٢٢\٣\٢٠١٠
گۆڤاری هه‌ڵه‌بجه..
چۆن له‌دايک بوو؟

موحسين جوامێر
پاش کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه (1988) به چه‌ند مانگێک،
کۆمه‌ڵێک خۆر‌ت و لاوی ئه‌وسا که بریتی بوون له کاکان : (موحسین
ئاسنگه‌ر)، (فه‌لاح سه‌عيد)، (جه‌لال حه‌يات)، (ئاراس ڕه‌ئووف)، (محه‌مه‌د
که‌رکووکی)، (موحسین عه‌بدوڵڵا) هاوکات به‌نده(موحسين جوامێر) له
شارۆچکه‌ی مۆندال-ی سوێد کۆ بووینه‌وه، به‌ئامانجی گه‌ياندنی ده‌نگی
کوردی سته‌مديده و ژینۆسايدکراو، به کۆمه‌ڵگه‌ی دنیا به‌گشتی و
جیهانی ئیسلام به‌تايبه‌تی. له‌و دانیشتنه‌دا، هه‌موو بۆچوونه‌کان له‌سه‌ر
ئه‌وه کۆبوونه‌وه که چار نییه و ده‌بێ گۆڤارێک ده‌ربکرێ به‌ناوی (هه‌ڵه‌بجه)
وه، هاوکات بۆ ده‌ستپێکرانی ئه‌م پڕۆژه‌يه؛ بڕيار درا هه‌ر يه‌کێک
بڕه‌پاره‌يه‌ک بدا.
به‌نده، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ ده‌رچوواندنی ئه‌و گۆڤاره،
وه‌لێ دوودڵ بووم، چونکه ده‌مزانی ئاخره‌که‌ی ده‌بێ هه‌ر من ئه‌رکه‌که
وه‌ئه‌ستۆ بگرم، چ له‌ڕووی نووسين و چ له‌ڕووی وه‌شاندنه‌وه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی زێتر زات و وره‌ی وه‌به‌ر نام مامۆستای عه‌ره‌ب و کورددۆست (مسته‌فا
ته‌حان) بوو، کاتێ پێشترێ له کۆنفرانسێکدا له نۆڕوێژ به‌رده‌وام پێی
ده‌گوتین: باوکم! ئه‌گه‌ر چاپی ده‌ستیشتان نییه، بڕۆن به‌ده‌ست
بینووسنه‌وه، ئێوه خودان مه‌سه‌له‌ن.
به‌هه‌رحاڵ، له سه‌ره‌تادا هه‌ڵه‌بجه‌مان به بابه‌تی عه‌ره‌بی و نه‌ختێ
کوردی به سه‌رله‌به‌ری دنیادا بڵاو کرده‌وه، به‌تايبه‌تی ژماره‌يه‌کی
زۆرمان بۆ ئێران و تورکیا نارد. دوای ئه‌وه، هه‌ر هێنده‌مان زانی به‌لێشاو
نامه‌ی ده‌ستخۆشی له هه‌موو لايه‌که‌وه به‌سه‌رماندا باری، نه‌خاسمه
له‌لايه‌ن ئاواره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه له ئێران.
هێژای وتنه، له‌نێو ئه‌و ته‌مومژه ئیعلامییه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفال و کوردستانی داپۆشيبوو و بابای تازه له گۆماوی خوێن ده‌رچووی
فشه قادسییه‌ی کردبوو به بتێک، ئا له‌و سه‌روبه‌نده‌دا چينێکی به‌ده‌سنوێژ
له نووسه‌رانی کورددۆست ڕابوونه سه‌رپێ و به قه‌ڵه‌مه‌کانیان قاوی
ڕژێمیان دا، وه‌کوو مامۆستايان : سه‌ڵاح شادی(ميسر)، فه‌همی شناوی (میسر)،
مسته‌فا ته‌حان(کوێت)، عه‌بوڵڵا عه‌زام(ئه‌فغانستان)، مه‌حفووز نه‌حناح(جه‌زائیر)..
له‌بیرمه کاتێ ڕۆحشاد مه‌حفووز نه‌حناح له ئه‌مريکا بانگی کردمێ و
پێی گوتم : بۆ داکۆکی له مه‌سه‌له‌ی کورد، هه‌ر که‌ی و بۆ هه‌ر کوێ
بخوازن، من دێم.
