په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

گۆڕان یان گۆڕانى ریشەیی. 
بۆ نەیگۆڕن ؟؟؟؟

نوێنەر ئەحمەد 

- به‌شی یه‌که‌م -

 

لە ژێر ساباتى ( کریشنا مورتى )

ئایا مرۆڤى کوردى چۆن لە گۆران تێگەشتوە ؟؟


ئەگەر بێتو بەشێک لە خەڵک وا تێگەشتبێتن کە تەنها دەموچاوەکان لە پیر بۆ گەنج یان بە پێچەوانەکەى ئیتر کێشەى ریشەیی ژیانى مرۆڤى کوردى چارەسەر دبێت ، ئەوە بۆچونێکى زۆر هەڵەیە ، بە تایبەت پیرەکان بەو جۆرە تێگەشتون کە دەبێت بە باشى تیفکرن کە گۆڕان بە پیرۆز کردنى تاک وەک ( شەخس ) هەرگیز ناکرێت گۆڕانى ریشەیی دەبیت لە تاکەوە واتە لە هەموومانەوە دەس پێ بکات ، وە لە هەر میلەتێکدا ئەم سەر هەڵدانە دەستى پێ کرد ، من پێم وایە ئەو میلەتە رێگاى روناکى بە دی کردوە ، لە هەمان کاتدا لەم وڵاتە تا سەر ئێسکە داگیرکراوە گەندەڵەى ئێمەدا ، ئەم سەر هەڵدانە تیشکێکى نوێیە لە ئێستادا ئەدرەوشێتەوە ، کە هێشتا بە ڕونى خەڵک بەرنامەى گۆران پێ نەگەشتوە ، ئەو گەرموو گوریە من بە پێشکەوتنێکى نوێى دەبینم ، وە هەست دەکەم مرۆڤى کوردى لە دواى سەد ساڵ شۆرش کردنى بێ ئەنجام ، بێ سەربەخۆیی ، بێ هیچ کیانێک کە دەلالەت لە ژیانى تاک بکاتو دور بێت لە بنەماڵە پەرستیو کورسى پەرستى لە راستیدا سەر هەڵدانێکى زۆر نوێیە ، من بە شۆرشێکى درەوشاوەى دەبینم لە مێژوى کوردا ئەوەش لە سەر دەستى تاکێکى کوردى نیشتمان پەروەر بە ناوى نەوشیروان مستەفا لە لوتکەى یەکێتیدا دەستى کێشایەوەو بڕیارى دا وەک بیردۆزێکى کوردى ژیانى یەکسانى هەڵبژێرێت ، لە کاتێکدا دەیتوانى ئەویش گەورەترین سەروەتو سامان بنێت بە یەکەوەو بە مەیلى خۆى چی بوێت بیکات ، وە لە ئێستادا زیندو بوونەوەیەکو زەمینەیەکى نوێى بە پشتو پەناى تاکى کوردى دروست کردوە ، ئەم مرۆڤە دەیەوێت مێژویەک بۆ کورد تۆمار بکات کە لە هیچ شۆڕشو دەسەڵاتێکى کوردیدا لە دواى ئیسلامەوە باس لەم جۆرە شۆرشە نەکراوە کە تاک خۆى رێگاى خۆى ببینێت ، نەک سەرکردە رێگا بۆ میلەت ببینێتو وەک خواوەند رەفتار بکات ، پێش ئیسلام لە بەر ئەوەى میلەتى کورد زەردەشتى بوون بە پێى دینەکەیان لە هەموو لادێو شوێنێکدا بە هەڵبژاردن تاک توانیویەتى ژیانى خۆى دیارى بکات بە تایبەتى هەورامیەکان کە لە کتێبى هەورامان شناسیدا باسى لێوە کراوە ، پاشان گەلێک شۆڕشى لەم شێوەیە لە جیهاندا دروست بوەو ئەم رێبازە دورو نزیک نوێ نیە بەڵام لە کوردستاندا وەک وتم یەکەم جارە لە رەوتى سیاسى کوردیدا سەر هەڵدانى وەها رو بدات.


ئەگەر بێتو گۆران لە کایەکەدا نەبووایە !!


