په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٠\٢٠٢١

گۆڤاری گرنگی نێودەوڵەتی "ڤرایتی"

ھەواڵێکی ئۆسکاری "مەنسوور جیھانی" بڵاوکردەوە.

 


گۆڤاری گرنگی نێودەوڵەتی "ڤرایتی" Variety ھەواڵێکی "مەنسوور جیھانی" پەیامنێری سەربەخۆی کورد و نێودەوڵەتی سینەمایی سەبارەت بە خەڵاتی ئۆسکار بڵاو کردەوە.

"مەنسوور جیھانی" پەیامنێری سەربەخۆی کورد و نێودەوڵەتی سینەمایی کە ماوەی ٢٣ ساڵە لە بواری ڕۆژنامەوانیی ھونەریدا بە جیدی و پڕۆفێشناڵ سەرقاڵی کار کردنە، لە نوێترین چالاکیی خۆیدا، ھەواڵێکی سینەمایی سەبارەت بە خەڵاتی ئۆسکار لە گۆڤاری گرنگ و بەنرخی نێودەوڵەتیی سینەمایی "ڤرایتی" Variety سەبارەت بە سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵەکانی "ئۆسکار کوالیفاید" Oscar Qualified لە وڵاتی ئەمەریکا بڵاو کردەوە.

https://variety.com/2021/film/news/film-news-in-brief-september-20-1235069493


بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکان لە گرنگترین دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیھان.


ھەواڵەکانی "مەنسوور جیھانی" تا ئێستا لە تەنیشت زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ھەرێمی کوردستان، ئێران و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ھەرە گرنگترین ماڵپەڕەکانی سینەمایی، ھونەریی، ڕۆژنامە و ھەروەھا ئاژانسە جیھانییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، لەوانە: "سکرین دەیلی" Screen Daily، "ڕۆیتێرز" Reuters، "ئابزێڕوێر" The Observer، "بی.بی.سی" BBC، "بیزینێس ئینسایدێر" Business Insider، Rai Alyoum و ڕۆژنامەی "ئەلعەڕەب" Alarab بەریتانیا، "دێدلاین" Deadline، "ئای. ئێم. دی. بی" IMDB، "ئاسۆشەیتێد پڕێس" Associated Press، "یاھوو" YAHOO، "ئێم. ئێس. ئێن" msn، "ئەلمانیتۆر" Al-Monitor، Daily Herald، Boston Herald، Flip Board، The DailyTimes، USA News Lab، Film Ink، Central Recorder، The Nation Press، Geeky Craze، Star Salert، Pop Star، List ٢٣ و ... لە ئەمەریکا، "دۆیچە وێلێ" Deutsche Welle ئەڵمانیا، "فیلم فێستیواڵز" FilmFestivals فەڕەنسا"، ئاژانسی "ئانسا" ANSA، "سینێتا نیووز" Cinecitta News، "ترێنتۆ" Trentino و "سینەما ئیتالیانۆ" Cinema Italiano ئیتالیا، "ئەلجەزیرە" Al Jazeera قەتەر، ئاژانسی Armenpress ئەرمەنستان، ئاژانسەکانی "ئازێر تەگ" Azer Tag، "ئازێر نیووز" Azer News، "ئۆنا" ONA، "ئەستێرە" Ulduzumsan، "ئێنز" ENS، "ئازاد لیک" Azad Liq و تەلەڤیزیۆنی Azerbaycan ٢٤ ئازەربایجان، ئاژانسی "ئێسپۆتنیک" Sputnik ڕووسیا، ڕۆژنامەکانی "ئەلئەھرام" و "ئەلدەستوور"، Egypt Post، گۆڤاری "سینەمایی میسر"، Thqafat، "ئێل سینەما" El Cinema، Tahrir News، "نوون ئۆنلاین" Non Online، "ئەلغەد" Elghad، "میسر ئەلیەوم" Today Egypt، "تێلێگڕاف" Teleghraph و گۆڤاری "ئەلحوڕە" Alhuura میسر، ڕۆژنامەکانی "ئەلنەھار" An-Nahar، U-News، "ئەلحەیات" Alhayat و "ئەلئەخبار" Al-Akhbar، LebanonFiles، ماڵپەڕەکانی Middle East Online، "عەڕەب ئەلیەوم" Arabs Today، "شاشات" Shashat، "ئەلوەقت" Alwaght، "تەحەولات" Tahawolat، Real Medi، تەلەڤیزیۆنی "ئەلمەیادین" Al Mayadeen و "ئەلعەڕەبی الجدید" Alaraby Alnoor لوبنان، سایتی پسپۆڕانەی "سینەماتۆگراف" Cinematograph، "گۆڵف نیووز" Gulf News، Emarat News، "نەشناڵ پۆست" National Post ، Gulf و Arabic News ئیماڕات، The Indian Express، Asian News Channel، Film Fare Middl Eeast، The Economic Times، Brifly News، FirstPost، Millennium Post، The Indian Wire و Global News Network ھیندستان، ئاژانسەکانی "کۆنا" Kuna و "ئەلئەنبا" Alanba کوەیت، ئاژانسی "ئەلجەزایر ڕیپۆڕتێر" Algerian Reporters، Djazairess ئەلجەزایر، Daily Times، ماڵپەڕەکانی Kakazai، E Newspaper و Media Box پاکیستان، ڕۆژنامەی "ئەلوەتەن" Alwatan و Oman Observer عومان، Al-Hhaleej Today و "عەڕەبی نیووز" Araby News عەڕەبستانی سعوودییە، ئاژانسی "سەوا" SAWA، سایتی "دەیلی نیووز" Daily News و "ئەلعالەم پڕێس" Alalam Press سووریە، "ئەلعەڕەبی نیووز" ElArbya و "دونیا ئەلوەتەن" Alwatan Voice فەلەستین، ئاژانسی "ئێکسترا" Extra یەمەن، ئاژانسی "ئەلواست نیووز" Alwasat News لیبی، ڕۆژنامەکانی "’ئەلمەدی" Almada، "ئەلشەرق" Alsharq، "ئەلتەئاخی" Altaakhi، "ئەسەباح ئەلجەدید" New Sabah، "ئەلبەینە ئەلجەدیدە" ئاژانسەکانی "سەربەخۆ" Mustaqila، "ئێنا" INA، "شەفەق" Shafaaq و ... عێراق، ئاژانسی "ئانادۆڵ" Anadolu، Film Loverss، Gazete Duvar، ڕۆژنامەی "دەیلی سەباح"، Aydınlık، تەلەڤیزیۆنەکانی "تێلێ سار" Telesur TV و "ئۆلاسال" Ulusal تورکیا و سەدان دەزگای ڕاگەیاندنی دیکەی بیانی.

