په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\١٠\٢٠١٧

هۆنراوەی منداڵان:

  گۆرانییەک بۆ بووکەکەم.

عەلی حەمەڕه‌شید

بووکەشووشەکەم دانا
لە ســـووچێکی ژوورەکەم
وتـم لێرە نـەجــــووڵێی
من دەڕۆم یــــاری دەکەم
  * *  *
کەچی پێش من بوکەکەم
ھەســتا وتی منیش دێم
ھـەر وەکو تۆ حەز دەکەم
بەم نــاوەدا بگــــەڕێم
  * *  *
لەگەڵ ئەو ئێسـک سـووکە
ئێمە وەکــو دوو ھــاوڕێ
بە شادی و خۆشــــییەوە
ھەردووکمـان کەوتینە رێ
  * *  *
کـردبـوومــە باوەشـــم
ھـەر لە گوڵە باخ دەچوو
مــن گـــۆرانیم بۆ دەوت
کەچـی ئەویش خـەوتبوو.


٢٤\٧\٢٠١١

 

  مریشکەکەم.
رۆژێک بابــە لە بــــــازاڕ
مریشـــکێکی بۆ کـــــڕیم
ئـای ئـای چەندە دڵخۆشبووم
ھەر ئەوە بوو نەدەفـــڕیم
  * *  *
مقەبایەکــــــــــم ھێنا
بۆی بکەم بە کــــــولانە
ھەتا پشــــووی تیا بدات
تیا بخــەوێت شــــەوانە
  * *  *
باوکــم بـانگی لێکـــردم
رۆڵە بیبە بـۆ ســـەربـان
نەوەک پشە ســور بیبـات
تۆش دەست بکەی بە گریان
  * *  *
منیش وتم بــــــابە گیان
ھەردووکیان بوون بە ھاوڕێ
لە حەوشـــــە دایاندەنێم
تا ئاگـــــایان لە یەک بێ.

 

١٣\١\٢٠١٢
ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک