
له کوردوستانی پڕ نه‌هامه‌تی خۆشمان‌دا ئه‌وه ماوه‌یه‌که بڕیاری هه‌ڵبژاردن
دراوه، خه‌ڵکێکی زۆر ڕژاوه‌ته سه‌ر جاده و کۆڵان و شوێنه گشتییه‌کان،
بازاڕه‌کان چه‌ڵه‌یان دێ، شه‌قامه‌کان جمه‌یان دێ، ڕۆژی حه‌شره، هه‌ر
ده‌ڵێی ڕۆژی لامه‌رکه‌زیه‌که‌ی 1963 یه و جه‌لال تاڵه‌بانی له باڵه‌خانه‌که‌ی
(نوری عه‌لی)ه‌وه وتار ده‌دات و موژده‌ی ڕزگاری گه‌لی کورد ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کوردوستان که‌وتونه‌ته‌وه دا‌و و ته‌ڵه‌ی
نوێی ڕامیاره‌کانه‌وه و باوه‌ڕیان به‌م گه‌ل و خه‌ڵکه به‌دبه‌خته
هێناوه، گویه ئه‌وان کار له پێناوی ئه‌ماندا ده‌که‌ن و نان و کار و
چاره‌سه‌ریان بۆ مه‌یسه‌ر ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له داد و ده‌دوه‌ریان
بۆ دروستده‌که‌ن، گه‌نده‌ڵی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی تری ناو کۆمه‌ڵگه‌یان
بۆ بنه‌بڕ ده‌که‌ن، مژده‌ی ژیانێکی پڕ له به‌ختیاریی و دنیایه‌کی
تریان پێده‌ده‌ن.
ئه‌م ڕامیارانه ئێمه‌ی تاکی ناو کۆمه‌لگاکه وه‌کو قه‌ل و مه‌ڕ ده‌بیبنن،
وه‌کو چۆن قه‌ل ده‌بێت ده‌نگ بۆ کریسمس بدات و مه‌ڕیش بۆ جه‌ژن و ئاهه‌نگ
و بۆنه کۆمه‌ڵایه‌تیکانی تر، له کاتێکدا قه‌ل و مه‌ڕ خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندی
سه‌ره‌کین و له‌م جه‌ژن و بۆنه‌یانه‌دا شه‌هید ده‌کرێن. به‌ڵام ئێمه‌ی
تاکی نێو کۆمه‌ڵگه ده‌بێت ئه‌وه تێبگه‌ین که هه‌ڵبژاردن و سه‌ره‌نجامه‌که‌شی
که په‌ڕله‌مانه، ته‌نها ناتوانێت شتێکی گه‌لێک بچووکی یا به‌شێکی زۆر
که‌می ئه‌وانه‌ش بکات، که داخوازی ئاسایی و سه‌ره‌کی خه‌ڵکن، چونکه
هه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌موکوڕیانه به‌شێکی زیندوون له سیسته‌می سه‌رده‌م
و به توندی پێیه‌وه گرێدراون، بۆیه تاکو ئه‌م سیسته‌مه له کاردا
بێت و به‌رده‌وام بێت ئه‌وانه‌ش به‌رده‌وامن و ڕه‌گوڕیشه‌ی خۆیان زیاتر
داده‌کوتن. هه‌ر بۆ نموونه چۆن گه‌نده‌ڵی کارگێڕیی و سه‌رجه‌می گه‌نده‌لییه‌کانی
تر له به‌شه‌کانی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و خوێندن و په‌روه‌رده
و ...هتد بنه‌بڕ ده‌کرێن؟ ئه‌مه نه‌ک هه‌ر له کاتێکدا که ده‌سه‌ڵات
و ده‌وڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵکو سه‌رجه‌می ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ی که
دروستبوون، چه‌شنی دروستبوونه‌کانیان و شێوه‌ی خه‌باته‌کانیان ده‌سته‌به‌ری
هێنانی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو جۆره‌کانی
چه‌وساندنه‌وه و سته‌ملێکردن ده‌که‌ن. چونکه پارت و ڕێکخراوه
ڕامیارییه‌کان خۆیان چه‌شنه ڕێکخستنێکی قوچکه‌یین هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یا ده‌سه‌ڵاتێکی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌ی قوچکه‌یی
دروستده‌که‌ن. ناتوانرێت، بۆ نموونه، گه‌نده‌ڵی له پرسی ده‌ستکه‌وتنی
ده‌سه‌ڵات و پاره‌دا بنه‌بڕ بکرێت، له کاتێکدا که هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات
و پاره خۆی له خۆیدا واتای گه‌نده‌ڵی و سه‌رچاوه و مایه‌ی
دروستکردنی هه‌موو چه‌شنه‌کانی گه‌نده‌ڵین.
بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی و به‌رده‌وام بکه‌ین، نابێت پشت به
ڕامیار و فێڵبازه‌کان ببه‌ستین، ئه‌وان له به‌رژه‌وندی تایبه‌تی خۆیان
و زیاتر پته‌وکردن و به‌هێزکردنی ئه‌م سیسته‌مه دڕندانه‌یه، کار ده‌که‌ن.
پێویسته پشت به‌خۆمان ببه‌ستین، له ده‌ره‌وه‌ی پارت و ڕامیاره‌کان
خۆمان ڕێکبخه‌ین: له قوتبخانه و زانکۆکان‌دا، له خه‌سته‌خانه و سه‌رجه‌می
فه‌رمانگه‌کان و شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌کاندا، له هه‌موو شوێنه‌کانی سه‌ر
کاردا، له گه‌ڕه‌ک و کۆمۆنێتییه‌کاندا، له هه‌موو ئه‌مانه‌دا و خه‌باتی
ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام بده‌ین، له به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌کانی ژیان و
داخوازیه‌کانماندا، خۆمان بڕیا ده‌ر و ئه‌نجامده‌ری سه‌رجه‌می کاروباری
ناو کۆمۆنێتییه‌کانمان بین، تاکو هه‌موو کارگێرییه کۆمه‌ڵایتییه‌کان،
ده‌زگه و کۆمپانیاکانی نه‌وت و گاز و به‌نزین و کاره‌با و ئاو و
هۆکانی هاتوچۆوگواستنه‌وه له پاڵ سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده و
سیسته‌می چاره‌سه‌ر و ته‌ندروستی له کۆمه‌ڵگه‌دا، کارگه و کارخانه و
کێڵگه‌کان، هه‌موو ئه‌مانه چیتر له خزمه‌تی بزنس و قازانجدا نه‌بن،
ته‌نیا له خزمه‌تی خودی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه یا کۆمۆنێتییه‌کانماندا
بن.
له‌نده‌ن
28/03/2010
|