ئەگەر بێتو گۆران لە کایەکەدا نەبوایە دوبارە یەکێتیو پارتى ئۆتۆماتیکى دەچونەوە دەسەڵات ، یان ئەگەردوبارە بچنەوە دەسەڵاتو لە ریشکەوە نەگۆرێن کە بەرنامەى گۆڕانیان هەڵنەگرتوە ئەوا من دڵنیام لەوەى هەرێمى کوردستان دابەش دەبێت بە سەر دوو هەرێمدا ، هەرێمى سلێمانى ، هەرێمى هەولێر ، چونکە ئێستا نەخشەکە بە رونى دیارە سیستمى خوێندن بۆ ساڵى نوێ هەندێک کتێبو مەنهەج لە هەولێرو دهۆک دەخوێنرێن بەڵام لە سلێمانى ناخوێنرێن ، لە کاتێکدا ئێران 80 ملیۆن نفوسە یەک مەنهەج دەخوێنن ، ئەوە وەک نمونەیەکى بچوک ، ئەم رێو شوێنە خۆى لە خۆیدا ئەستور کردنو هێنانى دیوارەکەى بەرلینە بۆ نێوان سلێمانیو هولێر ، جگە لەوەى کەرکوک دڵو قودس دەبێتە هەرێمى کەرکوک کە ئەوە شۆرشى کوردى سفر دەکاتەوە ، وە ناوچە دابڕاوەکانیش خەونى شاعیرانەیە وەک خەونەکانى مامۆستا شێرکۆ بێ کەس !!!! ، چونکە لاى ئەوان سەربەخۆیی کوردوستا خەونى شاعیرانەیە بە وتەى سەرۆکى عێراق ، هەرچەندە هیچ کام لە سەرۆکەکانى عێراق قەت دانى خێریان بە کورددا نەناوە ، ئەگەر بێتو واش نەبێت ئەوا ئەو رێکەوتنەى نێوان هەردوو حیزبە دەسەڵات دارەکە بە رادەیەک گاریگەرى خراپى لە سەر ژیانى خەڵک هەیەو خەڵکى زۆر بێزار کردوە دور نیە شەڕى قورس لە نێوان خەڵکو دەسەڵات پاشان یەکێتیو پارتى دروست ببێت ، چونکە ئەوان لە ئێستادا کە پێکەوە بە لیستێک لە هەڵبژاردن بەشدارن ، هەموو شتێکیان بەش کردوە بێ ئەوەى خەڵک هیچ بڕیارێکى دابێت وە هەموو پلانەکانیان بە رونى بۆ قۆرخ کردنەوەى دەسەڵاتە بۆ خزمەتکردنى کەمینەیەکى بچوک ، وە یەکەم خاڵى لاوازیان ئەوەیە کە لیستەکەیان ناوناوە لیستى کوردوستانى ، وەک ئەوەى لیستى گۆڕانو لیستەکانى تر بەعسیە کۆنەکان بنو عەرەب بن ، کە دەبوایە کۆمیسیۆنى باڵا بەو ناوە رازى نەبوایە بەڵام ئیدى نازانم چۆن بوە ، وە پێم سەیرە !! دوو حیزبەکە زۆر بە توندى لە سەر لیستى گۆران قسە دەکەن قەت قەت بیر لەوە ناکەنەوە باشە گەر بێتو ئەو خەڵکە هەمووى قازیفە بە دەست بوایە چیتان دەوت ؟؟!! بۆیە دەبوایە دەسەڵات زۆر بە رێزەوە پێشوازى لە لیستى گۆران بکردایە چونکە ئەمە مێژویەکى نوێیەو لیستى گۆرانیش نەبوایە کەس نەدەچو بۆ دەنگدان ، بە تایبەت چینى گەنج .

بۆ نەیگۆڕین ؟؟
بۆ نەیگۆرین ؟ لە کاتێکدا زەمینەیەکى نوێى دیموکراتیانەمان بۆ دروست دەکات گۆڕان
بۆ نەیگۆڕین ؟ لە کاتێکدا خەونو خوێنى شەهیدان بە گۆران دێتە دى
بۆ نەیگۆرین ؟ کە ئەو نەیتوانیوە نزیکى بیست ساڵە برینى هەڵەبجەى سونبولى چل ملیۆن کورد هیچ نەبێت وەک هەولێر لێ بکات بۆ نەیگۆرین ؟؟
بۆ نەیگۆرین ؟ لە کاتێکدا بڕۆن سەیرى گەرمیان بکەن بزانن شوێنى تایەى زیلەکانى پڕ لە بارى ئەنفال لە لادێکانیا سڕاوەتەوە ئیتر بۆ نەیگۆرین ؟
نەیتوانیوە دڵى گەنجێک ئاسودە بکات بۆ نەیگۆرین ؟

