١٢\٣\٢٠١٠
گۆڕان، نەنگترین
هێزی عهلمانی و هەڕەشەکردن.

سەلام عەبدوڵا
هەموو لافادانەکانی"گۆڕان و فەیلەسوفە
بلیمەتەکانی" لەبارەی کۆمەڵگەی مەدەنی، دیموکراسی وئازادی خۆیان لە
خیتاب، سمبۆل، کارەکتەر، ئەفسانەو وەهمی ئاینی دەبیننەوەو تەنانەت بە
پەیوەندی و هاوکاری و بەیاننامەی هاوبەشیش لەگەل دوو هێزی دینی دوا
گومان دادەمرکێنێتەوە!
ئەو خیتابە بەشێوەیەکی پێکەنیناوی لەگەل لافی عەدالەتی کۆمەڵایەتیان
ئامێتە کردووەو لەدواییدا خۆمان لەبەرامبەر کۆپیکردنێکی بێشەرمانە بۆ
درووشمەکانی ئۆباما(بەڵێ، دەتوانین....گۆڕان)دەبینینە. ئەوجا
گرەوەکەیان بۆ ئاستی(دژایەتی گەندەڵی) کورتکردەوە، نەک بۆ ئاستی
رەخنەگرتن لە ئابووری سەرمایەداری بەرزبکەنەوەو بەشێوەیەکی دواکەوتوو
بە"گەشتییەکەی نوح"بەڕێ کەوتن...
"گۆڕان"بەرجەستەترین وێنەیە بۆ نەنگترین هێزی عهلمانی کە تا ئیمرۆِ
بەرچاوم کەوتبێ: بە کردەوە بە مەکینەی"ئینشەڵڵا"و"پشتیوان بە
خوا"و"پێغەمبەر"ی نوێ و"فریادڕەس" کاردەکات و بەم شێوەیە لەبری هەموو
هێزە کۆنەپەرەستەکانەوە گیانیان بەبەر"روح"و قورسایی چاخە بەردینەکان
دا((گۆڕانخوازێکی نەگەبەت وتی: شتە مردووەکان، زیندوو دەکەنەوە!)) و
منیش بە راشکاوی خوازیاری بەهێزبوونی بزووتنەوەی ژێردەستەکانی
کوردستانم بە پەرچەم و درووشم و داخوازی و رابەری خودی ژێردەستەکان و
لەم دیدگایەوە رەخنەکانم ئاراستەی هەموو هێزو حزب و لایەنەکان و
لەوانە"گۆڕان"یش، دەکەم.
بەو ئەقڵییەتە کۆنەپەرەستانەوە، دوێنێ شەو لە سایتی سبەی
روونکردنەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی بزووتنەوەی گۆڕانم خوێندەوە
کە بەم شێوەیە کۆتاییان پێهێناوە: 4- داوا له بهڕێز سهرۆکی ههرێمی
کوردستان دهکهین که چیدی دهرههق بهم ههڵوێسته ناڕهوایانهی یهکێتی
بێدهنگ نهبێت، بڕیارهکهی خۆی جێبهجێ بکاو، به پهله تهدهخول
بکات بۆ دانانی سنور بۆ ملهوڕییهکانی یهکێتی. ئهگهر نا ئهوا
بزوتنهوهکهمان رێگهی زۆری تری ههیه بیانگرێته بهر بۆ دانانی
سنور بۆ لێپرسراوانی یهکێتی و بۆ دهزگاکانی و میلیشیاکانی.
لە کاتێکدا من دژ بە گشت جۆرە هەڕەشە، تەقەو بریندارکردن و زیندانکردنم
و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە ماددەی19ی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ
دەکەم، لە هەمان کاتدا دژ بە هەر جۆرە هەڕەشەکردنێکم کە خەڵک بەرەو
نائارامی و بەدبەختی دەبات و پێموایە هەمیشە رێگایەکی عەقلانیتر هەیە
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هیچ یەک لەو رەفتارانە خزمەتی ژێردەستەکان ناکات و هەر دەبێ کار بە
زمانی(قەڵەم بە قەڵەم)بکەین.
|