٨\١\٢٠١٣
ته‌وه‌رى سه‌فه‌رى
شاعیرانه، به باڵى شیعرى نوێ:
گۆران
ره‌ئوف: من نیگه‌رانم له گه‌ردوون
بۆیه ده‌نووسم.
سازدانى ته‌وه‌ر: سه‌رکه‌وت
نه‌جات و هه‌ورین نه‌جات
له‌و پرسیاره‌وه ده‌خزێینه
گفتوگۆکه‌مان، ده‌کرێت به‌کورتى باس له دونیاى خوێندنه‌وه‌و نووسینت
بکه‌ى؟
هه‌سته‌که‌م
بابه‌تى خوێندنه‌وه له دونیاى ئێمه‌دا پێویسته به‌شێوه‌یه‌کى جددیتر
قسه‌ى له‌باره‌وه‌بکرێت، قسه‌کردنێک وه‌ک جۆرێک له پرۆژه‌ى مه‌عریفى،
وه‌ک چۆن هه‌وڵده‌درێت ته‌واوى کۆمه‌ڵگا له نه‌خوێنده‌وارى رزگاى بێت،
پێویسته هه‌وڵ بدرێت بۆ به پرۆسه‌کردنى خوێندنه‌وه لاى تاکه‌کانى
کۆمه‌ڵگا.. هه‌ڵبه‌ت خودى پرسیاره‌که‌ى ئێوه ئه‌وه‌یه، خوێندنه‌وه و
نووسین چۆنه له ئێستا؟ خوێندنه‌وه و نووسین دو شتى دانه‌بڕوان له‌یه‌کتر
بۆ نووسەر، به‌ڵام خودى خوێندنه‌وه له ئێستادا مایه‌ى نیگه‌رانییه‌کى
قوڵه، تۆ ته‌ماشاکه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو زانکۆ و په‌یمانگایانه‌ى له‌م
مه‌مله‌که‌ته‌ى ئێمه‌دا هه‌ن و به‌و تیراژه که‌مه‌ى کتێب که له
بازاڕدایه، ڕۆژانه له کتێبفرۆشییه‌کاندا ده‌یان بینین تۆز خواردونى
و له‌به‌ر خۆردا کاڵ و کرچ بونه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌هه‌مو ئاسته‌کاندا،
مه‌به‌ستمه بڵێم، هه‌تا کتێبى ئه‌و نووسەرانه‌شى که به‌شێوه‌یه‌کى
باش خاوه‌ن پێگه و ناوى خۆیانن، بۆیه ده‌کرێت بڵێن دۆخى خوێندنه‌وه
له ئاستێکى زۆر خراپ و بێتامدایه..
له‌باره‌ى نووسینیشه‌وه گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى چڕ‌وپڕ بدوێێن پێویسته
بڵێین، به‌ڕاستى پرۆسه‌ى نووسین له‌م وڵاته‌دا وه‌ک هه‌مو شته‌کانى تر
له ژێر پرسیاردایه، هه‌ڵبه‌ت پرسیار بۆ نووسین جۆرێکى تره، یانى وه‌ک
چۆن نووسین دۆخێکى تایبه‌ت و فۆڕمێکى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه، وه‌هاش ئه‌و
پرسیارانه‌ى له‌باره‌ى نووسینه‌وه ده‌کرێت تایبه‌تن! من باوه‌ڕموایه،
غه‌مى نووسین غه‌مێکى فره گه‌وره و گرانه، که ئێمه تا ئێستا وه‌ک
پێویست ئه‌و غه‌مه‌مان بۆى نه‌خواردووه! له‌م وڵاته‌دا به‌ده‌یان
دیارده‌ى وه‌ڕسکه‌ر بونى هه‌یه، له ته‌واوى ئه‌و ناوه‌ند و ده‌زگایانه‌ى
خه‌ریکن به به‌رهه‌مهێنانى نووسینه‌وه، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌و نیگه‌رانییه‌ى
که ده‌بێت بۆ نووسەرمان هه‌بێت! یانى دۆخى نووسین دۆخێکه به‌ته‌نها
ناتوانین له باره‌ى ئاریشه‌کانییه‌وه بدوێین به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له
نمونه و ڕوداوه سه‌یرسه‌یره‌کانى داکه‌وته‌که نه‌که‌ین!