چه‌ند مايه‌ی خه‌مڕه‌وێنی بوو کاتێ شاعیرێکی سوودانی د. مسته‌فا ئه‌بوو
ئه‌حمه‌د یه‌که‌م شیعری عه‌ره‌بیی بۆ ناردين تا له ژماره یه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌دا
بڵاوی بکه‌ينه‌وه، که به‌م دێڕانه ده‌ست پێ ده‌کات:
ياويح من قذفوا حلبجة بالسموم
ياويحهم، ياويحهم، ياويحهم
ياويح من زادوا جراحاتی هموم
ياويحهم، ياويحهم، ياويحهم
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سوودان (د. مسته‌فا عوسمان ئیسماعیل) که له
چه‌ند بۆنه و کۆنفرانسێکدا له به‌ريتانیا و ئه‌سپانیا به‌يه‌که‌وه
بووين، خه‌به‌ری بۆ ناردم ئه‌گه‌ر خوا کچێکی پێ به‌خشی، ناوی لێ ده‌نێ
(حه‌له‌بجه).
هاوکات سه‌ر بۆ قه‌ڵه‌می مامۆستای بوێر ( جه‌لال به‌رزه‌نجی ) داده‌نه‌وێنم،
که هه‌میشه سه‌رگه‌رمی نووسین بوو به عه‌ره‌بی بۆ گۆڤاره‌که. ديسان
هه‌وڵی کاک ( ئه‌لیاس ئیبراهیم ) که ماويه‌کی باش شه‌وی بۆ پیتچنینی
هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ڕۆژ دانابوو، هه‌روه‌ها ڕۆڵی کاک (وه‌لید حه‌يده‌ری)
و کاک ( حه‌يده‌ر حه‌يده‌ری) له‌بیر ناکرێ و هه‌موويان شايه‌نی ڕێز و
په‌سندانن.
ئه‌وه‌شم له‌ياد ناچێ کاتێ هاوسه‌رم ( ڕۆناک حه‌يده‌ری ) به ڕۆحێکی
دايکانه و کوردانه‌ی به‌رزه‌وه، دانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی له ئامێز ده‌گرتن
و ده‌يبردن بۆ پۆست بۆ ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ خوێنه‌رانی چاوله‌ڕێ، ئه‌مه‌ش
وه‌ک ئه‌رکێکی تايبه‌تیی ئه‌و.
له 1991دا که گه‌ڕامه‌وه کوردستان، هێندێ لاو پێیان وتم که
چووبوونه ژووری مودير ئه‌منی هه‌ولێر، ديبوويان چه‌ند ژماره‌يه‌کی هه‌ڵه‌بجه
له‌سه‌ر مێزی وی دانرابوون. پێشترێش نێونێوه نامه‌يه‌کمان له
باڵیۆزخانه‌ی عێراقه‌وه له سوێد بۆ ده‌هات، تێیاندا ده‌گوترا سه‌رۆکی
سه‌رکرده عه‌فواتی بۆ کوردان ده‌رکردووه، وه‌رنه‌وه!
ناخۆشی بێی خۆشی نابێ، له دانیشتنی يه‌که‌مدا، ساتێک به‌وه پێکه‌نین
چونکه سێ دانه له به‌ژداربووان ناومان ( موحسين ) بوو، يه‌کێکمان قه‌ڵه‌و
( موحسين ئاسنگه‌ر- ستۆکهۆڵم )، ئه‌ويدی زه‌عیف ( موحسين جوامێر -
يۆتۆبۆری ) و سێیه‌م کورت ( موحسين عه‌بدوڵڵا - نۆڕوێژ ). شايه‌نی باسه
يه‌که‌م ژماره‌ی گۆڤاری هه‌ڵه‌بجه له ئه‌يلوولی 1988 دا ده‌رچوو و
ژماره‌ی سی و يه‌کیش له 1998دا. ئه‌وه‌ی وتيشم مشتێک بوو له خه‌روارێ
و هاوکات سه‌روتارێکی هه‌ڵه‌بجه بوو، به‌ڵام به نه‌ختێ ئیزافه‌وه.
2010/03/21
mohsinjwamir@hotmail.com
|