٧\٦\٢٠١١
گۆڕان و گێژهلووکه
هه‌موو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
گرتۆته‌وه.
محه‌مه‌د حه‌کیمی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گه‌وره ده‌بێته خه‌ون
یا به‌ره‌و واقع ده‌چێت، ئایا له دوای ئه‌م گۆڕانانه ئه‌م ناوچه به‌ره‌و
یه‌کگرتوویه‌ک ده‌چێت وه‌ک یه‌کێتی ئوروپا یا به‌ره‌و لێک ترازان و
چکۆڵه‌تر بوونه‌وه‌ی حکومه‌ته‌کان ده‌چێت. ئایا کۆمه‌ڵگای ئه‌م ناوچه
کراوه‌تر ده‌بێت یا ده‌بێته کۆمه‌ڵگه‌ێکی چه‌ق به‌ستوو که هه‌موو
ناوچه‌که ده‌ته‌نێته‌وه و ده‌بێته هۆی کۆشتار و شه‌ڕێکی ناوچه‌که.
زۆربه‌ی پسپۆران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پلانه
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست مانیفستێکی ئه‌مریکایه، بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته
ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا چکۆڵه‌یه له ناوچه‌که و ده‌بێت ئه‌و ئهرتهشت
گه‌وره‌تر بکرێته‌وه، به‌ڵام ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکایی ئه‌م
ریسکه ده‌که‌ن، سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هێنده ده‌سه نازی
تێکه‌وتوه که که‌م که‌س له پسپۆران بتوانێ پێشبینێکی راستی ببێت له
سیاسه‌ت و داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه.
که‌م که‌س له پسپۆران و سیاسیه‌کان و تاکه‌کان ده‌یانتوانی پێشبینی
ئه‌م شه‌پۆڵی ئازادی و دموکراسی خوازیه که هه‌موو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست گرتوهتوه بکه‌ن که‌متر که‌س بوو که بتوانێ پێشبینی بکات
دیکتاتۆره‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌روخێن یا به‌ره‌و تیا چوون ده‌چن،
هه‌ر ئێستا به‌شێکی به‌رچاو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تووشی پشێوی و
ئاژاوه بوه و شاڕۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاتانه داوای نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و
ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌که.
به بروای من به‌ر ئه‌م ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌ریه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
و باکووری ئه‌فریقا و هه‌موو ئه‌م ناوچانه به تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی
و ئێران به ده‌ست گه‌نده‌ڵیه‌وه ده‌یانناڵاند و هه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵیه
بوه هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ژار و ماندوو ده‌ست بده‌نه ڕاپه‌رین
به دژی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان. یه‌که‌م بن عه‌لی
دیکتاتۆری تونس، دووهه‌م حوسنی موباره‌ک دیکتاتۆری میسر و ئێستا
دیکتاتۆره‌کانی سوریه، لیبی، به‌حره‌ین،ئوردون، ئێران و یه‌مه‌ن، هه‌موو
ئه‌مانه که‌وتوونه‌ته نێو گێژهڵووکهێک که رزگار بوون له‌م گێژه‌ڵووکه
مه‌حاڵه و هه‌ر ئه‌م گێژه‌ڵووکه به زووترین کات ئێرانیش به گشتی ده‌گرێته‌وه
و له ئان و ساتدایه که بوومهلهرزهێکی 12 ریشتری بدات له ئێران و
دیکتاتۆریه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و داڕمان و له ناو چوون بچێت و واقعهیهک
له‌و وڵاته روو بدات.
ئه‌وه‌ی له‌م ناوه‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه که حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که مه‌شروعیه‌تی
خۆیان له ده‌ست داوه و نه‌بوونی مشروعیه‌ت و هه‌روه‌ها گه‌ندڵی ماڵی
و سیاسی بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه تووشی هه‌ژاری و نه‌داری
ببن و هه‌روا که دییمان له تونس لاوێکی سه‌وزه فرۆش بوه هۆی
ڕووخانی بن عه‌له و هه‌روه‌ها بوه هۆی یه‌که‌م جه‌ره‌قه‌ی ئه‌م
گۆڕانه سه‌رتاسه‌ریه.