سه‌فه‌رى شاعیرى جاویدانى بێ وێستگه‌یه ؟ ئایا
ده‌ستپێکى ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت چۆن ده‌ستى پێ‌کرد ؟ هه‌نووکه له‌کام ڕێگاى
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ى ؟ ده‌ته‌وێ ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا چى بکه‌ى؟
سه‌ره‌تا من حه‌زم به‌و جۆره زاراوه و ده‌سته‌واژانه نییه وه‌ک سه‌فه‌رى
جاویدانى و ئه‌و شتانه.. به‌ڵام گه‌ر باس له سه‌ره‌تاى خۆم بکه‌م چۆن
شیعرم نووسى؟ نه‌ک شیعر به‌ته‌نها، به‌ڵکو
نووسین به‌گشتى بۆمن جۆرێکه له ده‌ربڕینى نیکه‌رانى، هه‌سته‌که‌م
جۆرێک بێت له یاخیبون، ئه‌زانى من باوه‌ڕموایه ئه‌و کاته ئینسان ده‌ستده‌کات
به نووسین، که هه‌ستى ئه‌وه‌ى لادروست ده‌بێت،
که له‌و واقیعه به‌ته‌واوى وه‌ڕسه و پێویسته یۆتۆپیایه‌کى تایبه‌ت
به‌خۆى هه‌بێت، تاکو تێیدا هه‌ست به جۆرێک له ئارامى بکات، هه‌ڵبه‌ت
سه‌ره‌تا حاڵه‌تێکى یاخییانه‌یه له‌ئاست واقیعدا، دواجار ده‌ستده‌کات
به دروستکردنى ئه‌و دونیایه‌ى ده‌یه‌وێت بۆى بڕوات، ئه‌و دونیایه‌ش
دونیاى نووسینه!
شیعر له‌م نێوه‌نده‌دا وێنه‌یه‌کى سه‌یرى هه‌یه، له ته‌واوى نووسینه‌کانى
تر جیاوازه، جیاوازى به‌و واتایه‌ى که شیعر زێده‌تر خودیتره و زۆرتر
هه‌ست به‌وه‌ده‌که‌یت که ئاشناتره پێت، شیعرنووسین وه‌ک سه‌ره‌تا
باسمکرد جۆرێکه له ده‌ربڕینى نیگه‌رانى و بێزارى له ئاست دونیا و
ژیان و گه‌ردون و...هتد، به‌ڵام بۆمن شیعرنووسین چێژێکى سه‌یر و فره
تایبه‌تى بۆم هه‌یه، به‌رده‌وام که شیعر ده‌نوسم، هه‌ستى ئه‌وه‌م لا
گه‌ڵاڵه‌ده‌بێت که به‌س نه‌بو شیعر هه‌یه؟! تاکو من لێیه‌وه به هه‌مو
مه‌به‌سته‌کانم بڵێم، ئاوه‌هام و دۆخم وه‌هایه؟! هه‌میشه شیعر لاى من
وه‌ک سه‌ره‌داوێک وه‌هابوه بۆئه‌وه‌ى لێوه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه ژیان، وه‌ک
کارتێکى به‌هێزى فشاریش بوه له دژى ژیان! یانى شیعر نووسین وه‌ک
پرۆسه‌یه‌کى نه‌مر و به‌رده‌وام، خاوه‌نى زۆر حاڵه‌تى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى،
که هه‌رگیز له نووسینه‌کانى دیکه‌دا بونیان نییه.