سەرکەوتنی "بەھمەن قوبادی" لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران.

 
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، پێگەیەکی باشی لە ناو سینەماکارانی کورددا ھەیە و زۆربەی فیلمسازانی بەناوبانگی کورد یەکەمین بەرھەمەکانی خۆیان لەم ڕووداوە سینەماییەدا بڵاو کردۆتەوە و بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتنی گرنگیان بەدەستھێناوە، لەوانە: "بەھمەن قوبادی"، "توورەج ئەسڵانی"، "شەھرام عەلیدی"، ڕەوانشاد "ڕەحیم زەبیحی"، "ئیبڕاھیم سەعیدی"، "شەوکەت ئەمین کورکی"، "بەتین قوبادی"، "شەھرام موکری"، "ھوومەن بێھمەنێش"، "جەمیل ڕۆستەمی"، ڕەوانشاد "تەھا کەریمی"، "سەتار چەمەنی گوڵ"، "جەلال ساعیدپەنا" و ... .

"ئەسغەر فەرھادی" براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار.

 
ھەروەھا سینەماکارانی ناوداری ئێرانیش گرنگییەکی ئەوتۆیان بە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران داوە و لە ناو دڵی ئەم ڕووداوە سینەماییەوە درەوشاونەتەوە و بە سینەمای جیھان ناسێرندراون، لەوانە: "ئەسغەر فەرھادی" براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار و خاوەنی کۆمەڵێک خەڵاتی گرنگی جیھانیی دیکە، "ڕەزا میرکەریمی"، "موحسین ئەمیریووسفی"، "مێھرداد ئۆسکوویی"، "مەجید بەرزگەر"، "ئایدا پەناھەندە"، "عەلی عەسگەری"، "فەڕنووش سەمەدی" و ... .

بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی سینەماکارانی کورد.

 
"مەنسوور جیھانی" لە ماوەی ئەو ١٥ ساڵەی کە بە شێوەی پیشەگەڕییانە بەردەوام لە بواری سینەماییدا چالاکی کردووە، بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ براکەی "مەنووچێھر جیھانی" ڕۆژنامەنووسی بەئەزموونی کورد؛ بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی کۆمەڵێک لە سینەماکارانی ناوداری کورد بوون و بە شانازییەوە ھەواڵی سەرکەوتنی فیلمە کوردییەکانیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ھەرێمی کوردستان، ئێران، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھاندا بڵاو کردۆتەوە، لەوانە: "بەھمەن قوبادی"، "توورەج ئەسڵانی"، "شەوکەت ئەمین کورکی"، خاتوو "پووران درەخشەندە"، "مەمەد ئەکتاش"، "شەھرام عەلیدی"، ڕەوانشاد "ڕەحیم زەبیحی"، "ئیبڕاھیم سەعیدی"، "بەتین قوبادی"، "کەیوان کەریمی"، خاتوو "ناھید قوبادی"، "وەحید وەکیلی فەر"، "ئەرسەلان ئەمیری"، ڕەوانشاد "تەھا کەریمی"، "حوسێن حەسەن"، "ھیشام زەمان"، "سەتار چەمەنی گوڵ"، "شوان عەتووف"، "جەلال ساعیدپەنا"، "عەباس غەزالی"، "ئەحمەد ڕەمەزان‌زادە"، "بیژەن زەمان‌پیرا"، "جەعفەر نوورمحەمەدی"، "ئیرەج محەمەدی ڕەزینی"، "مەنسوور چەمەنی"، خاتوو "فاتمە دەستمەرد"، "مێھدی ئەسڵانی" و دەیان دەرھێنەری دیکە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی سینەماکاری ناوداری ئێران.