به هۆی سیاسه‌تی هه‌له‌ی دیکتاتۆره‌کان له ناوچه‌که‌دا و به هۆی به‌ربه‌ره‌کانێ
له گه‌ڵ ئیسراییل رژێمی عه‌ره‌بیه‌کان و ته‌نانه‌ت ئێرانیش به گشتی
چوونه‌ته پای ئه‌و پرسه و پرسی شاڕۆمه‌ندانی خۆیان له بیر کردوه و
ئه‌و خه‌ڵکه‌یان کردوه‌ته قۆربانی ئه‌م سیاسه‌ته و تا ئێستا ئه‌و
وڵاتانه هیچ گوێڕایهلێکیان نه‌بوه له مه‌ڕ ئابووری وڵات و هه‌ر ئه‌مه
بوه هۆی ئه‌وه‌ی به یه‌که‌مین جه‌ره‌قه‌ی ئازادی و دموکراسی خوازی له
ناوچه‌که ، شاڕۆمه‌ندانی نارازی ده‌ستیان دایه دژایه‌تی کردنی ئه‌و
بنه‌ماڵانه‌ی که ساڵه‌ها هه‌موو داهات و شوێنه گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان
وڵاته‌کانیان قۆرغ کردوه بۆ خۆیان.
ئه‌گه‌ر چی چوار ده‌یه‌یه که ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان له ناوچه
حوکم ده‌که‌ن و ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان وا بیر بکه‌نه‌وه
که هیچ کات ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هه‌ره‌س ناهێنێت و هه‌ر ئه‌م بیرۆکه هه‌له‌یه
وای له ده‌سه‌ڵاتداران کردبوو که ئیزن به خه‌ڵکی ئاسایی نه‌ده‌ن تا
بێنه ناو خه‌باتی سیاسی و هوه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌ێک هاتنه سه‌ر
شه‌قامی له شاڕۆمه‌ندان قه‌ده‌غه کردبوو و هه‌ر وا که له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێ‌کرد لاوێکی سه‌وزه فرۆش بوه هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌م
ناوچانه زاتیان له ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆره‌کان شکاوه.
ده‌بێ ڕۆڵی ئینترنت و فیس بوکیش له یاد نه‌که‌ین که به‌راستی له
وشیار کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ردا زۆر یارمه‌تی شارۆمه‌ندانیان داوه هه‌ر
ئێستا چکۆڵه‌ترین رووداوه‌کان، به زووترین کات هه‌موو رووداو و کاره‌سات
بڵاو ده‌بێته‌وه و جیهان ده‌بێته شاهیدی هه‌موو دڕنده‌یی دیکتاتۆره‌کان.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م وڵاتانه که سه‌ر ده‌ریاێک له نه‌وت نووستون، به‌ڵام
په‌یوه‌ندی لاوازی رژێمی کۆماری ئێران له ئابووری ئه‌و وڵاته بوه‌ته
هۆی له ده‌ست دانی زۆر شت له‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌مه له میسر
جیاوازه و میسر وڵاتی توریسمه و ئابووری ئه‌و وڵاته زیاتر به
کاناڵی سوئزهوه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام رژێمی ئیسلامی ئێران
دڵنیایه له‌وه‌ی که به‌م شێوه به حه‌یاتی خۆی درێژه ده‌دات و وا
ده‌زانێت که ده‌توانێ تا سه‌ر شاڕۆمه‌ندانی به هه‌ژاری بێڵێته‌وه.