لە کاتێکدا کە من گەنجێک بوم بە گەرماو سەرما بە هەوڵو کۆششى دڵى گەنجێتیم رەنجم دەدا کوڕى بەرپرسەکان بەرەو هەندەران رایاندەکردو دەڕۆشتن ئێمە هونەرێکى نوێمان دەهێنایە کایەوە ، کە دەچوم بۆ بەرنامەى هونەرى بۆ تیڤیەکانى هەولێر لە سلێمانى تا ئێستاش زەڕبێکى گەورەم بە سەردا هێنراوە ، کە لە هەولێریش دەگەڕامەوە بۆ سلێمانى بە هەمان شێوە ، کە وتارم لە سەر گەندەڵو نا یەکسانەکان نوسى وەک گەنجێکى هەڵوێست بەرزى وڵاتەکەم بۆ پێشکەوتنو لێ پرسینەوەى دەسەڵات بەڵام هەموو دەسەڵات خۆى بە گەندەڵو نا یەکسان زانىو خرامە لیستى رەشەوە ، بۆ نەیگۆرین بۆ ؟؟ بەڵام خۆیان لە سەر یەک جێگا دەنونو بە یەک لیست بەشدارى دەکەن بۆ ئەوەى زیاترو زیاتر ئیدانە و محارەبەى گەنجى کورد بکەن ئاخر ئیتر بۆ نەیگۆرین ؟؟


هیچ گەنجێک خاوەنى هیچ نیە بێجگە لە جاسووس و کۆنە بەعسیەکان، هەمومان ماڵمان بە کۆڵمانەوەیە ئاخر چاوەڕێى چى بکەین بۆ نەیگۆڕین بۆ؟؟؟؟
 

 

------------------------------------------------------------------------

 

- به‌شی دووه‌م -

 

گۆڕانى ریشەیی لە دیدى (کریشنا مورتی)دا.

بەرەو ئاسۆى گۆڕان.


(جیدۆ کریشنا مورتى) لە ساڵى 1895 ز لە هیندستان چاوى بە دنیا هەڵهێناوەو لە تەمەنێکى کەمدا ئەم مرۆڤە دیدو ئەندێشەیەکى زۆر باڵاى هەبوە ، پاشان لە ساڵى 1929 بە تەواوى بریار دەدات بە شێوەى مەسیح ئاسا ماڵو سەروەت و سامانى لە ناو دەباو دەڵێت ( حەقیقەتى سەر گۆى زەوى بێ جادەیەو ) ناتوانم لە رێگاى هیچ مەزهەبو فەلسەفەو هیچ حیزبێکى رەسمى لێى نزیک ببم ، پاشان کریشنا باقى تەمەنى لە سەرتاسەرى جیهاندا وەک پەیامبەرێکى مرۆڤ دۆستی گۆى زەوى ناسرا ، وە سەرنجى مرۆڤایەتى بە لاى خۆیدا راکێشا بێ ئەوەى هیچ بەرنامەو دینو بڕوایەک هەڵبژێرێت ، یان پێى کاریگەر بێت ، ئەگەر بمانەوێت باسى ژیانى کریشنا بکەین ئەوە دەیان کتێب و وتار لە سەر ژیانى نوسراوە ، بەڵام ئەو کورتەیە لە ژیانى بۆ ئەوەیە تا ئێستا نەمدیوە هیچ نووسەرێکى کورد یان هەرکەسێک لە ناو رەوتى ئەدیب و نوسەرانى کورددا باس لە کریشنا بکەن ، ئا لێرەوەیە دەمەوێت باس لە وتەکانى کریشنا بکەم کە بە درێژایی زیاتر لە پەنجا ساڵ ئەو بە جیهاندا گەراوەو باسى لە گۆرانى ریشەیی و زۆرشتى تر کردوە کە لە بەشەکانى ترى ئەم زنجیره‌ وتارەدا باسى دەکەین ، تاکى هۆشیارو بە ئاگا ئەتوانێت لە رێى هۆشیاریەوە بگاتە ئامانج ، ئەوەى کە کریشنا جەختى لە سەر دەکردەوە خۆ ناسین و دەرک کردن بە نفوزە مەزهەبیەکان ، دیاری کردن و جیاکردنەوەیان ، و شەرتى بوونى میلى گەراییانە و زۆر شتى تر کە لێرەدا هەندێک لەوانە باس دەکەین ، کریشنا وەک کەسێکى ئاسایی روبەڕوى هەموو مرۆڤێک دادەنیشت و لە هەموو شوێنێکى ئەم دونیایە کۆڕو کۆبوونەوەى کردوە ، خاوەنى زیاتر لە شەست کتێبە کە هەمویان ئەو کۆرو کۆبوونەوەو دەستنووس و وتارانەن کە لە جیهاندا ئەنجامی داون ، کریشنا تا ساڵى 1986 کە ساڵى مردنى دەکات 90 نەوەت ساڵ بێ وەستان بە جیهاندا گەڕاوەو پەیامى مرۆڤ دۆستانەى گەیاندوە بۆ ئەوەى چیتر مرۆڤ لە بنەڕەتەوە بگۆڕێت ،


