١٩\٢\٢٠١٠
گۆڕینه‌وه‌ی .. ملوانکه‌یه‌ک.

باکۆ جه‌لال
کاتێک شیعرێک دێته
سه‌ما
ڕه‌نگی گۆرانی لێ ده‌نیشێ،
ئه‌و کاتانه‌ی، تۆیش بزه سه‌ر لێوانت ده‌گرێ
هه‌موو دونیا به ده‌مته‌وه پێده‌که‌نێ،
هاوڕێ هه‌ره ئازیزه‌که‌م .. له‌م تاراوگه
ئێستا دڵم .. وه‌ک دوگمه‌ی سه‌ر سینه‌ت ته‌نگه
خه‌مم وه‌ک باڵات بڵند و
ژیانم وه‌ک چاوت مه‌نگه
گه‌ر تۆم لابی، سه‌ره‌خه‌مه نێو باوه‌شت و
بۆ یه‌کجاری ده‌رگای ئه‌ندێشه‌م داده‌خه‌م
تاهه‌تایێ جێی ئه‌وینم له دڵی تۆدا ڕاده‌خه‌م
که ئێستاش دوورم،
له بێ تۆیدا واده‌که‌م،
ده‌رگای سۆز و ئه‌ندێشه‌ی خۆم واڵا ده‌که‌م،
ئه‌و وشانه‌ی به مێشکمدا گوزه‌ر ده‌که‌ن
کامیان مرواری ئاسایه،
کامیان جوانه،
کامیان شایه‌ن به‌خۆشه‌ویسی مرۆڤه،
ده‌نکه ده‌نکه،
گه‌وره و بچووک،
له پاش و پێش .. ڕیزیان ده‌که‌م،
به‌و ئومێده‌ی گه‌ڕامه‌وه
تۆ ملوانکه ئاڵتونییه‌که‌ت وه‌لا بنێی
من ملوانکه‌ی شیعرێکت بۆ له‌مل بکه‌م،
ملوانکه‌یه‌ک، که هێمای خۆشه‌ویستی بێ
نه‌ک کۆت و به‌ند و کۆیله‌بوون هه‌ناسه‌که‌م !.
تورکیا
2010 /2 /16
bako.jalal@yahoo.com
|