 
ئەم ڕۆژنامەنووسە کوردە بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی سینەماکاری ناوداری لوڕ "مەسعوود جەعفەری جۆزانی" و ھەروەھا چەندین سینەماکاری بەناوبانگی دیکەی ئێرانی بووە، لەوانە: "نیکی کەریمی"، "عەلیڕەزا ڕەئیسیان"، ڕەوانشاد "کامبۆزیا پەرتەوی"، "مەجید مەجیدی"، "ئیبڕاھیم موختاری"، خاتوو "ئایدا پەناھەندە"، "فەرھاد وەرئەھرام"، "بایرام فەزلی"، خاتوو "فەریاڵ بێھزاد"، "عەلیڕەزا ئەمینی"، خاتوو "نەرگیس ئابیار"، "حەمیدڕەزا عەلیقولیان"، "حەمید زەڕگەرنیژاد"، "موڕتەزا ئاتەش زەمزەم"، "محەمەد ڕەزا فەرتووسی"، "حەبیب باوی ساجد"، "مێھدی قوربان‌پوور"، خاتوو "ناھید حەسەن‌زادە"، "بێھڕەنگ دێزفوولی‌زادە"، "مەحموود ڕەحمانی"، "پەناەبەرخودا ڕەزایی"، "ڕەزا فەرەھمەند"، "پێگاە قولی‌پوور" و ... .

وانە خوێندن لە ژێر چاودێریی ڕخنەگرانی ناوداری سینەمای جیھان.

 
"مەنسوور جیھانی" دەرچووی پەیامنێریی لقی "فەرھەنگ و ھونەر" لە کۆلێژی ھەواڵی تارانە و خولی ئاست بەرزی "خوێندنەوەکانی فیلم: بیرۆکە، ڕخنە و شیکردنەوە"ی بۆ ماوەی ساڵێک لە کۆلێژی نەتەوەیی سینەمای ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ لە ژێر چاودێریی مامۆستایانی بیرمەند و ڕخنەگرانی ناوداری سینەمای جیھان تەواو کردووە، لەوانە: ڕخنەگری ناوداری ئەمەریکی "جاناتان ڕۆزێنبام" Jonathan Rosenbaum، ڕخنەگری بەئەزموون و بەناوبانگی فەڕەنسی پڕۆفیسۆر "ژان میشێل فڕۆدۆن" Jean-Michel FRODON سەرنووسەری پێشووی گۆڤاری گرنگ، بەنرخ و کاریگەری "کایە دۆ سینەما" Cahiers du Cinéma و ڕخنەگری ئێستای گۆڤاری گرنگی "ھۆلیوود ڕیپۆرتەر" The Hollywood Reporter، دکتۆر "ئێنیس دێڤیکتۆر" Agnčs Devictor مامۆستای زانکۆی پاریس، دکتۆر "ژاک لۆیی کرێمبۆن" Jacques Kermabon سەرنووسەری گۆڤاری "برێف" Bref، دکتۆر "مارییۆن زیلیۆ" Marion Zilio ڕخنەگری فەڕەنسی و مامۆستای زانکۆی پاریسی ٨، دکتۆر "ئانخێل کواینتانا" Ŕngel Quintana مامۆستای زانکۆی جیرۆنای ئیسپانیا و ڕخنەگران، نووسەران و مامۆستایانی شارەزا و بەرچاوی سینەمای ئێران و ھەروەھا خولی پسپۆڕانەی "ڕخنەی فیلم"ی لە ساڵی ٢٠١٤ لە ناوەندی ڕێکخراوەی سینەمایی فاڕابی لە ژێر چاودێری کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ تەواو کردووە، لەوانە: دکتۆر "شاھین کەربەلایی تاھیر" مامۆستای زانکۆی "یۆرک" لە کەنەدا و توێژەری ئێستای زانکۆی "ھونەرە جوانەکانی ھامبۆڕگ" لە وڵاتی ئەڵمانیا و ... .

ئەندامی چەندین ڕێکخراوەی ڕۆژنامەوانیی جیھانی و ڕخنەگرانی سینەمایی.

 
"مەنسوور جیھانی" ئەندامی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتی بەلژیکا، ئەندامی کارای ئەنجومەنی ڕخنەگران و نووسەرانی سینەمای ئێران، ئەندامی بنکەی دیزاینەران و بەڕێوەبەرانی ڕیکلامی سینەمای ئێران (ماڵی سینەما)، ئەندامی کارای ئەنجومەنی نووسەران، پەیامنێران و فۆتۆگرافەرانی وەرزشیی ئێران ISJA، ئەندامی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشیی AIPS لە وڵاتی سویسڕا، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی بنکەی توێژەرانی ماڵی موزیکی ئێرانە و خاوەنی خەڵاتی ڕۆژنامەوانی کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی "یۆتۆبۆری" Internationella Sköna Konster لە وڵاتی سویدە و بە ھۆی ھەوڵ و تێکۆشانەکانی لە بواری ڕاگەیاندن، لە زۆربەی فێستیڤاڵ و ڕووداوە ھونەرییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستاندا ڕێزی لێگیراوە و سوپاس‌نامەی ئاراستە کراوە.