شەرتى بوون.


شەرتى بوون یان خووگرتنێکى بێ مانا ...


لە کاتێکدا باسى شەرتى بوون دەکەین کە لەم وڵاتەى ئێمەدا گەلێ بەرفراوانە ، وەک شەرتى بوون بە کورسیەک ، شەرتى بوون بە سەروەت و سامانى زۆر ، بێ ئامانجی و هیچ و پوچى ، پربوون لە غیرەو غەرەزى بێ کۆتا ، محارەبە کردن ، جاسوسى کردن شەخسى بۆ ئامانجە بەتاڵهکانى تاکى گەندەڵ ، دەستبڕین و نانبڕینین و روتورەجاڵى ، نەخۆشی و برسێتى ، تێکدانى سروشت و پیس کردنى ژینگە ، ئاسنو کورسى پەرستى ، بوون بە کۆیلەى تەکنۆلۆجیاى بێ سەرەو بەرە ، خۆ پڕ کردن لە زانیارى بێ دەر ئەنجام تەنها وەک میمۆریەکى بێ سود ، ئەمانەو زۆر شتى تر ، بەڵام گەورەترین کێشە لە ئێستادا بۆ ئێمە جۆرى شەرتى بوونە بە کورسى دەسەڵات کە کاریزمایەکە بۆ چەوسانەوەى مرۆڤەکانى تر ، کورسى دەسەڵات لە ژێر سایەى خواوەندێک یان فیرعەونێک یان کۆمەڵە خەڵکێکى کەم بە بێ پرەنسیپەکانى یاسا لە سەروى یاساوە ئەوان خواوەندن کە لە بنەڕتدا هیچ بنەماو بیرو مەبدەئێک کۆى نەکردوەتەوەو لە هەمان کاتدا بانگه‌شه‌ى ناوى جیاواز جیاوازو بێ بنەما دەکات بۆ ئەوەى خەڵک بێ دەنگ بکات وە ئەگەر بێ دەنگیش نەبوون ئەوە هێز بە کار دێنێ دووبارە لە ژێر ناوى جیادا ، ئەم جۆرە شەرتى بوونەیان وەک جگەرە کێشان نیە ، یان تلیاک و مەشروب و حەشیشە نیە ، کورسى پەرستەکانى وڵاتى من زۆر لەوانە خراپتر شەرتى بوون ، کە ئەوە نەخۆشیەکى کوشندەیە تەنها ئەنتى تاکى گشت چارەى دەکات ، ئەگەر تاک توانى خۆى ئازاد بکات لە کۆتوبەندى شەرتى بوون ، بە تایبەت شەرتى بوونە گچکەکان لە خواروى دەسەڵات بۆ کۆمەڵگا ئەو کاتەیە کە ئیتر ناڵێت ( من تازە ناتوانم ) ناتوانم تەرکیکەم ناتوانم باسى کەم ناتوانم ناتوانم تاد... کاتێ دواى ئەوەى کە تاک گەیشت بە خود ناسى دەرک کردن بە پەژارە ، بە دڵنیایی ئەتوانیت هەموو شتێکى خۆى بگۆریت ، چونکە هەموو شتەکانى ژیانى خۆت چۆنى بوێت واى دەگۆرێ بۆ خزمەتکردنى وڵاتو چواردەورەکەى کە پێى دەوترێت بەر پرسیارێتى گشتى ، بە بڕواى من ئەوەش هەڵبژاردنى جۆرێکى نوێیە لە پێکەوە ئاسودە بوون ، وە کەس ناتوانێت رێگاشم لێ بگرێت ، ئیتر نانم ئەبڕیت ، دڵم ئەشکێنێت ، ئەمکوژێ ، زۆر ئاساییە گرنگ ئەوەیە من یان دەبێت بمرم یان دەبێت بە سەربەستى بژیم ، بۆ ئەوەى خۆم چارە نوسى خۆم دیارى بکەم.

