٣٠\٩\٢٠١٣
گۆڕان و
ئیسلامییەکان، کێ.. کێ به‌کاردێنێ؟!

هەورامان عەلی
ده‌ره‌نجامی
هه‌ڵبژادنه‌کانی کوردستان، هێشتا به ته‌واویی رانه‌گه‌یه‌نراوه.
پێده‌چێ گۆران له جاری پێشوو زیاتر ده‌نگی هێنابێ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج
و هاوکات نیگه‌رانیی هه‌ر چاودێرێکی سیاسییە، بوونی ریزێک ئیسلامییە
له نێو کاندیداکانی گۆران‌دا. دیاره ئه‌مه دیارده‌یه‌کی تازه نییە
گۆران دایهێنابێ. ده‌مێکه ناتۆ و ئه‌مه‌ریکا ئیسلامییەکان بۆ مه‌رامی
سیاسیی خۆیان به‌کاردێنن. ده‌سه‌لاته ملهوڕ و دکتاتۆریی و
خێلهکییەکانی ولاتانی عه‌ره‌بییش، له‌م یارییه قێزه‌ونه‌دا رۆلی سه‌ره‌کیان
هه‌بووه، به درێژایی سالانی رابردووش چ پارتی و چ یه‌کێتیش هه‌ر
یه‌که‌یان به جۆرێک له کێشه و ململانێ و شه‌ری ناوخۆییدا
ئیسلامییەکانیان به‌کارهێناوه.. نه‌ک هه‌ر لای ئێمه به‌لکه له
هه‌موو جیهاندا ئیسلامییەکان ره‌وتێکی دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رستی وان
که بۆ پاشه‌کشه‌کردن به خواست و داواکارییە سیکۆلار و
ئازادییخوازییەکان سل له هیچ تاوانێک ناکه‌نه‌وه، ئه‌مانه کوته‌کێکی
هه‌رزان و حازربه‌ده‌ستن بۆ سه‌رکوتی کۆمه‌لگا و داسه‌پاندنی
کۆنه‌په‌رستیی سیاسیی له کاتی قه‌یران و بێ سهروسامانیهکانی چینی ده‌سه‌لاتداردا.
ئیسلامییەکانیش به تایبه‌ت باڵە ئیخوانییەکهی، هه‌میشه ههوڵیانن
داوه له رێگه‌ی سات و سه‌وداوه کادر و که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانیان
بخزێنه ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و له‌وێوه به شێنه‌یی هه‌وڵی سه‌پاندن و
به یاساییکردنی بۆچوون و نه‌ریتی سیاسیی و کۆمه‌لایه‌تی خۆیان بکه‌ن.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا گۆڕان هه‌مان سیاسه‌تی پارتی و یه‌کیتی
دووباره ده‌کاته‌وه و ئیسلامییەکان به‌کاردێنێ؟! یان ئیسلامییەکان
سیاسه‌ته ئه‌زموونکراو و رانهگهیهنراوهکهی خۆیان پهیڕەو ده‌که‌ن
و گۆڕانیش بۆ ئه‌وان په‌یژه‌ی گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات؟!
بۆ هه‌ر چاودێرێکی سیاسیی و هه‌ر مرۆڤێکی ئازادییخواز و بۆ هه‌ر که‌سێک
ماف و ئازادیی و داهاتووی خه‌لکی کوردستانی بۆ گرنگ بێ، ئه‌و راستییە
ده‌زانێ که چ گۆڕان ئیسلامییەکان به‌کاربێنێ و چ ئه‌وان گۆران
به‌کاربێنن، زیان لێکه‌وتووی سه‌رەکیی له‌م یارییه قێزه‌ونه‌دا خه‌لکی
کوردستان و ماف و ئازادیی و داهاتوویان ده‌بێ!
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
|