٦\١\٢٠٢٠
گۆرانیی هیوا.

ستار ئه‌حمه‌د
تۆ گریان
هاوسه‌رته
فرمێسك ساویلكه‌ی هۆگرییت
كه كۆشت له خه‌ما بخنكێ
چاوه‌كانت بۆ ژوانی ئه‌شكی روون
ده‌تكه‌ن به گڕ.. ئاو.. ده‌ریای بێ سنوور
تۆ و فرمێسك پێكه‌وه له‌دایكبوون
دیده‌كانت بوونه مه‌نزلی ئارامگه و
لانه‌یه‌ك بێشكه‌ی خه‌می شه‌وانێتی
تۆی لانه‌وازی كووچه‌ی ئازار
كه ئارامێك ده‌روونت راده‌ژه‌نێ
كه‌نارێكی ده‌م لێشاوی و هه‌ره‌س دێنێ
بۆ نازانی شاعیرێك له ناخی خۆزگه‌ی تووڕه بێ
به هێمنیی داده‌نیشێ
گۆرانی بۆ هیوای ونی ده‌ڵێته‌وه
شه‌یدایه‌ك له خۆشه‌ویستی دوورخه‌نه‌وه
له‌گه‌ڵ شیعرا شه‌وگاری تاڵ به‌ڕێده‌خا
شاعیر له‌گه‌ڵ عه‌شقی پاكیا
زۆر مه‌حاڵه وه‌ك تۆ بكا
ده‌زانم به چرپه
روومه‌تت.. ده‌بێته سایه‌ی گڕ
ده‌روونت.. بڵێسه‌ی تینی خۆر
چاوانت.. له خه‌نده‌ی خۆزگه‌ت داده‌بڕێ
حه‌ز ناكه‌م گلێنه‌ت له ئاوا بخنكێ و
نه‌توانێ بۆ باخچه‌ی ئه‌نجامێك هه‌ڵفڕێ
تۆ و گریان
ئه‌وین و شیعری جوان
فرمێسكێك چاوانت بكاته جێ‌ژوان
به دڵم ئاشنان
ناتوانم ساتێك له بوونیان بڕه‌نجێم
بۆ سكاڵای نه‌رمه وه‌نه‌وزی سۆزی تۆ
گۆرانیی ئه‌شكاوی خه‌م ده‌ڵێم.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|