په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١١\٢٠١١

گۆرانى ژنان لە نێوان نمایشى جەستە و تواناى دەنگى دا.


نەجم محەمەد    


ئەمڕۆ لە نێوەندى هونەرى گۆرانى مۆزیکاى کوردیدا بە بە راوورد بە مێژووى ئە و هونەرە ژمارە یەکى ئێجگار زۆرى هونەرمەندى گۆرانیبێژى ژن هاتونەتە بوارە کەوە واتە لە ڕووى چەندایە تیەوە ژمارە کە بەشێوە یە کى زۆر یە رچاو زیادى کردوە ئە مەش ما یە خۆشحاڵیە و خاڵێکى ئەرێنیە بە ڵام بە دیوێکى تردا لە ڕووى چلۆنایەتیەوە ئەوەى مایەى نیگەرانیە و خاڵێکى نە رێنى یە ئەوەیە کە زۆرێک لە و ژنانەى کە هاتونەتە نێوەندەکە توانا دەنگیەکەیان لە ئاستێکى پێویست و زانستى وئیستاتیکیدا نیە بە ڵکو زیاتر نمایشى جە ستە دەکەن وەک لە وەى توانا دەنگیەکانیان نمایش بکەن هەربۆیە لە و بارەوە بە پێویستم زانى چەند ڕاو سەرنج و تێبینیە ک بخەمە ڕوو کە بە ڕاستى ئە م حا ڵە تە لە گۆرانى کوردیدا بوە تە دیاردە یە کى زەق و بە رچا و ناکرى َ بێدەنگ بیت و قسەى لە سە ر نەکەیت.

 

دیارە من لە گەڵ گە شە کردن و پێشکە وتن و گۆرانکای و تازە گەریدام بە شێوەیە کى ئیستاتیکى و تەندروست و ئەکادیمى و مرۆى لە هونەرى گۆرانى مۆزیکاى کوردیدا بە گشتى و بە تایبەتى لە هونەرى گۆرانى مۆزیکاى ژنان دا بە ڵا م بە داخەوە ئەوەى ئەمڕۆ دەیبینین گۆڕانکارى و تازەگەری نیە بە وشێوەیە ى کە ئاماژەم پێداوە بە ڵکو حاڵە تەکە شێواندن و نا تەندروست و نا ئیستاتیکى و نامرۆییە و پڕیەتى لە د زێوى و بێڕێزى بە بە ها مرۆیەکانى ژن چ وەک تێکست و چ وەک کلیپ بە داخە وە ئەم جارەیان لە لایەن پیاوانەوە نا بە ڵکو لە لایەن خودى ژنان خۆیانەوە کە من پێم وایە کە ئە مە ستە مێکى گەورەیە کەژنان لە خۆیانى دەکەن بە ناوى هونەرو تازەگەریەوە دیارە دیاردە ى نمایشکردنى جە ستە وروژاندنى سکسى دیاردەیەکە کە لە هونەرى عە رەبى ە تورکى وفارسى و بیانیدا بوونى هەبوە هەیە ئێستاش هونەرى گۆرانى مۆزیکاى کوردیش کەوتۆتە ژێر کاریگەرى هونەرى ئە و گەلانە من لە گەڵ کاریگەرى وسوود وەرگتنى تەندروست و مرۆیى وئەرێنیدام لە هونەرى میللەتانى ترى دونیا نە ک کاریگەرى و سوود وەرگرتنێکى ناتەندروست ودزێو نامرۆیى و نەرێنیدا کە بە داخەوە وەک ئەوەى ئەمڕۆ هە یە لە هونەرى کوردیدا دەمەوێ ئەوەش بڵێم کەدیاردەى نمایشکردنى جەستە و ووروژاندنى سیکسى لە هونەرى گۆرانى و مۆزیکاى عەرەبى و تورکى و فارسى دا دیاردەیەکە کە زۆردەمێک پێش هونەرى کوردى ئە مدیاردەیە ئامادەگى هەبوە دیارە لە ژێرکاریگەرى هونەرى ڕۆژئاوادابوە هونەرى ئەم میللەتانە ئە مدیاردەیە تیادا بڵاو بۆتەوە ئەوەى ڕاستیش بێت ئەم دیاردەیەش چەند ساڵێکە هاتۆتە ناو هونەرى گۆرانى مۆزیکاى کوردیشەوە بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێ هونەرمەندى مۆزیکى و گۆرانیبێژ پەرە یان بە م هونەرە داوە لا یەنى تواناى دەنگى ئیستاتیکاو پەیامى هونەریان پەراوێزو فەرامۆش کردوە بە شێوە یەکى ناتەندروست و نا ئیستاتیکى بە ناوى کاریگەرى و داهێنان و گۆڕانکارى و ڕچە شکێنیەوە کە بە لاى منەوە ئەمە هیچ شتێ نیە ئەوەنەبێ کە لاسایکردنەوە یەکى فۆتۆکۆبیانەى ناتەندروست و نائیستاتیکیە و نامرۆییانە یەو هیچى تر.