هه‌رچه‌ن شورای که‌نداو ده‌ستی داوه‌ته سه‌رکوتی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی
به‌حره‌ین و هه‌روه‌ها رژێمی ئیسلامی ئێران به پشتیوانی کردنی ماڵی و
لوجستیکی و ته‌نانه‌ت به ناردنی هێز بۆ ئه‌و وڵاته و هاوسێ بوونی ئه‌م
ده‌وڵه‌تانه و هه‌روه‌ها بوونی عه‌ره‌بستانی سعودی وه‌ک باڵانسێک له
ناوچه‌که ده‌بیندرێت و ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه که هه‌ڵسه‌نگاندن و
پێشبینی کردنی ئه‌م رووداوانه ئه‌سته‌مه و پسپۆران له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ره‌ن رژێمی ئیسلامی ئێران تا ڕاده‌ێکی زۆر ده‌ستی له زۆربه‌ی
ئاژاوه‌کانی ناوچه‌که‌دا هه‌یه، به تایبه‌تی له سوریه و لوبنان.
ئه‌گه‌ر چی به تیا چوونی ئوسامه بن لاده‌ن زۆر له سیاسه‌ته‌کانی
ناوچه‌که ده‌گۆڕدرێت و هێزه ئیسلامیه توند ئاژوهکان به گشتی گۆشه‌گیر
ده‌بن و ئه‌مه ده‌توانێ ده‌ستی ئه‌مریکا له ناوچه‌که ئاوه‌ڵاتر
بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت کارێگه‌ری زیاتر دابنێ له سه‌ر گۆڕانه‌کانی
ناوچه‌که و ده‌ستی ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت له گه‌ماڕۆدانی زیاتری ده‌وڵه‌ته
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی سوریه و ئیران.
کاتێ شۆرشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له میور و تونس سه‌رکه‌وت، به‌ڵام بۆ چی
له ئێران هیچ سه‌رکه‌وتنێک وه‌ده‌ست نه‌هاتوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
سه‌رنجی ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م جار ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه له ئێرانه‌وه
ده‌ستی پێ‌کرد و له دوای هه‌ڵبژاردنه ساخته‌که‌ی ئێران خه‌ڵکی ئه‌و
وڵاته به میلیونی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ده‌ست له کار
کێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد و خامنه‌ییان ده‌کرد، به‌ڵام رژێمی ئیسلامی
ئێران له سه‌رکوتی نه‌یارانی ئه‌و وڵاته به هه‌موو شێوه‌ێک ده‌ستیان
دایه سه‌رکوتی نه‌یاران و به هه‌زاران که‌س له نه‌یاران له‌و وڵاته
ده‌سبه‌سه‌ر و هه‌روه‌ها به ده‌یان کهسیتر کوژراو و بریندار کران.
ئه‌مه بوه هۆی ئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ری ئێران تووشی بێده‌نگێک و هه‌روه‌ها
سه‌رسوورمان بوون که چۆن ده‌سه‌ڵاتێک که رۆژانێک شۆرشێکیان دزی به‌م
شێوه شاڕۆمه‌ندانی ئێران ده‌داته به‌ر گۆلله و به ماشین ده‌چێت به
سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره چاره‌نووسی دیکتاتۆره‌کانی
رژێمی ئیسلامی ئێرانه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانیش ده‌بنه هاوشێوه
چاره‌نووسی بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک.
ئه‌گه‌رچی بارودۆخی ئێران له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆر
جیاوازه و ئێران به هۆی فڕه نه‌ته‌وه‌یی و پێشێڵ کردنی هه‌موو جۆره
مافه سه‌ره‌تایه‌کانی شاڕۆمه‌ندانی زۆر زووتر ده‌توانێت دیکتاتۆریه‌ت
له‌و وڵاته وه‌ده‌رنێت، به‌ڵام چه‌ندین فاکت بوه‌ته رێگر و یه‌که‌م
سه‌رکوتی دڕندانه‌ی رژێمی ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ژاری و نه‌داری
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته وه‌ک هۆکارگهڵی دامڕکاندنهوهی ڕاپه‌رینه‌کانی
ئێرانه.
______________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
سایتی بی بی سی،
سایتی دویچه وله.
کتێبی: ژئوپولتیکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
مقاله: خاورمیانه بزرگ.
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی
|