یانى ده‌کرێت بڵێم له‌و چرکه‌وه‌ى هه‌ستم به نیگه‌رانییه‌ک کردوه که
کرده‌وه‌کانى ترم تواناى ده‌رخستنیانى نییه، ئه‌و کاته ئیدى شیعرم
نوسیوه.. هه‌ڵبه‌ت من باوه‌ڕموایه به‌ته‌نها شیعر بۆخۆم نانوسم، به‌ڵکو
شیعر به‌ده‌ر له‌و په‌یام و خواسته سه‌یرانه‌ى له‌باره‌ى ژیانه‌وه ده‌وترێ،
پێویسته خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌خۆى بێت، یانى خواستى من بۆ
شیعر له ئێستا ئیشکردنه له‌سه‌ر ده‌ربڕینى هه‌ندێ په‌یامى خودى و مه‌عریفى
له ئاست هه‌مو گه‌ردوندا، هه‌سته‌که‌م تا ئیستا ئه‌مه خواستى منه له‌باره‌ى
ئه‌و سه‌فه‌ره‌ى به‌ڕێزتان له‌پرسیارتان لێیکردوه!
چه‌مکى"عه‌شق"له‌زۆربه‌ى بڵاوکراوه‌کاندا ده‌بینرێت
، به‌تایبه‌ت "شیعر" ( مه‌به‌ستم عه‌شقى ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ره ) ، له‌کاتێکدا
به‌شێوه‌یه‌کى گشتگیر عه‌شق بۆته وه‌سیله‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵێک مه‌رامى
تاک ڕه‌هه‌ندى؟ به‌واتایه‌کى تریش که هه‌میشه شکستى تاکه‌کان ده‌بینین
به‌هۆى عه‌شقێکى نێره‌مووکه‌وه ، ئایا عه‌شقى تۆ چۆن که‌وتۆته‌وه؟
ڕاستى ئه‌م پرسیاره بۆمن زۆر سه‌یر ده‌که‌وێته، یانى قسه‌کردن له‌باره‌ى
عه‌شق له داکه‌وتى کۆمه‌ڵگادا چییه؟ و له نێو شیعر و نووسیندا چۆنه؟
خۆى ئه‌م دو پرسیاره دوشتن هه‌رگیز یه‌کناگرنه‌وه، یانى ئه‌و عه‌شقه‌ى
که له شیعرێکدا په‌سن ده‌رکێت جودایه له‌و عه‌شقه‌ى له واقیعدا
بونى هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت کاراکته‌رى واقیع هیچ کات ناتوانێت وه‌ک ئه‌و
کاراکته‌ره خه‌یاڵیانه‌ى نێو شیعر و ڕۆمان ده‌وربگێڕێت، به‌ده‌ر له
هه‌ندێ حاڵه‌تى تایبه‌ت، ئه‌مه له سه‌ده‌کانى پێشوتردا، گه‌ر له‌م
ئان و ساته‌دا بدوێین له‌باره‌ى کاراکته‌رانى عه‌شقه‌وه به‌به‌راورد
به سه‌ده‌کانى ڕابردوو، ئه‌وا ئینسان توشى شۆک ده‌بێت، من نامه‌وێت
باسى هۆکاره‌کانى ئه‌و گۆڕانه بکه‌م له عه‌شقدا، به‌ڵام عه‌شق وه‌ک
چه‌مێکێک له شیعر و نووسینى مندا، وێنه‌یه‌کى تایبه‌ترى هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت
گونجاوتره که‌سێک بێت له‌باره‌ى عه‌شق له شیعره‌کانمدا بدوێت، نه‌وه‌ک
خۆم! به‌ڵام ئه‌وه‌ى که هه‌بێت ویستومه جۆرێکى زۆر دانسقه و تایبه‌ت
وێناى عه‌شق بکه‌م، به‌و واتایه‌ى هه‌میشه له‌شیعرى مندا که‌باس له
عه‌شق کراوه، جۆرێک له یاخیبون و وشکییه‌کى نا هاوسه‌نگانه به‌دى ده‌کرێت،
عه‌شق لاى من زۆرکات وێنه‌یه‌کى وه‌ڕس و نائارامى هه‌یه، ئه‌م وه‌ڕسى
و نائارامییه بۆ کات و زه‌مه‌نى عه‌شق نییه، به‌ڵکو بۆ بیرۆکه گه‌ردونى
و کاراکته‌ره سروشتییه‌کانى عه‌شقه، یانى به‌گشتى عه‌شق لاى من،
زۆرکات وێنه‌یه‌کى نابوتى هه‌یه و مایه‌ى یاخیبونه لێى، نه‌وه‌ک هه‌ر
یاخیبون به‌ڵکو شه‌ڕکردن له دژى!