 
شەرتیی بوونە بنەڕەتیەکان.


هەندێک شەرتى بوون هەیە لە مرۆڤدا بنەڕتیە ، بۆ نمونە تۆ کە لە کوردوستان لە دایک دەبیت ئۆتۆماتیکى بە کوردى ئەدوێیت وە خەڵکى کوردستانیت بنەماڵەکەت لە چ دیانەتێک بن تۆش بە هەمان شێوە ، لە ئەمریکا بیت یان لە هەر شوێنێکى دونیا بیت ، بەو قاڵب و شەرتى بوونە بیردەکەیتەوە کە کلتور تۆى لێ پڕ کردوە ، تا ئەو کاتەى تاک دەبێتە خاوەنى خۆى خاوەنى بیرو مەبدەئى ، ئایا ئیتر پێویست نیە خۆت بگۆریت ؟ بۆ مرۆڤێکى تەواو، و خۆت داکۆکى لە مافى خۆت بکەیت وە لە سەر حەقى خۆت و وڵاتەکەت پەنجە بکە بە چاوى شێردا نەک گەندەڵ ، ئەگەر چاوەڕێ بیت دەسەڵاتێکى بێ بەرنامەى کورسى پەرست خزمەتت بکات ، من پێم وا نیە لە کۆیلایەتى زیاتر هیچت بۆ بکرێت ، ئەوە ئەرکى هەموومانە ئەزمونى کوردو کوردستان بە گۆڕانى ریشەیی بپارێزین کە خۆمان بیگۆرین نەک دەستى دەرەکى بمان بگۆرێت چونکە ئێستا ئەم کیانە کە کورد هەیەتى زەمینەیەکى گرنگە کە بتوانین خۆمان بیگۆرین.

گۆڕانى ریشەیی ئەرکى هەموو مرۆیەکە.