بەشداریی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی سینەمای جیھان.

 
"مەنسوور جیھانی" لە زۆربەی ڕووداوە گرنگەکانی سینەمای جیھان راستەوخۆ ئامادە بووە و ھەواڵەکانی ئەم فێستیڤاڵانەی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، عەڕەبی و فارسی لە دەزگانی ڕاگەیاندنی دنیادا بڵاو کردۆتەوە، لەوانە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" Cannes لە وڵاتی فەڕەنسا لە ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلینالە" Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا ساڵی ٢٠٢٠، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" Goteborg لە وڵاتی سوید لە ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٠، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Venice لە وڵاتی ئیتالیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگەفیلمی "ئیدفا" IDFA لە وڵاتی ھۆڵەندا بۆ ساڵی ٢٠٢٠، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئەبووزەبی" Abu Dhabi لە وڵاتی ئیماڕات لە ٥ خولی ساڵەکانی ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤ و چەندین فێستیڤاڵی پڕبایەخی دیکە.

بەرپرسایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی ٦ فیلمی کوردی و ئێرانی لە ئۆسکار.

 
"مەنسوور جیھانی" و "مەنووچێھر جیھانی" بەرپرسایەتی ڕاگەیاندنی گشتی ٣ فیلمی سینەمایی کوردییان لە ئەستۆدا بووە کە لە لایەن وڵاتی عێراقەوە بە خەڵاتی ئۆسکار ناسێندراون، لەوانە: فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە ساڵی ٢٠١٥، فیلمی سینەمایی "شوێنیک بۆ یاری" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە ساڵی ٢٠١٦، فیلمی سینەمایی "ڕەشەبا" لە دەرھێنانی "حوسێن حەسەن" لە ساڵی ٢٠١٨، فیلمی سینەمایی "بێ مێژوو، بێ واژۆ" No Date، No Sign لە دەرھێنانی "وەحید جەلیلوەند" لە ساڵی ٢٠١٨، بەڵگەفیلمی بڵندی "گەڕان بەشوێن فەریدەدا" Finding Farideh لە دەرھێنانی ھاوبەشی "ئازادەی مووسەوی" و "کوروش عەتایی" لە ساڵی ٢٠٢٠ و فیلمی سینەمایی "ھەتاو" Sun Children لە دەرھێنانی "مەجید مەجیدی" لە ساڵی ٢٠٢١ کە لە لایەنی ڕێژەییەوە ئەم ھەنگاوە لە سینەمای کوردستان و ئێراندا بە ڕیکۆردێکی بەرچاو دێتە ئەژمار کە بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتیی بەرھەمێکی سینەمایی بتوانێت ھەواڵەکانی ٦ فیلم لە ئۆسکاردا بڵاو بکاتەوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتی کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم.

 
"مەنسوور جیھانی" تا ئێستادا بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتی کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لە ئەستۆدا بووە، لەوانە: "سلێمانی" لە ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، یەکەمین ھەفتەی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی "سنەدژ" لە سنە ساڵی ٢٠١٧، شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ھەتاو"ی ئێران ساڵی ٢٠١٦، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لێلوون" لە ڕۆژئاوا ساڵی ٢٠٢٠، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئامێد" ساڵی ٢٠١٢، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "یۆتۆبۆری" لە وڵاتی سوید لە ساڵەکانی ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٩ و ٢٠٢٠، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "لەندەن" لە بەریتانیا لە ساڵەکانی ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٣، ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠٢١، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "سلێمانی" لە ساڵەکانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠ و ٢٠١١، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مەنچستێر" لە بەریتانیا ساڵی ٢٠٠٩، فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی "ھەڵەبجە" ساڵی ٢٠١٠، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "زوریخ" لە سویسڕا ساڵی ٢٠١٠، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەڕلین" لە ئەڵمانیا، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "یەڵماز گۆنای" لە باتمان ساڵی ٢٠١٥، دووھەمین خولی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی "لاوی زێڕین" لە ھەولێر ساڵی ٢٠١٢، سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان" ھەولێر لە ساڵی ٢٠١٢، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی "ڕانیە" لە ساڵی ٢٠١١، فێستیڤاڵی فیلمی "ژیار" سنە لە ساڵەکانی ٢٠٠٩، ٢٠١٢ و ٢٠١٤، یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی ناوچەیی "کۆسالان" لە سنە ساڵی ٢٠١١، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی "کورتە فیلم"ی بۆکان لە ساڵی ٢٠٠٩و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی "شانۆی ئەزموونی" بۆکان لە ساڵی ٢٠١٠، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" ساڵی ٢٠٢١ لە ڕووسیا، فێستیڤاڵی فیلم و کەلتووری کوردی "نیۆیۆرک" ساڵی ٢٠٢١ لە ئەمەریکا، دووھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کۆبانێ" ساڵی ٢٠٢١ لە ئەڵمانیا و ... .

ھاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و کوردی.

 
ئەم پەیامنێرە کوردە ھەروەھا لەگەڵ کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و کوردی وەکوو ڕۆژنامەوانی سینەمایی و ھونەریی ھاوکاری کردووە، لەوانە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئەبووزەبی" لە وڵاتی ئیماڕات لە ساڵەکانی ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣ و ٢٠١٤، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" لە وڵاتی سوید لە ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" لە ساڵەکانی ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥، ٢٠١٦، حەفتاوچوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھونەریی ھۆڵەندا بە ژەنیاری پیانۆ لە لایەن "ڕیویچی ساکامۆتۆ" Ryuichi Sakamoto ئاوازدانەری ناوداری براوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین موزیکی فیلمی سینەمایی "دوایین ئیمپیڕاتۆر" The Last Emperor لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری ئیتاڵی ڕەوانشاد "بێڕناردۆ بێڕتۆلۆچی" Bernardo Bertolucci لە ساڵی ٢٠٢١، سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعری "مێدلین" Medellin لە وڵاتی کۆلۆمبیا لە ساڵی ٢٠٢١، کۆنسێرتی "کێنی باروون" Kenny Barron ژەنیاری بەتوانای پیانۆ و براوە و خاوەنی ٩ خەڵاتی گرنگی موزیکی "گڕێمی" Grammy لە شەستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسیقای "جەز" Antibes Juan-les-Pins لە وڵاتی فەڕەنسا لە ساڵی ٢٠٢١، سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فڕانکۆفۆن ناموور" Francophone de Namur لە بەلژیکا لە ساڵی ٢٠٢١، ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعری "ئاتێن" لە یوونان ساڵی ٢٠١٩، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "دەنگی وەحشی" WILDsound Festival لە ئەمەریکا ساڵی ٢٠١٩، دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعری "ھاواری ژن" Woman Scream لە مەکزیک ساڵی ٢٠١٩، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی "ڕەش و سپی" لە یوونان ساڵی ٢٠١٩ و ھەروەھا ھەواڵی کۆمەڵێک فێستیڤاڵی فیلمی ئێرانیی بڵاو کردۆتەوە، لەوانە: "سان فڕانسیسکۆ" و "داڵاس شید لە ئەمەریکا"، "ویترە" و "کاتی زستانی تاران" لە فەڕەنسا، "تۆڕۆنتۆ" لە کەنەدا، "بەڕلین" لە ئەڵمانیا، "باڕسیلۆنا" لە ئیسپانیا و "ئوستوڕالیا".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی میدیایی بیانی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم.

 
"مەنسوور جیھانی" ھەروەھا بەرپرسی ڕاگەیاندنی میدیایی بیانی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بووە، لەوانە: فێستیڤاڵی جیھانیی فیلمی "فەجر" لە خولەکانی ساڵەکانی ٢٠١١، ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨ و ٢٠٢٠، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سلێمانی" لە ساڵەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵانی و مێرمنداڵانی "ئیسفەھان" لە ساڵەکانی ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩ و ٢٠٢٠، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سینەما حەقیقت" لە ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨، ھەواڵە نێودەوڵەتییەکانی دامەزراوەی سینەمایی فاڕابی ئێران لە ساڵەکانی ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کیش" لە ساڵی ٢٠١١، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سەوز"ی ئێران لە ساڵەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧، یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ویدیۆیی "یاس"ی ئێران و ھەروەھا سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆژانەی ئەم ڕووداوە سینەماییە لە ساڵی ٢٠١٢، نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "وارش"ی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "یەک خولەک قەرەنتینە"ی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠، چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مێنا" MENA لە وڵاتی ھۆڵەندا لە ساڵی ٢٠٢١، ھەواڵی کتێبی "شەوێکی دووراو بە ھەورەتریشقە" لە شیعرەکانی سینەماکاری ناوداری ئێرانی ڕەوانشاد "عەباس کیاڕۆستەمی" و لە وەرگێڕانی "محەمەد ئەلئەمین ئەلکەرخی" شاعیری عێراقی و "ڕەشید وەحتی" شاعیری مەغریبی بۆ سەر زمانی عەڕەبی لە حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی "کاپ ئێسپارتێل" Cap Spartel لە وڵاتی مەغریب لە ساڵی ٢٠٢١ و چەندین ڕووداوی ھونەریی گر‌ینگی دیکە.

نووسینی ھەواڵ و ڕاپۆڕت لەسەر فێستیڤاڵە گرنگەکانی فیلم لە جیھاندا.