به‌ڕاى تۆ بۆچى وه‌ک پێویست گرینگى به‌ده‌نگه نوێیه‌کانى ئه‌مرۆ
نادرێت ؟ یاخود بۆچى ئه‌ده‌بى کوردى له بازنه‌ى ناوچه‌گه‌رییه‌وه ،هه‌میشه
به‌درێژایى مێژوو هه‌بوونى ئه‌وده‌نگانه‌ى قبوڵ بووه که‌بوونیان هه‌بووه؟
من دڵخۆشم به‌م پرسیاره! له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌سته‌که‌م ئه‌وه به‌شێکى
گه‌وره‌یه که ده‌بێت وتارى نه‌وه‌ى نوێ له‌باره‌یه‌وه هه‌ڵوێست و په‌یامى
خۆى بگه‌یه‌نێت.. من ده‌مه‌وێت به‌ته‌نها باس له‌م نه‌وه‌یه بکه‌م که
ناوزه‌دکراوه به نه‌وه‌ى دواى ڕاپه‌ڕین، هه‌سته‌که‌م به‌دبه‌خترین و
زوڵملێکراوترین نه‌وه‌یه، هه‌م له‌ڕوى مێژوییه‌وه، مه‌به‌ستم زه‌مه‌نه‌که‌یه‌تى!
هه‌م له‌ڕوى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌م نه‌وه‌یه به‌ده‌ر له‌وه‌ى
نه‌وه‌یه‌کى که‌مێک خۆپه‌رسته و له شکان و دۆڕان ده‌ترسێ! هاوکات له‌به‌ر
نه‌فره‌تى نه‌وه‌ى پێش خۆیدا به‌رده‌وام نابوت و بچوک ده‌کرێته‌وه، هه‌رگیز
نه‌وه‌ى پێش خۆى نایه‌وێت ئه‌م نه‌وه‌یه بگاته به‌رهه‌م و بگاته ئه‌نجام!
له‌هه‌موى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه، نه‌وه‌ى پێش ئێمه له گوتار
و نووسینه‌کانیاندا به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌نده‌ک چه‌میکى نامۆ و
نا ئه‌قڵانى ده‌که‌ن، به‌ڵام خۆیان به‌جۆرێک له جۆره‌کان خوى ئه‌و چه‌مکه
بێتام و زه‌ره‌رمه‌نده‌ن بۆ کۆمه‌ڵگاى کوردى و مێژوى نووسینى و ئه‌ده‌بیاتى
کوردى، من نامه‌وێت ناوى هه‌ندێک گروپ و باند و ئه‌و عه‌قڵه جادوییانه
به‌رم، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌سته‌که‌م هێشتا کاتى نه‌هاتوه، ئه‌گینا
وردتر و باشتر ده‌هاتمه گۆ له‌باره‌ى ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى که پێش ئه‌وه‌ى
ئێمه دروست بین، ئه‌وان ئیشیان له کوشتن و پلیشانه‌وه‌ى ئێمه‌کردوه!