 

بەلێ وەک ئاماژەم پێدا ئەمڕۆ کۆمەڵى هونەرمەندى ژن بە ناوى ستایلى نوێوە پە رە بە م دیاردە نە رێنیە دەدەن کار لە سەر نمایشکردنى جە ستە دەکەن نەک تواناى دەنگى ئە مە ڕێک بە پێچەوانەى کە ڵە هونەرمەندە ژنەکانى پێشووە وە کە لە هونەرى کوردیدا خزمەتیان کردوە من لێرە هەر گیز مە بە ستم ئەوە نیە بەراودى ئەمان بەوان بکە م بیانخەمە ڕیزى ئەوانەوە نەخێرمەبەستم تەنها قسە کردنە لە سەر گرنگى دان بە توانا دەنگیەکان لاى هونەرمەندە ژناکانى پێشوو دیارە هونەرمەندە گۆرانیبێژەکانى پێشوو زیاتر گرنگیان بە تواناى دەنگى و هەست و ئیحساس و ڕۆحیەت دە دا و زۆر سادقانە لە هونەرە کەیاندا مامەڵیان دەکرد لە و ڕوانەوە وداهێنانیان دەکرد وبەرهەمى ناوازەیان بەرهەم دەهێنا کە زۆر بە زیندویەتى و نەمریى تا بە ئە مڕۆکە ش ئە و گۆرانیانە هەرماونەتەوە نموونەى ئە وگۆرانیبێژانەش وەک( دایکى جەما ل ومریەم خان و ئایشە شان و نەسرین شیروان وفتانەى وەلیدى و ئەڵماس خان و نازدارو ئەسمەرو شەهێن تالە بانى و مەرزیە فەریقى و پەیمان عومەر و هتد)ئە گەر چى ئە م هونەرمەندانە لە ڕابووردوودا هیچ نمایشێکى جەستە وخۆ ڕووتکردنەوەو ووروژاندنێکى سیکسى لە بە رهەمە کانیاندا نەبووە ئە و دەم هونەرى کلیب وەک ئێستالە لە گە شەو ئارادا نەبوە هە روێنە گرتنێکى سادە و سروشتى بوە لە زۆر حاڵەتیشدا تەنها هەردەنگ بوە و وێەنە هەر نەبوە هە رلە ڕێگە ى قەوان و کاسێتەوە و بە ئامێرى سەرەتایى تۆمار کردن بەرهە مەکانیان تۆمارکردووە و بڵاوکردۆتە وە وە ک ئەمڕۆ ئەو هەمووە تەکنەلۆژیاى تۆمارکردن و بڵاو کردنەوەیى نەبوە کە چى لە گەڵ هەموو ئەوانەشدا دەبینین ئە وبەرهەمانە بەشێوەیەکى جوان و زیندووبەر بڵاو بڵاو بۆتەوە و جێکەوتە بوون و هونەرمەندەکانى نێو ناوبانگى دەرکردوە وتابە ئەمڕۆکەش خۆیان و بەرهەمەکانیان بەنەمرى ماونەتەوە.

 

بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ لە نێوەندى هونەرى گۆرانى مۆزیکاى کوردیدا کۆمەڵێ گۆرانیبَژ پە یدا بوون ئە وەى گرنگى پێنادەن تواناى دەنگى و ئیستاتیکى هونەرى و پەیامى مرۆیى هونەرە ئەم کۆمەڵە یە لە گۆرانیبێژان لە بەرهەم و کلیپە کانیاندا تەنها گرنگى بە نمایشى جەستە و ووروژاندنى سیکسى دەدەن دیارە مە بە ستم لە نمایشى جەستە لە خۆ ڕووتکردنەوە و نیشاندانى چەند ئەندامێکى وورێژێنەرى سکسیە نە ک جووڵاندنى جەستە کەبۆخۆى جووڵاندنى جەستە لە کلیپ و بەرهەمەکاندا حاڵەتێکى نۆرماڵە و پێویست و گرنگە هاوکات ئەو کۆمەلەَ گۆرانیبێژە هیچ گرنگى نادەن بە ئیحساس و هەست و سۆزو ڕۆحیەت لە بەرهە مەکانیاندا ئە مەش بە زەقى بە بە رهە مە کانیانەوە دیارە هەربۆیە ئەگەر بێت و کلیپ و مۆزیکاو دەستکاریە دەنگیەکانى کۆمپیوتەریەکان لە بەرهەمى ئەم هونەرمەندانە لابەریت توانادەنگیە ڕاستە قینەکەیان دەردەکەویئَت کە هەر لە قسەى سادە دەچێت و خاڵیە لە هەست و سۆزو کە خاڵیە لە دەنگ خۆشى و جوانى وخاڵیە لە تواناى هونەرى تەنها و تەنها ئە گۆرانیبێژانە گرنگى بە نمایشى جەستە و نمایشى جل و بەرگ و ووروژاندنى سکسى دەدەن بە ڕاى من ئە مەش لە پێناو دوو مەبەستدا ئەنجام دەدەن یەکم لە پێناو بەخێراى پەیداکردنى شوهرەت و ناوناوبانگ پەیداکردن وخۆشەیستى خۆدەرخستن دوەم لە پێناو شاردنەوەى ناتوانایە دەنگى و هونەرى یە کانیان و چاوبە ست کردن و فێڵکردن لە خە ڵکى بە کورتى لە پێنا و فریودانى خەڵکیدا ئە م کارە دەکەن دە یانە وێ لە م ڕێگە ەوە سەرجى خەڵکى بە لاى بە رهەمە کانیاندا ڕاکێشن.

 

ئەم هونەرمەندانە له‌ کاتى دیدارى تە لە فیزیونى و ولە کۆنسێت و ئاهەنگە کانیاندا راستە و خۆ گۆرانى نا ڵێن نە بادا بێ توانایە دە نگیە کانیان دە رکە وێت هە ربۆیە پە نا دە بە نە بە ر پلە ى باک کە دا وا شیان لێدە کرێت ڕاستە و خۆ گۆرانى بڵێن دە یان بیا نووى جۆراوجۆرى بێ بنە ما دێننە وە بۆ خۆدزینەوە بە لاى منەوە ئە مە هونەرێکى دا هێنە رانە نیە بە ڵکو هونەرێکى فریودەرانەیە دیارە ئە م جۆرە لە هونەریش هە رلە گە ڵ لە دایکبوونیدا لە بار دە چێت و دەمرێت و تە مەن کورت دەبێت زیندوو و نە مرنابێت و لاى خە ڵکى هیچ چێژ و ئیحساس و یادەوەریەک لە دواى خۆى جێناهێڵێت وجێکە وتە نابێت چونکە ئە و هونەرە دە چێتە ناو چاوەوە نەک دڵ و گیان و ڕۆح ئە و هونەرە مامە ڵە یەکى ناتەندروستانە لە تەک فریودانى چاوى خە ڵکیدا دەکات نە ک مامەڵە یەکى سادقانە لە تە ک مێشک و دڵ و دەرون و گیانى خەڵکیدا هەر لە بە ئە م هۆیەشە ئە و بەرهە مانە لە گە ڵ لە دایک بوونیاندا لە باردە چن و دە مرن ئە مە وێڕاى ئە و هە موو ڕتوشکردن ودەسکاریە دە نگیە کە لە ڕێگەى کۆمپیوتە رە بۆ ئە و بەرهە مانە دە کرێت ئە مە وێراِى ئە و هە موە ڕیکلامەى کە لە لایە ن میدیاکانەوە بۆ ئە و بەرهە مانە دەکرێن ئە مە وێڕاى ئە و هە موە ئیمکاناتیە ماڵیەى بۆ ئە و بەرهە مانە سە رف دە کرێن.