گۆڕانى ریشەیی ئەرکى هەموو مرۆیەکە ، ئیتر ئەو سیاسەت وانێکە ، یان بزنس مانێکە هونەرمەندێکە ، مەلایەکە ، هەر کەسێکە ، وەک کریشنا دەڵێ یان کەسێکى ئاسایی وەک منە ، تا دەرک بکات بەو بەدبەختی و دژواری و پەژارەیە ، لە هەر شوێنێکە هەر ساتو زەمانێکە ، ئەوە بەرپرسیارێتى ئێمەیە هەموو ئەوە بگۆرین ، ئەوەش بەرپرسیارێتیەکى گشتیە ، دەبێت واز لەو ئارەزوە هیچە گچکە خۆ پەرستانەیە بێنین ، کە هیچ خزمەتێکمان پێ ناکات لە پەژارە زیاتر ، لە ئێستادا کە گۆڕان هاتوەتە کایەکەوە یەکەم شت بتوانین لە ژیانى نییاندەرتاڵى خۆمان خۆمان رزگار بکەین ، بەڵام کێشەکانما لە کێشەى وڵاتانى تر سەنگینترە ، سەنگینیەکە لەوەدایە کە دەبوو دەسەڵاتى کوردى دە ساڵ پێش ئێستە با دورتر نەڕۆین ، ده‌ستوور و یاسایەکى نوێى دیموکراتیانەى بە پرسى خەڵک دیارى بکردایە ، پێشمەرگە ، پۆلیس ، قەزاوپارێزگاکان ، هەموو دامودەزگا حوکمیەکان ، لە ژێر سایەى یاسایەکى ده‌ستوورى سەربەخۆى یەکسان بێ جیاوازى منوتۆو هەرکەسێکى ترى دەسەڵات دار ، یان بێ دەسەڵات کۆ بکردایەتەوە ، دەبو لە دواى ئەو هەموو نەهامەتیە کە بە سەر کورد هاتوە رەگو ریشەى نا یەکسنیو بەعسیزمى دەربهێنرایە ، و ئێمە دەبێت حوکمەتێکى یەکسانى خواز بێنینە کایە بێ جیاوازى هەمووشتێکى ژیان دابین بکات ، خانو زەوى ، خواردنى پاک ، کارەبا ، سەیرانگاو گەشتو گوزارەکان ، رێک خستنى کەرتى تایبەت بۆ زیاد کردنى بودجەى هەرێمەکەمان نەک لە پارەى میلەت کۆمپانیاو کەرتى تابەت بەخێو بکرێت کە ئێستا زۆرێکیان وان ، دیارى کردنى بودجەى هەرێمى کوردوستان بە هەموو وردەکاریەکانیەوە ، پێشخستنى بوارەکانى ئەدەبو هونەر ، بیمەو دابین کردنى ژیان بۆ هەموو گەنجێک ، ئاسودەیی بۆ ژیانى مناڵان ، ئاسودیی و پاراستنى مافى مێیینە ، ئاسودەیی بۆ پیرو پەک کەوتەو بێ کەس و کیان ، مەنهەجى نوێى خوێندن و بیناى قوتابخانەکان لە زیندانەوە بگۆردرێت بۆ خوێندنگاى پێشکەوتو ، خەرجى سۆسیال بۆ ئەو کەسانەى بێ کارن تا کارێکیان بۆ پەیدا دەکەن وە زۆر شتى تر ، کە دەڵێیت گۆڕانى ڕیشەیی ئیدى هەموو شتێکى ژیان دەگرێتەوە ، گەر بە یاسا رێک بخرێت کارى یەک ساڵ زیاتر نیە ، بەڵام وەکو برا گەورە کۆمەڵێ خەڵکى چاوبرسى حوکمرانى بکات بۆ هەزار ساڵى تر هەر وا دەبێت ، پاشان ئێمە ناڵین هیچ نەکراوە بەڵام حوکمەتى عێراقى بەعسى پێشو بیکردایە ئەوەى هەر دەکرد هەزار ساڵى تریش حوکم بکەن ناتوانن سەدێکى وەک سەدى دەربندیخان دروست بکەن ، کەواتە کرماشان و سنەو مەهاباد لە چیان کەمە خۆ فارس حوکمى دەکات ، شورەیی نیە حوکمەت سەروەتو سامانى خەڵک بە خەڵک بفرۆشێتەوە ؟؟!!

 

ئەو شتانەى کە ئێمە نیمانە هەموى پێداویستیە سەرەتاییەکانى مرۆڤە ، لە چاو دەوڵەمەندى وڵاتەکەمان ، وە ئەو بودجە زۆرەى کە هەمانە و کەس نازانێ چۆن خەرج دەکرێت ، دەنا زۆر بە ئاسانى ژیانى هەموو هەرێمى کوردستانى پى باش دەکرێت ، کە هیچ نەبێت لە ژیانى نیاندەرتاڵى رزگار ببین ، کە هێشتا ئەم شتە سەرەتاییانە ناو نانێم گۆڕانى ریشەیی بەڵام ئەوە هەنگاوێکە وە زەمینەیەکە بۆ گۆڕانى ڕیشەیی لەگەڵ جیهان ….


www.youtube.com/nwenarmusic      www.facebook.com/nwenarmusic


لینکى چەند وتارێکى ڤیدیۆیی (جیدۆ کریشنا مورتى): http://www.kfa.org/intro-video.php

http://www.youtube.com/watch?v=WEIfMqM5wnM

 


Guitar_81cl@yahoo.com

 

 

تێبینی بهڕێوبهری هونهرمهند: سایتی (سبهی) ئهم بابهته و چهند بابهتێکی تری پێشتری هونهرمهند ''نوێنهر ئهحمهد''ی بڵاونهکردهوه. نامهشم بۆ ناردن هۆکاری بڵاونه‌کردنهوهی بابهتهکانم پێبڵێن به‌ڵام وهڵام ناده‌نهوه. سایتی (ئاوێنه - هاوڵاتی)یش هیچ بابهت و نووسینێکی هونهرمهند بڵاوناکه‌نه‌وه‌. چه ند سایتێکی تریش بابهتهکانی بڵاوناکه‌نه‌وه‌ ! له داهاتوودا باسی ئهوانیش دهکهم.