ھەواڵ و ڕاپۆڕتە سینەماییەکانی ئەم ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆیە؛ لە فێستیڤاڵە گرنگەکانی جیھان، لەوانە: فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمی "کان" لە فەڕەنسا، "بەرلینالە" لە ئەڵمانیا، "ڤێنیز" لە ئیتاڵیا، "سەن سباستییەن" لە ئیسپانیا، "تسالۆنیکی" لە یوونان، "لەندەن" لە بەریتانیا، "کاڕلۆڤی ڤاری"، "زێلین" و "بڕنۆ" لە کۆماری چیک، "تالین" لە ئستۆنیا، "لۆکاڕنۆ" لە سویسڕا، "شانگھای" لە چین، "بووسان"، "دمز" و "ئۆلجۆ" لە کۆریای باشوور، "مۆسکۆ" لە ڕووسیا، "تۆکیۆ"، "فیلمەکس" و "فۆکۆئۆکا" لە ژاپۆن، "تۆڕونتۆ"، "مۆنتڕاڵ"، "ڤەنکۆڤێر" و "ھات داکس" لە کەنەدا، "ڕۆتێردام"، "ئیدفا"، "دێت ماتێر" و "مێنا" لە ھۆڵەندا، "قاھیرە" لە میسر، "ئێدینبۆڕگ" لە ئیسکاتلەندا، "یۆتۆبۆری" و "ئستۆکھۆڵم" لە سوید، "گوا"، "چاوی سێیەم"، "کرالا"، "مۆمبای"، "بەنگلۆر"، "بەمبەئی"، "جەیپوور"، "جەگران"، "دێھلی"، "گڵۆباڵ" و "کەڵکەتە" لە ھیندستان، "ساندەنس"، "تڕابیکا"، "شیکاگۆ"، "مەیامەی"، "سیاتێل"، "بیگ ئێسکای"، "سانتا باڕباڕا"، "تیبۆڕۆن"، "بڕۆکلین"، "ھۆستۆن"، "دی.سی فیلم فێست"، "پاڵم ئێسپرینگز"، "واشنگتۆن دی.سی"، Accolade Global، "میلی والری"، "ئاسیا پەسیفیک"، "ئاسیا لۆس ئانجلێس"، "سینە کۆئێست"، "ئاشتی لە زەوی" POEFF، "ڕیوەڕوان" و "ئازادی" لە ئەمەریکا، "تۆرینۆ"، "تائۆرمینا"، "ترێنتۆ"، "ھونەری سینەما"، "ئیستیجاری"، "سالێنتۆ"، "سینە فیلم"، "ئیدێل ئێست نۆ"، "دینی ئەمڕۆ" و "فیلم بۆ ئاشتی" لە ئیتاڵیا، "مۆنیخ"، "لۆکاس"، "بلاک"، "ئینتێرفیلم"ی بەڕلین، "نۆرێمبۆرگ"، "مانھایم" و "کاسێل" لە ئەڵمانیا، "دووبلین" و "کۆڕۆناکورک" لە ئیرلەندا، "سێ قاڕەی نانت"، "دۆویل"، "دۆ نێت"، "پاریس"، "لیۆن"، "وزوول"، "پێساک" و "فیلم کالێت" لە فەڕەنسا، "سائۆپۆلۆ"، "ئامازۆن" و "کۆریتیبا" لە بڕازیل، "کاستێندۆرف" لە سێربستان، "فانتاسپۆرتۆ" لە پورتوگال، "ئانتالیا"، "ئیستانبوول"، "مالاتیا"، "ئادانا" لە تورکیا، "تڕۆمسۆ"، "کۆسمۆڕاما"، "ڕیف" و خەڵاتەکانی "ئاماندا" لە نۆڕوێژ، "پلووس کامێڕائیمەیج"، "کڕاکۆف"، "کامێڕا ئاف پلووس"، "مێژوویی و سەربازی"، "ئالە کینۆ"، "ئاف سینەما" و "گڕاند ئاف" لە پۆڵەندا، "گڕانادا"، "جیڕۆنا"، "وایادۆلید"، "بیلبائۆ"، "ئەمال" و "ئۆڕێنس" لە ئیسپانیا، "سینەدایز" لە مەقدوونیە، "مێکزیکۆ" لە مەکزیک، "ئەبووزەبی"، "دوبەی"، "گۆڵف" و "شارجە" لە ئیماڕات، "سیدنی"، "بریزبێین"، "ئابۆڕن" و "مێلبۆڕن" لە ئوستڕاڵیا، "زووریخ"، "مافی مرۆڤی ژنێڤ" و "تۆسیس" لە سویسڕا، "واڕنا" و "سووفیا مێنار" لە بوڵگاریا، "وێلێنیووس" لە لیتوانی، "بڕاتیسلاوا" لە ئۆسلۆڤاکی، "میلینیۆم" و "مۆنز" لە بەلژیکا، "ئاڵتێڕناتیڤ" لە ڕۆمانیا، "مۆلۆدیست" لە ئۆکڕاینا، "ڕیکیاویک" لە ئیسلەندا، "تیڕانا" لە ئەڵبانیا، "مدیاڤەیڤ" لە ھەنگاریا، "بۆینێس ئایرێس" لە ئەڕژانتین، "دووربان" لە ئەفریقای باشوور، "زاگرێب داکس" و "ئسپلێت" لە کڕۆواسی، "قەیسی زێڕین" و "ڕۆلان" لە ئەرمەنیستان، "ھێلسینکی" و "میدنیات سان" لە فینلەندا، "زاگۆڕا"، "ڕەبات" و "مەغریب" لە مەڕاکیش، "بەیرووت" لە لوبنان، "سەن پێتێرزبوورگ"، "تیفلیس" و "کازان" لە ڕووسیا، "ھۆنگ کۆنگ"، "خەڵاتەکانی ئاسیا" و "ئاڕت" لە ھۆنگ کۆنگ، "زەنگبار" و خەڵاتەکانی "دارالسەلام" لە تانزانیا، "ئەبووجا" لە نیجریە، "دۆحە" لە قەتەر، "ئەبووجا" لە نیجریە، "ئۆراسیا" لە قەزاقستان، "مەسقەت" لە عومان، "بەغداد" و "بابل" لە عێراق، ھەواڵەکانی ٦ خولی خەڵاتەکانی "ئاسیا پەسیفیک" Asia Pacific (ناسراو بە خەڵاتی ئاسیا) BAPFF لە ساڵەکانی ٢٠٠٨، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٧ لە ئوستڕاڵیا، نمایشی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە ساڵی ٢٠١٥ و ھەروەھا فیلمی سینەمایی "ڕەشەبا" لە دەرھێنانی "حوسێن حەسەن" لە ساڵی ٢٠١٧ لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ڕێکخراوەی جیھانی "یۆنسکۆ" UNESCO لە شاری پاریس لە فەڕەنسا، ھەواڵەکانی ڕێزلێنان و نمایشی بەرھەمەکانی مامۆستا "عەباس کیاڕۆستەمی" لە دنیادا و سەدان فێستیڤاڵ و ڕووداوی سینەمایی دیکەی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، عەڕەبی، فارسی، ئیتاڵی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ڕووسی، تورکی و ... لە ئاژانسەکان، ڕۆژنامەکان، ھەفتەنامەکان، گۆڤارەکان و ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان، ئێران، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان، بە شێوەی بەربڵاو و و پیشەگەڕییانە چاپ و بڵاو بۆتەوە.