 

من پێم وایە هونەرى گۆرانى مۆزیکاى کوردى ژنان نە بە لاسایکردنەوە ى فۆتۆ کۆپیانە دانس و سە ماکانى شاکیرا پێشدە کەوێت و نە نە بەلاسایکردنەوەى خۆڕووتکردنەوە و غە مزە و ناز و چاوداگرتنە کانى هە یفا وەهبى داهێنانى تیا دەکرێت بۆیە دە بێ گۆرانیبێژە ژنە کان داهێنانێک بخوڵقێن کە لە داهێنانى خۆیان بێت و تەندروست بێت بە داخەوە ئەو کۆمەڵە گۆرانیبێژە ژنە گۆرانى ژنانیان کوورت کردوەتەوە لە نمایشى جەستە و ووروژاندنى سکسیدا ئە مەش پێچەوانەى پە یامى ئیستاتیکى هونەروە کە هونەر بۆ خۆى هە ڵگرى پە یامێکى ئیستاتیکى ومرۆییە بە بێ جیاوازى ڕە گەزى نێرو مێ من پێم وا یە ئە م دیاردە یە دیاردە یە کى نا مرۆیى و نا شارستانیە و هەروەها سوکایەتى و بێحورمەتى کردنە بە بە ها باڵاکنى مرۆیى ژن و جۆرێکیشە لە ستە م و توندووتیژى دژى ژنان وهەروەها پێناسە و وێناى ژن وەک کاڵاو جەستە وئامرازى سکس دەکات نەک وەک ئەقڵ و بە هاو مرۆبوون کە ئە مە ڕێک بە رهەم هێنانەوەى کلوتورى دواکەوتوانەى پیاوسالاریە لە ڕێگە ى هونەرە وە دەرخواردى کۆمەڵگا دەدرێت.

 

بە داخەوە لە نێو کۆمەڵگادا دونیایە ک بێحورمەتى وسوکایەتى و ستەمە بە رامبەر بە ژنان دەکرێت کە چى ئە و هونەرمەندانە لە برى ئە وەى لە هونە رە کەیاندا بێن کەمێک ماف و ڕێزو حورمەت وبە ها بۆ مرۆبونى ژن بگێڕننەوە کە چى دێن ئە وانیش خۆیان دونیایەک ستە م و سوکایەتى و بێحورمەتى بە ژن دەکەن بە راى من ئە مە هونەر نیە بە ڵکو جۆرێکە لە ژە هرى کلووتورى پیاوسالارى بە ڕاستى ئە مە کارە ساتە لە وە ش کا رە سات تر ئەوە یە کۆ مەڵێ کە ناڵ و میدیا ڕیکلام بۆ ئە م ژە هرە دە کەن و کۆمە ڵێ دەزگا و ناوەندى حکومى و حیزبى هاوکارى مادى و مە عنەوى بڵا وبوونەوەى ئە م ژە هرە دەکەن چە ەند هونەرمەندێکى مۆزیکى و کلیپساز ئە م جۆرە لە هونەرە بە داهێنا ن و تا زە گەرى دە زانن ولایەنى ئیستاتیکى و مرۆییان فە رامۆش کردووە و گرنگى بە نێوە رۆک و تێکستە مرۆیەکان نادەن تە نانەت تێکستى زۆرێک لە جۆرە بەرهەمانە ووشە کانى وو شە ى سیکسین ژن تە نها وەک ئامرازى سکس پیشان دە دات ڕاستە لە هە ندێک تێکستى ئە م جۆرە بە رهە مانە دا دا ژن مسارەحەى پیاودەکات بە ڵام دیسان ئەو مسارەحەیە مسارەحەیەکى سکسیە و ژن وەک کا ڵایە کى سکسى بە یان دەکات نەک وەک مرۆڤێک.

