گۆرانی شه‌وانه به‌م زوانه له‌سه‌ر شاشه‌ی میدیاکان.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
شاجوانی خۆشه‌ویستی ( باخان) دوابه‌دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی که به‌ده‌ستی هێنا له کلیپی { که‌س له عه‌شق}، له سه‌ر داوای هه‌وادارانی خۆی بڕیاری دا هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌مان ده‌رهێنه‌ر گۆرانی ( شه‌وانه) بکات به گوڵ و بیدات له یه‌خه‌ی جه‌ماوه‌ر. شه‌وانه تاوێک له که‌نار ده‌ریا، به‌دیار سوتانی مۆمه‌وه لێکدانه‌وه لێک ئه‌داته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌کانی خۆی پیاسه‌یه‌کی شه‌وانمان پێده‌کات ڕازی ته‌نیای خۆیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.له که‌ش و هه‌وایه‌کی ڕۆمانسیدا به‌ده‌نگه به‌جۆشه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریا پێمان ده‌ڵێت:
تاکه‌ی شه‌وانه دابنیشم ، لێکدانه‌وه لێکبه‌مه‌وه به‌خه‌یاڵی شاعیرانه‌م وێنه‌ی گه‌ردوون تێکبه‌مه‌وه
شایه‌نی باسه هۆنراوه‌ی ئه‌م گۆرانیه نوسینی ڕه‌نج سه‌نگاویه وه ئاوازی هه‌ڵکه‌وت زاهیرو دابه‌ش کردنی موزیک له‌لایه‌ن هۆنه‌رمه‌ند هێمن حسێن ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری به توانا ( شۆڕه‌شڤان سدیق شێرۆ ) به‌یارمه‌تی هاوکارانی توانیویانه سینارێویه‌کی تۆکمه‌ی بۆ دابڕێژن.، و کاری وێنه‌گرتنیان ته‌واو کردووه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌م به‌رهه‌مه له هه‌موو میدیاکان بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره سیناریۆی له‌م جۆره له گۆرانی کوردی‌دا به‌کار بێت هه‌وڵێکی تازه‌یه له هونه‌ری کوردیا، ( گازی )ش وه‌کو ئه‌کته‌ر به‌شداری تیادا کردوه. که له چه‌ندین لۆکه‌یشنی جیاواز وێنه گیراوه له وولاتی هۆڵه‌ندا . ل ه‌کۆتایدا شاجوانی خۆشه‌ویستی ( باخان )سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوکارانی ئه‌م کلیپه خواست به‌تایبه‌تی ده‌رهێنه‌ر ( شۆڕشڤان سدیق) که به خۆبه‌خشانه به‌م کارا هه‌ستابوو.
23/05/08 به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی باخان gashbir@hotmail.com
|