ئه‌مه وه‌ک شه‌ڕى نێوان دو نه‌وه باسمکرد، گه‌ر باس له‌و هه‌یمه‌نه
ناوچه‌ییه بکه‌ین، که باڵى به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌م وڵاته خنجیلانه‌ى
ئێمه‌دا کێشاوه ئه‌وا دونیایه‌کى سه‌یر سه‌یر ده‌بینین، ته‌ماشاکه،
ئه‌و کاراکته‌رانه‌ى که ڕۆژانه مێشکیان فه‌لاقه‌کردوین، له میدیا گه‌وره‌کانه‌وه
و باسى عه‌قڵییه‌تى کۆن و چه‌مکى زلله زلله ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌شن
که که به جددى و به پرۆژه ئیش له‌سه‌ر ناوچه و ناوچه‌گه‌رێتى ده‌که‌ن،
هه‌ر ئه‌وانه‌ن وه‌ک چۆن سیاسه‌ت ده‌که‌ن، وه‌هاش هاتونه‌ته نێو کایه
سه‌قافى و ئه‌ده‌بییه‌کانه‌وه و به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ت و به‌هه‌مان
میتۆدى سیاسیانه‌ى خۆیان جڵه‌وه‌ى دۆخه‌که‌یان کردوه!
لێره‌دا من گه‌ر به‌ویژدانبم، پێویسته یه‌ک نمونه له‌و کاره ناوچه‌ییانه‌تان
بۆ باسکه‌م، یانى ئێستا که‌خۆم ده‌مه‌وێت له‌باره‌یه‌وه بدوێم، به‌راستى
له‌ناخه‌وه پێکه‌نینم دێت، له یه‌کێک له فیستیڤاڵه زه‌به‌لاحه‌کانى
ئه‌م وڵاته گچکه‌یه‌دا، خانمه شاعیرێک له یه‌کێک له ساڵاکانى ئه‌و
فیستیڤاڵه‌دا وه‌ک مندارترین شاعیر خه‌ڵاتکرا! دو ساڵ دواتر هه‌مان ئه‌و
شاعیره منداره بوه لیژنه‌ى باڵاى فیستیڤاڵ، ساڵێک دواتر هه‌مان
خاتون، وه‌ک شاعیرێکى مه‌زن له هه‌مان فیستیڤاڵدا شیعرى خوێندنه‌وه،
ئاخر سه‌یر له‌وه‌دایه، ئێمه و مانان چۆن نه‌مانزانى کورد فروغێکى هه‌یه
و ئێمه ئاشنانین پێى، له‌کاتێکدا له شارۆچکه و ده‌ڤه‌ره‌کانى دیکه‌دا
به‌ده‌یان ده‌نگى له‌و باشتر و له مامۆستاکانى ئه‌و باشتر بونى هه‌یه
و که‌چى له په‌راوێزى ئه‌و کاره جوانانه‌ى ئه‌واندا ده‌خولێنه‌وه،
من له ئێستا ده‌مه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌نده بدوێم، ئه‌گینا شتى سه‌یتر و
مێژویترمان هه‌یه، که چۆن به‌ر نه‌فره‌ت و ستایشى سه‌یر که‌وتون!
تۆ وه‌ک گه‌نجێک بۆچى ده‌نووسى؟
من نیگه‌رانم له گه‌ردوون بۆیه ده‌نووسم،
هه‌سته‌که‌م خاوه‌نى په‌یامگه‌لێکى تایبه‌ت به
خۆمم، بۆیه ده‌نووسم!
ئایاگرفتى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردى ئه‌مرۆمان ته‌نها نه‌بوونى میتۆد‌و
تیئۆرى ڕه‌خنه‌ییه ؟ به‌ڕاى تۆ گرفتى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردى چییه؟
قسه‌کردن له‌باره‌ى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بییه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى بابه‌تێکى ئه‌کادیمى
و تیۆرییه ئه‌وه‌نده بابه‌تێکى سه‌رپێى نییه، به‌ڵام گه‌ر به‌گشتى
باسێکى ئه‌م چه‌مکه بکه‌ین، له ئێستاى ره‌خنه‌ى کوردی‌دا، ده‌بێت سه‌ره‌تا
له‌وه‌وه بدوێنین، که ئایا ئێمه ره‌خنه‌گرى جددى و پیشه‌یمان هه‌یه؟
من باوه‌ڕموایه، وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى له دۆخى ڕه‌خنه‌ى
ئه‌ده‌بى کوردى تێبگه‌ین، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى ته‌ماشاى ئه‌و بابه‌ته
ره‌خنه‌ییانه ده‌که‌ین، تێده‌گه‌ین، ئه‌مانه ڕه‌خنه‌نین، به‌ڵکو
ئیشکردنه له‌سه‌ر ستایشێکى کوێرانه و داپڵۆسینێکى فره بێوژدانانه،
هه‌ڵبه‌ت به‌ده‌ر له هه‌ندێ کارى تایبه‌ت و زۆر که‌م، که ئه‌وانه‌ش
بۆخۆیان پێویسته له‌باره‌یانه‌وه بدوێین، به‌کورتى مه‌به‌ستمه بڵێم
کێشه‌ى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردى، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به خودى ڕه‌خنه‌گره‌کانمانه‌وه
هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ى وه‌ک ڕه‌خنه‌گر ناوزه‌دکراون،
ونه‌وه‌ک نه‌بونى میتۆد و تیۆرى ڕه‌خنه‌یى تایبه‌ت به‌خۆمان.
ڕایه‌ک هه‌یه گوایه له دواى نه‌وه‌ته‌کانه‌وه
شاعیرى جاویدانیمان نییه ، که شیعره‌کانییان له ئاسمانى فانتازیاى
رۆحیه‌تێکى پڕ ئیستاتیکادا بخولێته‌وه ، ئایا تۆ پێت وایه شاعیرى
جاویدانیمان هه‌بێت؟
بۆ من هیچ گرنگ نییه، شاعیرێک هه‌بێت جاویدان بێت و شیعره‌کانى له
ئاسمانى فه‌نتازیاى ڕۆحییه‌تى پڕ ستاتیکا بخولێته‌وه! ئه‌وه‌ى بۆمن
جێگاى بایه‌خه، شیعرى جوانمان هه‌بێت، ئه‌وه‌ى به کێشه و ئاریشه‌ى
ده‌زانم، ئه‌وه‌یه که جیلێک هه‌یه به‌ته‌واوى خۆى ونکردوه له
شیعرى نه‌وه‌ى پێش خۆیدا، جیلێک هه‌یه که خۆشیان ده‌زانن ئه‌و ته‌کنیک
و ستایله کۆتایى هاتوه و کۆڵ ناده‌ن، تێناگه‌ن له‌وه‌ى شیعر پێویستى
به ته‌کنیک و شێوه‌ى نوێ هه‌یه، هه‌ر خه‌ریکن به‌و دێڕه درێژ و وشه
سواوانه‌ى که یه‌ک چاره‌که سه‌ده زیاتره شیعرى کوردى پێ ده‌نوسرێت،
یانى ئه‌و ئه‌زیزانه‌ى به‌و چه‌شنه ده‌نوسن، هه‌سته‌که‌م زۆرکات
خۆشیان شیعرى یه‌کتریان لێ تێک بچێت! ئه‌وه‌نده سه‌رسامى یه‌کترن،
یانى سه‌یر له‌وه‌دایه، خۆشیان ئاگاى ئه‌وه‌یان هه‌یه، که ئه‌و
شێوازه له شیعرنووسین به‌سه‌رچوه، به‌ڵام وه‌ک شتێک ده‌یانه‌وێت
وانیشانبده‌ن زۆر به‌وه‌فان بۆى! من هه‌سته‌که‌م ئه‌مانه کێشه‌ن بۆ
ئێمه، نه‌وه‌ک شاعیرى جاویدانى ئه‌و شتانه، ئه‌وجا گه‌ر باس له
دونیاى شاعیر به‌گشتى بکه‌ین له ته‌واوى وڵاتاندا گۆڕانکارى زۆر سه‌یر
هه‌ستپێده‌که‌ین، به‌به‌راورد به سه‌رده‌کانى ڕابردوو، ئاخر به‌ده‌یان
هۆکارى جیهانى و ته‌کنه‌لۆجى وجودیان هه‌یه، له ئاراسته‌کردنى زه‌ویدا،
ئیتر ڕه‌نگه زه‌روریش نه‌بێت هه‌بونى شاعیرى جاویدان!
ئایا شاعیره گه‌نجه‌کان چى بکه‌ن باشه بۆ ئه‌وه‌ى
زیاتر له‌وه‌ى که هه‌ن ، بوونى خۆیان بسه‌لمێنن ؟ ئایا ئامرازه‌کانى
سه‌رکه‌وتن چین و سه‌ره‌تا ده‌بێت له چییه‌وه ده‌سپێک ببڕین؟
شاعیره گه‌نجه‌کان! پێویسته به‌و ئه‌زمونه بێتامه‌ى نه‌وه‌ى پێش
خۆیاندا تێنه‌په‌ڕنه‌وه، پێویسته ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه‌ى له دۆڕان و
شکان هه‌یانه، که‌مى که‌نه‌وه و بێنه‌پێشه‌وه، به تێگه‌یشتنى خۆیان
کار له‌سه‌ر بونیاد و گه‌وره‌کردنى فه‌زاى خۆیان بکه‌ن..
خاڵێک که‌زۆر گرنگه بۆ شاعیره گه‌نجه‌کان (ئه‌م نه‌وه‌یه) ئه‌وه‌یه
که زێده‌تر له‌یه‌ک نزیک ببنه‌وه و ئاڵوگۆڕى بۆچونى یه‌کتربکه‌ن، هه‌سته‌که‌م
به‌هێزترین ئامراز بۆ سه‌رکه‌وتن و مانه‌وه ئه‌وه‌یه، ببنه خاوه‌نى
به‌رهه‌مى ناوازه و نایاب، ئه‌مه‌ش به‌خوێندنه‌وه و خۆمانیفێسکردنێکى
خودى و مه‌عریفیانه ده‌کرێت، نه‌وه‌ک دوپاتکردنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى نه‌وه‌ى
پێش خۆیان وتویانه، ئه‌وجا گرنگترین خاڵێک بۆ ده‌ستپێکردن ئه‌وه‌یه
که په‌له‌نه‌کرێت بۆ هاتنه‌پێشه‌وه، به‌ڵکو سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌کى
دیراسیانه و هۆشیارانه بخوێنه‌ێته‌وه، دواتر کار له‌سه‌ر په‌یام و
دونیا بنى خۆى بکات.. کێشه‌ى شاعیره گه‌نجه‌کان ئه‌وه‌یه خه‌ریکه‌وه
وه‌ک نه‌وه‌ى پێش خۆیانیان لێدێ! مه‌به‌ستم ئه‌و ژیانه سه‌یره‌ى شاعیر
و نووسەره‌کانى ئێمه‌یه که گوناهه نه‌وه‌ى نوێ توشى ئه‌و ژیانه‌بن،
ئه‌و ژیانه‌ى پێکهاتوه، له چونه سه‌رکارێک و دواتر هاتنه بازاڕ و
بینینى براده‌ر و شه‌وانیش تا دره‌نگانێک خواردنه‌وه، ئه‌ى ئه‌زیزم به‌رێزتان
که‌ى فریاى خوێندنه‌وه ده‌که‌ون؟! پێویسته نه‌وه‌ى نوێ زۆر ئاگایانه
و وردتر ئیش له‌سه‌ر خۆى بکات.
gorankafka@yahoo.com
|