 

من قسەم لە سەر ئەوە نیە مرۆڤە کان بە هەردوو ڕەگە زە وە پێویستیان بە سکسە سکسکردن غە ریزە یەکى مرۆیە ئە مە باسێکى تر و ناچمە سەرى بە ڵکو مە بە ستى من لێرە لە وێنا کردنى ژنە تە نیا وەک لە ش و کاڵاو ئا مرازى سکسى کە ئە مەش بۆ خۆى دا ما ڵینى ژنە لە هە موو بە ها مرۆیەکانى ترو لە هەموو موعانات وخواست و ئاوات و مافە مرۆییەکانى تر مە بەستى من ئە وەیە کە ئە و بە رهە م و تێکست و کلیپەى ئە م جۆرە لە هونەرە ى ئە و هونەرمەندانە تە نیا لە بازنە ى بە کا ڵاکدنى جە ستە ى ژندا دە سوڕێتەوە و سنورە کانى جە ستە ى ژن نا بە زێنیت و لە و سنوررە دوور ناکە وێتەوە بۆ سنوورە مرۆیەکانى تر ژن وەک مرۆڤێک ..کا رە ساتە کە ئا لێرە دایە شا عیرى گەورەى فارس ئە حمەدى شاملۆ لە و بارە یەوە تێکستى جوانی هە یە لە یە کێک لە تێکستەکانیدا دەڵێ: (ئە من لە ودیو سنورە کانى لە شتەوە خۆشم دەوێیت... لەو دوورە دەستە زۆر دوورەى کە ئەندام جەستەى ئینسان بێ هیچ تە مایەک دەسرە وێ....) ئەمەیە تێکستى ئیستاتیکى مرۆیى ئە مە یە تێکستى خۆشەویستى ڕۆحى نەک ئەو تێکستانە ى کە پڕن لە ئۆف و وە یش و ششش و بۆ ماچ وسکس و خۆشەویستى ڕوکەشانە وفریودەرانە من پێم وایە ئەم جۆرە تێکستانە ئیهانە یە هە م یە ژن وهەم بە هونەرى شیعر و هونەرى گۆرانى ومۆزیکا من پێم وایە یەکێک لە کێشە گە ورەکانى هونەرى کوردى ئەوە یە کە پەیامى مرۆییانە ى هونەرى پەراوێز خستوە و گرنگى بە ڕە هەندى مرۆبى نادات ئە مەش هەم لە تێکست و هەم ەل کلیپەکاندا بە ئاشکرایى دیارە بە داخەوە من کلیپێک نا بینم کە لە و کلیپەدا وێناى ژن وەک مرۆیەکى خاوەن بە هاى مرۆیى بێت بە دا خەوە ئە و کلیپ و تیکستانە کار لە سەر شکاندنى بە هاو شکۆى مرۆیى ژن دەکەن دیارە لێرە دا مە بە ستم گۆرانى ژنان و پیاوانیشە کە ئەم حا ڵە تە بوونى هە یە تێیدا بە داخەوە دواى مەرگى مەرزیە فە ریقى هیچ کام لە گۆرانیبێژە ژنە کان نەیانتوانى ڕِێچکە هونەریە مرۆییە ژنانە کەى مەرزیە بگرنە وە یان لانى کەم وە ک قوتا بخانە یەکى هونەرى ژنان سوودى لێوەرگرن بە ڕاى من مەرگى مە رزیە مەرگى گۆرانى ئینسانیانە ی ژنانى کورد بوو مە رگى هونەرمەندێکى فیمینیست بوو لە کۆتایدا هیوادارم هونەرمەندان پە یامە مرۆییەکەى هونەر فەرامۆش نەکەن .
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک