![]()
![]()
|
گۆرانییەکانى عەشق .
عومەر جەلال
1 وەک باڵندە بەدووى هێلانەى تەنیایى خۆمدا وونم بە ڕەنگێکى ئاڵ وەک تەمەنى منداڵیم مەست ئەبم خۆشەویستیت دەمبات بۆ دەریاى ڕامان
2 ئەم شەو لە بێئومێدیەکى گەورەدا تەنیایى باوەشم بۆ دەکاتەوە جەنگى من و ژیان هەمیشە بەردەوامە
3 پەنجەرەیەک دەناسم جیهانێک نیگایى تیا وونبووە دەرگایەک دەناسم بەئەندازەى عەشق لەت لەت کراوە کچێک دەناسم ناتوانێت بمناسێت 4 بێدەنگییەک، وەک ڕەنگ خۆى پێدا هەڵواسیوم هاوارێک وەک ئاو دەمشواتەوە (با) وەک خەونەکانى مندالێ دەمبات عەشقێک زۆر بە کپى خۆم پێدەنووسێتەوە 5 مردن وەک هاورێیەکى نزیک دەستى دەکاتە نێو دەستم تەنیایى وەک باران تەڕم دەکات منداڵیم وەک ئەو بەجێم دەهێڵێ 6 گوناهێکى گەورە دەکات خۆشیبوێم گوناهێکى گەورە دەکەم خۆشم نەوێت لە نێوان من و ئەودا گوناه شێت بووە نازانێت ماڵى هەقیقەت لە کوێ یە
7 من خەونى پێوە دەبینم ئەو لەخەونەکانى مندا تارماییە دڵم تەنیا بەخەونەکانم خۆشە دەتوانم بڵێم خۆشم دەوێیت 8 پەناگەیەک نییە ئێوارە پشووى تێدا بدەم هەنا سەکانم کورت دەڕوا لەو ڕۆژەوەى بە جێت هێشتم گۆرانى بۆ مەرگ دەڵێم
9 گۆرانییەک وەک (با) هەموو شەوێک دەمبات بۆدوورگە خەیاڵییەکانى گومان ناتوانم لەیادت بکەم ئەى ئەو کەسەى بۆنى منت لێدێ
10 پایزانە هاتى و داواى بەهارت لێکردم هەرچى پەڕەى درەختى یادەوەرى قەشەنگم هەبوو هەڵتوەراند دیکتاتۆرانە زیندانى هزرە ئاڵەکانت کردم لێ،هەر خۆشمویستى
12 وەک زەندیقێکى یاخى لەهەموو ئاینەکان یاخى بووم هەموو باوەڕم لە تۆدا کۆکردەوە
|