ھاوکاریی لەگەڵ ڕێکخراوەی یۆنسکۆ و ناوەندە فەرھەنگی و ھونەرییەکان.


"مەنسوور جیھانی" ھەروەھا ھەواڵە نێودەوڵەتییەکانی نووسینگەی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ ئێران لە ساڵەکانی ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، ھەواڵەکانی بەشی فەرھەنگیی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران لە ساڵەکانی ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨ و ٢٠١٩، ڕاپۆڕتی کۆنسێڕتی گرووپی مۆسیقای "شەمس" بە ئاوازدانەریی موزیکزانی ناوداری کورد مامۆستا "کەیخوسرەو پوورنازی" و بە دەنگی "ھۆمایوون شەجەریان" لە شاری قوونیای تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨، کۆنفڕانسی "میراتی جیھانی شاھروود، بەستام و خەرەقان" بە ئامادەبوونی مامۆستا "شەھرام نازری" خاوەنی خەڵاتی شووالییەی ئاواز و خاتوو "ئێسین چەڵەبی" نەوەی بیست و دووھەمی مەولانا شاعیری ناوداری ئێرانی و سەرۆکی ڕێکخراوەی جیھانی مەولانا لە ساڵی ٢٠١٨، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی "گەلاوێژ" لە ھەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی ٢٠١٦، ٢٠١٨ و ٢٠١٩، سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی "دابڕان" لە سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٧، بەرپرسی ڕاگەیاندنی گالێری ھونەرەکانی شێوەکاریی "ئاس" لە تاران لە ساڵەکانی ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨ و ٢٠١٩، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای مۆسیقای "ئێران گام" لە ساڵەکانی ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨ و ٢٠١٩، ماوەی ٤ ساڵ بەرپرسی ڕاگەیاندن و فۆتۆگرافەری تایبەتی چالاکییە ھونەریی و کۆنسێڕتەکانی گۆرانیبێژی ناوداری موزیکی پاپی ئێران "محەمەد عەلیزادە"، پێشانگای فۆتۆگرافی دکتۆر "مەجید پازووکی" بە ناونیشانی "ھەور" لە ساڵی ٢٠١٥، چەندین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی "سەقز" لە ساڵی ١٩٩٩ تا ئێستا، یەکەمین پێشانگای "ھونەر و ئێچ.ئای.ڤی / ئێیدز" HIV / Aids" لە ساڵی ٢٠١٦، پازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆییەکانی ئایینی و سونەتی تاران لە ساڵی ٢٠١١، پێشبڕکێی فۆتۆگرافیی "ھەڵبژاردەی بەرچاو"ی سۆنقۆر لە کرماشان، چەندین خولی فێستیڤاڵی سەرتاسەری چیرۆکی "بانە"، دووھەمین پێشانگای "منداڵان، سینەما، ئێچ.ئای.ڤی / ئێیدز" HIV / Aids" لە ساڵی ٢٠١٦، فیستیڤاڵی "ئاوای ئێرانی" لە ساڵەکانی ٢٠١٧، ٢٠١٨ و ٢٠١٩، ئەنجومەنی خوێشەویستانی شاعیری ناوداری ئێرانی "حافز" لە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧، ھەواڵەکانی گەڕانەوەی شاخەوانی کورد "حەمید دێھقان" لە لووتکەی بەرزی "ئێوێرێست" Everest لە ساڵی ٢٠١١، ھەواڵەکانی خەڵاتی مامۆستا "محەمەد ماملێ" لە ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤، بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چالاکییە ھونەرییەکانی مامۆستا "شەھرام نازری"، ئەڵبوومی موزیکی "گریق عشق" واتە "ڕێگای ئەوین" بە دەنگی گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی مامۆستا "محەمەد ڕەزا شەجەریان" لە ساڵی ٢٠١٧، ھەواڵی چالاکییەکانی گرووپی موسیقای "کامکاران"، ھەواڵی کتێبی فێرخوازیی "دەف" بە ھەوڵی مامۆستا "بیژەن کامکار"، ھەواڵەکانی مامۆستا "سەدیق تەعریف"، گۆرانیبێژی ناوداری کورد "عەدنان کەریم"، کۆنسێڕتەکانی گرووپی موزیکی "نیشتمان" بە سەرپەرەستی "ھەژار زەھاوی" لە جیھاندا لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦، ھەواڵی چالاکییەکانی گۆرانیبێژی ناوداری کورد "پەیام عەزیزی" لە ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا، کۆنسێڕتی مۆسیقای "پەیام عەزیزی" لە کۆنسێڕواتواری چایکۆفسکی شاری مۆسکۆ؛ گەورەترین و گرنگترین کۆنسێڕواتواری جیھان، ئەلبوومی "وتووێژی چەنگ و نەی" بە ژەنیاری خاتوو "تارا جاف" و موزیکزانی کورد "فەردین لاھوورپور" لە ساڵی ٢٠١٢، گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی ئۆرکستڕای نەتەوەیی وڵاتی سویسڕا "کورووش ئەنووش"، ئاوازدانەری ئێرانی "ئەڕەشک ڕەفیعی"، بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای مۆسیقای "ئاڕشە جامی جەم" نوێنەری فەرمی "یاماھا" YAMAHA لە ئێران ساڵی ٢٠١٧، کۆنسێڕتی گەورەی "مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی" لە بۆکان ساڵی ٢٠١٩، گرووپی موزیکی کچانی "ژیوار" لە ساڵەکانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١ و ٢٠١٢، ئەلبوومی "خۆرووش" بە ئاوازدانانی موزیکزانی ناوداری ئێرانی "مەجید درەخشانی" و بە دەنگی "موجتەبا عەسگەری"، "محەمەد شەعبانی" ژەنیاری پێڕکاشێن و ئاڕتیستی کۆمپانیای جیھانی "یاماھا" YAMAHA لە ئێران، کۆنسێڕتی گرووپی موزیکی "ڕووناک" لە کارنەڤاڵی گەورەی فەرھەنگی ئاسیایی و بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسیقای "ڕێگای ھەورێشم" لە چین ساڵی ٢٠١٩، کۆنسێڕتی گرووپی موزیکی منداڵانی "کاغەز ڕەنگی" ئیسفەھان لە کۆنسێڕواتواری پیکەن و مۆزەخانەی چین لە ساڵی ٢٠١٨، کۆنفڕانسی ھاوبەشی دکتۆر "محەمەد سەیدا" کەسایەتی ناسراوی کورد و پیاوی بیرتیژی زەینی ئێران و "وینسێنت دێلۆرمێل" Vincent Delourmel پیاوی بیرتیژی زەینی فەڕەنسا لە شاری پاریس، سێیەمین فێستیڤاڵی سترانی "ھاوار" لە عەفرین ساڵی ٢٠٢١، کۆنسێڕتی گرووپی موزیکی تەنبووری "مێھروەرزان" لە ساڵی ٢٠١٦، حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژەنیاری دەفی "دەف نەوای ڕەحمەت" لە ساڵی ٢٠١٧، کردنەوەی ناوەندی فەرھەنگیی عێراق لە تاران لە ساڵی ٢٠١٥، چوارەمین فێستیڤاڵی مەولوودی خوێنیی "ھەتاو" لە ساڵی ٢٠١٧، فێستیڤاڵی شانۆی کوردی "یۆتۆبۆری" سوید لە ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠٢١، ھەواڵی داھێنانی دەزگای "ئەی.تی.ئێم" و پوڵ ژمێری بە تایبەتمەندی خاوێنکردنەوە و کوشتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە لایەن دکتۆر "پەیمان سەرحەدی" زانا و داھێنەری کورد لە وڵاتی سویسڕا لە ساڵی ٢٠٢٠، پێشانگای فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "ھەورامان: داوێنی ئاسمان" Hawraman، Fringing the skies بە ھاوکاریی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی "یۆنسکۆ" لە ماڵی ھونەرمەندانی ئێران ـ ساڵی ٢٠٢٠، ھەواڵی تۆمارکردنی جیھانی ھەورامان لە لیستی جیھانی ڕێکخراوەی "یۆنسکۆ" و ... بڵاو کردۆتەوە.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک